دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟

ئێمه‌ بناسه‌

19/08/2011


له‌ پاش زياتر له‌ (25) ساڵ توێژينه‌وه‌ له‌سه‌ر قورئانى پيرۆز.

گه‌يشتينه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى گۆڕينى ناخى مرۆڤ و گێڕانه‌وه‌ى لۆ سه‌ر ئه‌و فيطره‌يه‌ى كه‌ خودا لۆى چاندووه‌، ده‌بێت به‌ به‌رنامه‌و پلانه‌كى تۆكمه‌ بێت كه‌ رب العالمين لۆ به‌نده‌كانى داناوه‌، ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ خزمه‌تتان ده‌بێت لۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و تێڕوانينه‌ ئيجابيه‌ى پێغه‌مبه‌ر (عليه‌ السلام) له‌ به‌رنامه‌ى خزمه‌ت و خۆشبه‌ختى دنياو ئاخيره‌ت، كه‌ پێمان وايه‌ قورئانى پيرۆز سه‌رچاوه‌كه‌ى ته‌نها قورئانى پيرۆزه‌ به‌ ترتيب نزول و حيكمه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام).

ئه‌وه‌ ده‌سپێكى ئه‌م ديده‌ نوێيه‌يه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌‌كانى سه‌ده‌ى بيسته‌م بوو به‌وه‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌ى وانه‌ وتنه‌وه‌م له‌ چه‌ند مزگه‌وتێكى شارى هه‌ولێر، كه‌ بريتى بوون له‌ ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌رو زيندووكردنه‌وه‌ى ئيمان و ناوو كرداره‌ پيرۆزه‌كانى خودا له‌گه‌ڵ بنيادنانه‌وه‌ى خودو چه‌ندين وانه‌ى ديكه‌.

ئه‌گه‌ر به‌نێو  ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بگه‌ڕێيت ده‌بينيت كه‌ ڕاى زۆر نوێ و جياوازمان هه‌يه‌.

 


ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved