03/06/2017 02:59:00 م
جار خوێندراوه‌ته‌وه
448
رەمەزان لە دیدی قورئان
خوداى ڕه‌حمان ئايينهكهى خۆى به‌چ پاراستووه له ده‌ستى كهڵهگايان (طاغيت)؟
جووله‌ى زه‌وى و مانگ له هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو
كاريگهريێكى دياريكراو ده‌خاته سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى
ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه؟
و ئايا جياوزازييان چييه؟
مانگى حه‌ج له‌م كاتهيدا چ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر زه‌وى هه‌يه
و ئايا كاريگه‌رييه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى كامه ده‌سته‌ى نێو مرۆڤه‌كان ده‌كرێت
مانگى ره‌مه‌زان چ كاريگه‌رييه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى و ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى دروست ده‌كات؟
ئه‌و خوله‌ى خوداى ڕه‌حمان لۆ گرۆى ئيمانداران له مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كاته‌وه
مه‌به‌ست لێ بريتييه له تهقواكردن و
ماناى چه‌مكى ته‌قوا چييه؟
هه‌ستكردن به پێويستى خوداى په‌روه‌ردگار (رب) وه‌ك خالقێك له ژيانى ڕۆژانه‌ى مرۆڤه‌كان
له ڕێگه‌ى ئاياته مه‌خلوقه‌كانى خوداى ڕه‌حمان
په‌يوه‌ستكردنى نوێژه‌كان به جووله‌ى خۆره‌وه لۆ ڕزگاركردنى ئه‌م پهرستشهيه له ده‌ستى مرۆڤه‌كان نه‌بادا بيكه‌ن به يارى ده‌ستى خۆيان
چ كاتێك و له چ ڕێگهيهكهوه فێل له خه‌ڵكى ده‌كرێت و
په‌رستشه‌كان ده‌كرێته يارى ده‌ستى كهڵهگايهكان
خوداى ڕه‌حمان خۆى (عليم)ه و خۆى (خبير)ه و
كاتێك كه ده‌ڵێت (شهر) يان ده‌ڵێت (قمر) ئه‌وه‌ى ده‌يڵێت مه‌به‌ستييه‌تى و ده‌زانێت چى ده‌ڵێت
وشه‌ى (شَهِدَ) و وشه‌ى (رأى) جياوازييان چييه و ئايا ده‌شێت جێگه‌ى يه‌كتر بگرنه‌وه؟
لۆ ڕێگرتن له‌وه‌ى بازرگانى به په‌رستشه‌كانى خه‌ڵكى نه‌كرێت
ڕۆژووگرتنى نه‌ته‌وه‌كانى پێشوو چۆن بووه و
ئايا ته‌نيا خۆگرتن بووه له خواردن و خواردنه‌وه؟
حساباتى مانگ و ڕۆژ هه‌موو به حساباته و له ڕێڕه‌وى كات و شوێنى خۆى لانادات
كاتێك ده‌سه‌ڵاتداران كار به‌م حساباته ناكه‌ن له‌گه‌ڵ مانگ!
وشه‌ى (شَهِدَ) ماناى چييه؟ هه‌روه‌ها (شهر) چييه؟ و به‌چى ده‌ستنيشان ده‌كرێت؟
خوداى ڕه‌حمان ئايينهكهى خۆى به‌چ پاراستووه له ده‌ستى كهڵهگايان (طاغيت)؟
ئه‌م بابه‌ته‌مان هه‌ندێك تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه، ئه‌وه‌ش بابه‌تى (رمضان)ه، واقيعه‌كه‌مان به جۆرێك ئه‌م ڕهمهزانهيان پێشكه‌شى ئێمه كردووه، تێكه‌ڵه‌يه‌كه له تێگه‌يشتنى موسڵمانه‌كان به تايبه‌تى نه‌وه (جيل)ى دواى شوێنكه‌وتووان (التابعين) ڕهمهزانيان چۆن بينيوه، ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانيش، ئه‌وانه‌ى كه شوێنكه‌وته‌ى ئه‌وان بوون، چۆن ئه‌و گيانهى كه پێويسته له‌ناو ڕه‌مه‌زان بوونى هه‌بێت، به‌ڵام تێيدا بزركرا، بابهتهكان به كورتى و وه‌ك ناونيشان ده‌خه‌مه‌ڕوو، دواتر ده‌رگه‌ى گفتوگۆ دهكهينهوه، وه‌ك زانراوه كۆمه‌ڵه‌ى خۆر كه زه‌وى تێيدا شوێنكهوتهيهكه، زه‌وى هه‌روه‌كو هه‌ساره‌كانى ديكه‌ى نێو كۆمه‌ڵه‌ى خۆر مانگى خۆى هه‌يه، هه‌ساره‌ى ديكه هه‌يه له‌وانه‌يه چوار مانگى هه‌بێ، و هه‌ساره‌ش هه‌يه كه مانگى زياترى هه‌يه، به‌ڵام زه‌وى يه‌ك شوێنكه‌وته‌ى هه‌يه، واتا يه‌ك مانگى هه‌يه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خوداى ڕه‌حمان كات و شوێن له‌لاى ئه‌و نييه، ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه كه‌ڵه‌گا و ستمهكاران كه دێن ئايينى به‌شه‌رييه‌ت له ده‌ستى خۆيان ده‌گرن و ده‌سه‌ڵاتى خۆيانى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، هه‌لبه‌ت خوداى ڕه‌حمان ئه‌وه‌ى زانيوه، له‌به‌رئه‌وه‌يه كه كۆتا ئايين، ياخود ڕاستتر بڵێين كۆتا به‌ش له ئايينى ئيسلام، كه شه‌ريعه‌تى محمده(عليه السلام و البركات) ڕزگار بكات له ده‌ستى كهڵهگايان (طواغيت)، مه‌به‌ست له كهڵهگايان ئه‌وانه‌يه كه حوكم ده‌كه‌ن، و ئه‌وانه‌ى ئايين ته‌وزيف ده‌كه‌ن له خزمه‌ت فهرمانڕهوايان، له‌به‌رئه‌وه‌يه خوداى ڕه‌حمان هه‌رچى په‌رستشه‌كانمان كه هه‌يه، خوداى ڕه‌حمان له ده‌ست ئه‌و دهستهيهى وه‌رگرتۆته‌وه، ڕايكێشاوهتهوه له ده‌ستيان، بێگومان ئه‌و تايبه‌تييه ته‌نيا له شه‌رعى ئيسلام‌دا بوونى هه‌يه.
جووله‌ى زه‌وى و مانگ له هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگهريێكى دياريكراو ده‌خاته سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى
خوداى ڕه‌حمان په‌رستشه‌كانى هه‌موو گرێداوه به جووله‌ى زه‌وى و مانگ و جووله‌ى زه‌وى له ده‌ورى خۆى، و جووله‌ى زه‌وى له ده‌ورى خۆر، لۆ نموونه ئێمه وه‌كو فه‌ڕز كه زانراوه پێنج نوێژان ده‌كه‌ين، ئه‌و پێنج نوێژه به‌ستراوه‌ته‌وه به جووله‌ى زه‌وى له ده‌ورى خۆى، كه (24) كاتژمێر دروست بكات، واتا جووله‌ى زه‌وى و ئه‌و كاته‌ى كه تيشكى خۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وى و بوونى تيشكى خۆر له ئاسمانى ئه‌م پارچه زهوييهى، ئه‌وه‌يه كه په‌رستشى نوێژ ده‌ستنيشان ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌يه نوێژى به‌يانى له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ڕۆژ له به‌ره‌به‌يان (فجر) و له‌و شوێنه دێنه نێو نوێژى به‌يانى، دواتر له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى زه‌وى له جووله‌ى خۆى، زه‌وى ده‌كه‌وێته دۆخێكى دياريكراو له‌به‌رامبه‌ر خۆر، ئه‌و كاته ئه‌و ناوچه‌يه‌ى به‌رامبه‌ر خۆر هه‌مووى ده‌چێته نێو په‌رستشى نوێژى نيوه‌ڕۆ، به هه‌مان شێوه نوێژى عهسريش به‌م شێوه‌يه، و نوێژى مه‌غريبيش به هه‌مان شێوه‌يه، و نوێژى شێوانيش به‌هه‌مان شێوه‌يه، كه‌واته جووله‌ى زه‌وى به ده‌ورى خۆى و كه‌وتنى خۆر يان بوونى خۆر له به‌شێكى دياريكراو له ئاسمان به‌رامبه‌ر زه‌وى ده‌ستنيشانى ئه‌و فهڕزبوونه ده‌كات، ئينجا مانگه‌كانى ديكه كه په‌رستشى ديكه‌ى تێدايه وه‌كو مانگى (ذي القعدة، و ذي الحجة، و رمضان) ئه‌وه هه‌مووى په‌يوه‌سته به جووله‌ى شوێنكهوتهكهى زه‌وى كه مانگ (القمر)ه، له‌گه‌ڵ شوێنى زه‌وى له‌و شوێنكهى، ده‌ستنيشانى له‌دايكبوون و نه‌مانى ئه‌و مانگ (القمر)هى له گۆڕه‌پانى گۆى زه‌وى، سه‌رله‌نوێ له‌دايكبوونى و چوونه ناو كاتى تازه ده‌ستنيشانى په‌رستشه‌كانمان ده‌كات، واتا ئێمه مانگمان هه‌يه، كه شوێنكه‌وته‌ى زه‌وييه، لهدايكبوونيشى په‌يوه‌ندى به گۆى زه‌وى هه‌يه، به هه‌موو گۆى زه‌وى، لۆ نموونه بوونى ئه‌و مانگه و شوێن (موقع)ى ئه‌و مانگه و جوگرافياى ئه‌و مانگه، ته‌نانه‌ت كاريگه‌رى ده‌خاته سه‌ر ئۆقيانووسهكان و دهرياكانيش، كه ديارده‌ى هه‌ڵكشان و داكشان (المد و الجزر) دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كات و شوێنى دياريكراوه هه‌ڵكشان و داكشان دروست ده‌كات، كه‌واته بوون و له دايكبوونى ئه‌و مانگه كاريگه‌ريى له‌سه‌ر گۆى زه‌وى دروست ده‌بێ، و له‌به‌رئه‌وه‌ى له كۆمه‌ڵه شوێنێكى جيا ئه‌و مانگه له دايك ده‌بێ، و له‌به‌رئه‌وه‌ى به كۆمه‌ڵێك شوێن داده‌ڕوات، و ته‌وه‌رى خۆى هه‌يه، و له هه‌ر تهوهرێكيدا كاريگه‌رييه‌كى دياريكراوى هه‌يه له‌سه‌ر گۆى زه‌وى، واتا له هه‌ر تهوهرێكيدا كه ده‌جوولێته‌وه كاريگه‌رييه‌كى دياريكراوى هه‌يه له‌سه‌ر گۆى زه‌وى، به‌شێك له‌وانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى بوونيان هه‌يه، ناويان مرۆڤه، ئينجا له‌هه‌ر جێگه‌يه‌ك ئه‌و مانگه بوونى هه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر زه‌وى شوێنه‌وارێكى تايبه‌تى هه‌يه.
ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه؟
و ئايا ئه‌م دوو زراوهيه جياوازييان چييه؟
لۆ نموونه مانگى (ذي الحجة) وه‌ربگرين، له‌م مانگه‌دا هه‌موو گۆى زه‌وى ده‌چێته نێو ئه‌و مانگه‌وه، به‌شێك له‌م گۆى زه‌وييه بريتييه له مرۆڤه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌يه خوداى ڕه‌حمان فه‌رموويه‌تى: (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ)(آل عمران97) واتا كه مانگ له دايك ده‌بێت له مانگى (ذي الحجة) ئه‌وا په‌يوه‌ندى به گشت خه‌ڵكى هه‌يه له‌سه‌ر گۆى زه‌وى، واتا په‌يوه‌ندى ته‌نيا به گرۆى ئيماندارانهوه نييه، يان په‌يوه‌ندى ته‌نيا به موسڵمان نييه، واتا هه‌رچى له ناخييهوه و له ناوه‌وه‌ى خۆى (ناس) بێت كاريگه‌ريى له‌سه‌ر هه‌يه، و له‌دايكبوونى ئه‌و مانگه‌ى كاريگه‌رى له‌سه‌رى ده‌بێت، و شتێك له‌ناخى دروست ده‌كات، وه‌ك زه‌مينه ده‌توانێت بابه‌تێك جێبه‌جێ بكات، دۆخێك جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه‌ش له فيطڕهى هه‌يه، ئينجا هه‌موو خه‌ڵكێك به‌و جۆره‌يه، له‌به‌رئه‌وه‌يه كه‌واته په‌رستشه‌كانى ئێمه به‌ستراوه‌ته‌وه به جووله‌ى مانگ له ده‌ورى زه‌وى و جووله‌ى زه‌وى له ده‌ورى خۆى، خوداى ڕه‌حمان ئه‌وه‌ى به كات (الزمن) هه‌ژمار كردووه، كات په‌يوه‌ندى به شێوه (شكل)ى مانگ نييه، په‌يوه‌ندى به بينينى چاوى ئه‌و مرۆڤه‌وه نييه، يان په‌يوه‌ندى به بوونى ئه‌و مرۆڤه‌ى نييه، له دايكبوونى ئه‌و مانگه كاريگه‌رى له‌سه‌ر زه‌وى ده‌كات، و نه‌مانى ئه‌و مانگه كاريگه‌ريى له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وييه ده‌كات، و به‌شێكى ناو ئه‌و زهوييهش مرۆڤه‌كانن، كه له‌سه‌رى ده‌ژين، له‌به‌رئه‌وه‌يه خوداى ڕه‌حمان كه باسى مانگ ده‌كات باسى مانگ (قمر) ناكات، لۆ نموونه له قورئان ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ)(التوبة36) نافه‌رمووێت (إن ولادة القمر) كه‌چى هه‌ر لۆزانين ئه‌و مانگ (القمر)هى كه پێش كه‌مێك باسمان كرد ناوى (هلال - القمر)ه وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (الشَّمْس وَالْقَمَر بِحُسْبَانٍ)(الرحمن5)، باسى (قمر)ى تێدا هه‌يه، واتا زۆر جار ناوى (قمر) له نێو قورئان هاتووه، به‌ڵام له‌به‌رچى خوداى ڕه‌حمان ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ)(التوبة36) ئه‌وه‌تا گرێيداوه به بابه‌تێكى ئايينييه‌وه، كه‌واته خوداى ره‌حمان لێره باس له مانگه‌كه (القمر) ناكات، به‌ڵكو باسى (شهر) ده‌كات، (شهر)يش په‌يوه‌سته به كات (الزمن)، ئينجا ئه‌و ئه‌و كاته‌ش په‌يوه‌سته به ژماره وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ)(التوبة36) ته‌ماشا ده‌كه‌ين باسى (قمر) ناكات، كه‌واته پێويسته ئێمه‌ش باسى (قمر) نه‌كه‌ين، به‌ڵكو ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه‌ى ئايه‌ته‌كه باسى (شهر) بكه‌ين، كه‌واته (شهر) په‌يوه‌سته به كات (زمن)، واتا (ماوه‌ى له‌دايكبوونى، و ژيانى، و نه‌مانى) ئه‌و ماوه‌يه پێى ده‌گووترێت (شهر)، كه جوولهيهكى دياريكراو ده‌كات، بوونى ئه‌و مانگه لۆ نموونه (محاق، و تربيع الأول، و التربيع الثاني)ى پێ ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ى زانستى (أهلة)يه (كه من ليى نازانم) به‌كار ده‌هێنرێت، واتا له‌سه‌ره‌تا و يه‌كه‌م ساتى ماوه‌ى هه‌ر مانگێك، و تا كۆتا ساتى هه‌مان مانگ پێى ده‌گووترێت (شهر)
لێره ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێمه له‌م حيساباتانهوه كارمان نييه به‌سه‌ر (قمر) به‌ڵكو هه‌موو ئيشى ئێمه له‌گه‌ڵ (شهر)ه، به كات (زمن)، واتا كارمان به له‌دايكبوونى مانگه‌كه هه‌يه، نه‌ك به شكڵ و شێوه‌كه‌ى، واتا كاتێك مانگه‌كه له دايك بوو، لهدۆخێكى دياريكراويدا ئيشى خۆى ده‌ست پێ ده‌كات، كاريگه‌رى و شوێنه‌وارى خۆى ده‌ست پێ ده‌كات له‌سه‌ر زه‌وى.
مانگى حه‌ج له‌م كاتهيدا چ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر زه‌وى هه‌يه
و ئايا كاريگه‌رييه‌كه‌ى ئاڕاسته كامه ده‌سته‌ى نێو مرۆڤه‌كان ده‌كرێت
له‌به‌رئه‌وه‌شه كاتێك كه قورئان لۆ نموونه باسى مانگى حه‌ج ده‌كات له مانگى حه‌ج باسى ئيمانداران ناكات، به‌ڵكو باسى (ناس) ده‌كات، كه‌واته ئه‌و مانگه له ساتى جووله‌ى و به‌درێژايى ئه‌و جوولهيه كاتييانه (زمنية) كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وييه هه‌يه، واتا كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وى هه‌يه، و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و زهوييهى ده‌ژين، واتا مرۆڤه‌كان به‌ستراونه‌ته‌وه به زه‌وى واتا وابهستهيهكيان له‌گه‌ڵ زه‌وى هه‌يه، كه‌واته ديسان دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه خوداى ڕه‌حمان ماوه‌ى جووله‌ى مانگ (زمن حركة القمر) ى به‌ستۆته‌وه به فيطڕهى مرۆڤه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌يه ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ)(التوبة36) بهستوويهتييهوه به ئايين، واتا ئه‌ى مرۆڤه‌كان، واتا جووله‌ى ئه‌و مانگه‌ى كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و زهوييهى هه‌يه، و به تايبه‌تيش له‌سه‌ر ئێوه هه‌يه‌تى، له‌به‌رئه‌وه‌شه: (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ)(آل عمران97)، ئه‌مه چ كاتێك؟ ئه‌وه له مانگى (ذي الحجة)، به‌ڵام ئايا ئه‌وانه‌ى كه مليۆنههايه ژماره‌يان و ده‌چن لۆ حه‌ج، و له ده‌ورى (بيت) ته‌واف ده‌كه‌ن، و دروشمه‌كان به‌جێ ده‌گه‌يه‌نن ئايا ئه‌وانه هه‌موويان ئيماندارن؟ له وه‌ڵامدا نه‌خێر، به‌ڵكو پێويسته ئاستيان به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه له (ناس) بن، كه‌واته خوداى ڕه‌حمان له مانگى حه‌جدا خولێك لۆ هه‌موو گۆى زه‌وى ده‌كاته‌وه، و به تايبه‌تيش ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر گۆى زه‌وى ده‌ژين وه‌كو: (إنسان)، وه‌كو (ناس)، ئه‌وانه دێنه ناو ئه‌و خوله‌وه، له‌م ماوه‌يه‌دا له ناوه‌وه‌يان و به فيطڕييانه ده‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ى كه كردهييانه بتوانن ئه‌و فه‌رمانه‌ى خوداى ڕه‌حمان جێبه‌جێ بكه‌ن كه ده‌فه‌رمووێت: (وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا)(الحج27)، ئامادهباشييان له‌م ئاسته بێت، و ده‌روون و فێطڕهشيان له‌م ئاست بێت كه بتوانن ئه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
مانگى ره‌مه‌زان چ كاريگه‌رييه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى و ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى دروست ده‌كات؟
ڕه‌مه‌زانيش كات (زمن)ه، به هه‌مان شێوه كه خوداى ڕه‌حمان خولێك لۆ (ناس) له‌وێ ده‌كاته‌وه، به هههمان شێوه خوداى ڕه‌حمان له مانگى ڕه‌مه‌زان لۆ گرۆى ئيمانداران خول ده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌يه فه‌رموويه‌تى: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ)(البقرة185) ديسان خوداى ڕه‌حمان مانگى ڕه‌مه‌زان كاته‌كه لۆ قورئان ئامادهكاريێك دروست ده‌كات له‌ناوه‌وه‌ى (ناس)ه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌يه وشه‌يه‌ك دووجار دووباره ده‌بێته‌وه ئه‌ويش وشه‌ى (الْهُدَىٰ) كه ده‌فه‌رمووێت: (هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ)(البقرة185)، لۆ زانين ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه باسى ئه‌وه بكه‌ين، ئه‌وا خوداى ڕه‌حمان ناوى ناوه به (أهلة) (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ)(البقرة189) (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأهِلَّةِ قُلْ هِيَ) چ ؟ (مَوَاقِيتُ)، كه‌واته بابه‌ته‌كه كات (زمن)ه، و په‌يوه‌ندى به بوونى مانگ نييه، له دايكبوونى مانگ كاته‌كه ده‌ست پێ ده‌كات، و نه‌مانى مانگ كاته‌كه كۆتايى پێ دێت، لهبهرئهويه (مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ)، ئينجا وشه‌ى (مَوَاقِيت) دوو ڕه‌هه‌ندى تێدا هه‌يه، ئه‌وانيش كات و شوێن (الزمان و المكان)، ئه‌و كه‌سه‌ى چووبێته حه‌ج يان عومڕه، كه له شارى مه‌دينه دهردهچيت، ناوچه‌كه پێى ده‌گووترێت (ميقات)، ئينجا ميقاتى خه‌ڵكى مه‌دينه له (أبيار علي)يه، يان ميقاتى فڵانه ميللهت كه به‌و زه‌وييه داهات (جوحفة)يه، و ميقاتى فڵان ناوچه‌يه‌ش كه خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌و زه‌وييه دادێت پێى ده‌گووترێت (يَلَمْلَمَ)، له‌به‌رچى چونكه (زمان و مكان)ى تێدا هه‌يه، كاتێك كه مرۆڤه‌كان له شارى مه‌دينه ده‌رده‌چن لۆ نموونه خه‌ڵكى عێراق ده‌چنه شارى مه‌دينه، پاشان له مهدينهى ده‌رده‌چن، ئه‌وا له‌م كات و شوێنه‌ى كۆ ده‌بنه‌وه و حاڵه‌تێك به‌جێ ده‌گه‌يه‌نن، و دۆخێك له خۆيان دروست ده‌كه‌ن پێى ده‌گووترێت (ميقات)، جێگهكهيان له ڕووى ده‌روونى و له ڕووى ناوه‌وه‌يان ده‌گۆڕێن، ته‌نانه‌ت جهستهشيان ده‌گۆڕێت، له ساتى يه‌كه‌مى مانگه‌كه ده‌ست پێده‌كات، كاته‌كه ده‌ست پێده‌كات لۆيان، كه له‌م ساته‌ش ده‌ستى پێ كرد، ئه‌وا دێنه ناو دۆخێك، ته‌نانه‌ت جهستهشيان گۆڕ‌انى به‌سه‌ر دادێت، شێوهشيان ده‌گۆڕێ، كۆمه‌ڵێ شت ده‌گۆڕێ، ئينجا لێره‌و ژوورهوهيان هه‌مووى گۆڕاوه، كه‌واته (مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ) واتا كات و شوێن، كه‌واته بابه‌تى (أهلة) كه جووله ده‌كات، ئه‌وه‌ش هه‌مووى (مواقيت)ه، هه‌ر جێگه‌يه‌ك و هه‌ر مانگێك و له هه‌ر جێگه‌يه‌ك بوو كاريگه‌رييه‌كى دياريكراوى له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وييه هه‌يه، و به تايبه‌تيش له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌يه يه‌كێك له ئهڵتافهكان خوداى ڕه‌حمان ئه‌وه‌يه كه مانگى فهڕزبوونى حه‌ج دێت، فيطڕهى (ناس)ه‌كان هه‌موو ئاماده ده‌كرێت لۆ بابه‌تى حه‌ج، و كاتێكيش مانگى ڕه‌مه‌زان دێت له مانگى ڕه‌مه‌زان زهمينهيهك دروست ده‌بێ، چونكه له مانگى ڕه‌مه‌زان قورئان له (لوح المحفوظ)هاتۆته خواره‌وه، وه‌كو زانايان د‌ڵێن هاتۆته سه‌ر ئاسمانى دونيا، ئه‌و كاته‌ش ده‌بێ مرۆڤه‌كان ئاماده‌بن لۆ وه‌رگرتنى ئه‌و قورئانه‌ى، ئه‌وه له چ مانگێكه، مانگى ڕه‌مه‌زانه، له‌به‌رئه‌وه‌يه (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ) ناڵێ: (للمؤمينين) به‌ڵكو ده‌فه‌رمووێت: (لِّلنَّاسِ)، كه‌واته (ناس)ه‌كان له ڕووى ناوه‌وه‌يان ئاماده ده‌كرێن، كردهييانه لۆ قه‌بوڵكردن و وه‌رگرتنى قورئانه‌كه‌ى.
ئه‌و خوله‌ى خوداى ڕه‌حمان لۆ گرۆى ئيمانداران له مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كاته‌وه
مه‌به‌ست لێ بريتييه له تهقواكردن و
ماناى چه‌مكى ته‌قوا چييه؟
به‌ڵام له دهستهيهك جگه له (ناس) ئه‌و دهستهيهك له (ناس) جيا ده‌كرێته‌وه، كه پێيان ده‌گووترێت گرۆى ئيمانداران، خوداى ڕه‌حمان به سه‌پاندن (فرضاً) خولێكيان لۆ ده‌كاته‌وه، به زۆرى خوله‌كه‌يان لۆ ده‌كاته‌وه، ئه‌ويش لۆ تهقوايه: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)(البقرة183)، دهپرسين ئايا ماناى وشه‌ى (تقوى) لێره چييه؟ ماناى وشه‌ى ته‌قوا لێره بريتييه له‌وه‌ى كه:1
1- وشه‌ى ته‌قوا باش‌ترين سوود بينينه له ئاياتهكانى مه‌خلوقه.
2- ناو و كرداره جوانه‌كانى خوداى ڕه‌حمان له ئاياته مهخلوقهكان بدۆزێته‌وه.
3- و بتوانيين له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌جوانه‌كان و كرداره‌كانى خوداى ڕه‌حمان بژين.
له‌به‌رئه‌وه‌يه هه‌ندێك ده‌ڵێن ته‌قوا زهمينهيه لۆ ئيمان، ته‌قوا وه‌كو داينهمۆيێكه، كاتێكيش مرۆڤ ئيشى له‌سه‌ر كرد تهزوويهكى كاره‌بايى دروست ده‌كات، ئه‌ويش پێيدهگووترێت ئيمان، ئه‌گه‌ر داينهمۆيهكه ڕاوه‌ستا، ئه‌وا ته‌زووه كارهباييهكه ده‌وه‌ستێت، هه‌ندێ جار ئيمانداران وايان لێ دێت له‌به‌ر زۆر هۆكار ئه‌و داينهمۆيه له‌لايان ده‌وه‌سێت، به‌ڵام خوداى ڕه‌حمان له مانگى ڕه‌مه‌زان به زۆر لۆيان به ئيشى ده‌خات، و هه‌ر كاتێك به ئيشى خست ئينجا بيانه‌وێت يان نهيانهوێت، داينهمۆيهكه ده‌ست به ئيش ده‌كات و ئيمانهكه دروست ده‌كات.
هه‌ستكردن به پێويستى خوداى په‌روه‌ردگار (رب) وه‌ك خالقێك له ژيانى ڕۆژانه‌ى مرۆڤه‌كان
له ڕێگه‌ى ئاياته مه‌خلوقه‌كانى خوداى ڕه‌حمان
ئينجا كه‌سه‌كه په‌رداخى ئاو و قاپى خواردنى له‌به‌رده‌مه، ماوه‌ى (11) مانگ ئه‌و ئاوه له‌و كابرايه حه‌ڵاله، و خواردنه‌كه‌ش حه‌ڵاله، و شتى ديكه‌ش حه‌ڵاله، به‌ڵام له‌م مانگه هه‌ر ئه‌و ئاوه حهڵالهيه كه خوداى ڕه‌حمان لێى حه‌رام ده‌كات، و وه‌كو مه‌ى لێ ديت، ئه‌و خواردنهيه كه وه‌كو گۆشتى به‌رازى لێ دێت، له‌م كاته‌ى كه باسمان كرد، واتا له‌م كاته‌ى ئه‌و زه‌وييه ده‌گاته حاڵه‌تێك خۆر ده‌كه‌وێته سه‌رى، و له‌م ساته‌ى كه خۆر به‌ر ئه‌و جێگه‌يه كه‌وت، و له‌و شوێنه‌ش، ئينجا هه‌رچى مرۆڤێك له‌م ناوچه‌يه‌ى بێت، ئه‌وا ئاوه‌كه‌ى لێ حه‌رام ده‌بێت، تاكو ديسان له‌م ناوچه‌يه خۆر ئاوا ده‌بێت، ئه‌و كاته ئه‌و ئاوه‌ى كه حه‌ڵال و زوڵال بوو پێشتر، سه‌رله‌نوێ لۆى حه‌ڵال ده‌بێته‌وه، خوداردنهكهش به هه‌مان شێوه‌ى لێ دێته‌وه، كه‌واته خوداى ڕه‌حمان به مه‌به‌سته‌وه و به ده‌ستى ئهنقهسدهوه خولێكى جۆريى لۆ ده‌كاته‌وه، لۆئهوهى داينهمۆيهكهى به‌ئيش بخات، ئه‌ويش جووله بكات له‌سه‌ر ئاياتى خه‌لق، خوداى ڕه‌حمان پێداويستييه‌كانى لێ ده‌بڕێت، ئاو پێداويستييه، خواردن پێداويستييه، هه‌واش پێداويستييه، به‌ڵام خوداى ڕه‌حمان ده‌زانێت كه به‌بێ هه‌وا ته‌نيا دواى چه‌ند خوله‌كێك كۆچى دوايى ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌يه دواى ئه‌و له پله‌ى دوو له ڕووى پێويستييهوه ئاوه، و ئاوى لێ دهبڕيت، لۆئهوهى بزانێت كردهييانه ئه‌وه‌ى پێويستييهكهى خه‌لق كردووه الله(جل جلاله)ه، ئه‌و توانايه‌ى هه‌يه كه كردهييانه ئه‌و ئاوه‌ى بكاته جۆرێكى ديكه! لۆ نموونه بيكات خوێواو (أجاج)، يان بيباته چينى خواره‌وه‌ى زه‌وى (غور)ى بكات، كه‌چى ئه‌و مرۆڤه هيچى پێ ناكرێت، فه‌رمانى ته‌نيا له ده‌ست الله يه(جل جلاله)، كه‌واته خوداى ڕه‌حمان به ده‌ستى ئه‌نقه‌سد، و به سه‌پاندن(فرضاً) خولێك لۆ كابراى ئيمان‌دار ده‌كاته‌وه، كه هه‌رده‌م بزانێت ئه‌وه خوداى ڕه‌حمانه كه پێويستييه‌كانى لۆ دابين ده‌كات، وه‌ك چۆن له مانگى ڕه‌مه‌زان لێى بڕيوه، لێره‌ش ده‌توانێت هه‌تا ههتايا لێ لا ببات: (قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْراً فَمَن يَأْتِيكُم بِمَاء مَّعِينٍ)(الملك30) ياخود ده‌فه‌رمووێت بهڕاددهيهك تفت و تاڵ ببێت كه خوداى ڕه‌حمان به (ملح أٌجاج) ناوى هێناوه، له چه‌ند جێگه‌يه‌ك خوداى ڕه‌حمان به‌م جۆره باسى ئاو ده‌كات، ئه‌و كاته كابراى ئيمان‌دار دێت سه‌رله‌نوێ قيڕائهى پێويستييه‌كانى خۆى ده‌كات، كردهييانه چه‌نده پێويستى به‌و خودايهيه(جل جلاله)، ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه به‌م ڕاددهيه پێويستى به ئاو بێت، ده‌بێ چه‌نده پێويستى به خاوه‌نى ئاوه‌كه‌ى بێت! كه‌واته داينهمۆيهكه ئيشى كرد، ئه‌و دۆخه‌ى دروستكرد، له‌به‌رئه‌وه چه‌مكى (لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) (لَعَلَّكُمْ؟) ناڵێت: (تؤمنون) (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ) (ناس) نييه لێره (لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) ئه‌وه‌يه ماناى ته‌قوا، ئه‌گه‌ر لێره كردهييانه مافى خوداى ڕه‌حمانى زانى، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ و يهكسهر په‌يوه‌ست ده‌بێت له‌گه‌ڵى.
په‌يوه‌ستكردنى نوێژه‌كان به جووله‌ى خۆره‌وه لۆ ڕزگاركردنى ئه‌م پهرستشهيه له ده‌ستى مرۆڤه‌كان نه‌بادا بيكه‌ن به يارى ده‌ستى خۆيان
ئينجا له‌به‌رئه‌وه‌ى خوداى ڕه‌حمان يه‌ك مانگى لۆ زه‌وى خه‌لق كردووه، و وه‌كو مه‌ريخ و عه‌تارد و زوهره نييه، كه ئه‌وان يه‌ك كۆمه‌ڵ مانگيان هه‌بێ، له‌به‌رچى؟ گووتمان چونكه ده‌زانێت كردهييانه كهڵهگايهكان (طواغيت) و تاوانباران و سته‌مكاران ڕۆژگارێك دێت حوكم ده‌كه‌ن ئه‌وان، ملى ملله‌تان ده‌خه‌نه ده‌ستى خۆيان، ئينجا به ناوى ئايين دێن ئاخافتنى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن! كۆمه‌ڵانێك هه‌ن ئايين فرۆش، به ناوى وتاربێژانى سوڵتانه‌كان (وعاظ السلاطين) دێن، ئه‌وانه هه‌رده‌م لۆ ئه‌و سته‌مكار و تاوانبار و كهڵهگايانه ئايين ده‌گۆڕن، ئينجا ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بێ و سته‌مكاران ئايينى مرۆڤايه‌تييان له ده‌ست بێت، ئه‌و كاته ئه‌و مرۆڤه ئه‌و ئازادييه‌ى نابێت كه كردهييانه خوداى ڕه‌حمان لۆ مرۆڤه‌كانى ويستووه، له‌به‌رئه‌وه‌يه وه‌كو باسكمان كرد كه خوداى ڕه‌حمان په‌رستشه‌كانى په‌يوه‌ستى جووله‌ى مانگ و زه‌وى كردووه، زه‌وى جووله ده‌كات، له جێگه‌يه‌ك خۆر هه‌ڵدێت، به‌ره‌به‌يان (فجر) دێت، به‌مه‌ش نوێژى به‌يانى فه‌ڕز ده‌بێت، هه‌مان له‌و جێگه‌يه‌ى دواى چه‌ند كاتژمێرێكى ديكه نوێژى نيوه‌ڕۆ فه‌ڕز ده‌بێت، دواى ئه‌ويش به چه‌ند كاتژمێرێكى دواتر و به‌هۆى جووله‌ى زه‌وى به‌رامبه‌ر خۆر نوێژى نيوه‌ڕۆ فه‌ڕز ده‌بێ، هه‌مان له‌و جێگه‌يه و به‌هۆى جووله‌ى زه‌وى، نوێژى عه‌سر فه‌ڕز ده‌بێت، ئينجا نوێژى مه‌غريب و دواتريش نوێژى عيشا، كه‌واته ئێمه له ڕۆژێكدا پێنج نوێژ ده‌كه‌ين، ئه‌ويش به‌هۆى خۆرهوهيه، ئينجا مه‌رج نييه ئێمه بوونى خۆره‌كه له ئاسمان ببينين، چونكه له‌وانه‌يه ئاسمان هه‌ور بێت، يان تۆز و خۆڵ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش له ئاسمان خۆر هه‌ر بوونى هه‌يه، خوداى ڕه‌حمان له ده‌فه‌رمووێت: (وَلِلَّهِ يَسْجُد مَنْ فِي السَّمَوَات وَالْأَرْض طَوْعًا وَكَرْهًا)(الرعد15)، پاشان باسى (خۆر و مانگ و ئه‌ستێره و...تد) وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (وَكَثِيرٌ مِّنَ النَّاسِ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ)(الحج18) باسى ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌كات، كه‌واته له ڕێگه‌ى جووله‌ى زه‌وى و خۆر و جووله‌ى مانگ ئه‌وه هه‌مووى خوداى ڕه‌حمان مرۆڤه‌كانى ڕزگار كردووه به تايبه‌تى له‌م جۆره كهڵهگايانه (طواغيت) كه به ناوى ئايين قسه ده‌كه‌ن، و زاڵن له‌سه‌ر مرۆڤايه‌تى، و به هه‌وه‌سى خۆيان حه‌ڵال ده‌كه‌ن و حه‌رام ده‌كه‌ن، و په‌رستش دروست ده‌كه‌ن ئه‌و كهڵهگايانه به‌هۆى زهلامهكانى خۆيان، كه پێيان ده‌گووترێت (وعاظ السلاطين) ئه‌مانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌يه خوداى ڕه‌حمان په‌رستشه‌كانى ئێمه‌ى په‌يوه‌ستى ئه‌و مهخلوقانهى خۆى كردووه! ئه‌وه‌ى چاوى هه‌بێ، و ئه‌وه‌ى له كات (زمن) بزانێت، يان له (حساب) بزانێت بتوانێ ئه‌و فه‌ڕزه و ئه‌و ئه‌ركه بهجێبگهيهنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه لاى كاهينه‌كان و مه‌لا و فڵان و عه‌لان، به‌ڵكو خۆى بتوانێ ئه‌و ئيشهى بكات، كابرايهك له بيابان كۆتايى مانگى شه‌عبانه و هيچ ئامرازێكى له‌لا نييه، كه به‌هۆى ئه‌و مانگه‌ى له ئاسمانه، كردهييانه بتوانێت و بزانێت خوداى ڕه‌حمان چى لێ ده‌وێت؟ كه‌واته يه‌ك له فه‌زڵه ههرهگهورهكانى خوداى ڕه‌حمان له‌سه‌رمان ئه‌وه بووه كه كردهييانه پهرستشهكانمانى ڕزگار كردووه له ده‌ست به‌شه‌ر.
چ كاتێك و له چ ڕێگهيهكهوه فێل له خه‌ڵكى ده‌كرێت و
په‌رستشه‌كان ده‌كرێته يارى ده‌ستى كهڵهگايهكان
به‌ڵام دێت (به داواى لێبووردنه‌وه) به جههلكردن دروست ده‌بێ، به نهزانكردنى كۆمه‌ڵگه و به‌شه‌رييه‌ت به ده‌ستى ئهنقهسدهوه و به ئامرازێكى دياريكراو، واتا نه‌زانى (جهالة) دروست ده‌كرێت، كه نهزانيش دروست ده‌كرێت ئه‌و كاته مه‌وداى وه‌رگرتنى زانست دياريده‌كرێت (تحديد) لۆ لايه‌نێكى دياريكراو، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى له‌نێو ژوورێك به‌ند بكه‌يت له ڕۆژێكى زۆر ساماڵ له‌يه‌ك كوندا خۆريان نيشان بده‌يت، ئه‌و كاته ئه‌و مرۆڤه زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر بڕى خۆر و جۆرى خۆر و ده‌توانێت كونه‌كه‌ى دابخات و شه‌و و ڕۆژيان لێ تێكبدات، بهنجيان بكات، به هه‌فته‌يه‌ك يان ده ڕۆژ به ئاگا بێنه‌وه نه‌زانن كه كردهييانه ڕۆژه يان شه‌وه! نازانن چونكه چه‌ند كاتژمێر نووستوون يان به‌نج كراون؟ شه‌و و ڕۆژيان لێ تێك ده‌چێ، كه‌واته كهڵهگايان ئه‌وه‌يان پێ ده‌كرێ، به‌ڵام ئايا به‌شه‌رييه‌ت هه‌مووى ده‌كرێ له‌نێو ژوورێك بكرێن؟ ئه‌مه ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌ر هاتوو بهنهزانيكردنێك (تجهيل) دروست بوو، و ژوورێكى خه‌ياڵى دروست بوو لۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى، و خه‌ڵكه‌كه‌ش گووتيان كردهييانه ئه‌گه‌ر فڵانه ده‌سته به دياريكراوى نهيانگۆ ڕه‌مه‌زانه، يان شه‌واله، ئێمه مافى ئه‌وه‌مان نييه به‌ڕۆژوو ببين، مافى ئه‌وه‌مان نييه ڕۆژووه‌كه‌مان بشكێنين! يان مافى ئه‌وه‌مان نييه بچينه حه‌ج، و مافى ئه‌وه‌مان نييه له‌سه‌ر عه‌ره‌فه‌ى ڕاوهستين، و ئه‌و مافه‌مان نييه! ئه‌وا ژوورێكى خه‌ياڵى دروست كرا لۆ به‌شه‌رييه‌ت! و له‌ناو ژوورێك ئاخنرا، و كهڵهگايهكه په‌نجه‌ره‌ى لۆ ده‌كاته‌وه، چه‌ند په‌نجه‌ره‌ى لۆ ده‌كاته‌وه؟ و كه‌ى ده‌يكاته‌وه، ئه‌و باڵاده‌سته و به هه‌وه‌سى خۆى ده‌يكات، ئينجا له‌به‌رئه‌وه‌يه زۆر ئاساييه، من له‌بيرمه له‌سه‌رده‌مى (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر) سه‌رۆكى پێشووى عێڕاق، حاجى فؤاد هه‌بوو، خودا عه‌فوى بكات، هاوڕێم بوو، ئه‌ويش خزمێكى هه‌بوو له شارى به‌غد ناوى محمد صادق بوو، كه ئه‌وه‌يان قازى يه‌كه‌مى عێراق بوو، و هه‌ولێرى بوو، ئه‌و حاجى فؤاده گووتى من له تهنيشتى دانيشتبووم، ڕاديۆى كرده‌وه، و كاتى هه‌واڵه‌كان بوو، له‌سه‌ر زارى ئه‌و قازى محمد صادقه له ڕاديۆ پيرۆزبايى به‌رزكرايه‌وه لۆ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆكى عيڕاق، كه به‌يانى جه‌ژنه! ئه‌و قازييه گووتى به‌ڵام من ئاگام له هيچ نييه، وه‌ك خۆتان ده‌زانن و من به‌يانى به‌ڕۆژوو ده‌بم وه‌كو ئێوه، ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و قسه‌ى گێڕايه‌وه گووتى من له ماڵى قازييهكه دانيشتبووم!
ئينجا ده‌بێ فهرمانڕهوايان و كهڵهگايان چه‌نده يارييان به په‌رستش و ئايينى ئه‌و ئوممهتهى كردبێت، به‌چى؟ به يه‌ك وشه‌ى ئه‌ويش نهزانيى (تجهيل) دروستكردن، لۆ زانين خۆر و مانگ ناگيرێن له‌چاوى خه‌ڵك و دوورناخرێنه‌وه، به‌ڵام عهقڵيان به‌و نهزانينهى كه له‌م دواييانه دروست بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى خوداى ڕه‌حمان لۆ زه‌وى يه‌ك مانگى دروست كردووه، گووتمان ئه‌گه‌ر جووله‌ى ئه‌و مانگه‌ى به درێژايى ته‌وه‌رى خۆى، و به هه‌مان شێوه زه‌وى جووله‌ى كرد، له هه‌ر جێگه‌يه‌ك واقيعێك له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان دروست ده‌كات، كه‌واته به له‌دايكبوونى ئه‌و مانگه‌ى، واتا هه‌ر مانگێك، و هه‌ر كاتێك، كاريگه‌ريى خۆى هه‌يه، له‌سه‌ر زه‌وى، لۆ نموونه حه‌ج و زه‌كات و به ڕۆژووبوون و فڵان و ...تا كۆتايى، ئه‌گه‌ر هاتوو كردهييانه كهڵهگايهكان كاريگه‌رييان كرد و باڵاده‌ستبوون، كێ ده‌ڵێ ئه‌و كاريگه‌رييه ده‌مێنێت، يان كێ ده‌ڵێ ئه‌و زهمينهيه بوونى هه‌يه به كردهييانه له فيطڕه، تاكو هه‌نگاوێك بهاوێژێ، لۆئهو شته‌ى كه خوداى ڕه‌حمان ويستوويه‌تى.
خوداى ڕه‌حمان خۆى (عليم)ه و خۆى (خبير)ه و
كاتێك كه ده‌ڵێت (شهر) يان ده‌ڵێت (قمر) ئه‌وه‌ى ده‌يڵێت مه‌به‌ستييه‌تى و ده‌زانێت چى ده‌ڵێت
كه‌واته زۆر گرنگه ئێمه بزانين مه‌به‌ستى خوداى ڕه‌حمان چييه كه وشه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت له قورئان، چونكه خۆى (عليم)ه و خۆى (خبير)ه، و ئه‌وه‌ى ده‌يڵێت مه‌به‌ستييه‌تى و ده‌زانێت چى ده‌ڵێت (يعني مايقول و يعي مايقول)، خوداى ڕه‌حمان يه‌ك مه‌به‌ستى هه‌يه، و مهبهستهكهشى هه‌ر ئه‌و وشهيهيه، چونكه خوداى ڕه‌حمان خۆى خالقى زمانه‌كانه (ألسن)، مه‌به‌ستى ئه‌و وشه‌يه و مهبهستيشى وشه‌ى (الشهر)ه كه ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُور) مه‌به‌ستى وشه‌ى (شهور)ه و باسه‌كه‌ش باسى (قمر) نييه، (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُور) واتا (شهر) و باسى (قمر)ى تێدا نييه (عِندَ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ) ئينجا په‌يوه‌ستى ده‌كات به ئايين: (مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ) ده‌بێ ئه‌مه ڕوون بێت، (أهلة)ش هه‌مان شت بريتييه له (مواقيت) وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ)(البقرة189).
وشه‌ى (شَهِدَ) و وشه‌ى (رأى) جياوازييان چييه و ئايا ده‌شێت جێگه‌ى يه‌كتر بگرنه‌وه؟
ڕه‌مه‌زانيش دوو شتى تێدا ده‌كرێت، قورئان داده‌به‌زێت لۆ (ناس)، هه‌ر له ناو ڕه‌مه‌زانيش خوداى ره‌حمان خولێك ده‌كاته‌وه لۆ گرۆى ئيمانداران، لۆ ده‌ستپێكردنى ئيشپێكردنى داينهمۆيهكه، هه‌ستكردنى به پێويستبوونى كه‌سه‌كه به خوداى ڕه‌حمان، ئينجا ئێمه دهپرسين ئايا كردهييانه وشه‌ى (شَهِدَ) به‌ماناى (رأى) دێت؟ ئينجا ئێمه خۆمان به كۆى ده‌نگ ده‌ڵێين خوداى ڕه‌حمان له‌به‌رچى پێوانهسازيى (قياس)ى داناوه لۆ وه‌رگرتنى فه‌رمان، له‌سه‌ر زارى پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) ده‌فه‌رمووێت: (تركت فيكم ما إن تمسكتم به لن تضلوا من بعدي أبدا: كتاب الله و سنتي) ئينجا (كتاب الله) باسى (شهر) ده‌كات: (فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ).
لێڕه‌دا دوو پرسيارى گرنگ و تهوهرهيى دروست ده‌بێت ئه‌وانيش:
يه‌كه‌م: ئايا وشه‌ى (شَهِدَ) سه‌دا سه‌د يه‌كسانه به وشه‌ى (رأى)؟ دواتر ئايا خوداى ڕه‌حمان نهيدهتوانى لێره بڵێ (فَمَنْ (رأى) مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ)؟ ئه‌ى له‌به‌رچى واى نه‌فه‌رمووه؟ ده‌بێ له‌لاى خوداى ڕه‌حمان وشه‌ى (شَهِدَ) و وشه‌ى (رأى) جياوازييان نه‌بێت؟ ئينجا كه وشه‌ى (شَهِدَ) به‌كاردێنێت (جل جلاله) ده‌بێ لێواولێو مه‌به‌ستى وشه‌ى (شَهِدَ) نه‌بێ؟
دووه‌م: ده‌بێ كردهييانه نهخشهيهك نه‌بووبێت له دواى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) وێنه‌ى وشه‌ى (رأى) هێدى هێدى جووله‌ى پێ بكه‌ن و له جێگه‌ى وشه‌ى (شَهِدَ) دابنێن؟ ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه له قورئان هاتينه خزمه‌ت وشه‌ى (شَهِدَ)و ئينجا ئه‌و وشه‌يه به (رأى) بێته پێش چاومان ئايا ده‌بێ ئه‌وه‌مان له مێشك دانه‌نرابێت؟
له چاوپێكهوتنێكمدا له له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لايه‌ك كه يه‌كێكيان كه زۆر ناسراويشه ده‌يگووت من ئێستا تێبينى ئه‌وه ده‌كه‌م وشه‌ى (شَهِدَ) ماناى (رأى) نييه.
ئايا ده‌بێ ئێمه هه‌موومان يارييه‌كى له‌م جۆره‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كرابێ، له چاوپێكه‌وتنێكى پێشوو باسى ئه‌وه‌مان ده‌كرد، كه (رؤية) له‌به‌رچاومان ده‌گۆڕێت كه تێڕوانين گۆڕا، تێگه‌يشتن و چه‌مكه‌كان ده‌گۆڕێن، و هه‌ڵوێست ده‌گۆڕێ، ئايا ده‌بێ كردهييانه تێڕوانينمان لۆ ئه‌و وشه‌يه‌ى به‌م شێوه‌يه‌ى لێ نه‌هاتبێ؟ ئينجا قورئان لادرابێ، فهرموودهكهى هاتبێته پێش (صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ) له لايه‌كى ديكه فه‌رمووده‌كه‌ش به‌م جۆره ده‌رببڕێت، كه‌چى لۆزانين ئه‌م فهرمووودهيه ته‌واوكارى هه‌يه! به‌رنامه هه‌يه له مۆبايل كه زياتر له (50) هه‌زار په‌رتووكى تێدايه، كه ده‌رفه‌تم هه‌بێت سه‌يرى ده‌كه‌م، به‌ر له ڕه‌مه‌زان ته‌ماشام كرد، به‌ڵام فهرموودهيهكم نه‌بينى ته‌نيا نوسرابێت (صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ) و ته‌واو بێت و چيترى له‌دوا نه‌يه‌ت! به‌ڵكو هه‌رده‌بێ پاشكۆيه‌كى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و پاشكۆيهى فه‌رمووده‌كه پچڕێنراوه! كه له ته‌واوكاريى فه‌رمووده‌كه ده‌فه‌رمووێت: (فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ فَاقْدُرُوا لَهُ) ئينجا فه‌رموويه‌تى (فَاقْدُرُوا لَهُ) يان (فأتموا) به‌ڵام ئه‌وه‌ى نيشانى ئێمه دراوه ته‌نيا بريتييه له (صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ)!
لۆ ڕێگرتن له‌وه‌ى بازرگانى به په‌رستشه‌كانى خه‌ڵكى نه‌كرێت
ئينجا لێره دهپرسين ئايا ئه‌و كاته كێ ده‌يبينێت؟ يان ئايا كێ مافى بينينى هه‌يه، حوكمدار يان پاشكۆى حاكم، و شوێنهكهوتهى حوكم، ئه‌وانه مافيان هه‌يه؟ ئه‌گه‌ر تێبينيتان كردبێت ساڵانه ئه‌و به‌زمه به خه‌ڵكى ده‌كرێت، هه‌مان شێوه ده‌رده‌بڕدرێت: ئێمه ئۆباڵمان له ئه‌ستۆى مهلايهكان! و خودا حيساب و كيتاب له‌گه‌ڵ مهلايهكان ده‌كات! به‌ڵام ئايا ئه‌گه‌ر مه‌لايه‌ك هات و گووتى ده‌فته‌رێكم بده‌نێ، يان ته‌نيا مليۆنێك دينارم بدهنى! بێگومان دهيدهنێ، ئاماده‌يى هه‌يه بيداتێ، ئا يا ئه‌و كاته ئۆباڵمان له ئه‌ستۆى مه‌لا!
ڕۆژووگرتنى نه‌ته‌وه‌كانى پێشوو چۆن بووه و
ئايا ته‌نيا خۆگرتن بووه له خواردن و خواردنه‌وه؟
به‌ڵام ئايا له‌به‌رچى خوداى ڕه‌حمان مانگى دروست كردبوو؟ و ئه‌ى به تۆى نه‌گووت تۆ بڕۆ ته‌ماشاى ئه‌و مانگه‌ى بكه؟ كه‌واته خوداى ڕه‌حمان هه‌موو كاروباره‌كانى به دانايى (الحكمة)يه، به مهبهستيشه، و هه‌مووى به ئامانجه، و هه‌مووى به زانسته، و فه‌وزاى تێدا نييه، جۆره‌ها ڕۆژوو هه‌يه، ئايا كردهييانه ڕۆژووگرتن ته‌نيا له‌وه‌ى كه تازه باسمان كرد دابڕانه له خواردن و خواردنه‌وه؟ يان به كرده‌يى جۆره هه‌ستێكه، ئينجا ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته شوێنكه‌وته و پاشكۆيه‌تى؟ وه‌ك زانراوه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانى ڕابردوو، ڕۆژوو به جۆرى ديكه‌ش هه‌بوو جيا له‌وه‌ى كه ئێمه دهيگرين، يه‌كێك له‌م جۆره ڕۆژووانه (الصديقة مريم)(عليها السلام) كاتێك كه پێى ده‌گووترێت كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌ى له‌گه‌ڵ كرديت بڵێ (إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْماً فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيّاً)(مريم26) دياره جۆڕه بهڕۆژووبوونێك هه‌بووه پێيگووتراوه قسه‌نه‌كردن، جگه له دابڕان له خواردن و خواردنه‌وه نابێ قسه‌ش بكات، (فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيّاً)(مريم26) يان ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره يعقوب(عليه السلام) (فَخَرَجَ عَلَى قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَابِ فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ)(مريم11) له‌به‌رچى قسه‌ى له‌گه‌ڵيان نه‌كرد؟ (قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّيَ آيَةً قَالَ آيَتُكَ أَلاَّ تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ إِلاَّ رَمْزاً)(آل عمران41) ئه‌ى ئيشى چييه؟ (وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالإِبْكَارِ) له‌مه‌وه دياره جۆره ڕۆژووگرتنێك هه‌بووه، ئينجا ئه‌و جۆره به‌ڕۆژووبوونه له‌نێو تهشريعى ئوممه‌ى موحه‌ممه‌دى هه‌يه يان نييه؟ له وه‌ڵامدا به‌ڵێ هه‌يه، نه‌ك مرۆڤ ته‌نيا له خواردن و خواردنه‌وه به‌ڕۆژوو ده‌بێت، له‌هه‌ندێ كاروبارى ديكه، به‌ڵكو ده‌بێ چاويشى، و ده‌ستى و گوێچكهشى ڕۆژوو بگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌يه پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) له به‌شێكى فهرموودهيهكيدا ده‌فه‌رمووێت: (فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ شَاتَمَهُ فَلْيَقلْ إِني صائِم)، كه‌واته ئه‌و (قمر)ه و ئه‌و زه‌وييه له سه‌رده‌مه‌كانى پێشوو ئه‌و ڕۆژووه‌ى لۆ نه‌ته‌وه و ميللهتانى پێشووى ئێمه دروست كردووه، به‌هه‌مان ڕێككاريى، و به هه‌مان شێواز لۆ ئوممه‌ى موحهممهديش ماوه‌ته‌وه، هه‌مان سيسته‌مى ڕۆژووهكهش لۆ ئوممه‌ى موحه‌ممه‌دى ماوه‌ته‌وه، پێويسته كه ئوممه‌ى موحه‌ممه‌دى به‌م جۆره بێت، پێويسته ئيمه له‌م به نهزانكردنهى پێشتر باسمكرد لێى ده‌ربچين، ڕزگاربين له‌م پاشكۆيهتييه فيكرى و زانستييه‌ى كه‌وا له هه‌ستمان دروست بووه، و به ميرات لۆمان ماوه‌ته‌وه، تكاكارين خوداى ڕه‌حمان ڕزگارمان بكات، و كردهييانهى بتوانين ئايينێكى ڕاست به زانستێكى ڕاست و به تهقوايهكى ڕاست و ئيمانێكى ڕاست و په‌رستشێكى ڕاست ئه‌نجام بده‌ين.
پرسيار: به گوێره‌ى زانيارى به‌ڕێزتان ئه‌و كێشمه كێشمه و ئايا جهژنهيه و جه‌ژنه نييه ئه‌و جياوازييه گه‌وره‌يه‌ى ئوممه‌تى ئيسلامى سه‌ره‌تاكه‌ى له كوێوه سه‌رى هه‌ڵداوه؟
وه‌ڵام: وه‌ك خستمه‌ڕوو له‌لايه‌ن فه‌رمانڕه‌واكان، واتا ميللهتان هيچيان له ده‌ست نييه له‌م بابه‌ته، به‌ڵكو فه‌رمانڕه‌واكان و شوێنكه‌وته‌كانى فه‌رمانڕه‌واكان له (وعاظ السلاطين)، و سته‌مكاران، واتا مێژووه‌كه‌ى ديار نييه، لۆ نموونه سه‌رده‌مێكى دياريكراو كاريگه‌رى هه‌بێ، ئايا له‌سه‌رده‌مى رسول الله(عليه السلام و البركات).
پرسيار: لۆ نموونه هاوه‌ڵان ئايا جياوازيان نه‌بووه له‌م بابه‌ته؟
وه‌ڵام: تێبينيم نه‌كردوه.
پرسيار: ئه‌گه‌رچى قسه‌يه‌ك هه‌يه كه گوايا خه‌ڵكى مه‌دينه ڕۆژێك زياتر به‌ڕۆژوو بووينه له خه‌ڵكى مه‌ككه؟
وه‌ڵام: شتى له‌م جۆره ئه‌سته‌مه.
پرسيار: واتا هه‌مووى له يه‌ك كات جهژنهيان كردووه؟
وه‌ڵام: له‌وانه‌يه هۆكاركانى په‌يوه‌ندى زه‌حمه‌ت بووبێ، به‌ڵام مانگ يه‌ك مانگ بووه، ئه‌و هه‌موو گلۆپ و بلاجكتۆرانهش نه‌بووه، و ئاسۆش له پێش چاويان دياريكراو بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو هه‌لبه‌ت ئه‌و كاته هه‌موو كه‌سه‌كان ئاسايى ته‌ماشاى مانگيان كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌يه ده‌فه‌رمووێت: (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ) ده‌فه‌رمووێ هه‌ريه‌كێك، و ده‌ستنيشانى نه‌كردووه كه فڵانه كۆمه‌ڵ و ده‌سته.
پرسيار: لێره باسى (رؤية) ناكات ته‌نيا (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ) واتا چووه ناو مانگه‌كه؟
وه‌ڵام: ڕێك به‌م جۆره‌يه، هه‌ر لۆ مانگه، واتا (رؤية)شى له‌گه‌ڵدا نييه.
حساباتى مانگ و ڕۆژ هه‌موو به حساباته و له ڕێڕه‌وى كات و شوێنى خۆى لانادات
پرسيار: واتا مه‌رجه مانگى ڕه‌مه‌زان (30) ڕۆژ بێ يان (29) ڕۆژ بێت؟ ئايا وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ى خۆر حيساباتى لۆ ده‌كرێت؟
وه‌ڵام: خوداى ڕه‌حمان ده‌فه‌رمووێت: (اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا)(التوبة36) كاتێك خوداى ڕه‌حمان زه‌وى و مانگ و خۆرى خه‌ڵق كرد، له‌دايكبوونى مانگ له‌و ساته‌ى كه خهلقى كردووه، تاكو كۆتا ساتى سه‌ر ته‌ختى بوون، و مه‌خلوقات، هه‌مووى يه‌ك جۆره، پێشكه‌وتن و پاشكهوتنى نييه، واتا لۆ نموونه بڵێين له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) مانگى ڕه‌مه‌زان وه‌ك ده‌زانن له ماوه‌ى (36) ساڵ خولى مانگ نوێ ده‌بێته‌وه، جگه له‌م (36) ساڵه‌ى ئه‌و هه‌موو سوڕانه‌وه‌ى مانگ كه ته‌وه‌رى خۆى ته‌واو ده‌كات، جگه له‌مه شتێكى نييه وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ)(التوبة36)، كه‌واته هيچ كاتێك له‌دايكبوونى مانگ چركه‌يه به‌ر له كاتى له‌دايكبوونى خۆى و چركه‌يه‌ك له‌دواى كاتى له‌دايكبوونى خۆى نييه، شتى له‌م جۆره له‌لاى خوداى خالق نييه، واتا ئه‌گه‌ر چركه‌يه‌ك له‌دايكبوونى مانگ دواكه‌وت، يان پێشكه‌وت، يان سانتيمهتريك هاته پێش، يان چوويه دواوه، ئه‌وا كاره‌سات له‌سه‌ر گشت سيسته‌مى خۆر و گه‌ردوون دروست ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌يه ده‌رباره‌ى ئه‌وانه هه‌موو نهيفهرمووه به وردهكارييه! به‌ڵكو فه‌رموويه‌تى: (الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ)، واتا كه كابرايه‌كى ئهندازيارى تهلارسازيى نهخشهيهك داده‌نێت، ئه‌گه‌ر بێتوو به يه‌ك (ملم) هه‌ڵه بكات! گشت بيناكه تێكده‌چێت، ئه‌ى باشه ده‌بێ دروستكراوێكى خوداى ڕه‌حمان مليمێك هه‌ڵه‌ى تێدا بێت؟ بێگومان نابێت، ئينجا له‌به‌رئه‌وه‌يه كه له‌دايكبوونى مانگ له‌م كاته‌ى خۆى ده‌بێ ڕووبدات، و په‌يوه‌ندى به‌وه نييه ئايا ئه‌وانه موسڵمانن يان نا، له‌دايكبوونى مانگ لۆ بوزييهكانه، لۆ جووله‌كه‌يه، و لۆ مه‌سيحييه‌كانه، و لۆ نائايينييهكان، لۆ هه‌مووانه، و لۆ كۆى گۆى زه‌وييه، وه‌ك باسمان كرد كه هه‌موو گۆى زه‌وى په‌يوه‌ندى به‌و مانگه‌وه هه‌يه، ئه‌مڕۆ يه‌ك مليار موسڵمان هه‌يه، به‌ڵام شه‌ش مليارى ديكه‌ى جگه له موسڵمان له‌سه‌ر زه‌وى هه‌يه، كه‌واته مانگ كه له دايك ده‌بێت لۆ هه‌مووانه، و لۆ بوزييهكهشه، كه‌واته بوزييهكهش حيسابى خۆى هه‌يه، و په‌رتووكى خۆى هه‌يه، زانيارى ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ى هه‌يه، كێشه‌كه ئه‌وه‌يه كه ئێمه له‌دايكبوونى مانگهكهمان په‌يوه‌ستى چاومان كردووه، (من رأى) چۆن ده‌بێته: (فَمَن شَهِدَ)! به‌و شێوه‌يان تێنهگهياندووين، به‌و جۆره دهماغيان له قالب داوين: (صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ) و لێڕه فه‌رمووده‌كه پچڕێنراوه! كه ده‌فه‌رمووێت: (فإنُ غُمّ عَلَيْكُمْ)، و ته‌واو ناكرێت، مه‌به‌ستم لێره ئه‌و خاڵه‌يه كه ئێمه وێنه‌يه‌كى دياريكراو له‌نێو ده‌ماغمان دروست كراوه، و ئايهتى (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ) بووه‌ته (فمن رأی منکم القمر)، ئه‌وه‌يه كێشه‌كه، ئينجا ئايا كێ له ئێمه مانگه‌كه ده‌بينێت؟ ئه‌وه‌يه زاڵه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه! لۆ نموونه ئه‌و ساڵ له وڵاتى سعوديه كرايه ڕه‌مه‌زان، كه‌چى لۆ زانين به هه‌موو زانستێك مانگ ديار نابێت، واتا له‌دايك ده‌بێت، به‌ڵام ديار نييه، ئينجا من هه‌ندێ حيساباتم له‌لا هه‌يه، كه ده‌توانم بڵێم له دواى (2500) ساڵ ئايا مانگ له‌چ كاتێك و له چ ساتێك له دايك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش گشتييه و لۆ هه‌موو بهشهرييهته.
كاتێك ده‌سه‌ڵاتداران كار به‌م حساباته ناكه‌ن له‌گه‌ڵ مانگ!
پرسيار: له‌به‌رچى ئيشيان پێ نه‌كردووه و هۆكار چييه؟
وه‌ڵام: كهڵهگايهكان هۆكارن، و سياسه‌ت ئيشى له‌سه‌ر كردووه، له‌سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى سه‌دام و حه‌سه‌ن به‌كر، ناوچه‌ى (صفوان) زۆر نزيكتره له كوێت، نه‌ك له به‌غدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا به ڕۆژوو نهبووايا، ئه‌وا خه‌ڵكى (صفوان) به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوو، لۆ زانين ماوه‌ى نێوانيان ته‌نيا سێ چاره‌گه كاتژمێره، ياخود ناوچه‌ى تڕێبيل، ئه‌وه‌ى له به‌غداوه چووبێت لۆ شارى عه‌مان، واتا چاره‌گى ئه‌و ڕيگهيهيه، له تڕێبيل لۆ عه‌مان، كه‌چى ده‌بوو خه‌ڵكى تڕێبيل له‌سه‌ر شارى به‌غدا به‌ڕۆژوو ببن، و ڕۆژوو بشكێنن، له‌م ناوچه‌يه بوومه، گوێم لێ بووه له عه‌مان بانگى داوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌سانێكى سه‌ر به هه‌واڵگرى عێراقيمان له‌گه‌ڵ بووه، نه‌مانتوانيوه ڕۆژووه‌كه بشكێنين! ناچار له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕۆژوومان شكاندووه.
مه‌سه‌له‌ى (30) ڕۆژه‌كه لۆ نموونه ده‌فه‌رمووێت: (أَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ)(البقرة184) دهپرسين ئايا خوداى ڕه‌حمان مه‌به‌ستى چييه له‌م ئايه‌ته؟
وه‌ڵام: ژماره (العدد) هه‌مووى ژماردنه، ژماره‌يه.
پرسيار: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه كه ئايا مه‌رجه ڕه‌مه‌زان ته‌نيا (30) ڕۆژ ده‌ربچێت؟
وه‌ڵام: مه‌رج نييه، هه‌يه (29)يه، له ساڵى (1982) وڵاتى سعوديه ته‌نيا (28) ڕۆژ ڕۆژووى به ميللهتهكه گرت، فيديهى ڕۆژوو نهگرتنهكهش پادشا خۆى داى له جياتى ميللهتهكهى! له‌به‌رچى؟ چونكه ئه‌و واقيعه ئيشيان پێى هه‌يه، ئينجا مهلايهكانى سعودييه پاشكۆى حكومه‌تى سعوديهن، ئينجا له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) وه‌كو له فيقهى ئێستا پێشه‌وا سوبكى له پهرتووكێكيدا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هاتوو مانگ (داخل) بوو، كاتى له‌دايكبوونى مانگ بوو، شايهتمان نه‌بوو، له نێو ئوممه‌ت شايهدمان نه‌بوو، تا بڵێن مانگ (داخل) بووه، يان بڵێن مانگمان بينيوه، ئه‌گه‌ر هاتوو به حساب مانگ له دايكبووبێت، ده‌بێ ئوممه‌تى ئيسلامى به ڕۆژوو ببێت، ئه‌وه فه‌تواى پێشه‌وا سبوكييه، هه‌مان ئه‌و پێشه‌وا سبوكيهيه، ده‌ڵێت له گرێبه‌ستى ژن ماره‌كردن، نيكاح دروست نابێت، ته‌نيا ده‌بێ (ولي أمر) فاسق بێت، و زاوا فاسق بێت، بوك فاسق بێت، و دوو شايهدهكان فاسق بێت، مه‌لاكان ڕاى يه‌كه‌م وه‌رناگرن! واتا ههڵوڵێستى پێشه‌وا سبوكى ده‌رباره‌ى بينيى مانگ وه‌رناگرن، به‌ڵام ده‌رباره‌ى گرێبه‌ستى ماره‌كردن (عقد النكاح) وه‌رده‌گرن! به‌ر له چه‌ند شه‌وێك به‌شدارى مارهكردنێكم كرد، داوايان لێكردم و گووتيان حه‌زمان لێيه تۆ ببيته (ولي أمر)ى ئافره‌ته‌كه، به ناچارى ڕ‌ازى بووم، لۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ش چووينه ژووره‌وه، مهلايهكه گووتى مامۆستا محمد له‌سه‌ر ئيزنت، ئيشهكه به‌م جۆره‌يه، كه ده‌بێ من گرێبه‌سته‌كه‌ى بكه‌م، به (ولي أمر)ى فاسق و به شاهيدى فاسق و ...، گووتم ببوره مامۆستا من فاسق نيم! و قبوڵش ناكه‌م بهڕيزتان بهمن بڵێن فاسق! ئه‌ويش گووتى گرێبه‌سته‌كه به‌م جۆره نه‌بێ ناكرێت، گووتم من ده‌چمه ده‌ره‌وه، و كردهييانه من هاتمه ده‌ره‌وه، و جێمهێشتن.
وه‌ك باسمان كرد ئه‌وه فه‌تواى پێشه‌وا سبوكييه، له سه‌ده‌كانى هه‌شته‌م فه‌تواى داوه، و پێشه‌واى ئوممه‌ت بووه له‌سه‌رده‌مى خۆى، ئينجا هه‌مان ئه‌و فه‌توايه باسى مانگ ده‌كات، و ده‌ڵێت به حيساب بكه‌ن! له مه‌سه‌له‌ى ماره‌كردن به‌و فه‌توايه‌ى ده‌كه‌ن و به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ى مامگى ڕه‌مه‌زان به فه‌تواى ئه‌و ناكه‌ن! له‌به‌رچى؟ چونكه له‌م كاته‌ى ئێستا ئيشيان به‌وه هه‌يه، هێلى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێى پێشه‌وا سوبوكيه، له‌به‌رئه‌وه‌يه به‌ڕێزان زۆر پێويسته ئێمه ئه‌گه‌ر بێتوو دڵهكانيشمان ڕزگار نه‌كه‌ين له هه‌موو جۆره كاريگه‌رييه ده‌ره‌كييه‌كان، ئه‌وا با بێين ده‌ماغ (فؤاد)مان ڕزگار بكه‌ين له كاريگه‌ريى و شوێنه‌واره‌كانى هه‌ر شتێكى جگه له خۆمانى ده‌ره‌كى، و له خۆمان بپرسين له‌به‌رچى ئۆباڵمان به ئه‌ستۆى مه‌لا؟ مه‌به‌ستم له بابه‌تى به‌ڕۆژوو بوون، له‌به‌رچى به‌م شێوه‌يه بێت؟ لۆزانين ئه‌وه‌تا مانگ كه‌مێك ماوه كه‌سى نابينا بيبينێت، بهڕاددهيهك گه‌وره و زل بووه، له‌به‌رئه‌وه‌يه بابه‌تى مانگ و جووله‌ى مانگ و جووله‌ى زه‌وى و جووله‌ى خۆر، ئه‌وانه هه‌موو سوننهيهكى خهلقييه، خوداى ڕه‌حمان لۆ يه‌ك سات پێشخستن و دواخستنى تێدا ئه‌نجام نادات، و نايگۆڕێت، ئه‌مه ئه‌سته‌مه، هه‌مان شت به گوێره‌ى جووله‌ى زه‌وى به ده‌ورى خۆر، لۆ نموونه له‌دواى يه‌ك مليۆن ساڵ، نوێژى نيوهڕ كه‌ى فه‌ڕز بووه، هه‌مان كات فه‌ڕز ده‌بێت.
وشه‌ى (شَهِدَ) ماناى چييه؟ هه‌روه‌ها (شهر) چييه؟ و به‌چى ده‌ستنيشان ده‌كرێت؟
پرسيار: من تێگه‌يشتم كه وشه‌ى (شَهِدَ) به ماناى (رأى) نايه‌ت، به‌ڵام خودى وشه‌ى (شَهِدَ) ماناى چييه؟ هه‌روه‌ها (شهر) چييه؟ و به‌چى ده‌ستنيشان ده‌كرێت؟
وه‌ڵام: من هه‌ندێ بابه‌تم له ئه‌نته‌رنێت ده‌رهێناوه، كه جووله‌ى مانگ نيشان ده‌دات، كه تاكو ساڵى (2022ز)م ده‌رهێناوه، كه ده‌توانرێت تاكو (2500ز) ده‌ربهێنرێت، هه‌روه‌ها له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، په‌رتووكێكى زانايه‌كى ئێرانى هه‌بوو، ده‌رباره‌ى گه‌ردوونى و حيساباتى (أهلة) بوو، كه وه‌رگێڕدرابووه سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى، ئه‌و كاته تاكو ساڵى (1500)ى كۆچى، كاته‌كانى تێدا دياريكرابوو، كه ئاخۆ له‌چ ڕۆژێك ڕه‌مه‌زانه، يان شه‌واله، و يان له چ ڕۆژێك مانگى (ذي الحجة)يه و له چ ڕۆژێك مانگى (ذي القعدة)يه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن خوارزميش حيسابى چه‌ند هه‌زار ساڵى داناوه، ئه‌مه هه‌مووى زانستى جه‌بر و ئهندازهيه، هه‌ر له ئه‌نته‌رنێت ده‌كرێت ئه‌و زانياريه ده‌ربهێنرێت كه ئايا له‌كوێ ده‌كرێت مانگ ببينرێت، و له چ شوێنێكيش مانگ له دايك ده‌بێت به‌ڵام نابينرێت، جار هه‌يه مانگ كه له دايك ده‌بێت، نابينرێت چونكه به‌ر له خۆرئاوابوون مانگه‌كه له‌دايك بووه، ئينجا له‌م حاڵه‌ته نابينرێت، ئه‌گه‌رچى مانگه‌كه هه‌يه به‌ڵام شارێك نايبينێت، شوێنێكى ديكه ده‌يبينێت! واتا مانگه‌كه بوونى هه‌يه، چ كاتێك له‌دايكبوونى مانگه‌كه ده‌بينرێت؟ كاتێك كه خۆر ئاوابوو، ئێمه په‌يوه‌نديمان به (رؤية) نييه، گرنگ ئه‌وه‌يه كه له حيساباتى گه‌ردوونى (فلكي) دياربێت.
پرسيار: له ڕووى زانستى و فهلهكييانه ئوممه‌تى ئيسلامى مه‌ڵبه‌ندى بڕياردانى لۆ نموونه بڵێين ده‌زگاى ناسا بێت، كه ئه‌و ده‌زگايه گووتى مانگم بينيوه له فڵان شوێن، ئيتر ته‌واو، و كۆتايى پێ دێت؟
وه‌ڵام: ئه‌و مهسهلهيه په‌يوه‌ندى نييه به ئوممه‌ى ئيسلامى! به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ى مانگ په‌يوه‌ندى به هه‌موو به‌شه‌رييه‌ت و ئوممه‌ته‌كانى سه‌ر زه‌وى هه‌يه، نه‌ك ته‌نيا په‌يوه‌ندى هه‌بێت به ئوممه‌تى ئيسلامى! چونكه مانگ موڵكى هه‌موو مرۆڤايه‌تييه.
پرسيار: ئايا دوورترين دووخاڵ له‌سه‌ر زه‌وى، جياوازى له دايك بوونى مانگ و بينيى هيچ كات ده‌گاته زياتر له (24) كاتژمێر؟
وه‌ڵام: ئه‌وه مه‌سه‌له خولانه‌وه‌ى زه‌وى نييه به‌ده‌ورى خۆى كه (24) كاتژمێر ده‌خايه‌نێت، بابه‌تى له‌دايك بوونى مانگ ته‌واو جياوازه، به‌ڵكو نزيكه‌ى له ماوه‌ى حه‌وت كاتژمێر، هه‌موو دانيشتوانى گۆى زه‌وى له‌دايكبوونى مانگ ده‌بينن.
ئينجا به‌گوێره‌ى ئه‌و حيساباتهى ته‌نانه‌ت پێت ده‌ڵێت ڕه‌مه‌زان چه‌ند ڕۆژه؟ يان مانگى موحه‌ڕه‌م ئه‌وه‌نده ڕۆژهيه، و مانگى صفر ئه‌وه‌نده ڕۆژهيه، ڕهبيعى يه‌كه‌م و ڕهبيعى دووه‌م، ئيتر به‌م شێوه‌يه.
ساڵێكيان له به‌غدا بووين، كه‌سانێك ده‌ناسم له شارى ڕومادى، گووتيان له ڕومادى كرديان به جه‌ژن، ئێمه سه‌رمان سوڕما، گووتيان كه ئه‌و ساڵه (12) كه‌س چوون له دادگا شايهتيان دا كه مانگيان بينيوه، به‌مه‌ش ڕه‌مه‌زان كۆتايى پێ هێنراو كرايه جه‌ژن، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و (12)ه كه‌سه هه‌موويان سه‌رخۆش و مه‌ست بوون، و چوون گووتيان مانگمان بينيوه! ئه‌مه يه‌كێكه له گريمانه‌كان.
گريمانهيهكى ديكه هه‌يه، ئه‌ويش بوونى كه‌موكوڕى له چاو، ئايا ئوممه‌تى ئيسلامى هه‌مووى چاوه‌كانى ساغه؟ شتێكى ديكه‌ش له‌وه مه‌ترسيدارتر هه‌يه، ئه‌ويش ده‌ركه‌وتنى هه‌ساره‌ى تر‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر وه‌كو هه‌ساره‌ى زوهره يان عه‌تارد له ئاسمان هه‌يه، كه ئاساييه كه‌سه‌كه ههسارهيهك ببينێت و وا بزانێت مانگى بينيوه! كه ئه‌م ساڵ له وڵاتى جه‌زائير، بينينى مانگ به‌م شێوه‌يه بوو، ئه‌وه‌ى بينرابوو مانگ نه‌بوو! دواى پێكهێنانى ليژنه‌ى به‌دواداچوونى ڕاستييه‌كان، كه چوونه‌ته ناوچه‌ى بينينى مانگه‌كه و كه‌سه‌كان شوێنى بينينى مانگهكهيان لۆ لێژنه‌كه ده‌ستنيشان كردووه، ده‌ركه‌وت كه مانگ له‌م شوێنه‌ى كه‌سه‌كان بينيبوويان، مانگ له‌م شوێنه و له‌م كاته نابينرێت به‌ڵكو هه‌ساره‌يه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر بووه بينيويانه! كه‌چى خه‌ڵكه‌كه به‌ڕۆژوو بوون.
وشه‌ى (شَهِدَ) له نێو قورئان به (11) مانا هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماناكانى كۆ بكه‌يته‌وه، ئه‌و كاته وشه‌ى (شَهِدَ)ى لێ دروست ده‌كرێت، لۆ نموونه به (قسم) هاتووه، و به ماناى (قول)يش هاتووه، و به (حُكم) هاتووه، و به ماناى (رؤية)ش هاتووه، و به ماناى شايهتى دانى دادگاكان هاتووه، كه بريتييه له (11) مانا هاتووه، واتا به كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌م مانايانهى، ئه‌و كاته ئه‌و چه‌مكه‌ى لێ ده‌رده‌چێت، كه (رؤية) به‌شێكه له‌م (11) مانايه‌ى قورئان لۆ چه‌مكى وشه‌ى (شَهِدَ).
پرسيار: ئايا ئه‌وانه‌ى له ژێره‌وه‌ى (ناس)ن ئايا مانگى ڕه‌مه‌زان نايانگرێته‌وه، وه‌ك باستان كردووه‌كه؟
وه‌ڵام: وه‌ك ده‌زانين هه‌موو گۆى زه‌وى دێته نێو مانگى ڕه‌مه‌زان، به‌بێ وێكچوواندن و (حاشا و لله)، جاروبار حكومه‌ت قه‌رز ده‌دات، قه‌رز لۆ بابه‌تى خانوو، يان لۆ بابه‌تى ژنهێنان قه‌رز ده‌دات، يان لۆ بابه‌تى نه‌خۆشى قه‌رز ده‌دات، كه پێى ده‌ڵێن (سلفة)، به‌بێ وێكچوواندن خوداى ڕه‌حمان هه‌ر مانگێك سولفهيهكى لێ ده‌به‌خشێت، ئينجا كردهيانه ئايا مرۆڤه‌كان وه‌ريده‌گرن، يان وهريناگرن ئه‌وه په‌يوه‌ندى به‌خۆى هه‌يه، به‌ڵام لۆ نموونه بڵێين بابه‌تى قورئان و به‌ره‌كه‌تى قورئان ده‌ڵێين، ئايا كابراى كافر يان جووله‌كه يان مه‌سيحى يان بوزى وه‌ريده‌گرن يان وهريناگرن؟ به‌ڵێ وه‌ريده‌گرن، ئه‌گه‌ر بێتوو دايبنيشێنيت و لۆ نموونه قورئانى به شێوه‌ى بيستن له گوێى دابنرێت، و به بێ لايه‌نانه گوێ بداته قورئان، تاكو بزانيت كاريگه‌رى له‌سه‌رى ده‌بێت يان نابێت؟ به‌ڵێ كاريگه‌رى ده‌بێت، دهپرسين ئه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان كاريگه‌رى ده‌بێت يان نابێت؟ به‌ڵێ كاريگه‌رى ده‌بێت، يان ئايا مانگى (ذي الحجة) كاريگه‌رى ده‌بێت؟ به‌ڵێ ئه‌ويش كاريگه‌رى ده‌بێت، به‌ڵام ئايا كردهييانه خۆى له‌و ئاستهيه كه بگاته ئه‌وه‌ى ئه‌وپه‌ڕى سودى لێ وه‌ربگرێت؟ نه‌خێر، ئه‌ى كێ پێويسته كه ئه‌وپه‌ڕى سوودى ته‌واوى لێ بكات، و هه‌موو دڵۆپه‌كانى؟ كۆى ئيمانداران و ته‌قواكاران و صاليحهكان ئه‌وان سود وه‌رده‌گرن، ئينجا له‌به‌رئه‌وه‌يه ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام والبركات) بكه‌ن كه ئايا له مانگى ڕه‌مه‌زان چى ده‌كرد؟ و ئايا ئه‌وانه‌ى كه كه شوێنكه‌وته‌ى ئه‌و بوون وه‌كو ئه‌ويان كردووه (وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ)(التوبة88) له ئاستى ئيمانى ئه‌وان بوون، دايكى ئيماندارنيش، ئينجا ئه‌وانه كه مانگه‌كه كردهييانه ده‌چێته ناويه‌وه، زه‌وى هه‌مووى له ساتى سوڕانى مانگ، مانگ كاريگه‌ريى لێ ده‌كات، وه‌ك بلێين هێزێكى موگناتيسى هه‌يه، (ئه‌گه‌ر ئه‌م وشه‌يه بشێت) ئه‌و هێزه موگناتيسييه كاريگه‌رييه‌كى ئه‌رێنى هه‌يه له‌سه‌ر گشت زه‌وى، هه‌ر له بنچينه‌دا له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان، ئينجا به جووله‌ى ئه‌و مانگه‌ى هه‌ر جێگه‌يه‌ك له‌م مانگه‌ى به‌رامبه‌ر زه‌وى بوو، چ كاريگه‌رييه‌كى هه‌بووبێت، ئه‌وا خوداى ڕه‌حمان ئه‌وه‌ى ده‌دات، و به هۆى مانگه‌كه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته دروست ده‌كات، به‌ڵام پرسيارێكى گرنگ هه‌يه كه ئايا مرۆڤه‌كان له‌م ئاسته‌ن يان نه‌خێر؟ ئه‌وه په‌يوه‌ندى به خوداى ڕه‌حمان نييه، به‌ڵكو په‌يوه‌ندى به مرۆڤه‌كان هه‌يه، خوداى ڕه‌حمان له مانگى ڕه‌مه‌زان دوو ئيش ده‌كات:
يه‌كه‌م: لۆ قورئان كه (ناس)ه.
دووه‌م: لۆ گرۆى ئيمانداران كه به ڕۆژووبوونه.
واتا ناوه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان ئاماده ده‌كات لۆ مانگى ڕه‌مه‌زان، ئينجا له مانگى ڕه‌مه‌زان ئاماده‌باشى ناوه‌وه‌ى(إنسان)ه‌كان زۆر زۆر زياتره لۆ وه‌رگرتنى قورئان به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانى دى.
پرسيار: له‌سه‌رده‌مى ئێستا كه هۆكاره‌كانى پهيوهنديكردن پێشكه‌وتووه، سهدهرمێك هه‌بووه به‌م جۆره نه‌بووه، ئه‌و حيساباته فهڵهكييهى باستان كردووه، كه‌سانێك هه‌يه نايزانێت.
وه‌ڵام: له‌به‌رچى تۆ ئه‌و گريمانهيه داده‌نێيت؟ نه‌خێر وا نييه. ئێستا خه‌ڵكى نايزانن! خه‌ڵكى به‌ر له (50) ساڵ به ڕادده‌يه‌ك حيساباتى مانگى ده‌زانى وه‌ك ئه‌وه بوو كه شاره‌زايه‌ك بێت.
سه‌رنج: لۆ نموونه گه‌لاوێژ و كاتى باران بارينهكان به كاتژمێر! كاتى نوێژه‌كان به سێبهى دارێك! و شتى له‌م جۆره و زياتريش.
به‌ڵام به داواى لێبورنهوه كردارى بهنهزانكردن (تجهيل) واتا ئوممه‌تى ئيسلامى به‌ره‌و نه‌زانى و گێلكردنهوه ده‌به‌ن. بهڕيزتان گريمانهيهك داده‌نێيت كه ئو گريمانهيه له بنچينه‌دا نه‌بووه.
پرسيار: گريمان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش به‌يه‌كتر ببهستيتهوه، به‌ڕێزتان ناڵێن مرۆڤ په‌يوه‌سته به بينينهوه؟
وه‌ڵام: نه‌خێر، من ده‌ڵێم حيساب و كيتابه، لۆ نموونه ئه‌گه‌ر مانگێكمان به‌سه‌ر داهات ڕه‌مه‌زان هه‌ر له سه‌ره‌تاى مانگه‌كه ته‌م و باران بوو تاكو كۆتايى، ئايا ئه‌و كاته چى بكه‌ين؟
پرسيار: واتا هه‌موو كه‌سێك به‌و حيسابه ده‌زانێ؟ به‌ڵام من نازانم!
وه‌ڵام: بهڕيزتان نازانن! باوكت ده‌يزانى، ئێستا له دايكت بپرسى ده‌زانێت؟ زانسته‌كان له‌م سه‌رده‌مه زۆر ئاسانتر بووه، واتا ئه‌وه‌ى من قسه‌م له‌سه‌رى كرد، پێشبينيم وابوو كه به‌ر له (30) ساڵ به‌م جۆره بووبێت، به‌ڵام ئێستا زانست هه‌موو به ئينته‌رنێته، و هه‌موو شتێكت نيشان ده‌دات، وه‌ك هه‌موو جارێك مه‌لاكان پێمان ده‌ڵێن كێ مانگى بينى (صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ) ئه‌وه فهرموودهيهكه، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌يه پاشكۆى ئايهتهكهيه، ئايه‌ته‌كه چى ده‌فه‌رمووێت؟ (فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ)(البقر185) نهيفهرمووه (فمن رأى منكم القمر) ئينجا ئايا ماناى وشه‌ى (شَهِدَ) چييه؟ يانزه ماناى هه‌يه، يه‌كێ له‌مانه (رؤية)يه مانايهكى دى بريتييه له (حساب)، و مانايهكى دى (أقدام) دانه‌يه‌كى دى (شايهتيدانى نێو دادگاكان) دانه‌يه‌كى دى به ماناى (قه‌ول) دێت.
ئێمه فێڵمان لێ كراوه، ئه‌ويش هاتوون له‌ناو مێشكمان و له پێش چاومان شتێك دروست بووه، لۆزانين ده‌بێ ئێمه ئه‌وه‌ى دهربێنين، و شته ئه‌سڵه‌كه‌ى دابنێينهوه له جێگه‌ى خۆى.
پرسيار: مه‌سه‌له‌ى شه‌و و ڕۆژ و كاته‌كانى نوێژ له‌لاى ئێمه زۆر جياوازه، بێگومان له وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌نافيا وه‌ك دهنيماڕك و سويد و نه‌ڕويج و له‌م جۆره جێگهيانه، جارى وا هه‌يه شه‌ش مانگ به به‌رده‌وامى شه‌وه يان به‌به‌رده‌وامى شه‌ش مانگ ڕۆژه، ئايا كاته‌كانى نوێژ ده‌بێ چۆن ڕێكبخرێت؟ واته له‌م شوێنانه نيوه‌ڕۆ و عه‌سر ديار نييه، شه‌ش مانگ شه‌ش مانگه له‌م ده‌وڵه‌تانه!
وه‌ڵام: به‌داواى لێبوردنه‌وه مه‌سه‌له‌كه به‌م جۆره نييه كه باس ده‌كرێت! خۆى له بنه‌ڕه‌تدا خۆر بوونى هه‌يه، واتا خۆر ديار نييه، به‌ڵام خۆر بوونى هه‌يه، و جووله‌ى هه‌يه، به‌ڵام ئه‌وان نايبينن، وه‌كو ئه‌و مانگه‌ى ئێستا باسمان كرد، واتا ئه‌گه‌ر هاتوو بڵێين هه‌فته‌يه‌ك دونيا باران بوو، واتا شه‌و و ڕۆژ باران بوو، ئايا له‌م حاڵه‌ته نوێژمان له‌سه‌ر نابێت، ئايا ئێمه نوێژمان به‌چى له‌سه‌ر دهبيته ئه‌رك؟ خۆر و مانگ هه‌مووى حيسابه (حسبان)، به‌ڵام كاتێك كه خوداى ڕه‌حمان باسى خۆر و مانگ ده‌كات، و په‌رستشه‌كانى پێوه به‌ستۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌يه تاكو ئێمه كردهييانه له ده‌ستى كهڵهگايان (طواغيت) ڕزگار بين، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يه، ئه‌گه‌رنا هه‌مووى به حيساب و كيتابه.
سه‌رنج: لۆ نموونه وڵاتانى نه‌ڕويج وسويد جاڕيان دا كه ماوه‌ى نێوان به‌ره‌به‌يان (فجر)يان و خۆرئاوابوونيان (22) كاتژمێره وه‌ك له وڵاتانى كه‌نداو.
وه‌ڵام: نه‌خێر به‌م شێوه‌يه نييه، هه‌ندێ له‌م هاوڕێيانه‌ى كه له‌وێ ده‌ژين، يان خزمايهتيمان له‌گه‌ڵيان هه‌يه، له‌م شوێنانه‌ن، ئه‌وان به تێڕوانينێكى نهڕويژييانه ته‌ماشاى ئه‌و شته‌ى ده‌كه‌ن، زانستى حيسابى (أهلة) و ڕۆژيان له‌لا نييه، واتا ئه‌وان چۆنى باس ده‌كه‌ن ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه باسى ده‌كه‌ين، كه‌چى لۆ زانين خۆر بوونى هه‌يه به‌ڵام شوێنه‌وار و كاريگه‌رى نييه، و خۆر هه‌ڵاتووه و بوونى هه‌يه، به‌ڵام شوێنه‌واره‌كه‌ى نييه، ئه‌گه‌رچى خۆر هه‌ڵاتووه به‌ڵام ئه‌وان نايبينن، بابه‌ته‌كه به‌م شێويهيه، ئينجا ئايا كاتێك كه خۆر ده‌رچوو و بوونى هه‌بوو، ئايا حيسابى لۆ ده‌كرێت يان ناكرێت؟ به‌ڵێ حيسابى لۆ ده‌كرێت.