دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟

ديدێكى نوێ

19/08/2011


ئه‌وه‌ى له‌و ماڵپه‌ڕه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ديده‌يه‌ بۆ ناخ (فطرة)‌ى مرۆڤ  كه‌ خودای گه‌وره‌  چاندوويه‌تى. هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌و ڕێگه‌يه‌دا چووينه‌و له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌يه‌ش بانگه‌شه‌يان كردوه‌و خودايان به‌ خه‌ڵك ناساندووه ‌. 
ده‌ستپێكی يه‌كه‌م وشه‌ی قورئان له‌‌ وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌رمان (علیه‌ سلام) به‌ (اقرأ)‌ بووه‌، که‌ خودای گه‌وره‌ مفاته‌حه‌ی مرۆڤی پێكردووه‌ تا ئيمانی حه‌قی پێدروست بكات، لۆيه‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ريش (خوا لێيان ڕازى بێت) له‌سه‌ر هه‌مان رێگه‌ ئيمانيان دروستكردووه‌و ‌تا كۆتا مرۆڤيش له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێ به‌ هه‌مان رێگه‌ ئيمان بێنن، که‌ ئه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه‌ بۆ ئیمان هێنان‌، چهونكه‌ خودا (جل جلاله‌) له‌هه‌موومان باشتر ده‌زانى چ ڕێگه‌يه‌ك گونجاوترينه‌ لۆ به‌نده‌كانى...
قۆناغه‌كانی دروستبوونی ئيمانه‌:-
1. قرآة مخلوقات
مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵده‌ستێت به‌ سه‌رنجدان و تيڕامانی ته‌واوی دروستكراوه‌كان تاكو خالقی مه‌خلوقاته‌كان بناسێ و هه‌روه‌ها وزه‌و تواناكانی دروستكراوه‌كان لۆ خودای باڵاده‌ست بگێڕێته‌وه‌. 
2. قرآة مرۆڤ (خَلق) دوو قۆناغ ده‌گرێته‌وه‌:
    • لايه‌نی دروستكردنی مرۆڤ  كه‌ بريتيه‌ له‌ پێكهاته‌كه‌ى مرۆڤ له‌ ڕووی جه‌سته‌یی و چۆنیه‌تی دروستبوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی.
    • لايه‌نی مه‌عنه‌ویی (خُلُق) كه‌ سيفه‌ته‌كانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه ‌وه‌ك" ڕاستگۆيی يان درۆزنيی و سه‌خاوه‌ت و ره‌زيلى ..تد. 
3. قرآة تعليم ئه‌ویش دوو لايه‌ن ده‌گرێته‌ خۆ: 
    • علم: بريتيه‌ له‌ هه‌موو ڕاستيه‌كانی بوونه‌وه‌ر كه‌ خودا له‌ ناخی مرۆڤدا دایناوه‌.
    • تعلم: بريتيه‌ له‌ ڕاهێنان و فێربوونی ئه‌و ڕاستيانه‌ی له‌ناخی مرۆڤدا هه‌يه‌ دێنێته‌ بوون.
4. ذكر(يادكردن):
    • يادكردنی خودا له‌ ڕێگه‌ی ناوو كرداره‌ پيرۆزه‌كانی.
    • يادكردنی خودا به‌ ڕاسته‌وخۆيی.
5. ته‌سبيح :
    • ته‌سبيحات به‌ اسمی خودايی.
    • ته‌سبيحات به‌ حمدی خودايی.
    • له‌ ڕێگه‌ی ته‌سبيحه‌وه‌ خودا ته‌واوی هێزه‌ ون و ئاشكراكانی مةخلوقات ده‌داته‌ ده‌ستی مسبحه‌كه‌.
له‌ ڕوانگه‌ی ئاينیه‌وه‌ قرأن باسی‌ مرۆڤه‌كان ده‌كاو پۆلێنيان ده‌كات به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:
1.بل هم اضل
2.كالانعام
3.انسان
4.ناس
5.بنى ادم
6.بشر
7.مسلم
8.مؤمن
9. محسن
 
 
 
 

اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ

 

- قراءة: بيركرده‌نه‌وه‌، تێرامان و وردبونه‌وه‌ (لسان العرب)

 

- رب: خاوه‌ندارێتى خودايه‌ بۆ هه‌موو دروستكراوه‌كان‌‌ و به‌رده‌وامى پێدانى ژيانيان

 

- مخلوقات: به‌ديهێنراوه‌كانى خودا

 

- خالق: به‌ديهێنه‌ر

 
- ئيمان به‌خوا : ژيان له‌گه‌ڵ خودا
 
 
 


ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved