14/08/2016 08:42:00 م
جار خوێندراوه‌ته‌وه
509
اقــــــــــــــــــــــرأ
اقــــــــــــــــــــــرأ
ئه‌م بابه‌تى زنجيره‌ى قيڕائهكردن (اقرأ) له به‌روارى 21/12/2013 له لايه‌ن م.محمدرافع ده‌ستكراوه به گووتنهوهى له شارى هه‌ولێر و له‌لايه‌ن دۆستان و قوتابييهكانى نووسراوه‌ته‌وه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
لێره له چه‌ند بابه‌تێك باسى يه‌كه‌م وشه له قورئان ده‌كه‌ين، ده‌رگه‌ى سه‌رله‌نوێ پهيوهنديكردنهوهى خوداى ڕه‌حمان له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان، و هه‌نگاوى يه‌كه‌مى مرۆڤه‌كان لۆ به‌ره‌و خودا چوون، ئه‌و وشه‌يه‌ى ڕهحمانييهتى خوداى خاليقى ده‌ستپێكرده‌وه.
وشه‌ى (اقرأ) له فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه و كردنه ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه و بهيهكگهياندنهوه و زۆرئهنجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه ماناى وايه (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه ئه‌مانه به‌شێكن له ماناكانى (اقرأ).
ئايا جێگه‌ى سه‌رنج و به‌دواداچوون نييه؟ ئايا ئه‌مه ئايه‌تێك بوو و ڕۆيشت؟ ئايا تايبه‌ت بوو به پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات)، يان نه‌خشه‌ڕێگه‌ى ئه‌و كهسانهيه كه ده‌يانه‌وێت بگه‌ن به خوداى ڕه‌حمان و ناسينى په‌روه‌دگارى جيهانييان (رب العالمين)؟
ئايا قيڕائهكرد ئه‌ركه يا سوننه‌تێك و به‌س، ئايا چۆن مرۆڤه‌كان ئاشنا ده‌بن به په‌روه‌ردگار و خالقيان؟ ئايا ئامانج له خهلقكردنى مهخلوقهكان چى بووه؟ و ئايا خودا چۆن چۆنى خۆى به مرۆڤه‌كان ده‌ناسێنێت؟ يان ناسينى خوداى ڕه‌حمان به به‌رنامه‌يه و ئايا له‌كوێ ده‌ست پێده‌كات؟ ئايا ده‌شێت هيچ وشهيهكى قورئان پڕ نه‌بێت له دانايى؟ ئايا قيڕائهكردن بۆ چييه؟ و چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟ كاريگه‌رى و ئه‌نجامه‌كانى چين له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ى قيڕائه ده‌كات؟ ئايا ئه‌وه‌ى بيه‌وێت و ئاره‌زوو و ئامانجى گه‌يشتن بێت به خوداى ڕه‌حمان به چ ڕێگه‌يه‌ك ده‌گاته ئه‌و نياز و ئامانجه؟ ئايا قيڕائهكردن وه‌ڵامى ئه‌م پرسيارانه‌ى تێدايه؟ به‌ڵێ بۆ گه‌يشتن به‌مه قيڕائه بكه و دڵنيابه له ئه‌نجامه‌كه‌ى. ئه‌وه‌ى دێت ڕوونكردنه‌وه‌و شيكردنه‌وه‌ى قيڕائهيه. كه ئاسانترين و كورتترين ڕێگه‌يه بۆ گه‌يشتن به خوداى ڕه‌حمان.
ز |
وانه‌كان |
نووسين |
كوێ لێگرتن |
دابه‌زاندن |
1 |
وانه‌ى يه‌كه‌م |

|
|
|
2 |
وانه‌ى دووه‌م
|

|
|
|
3 |
وانه‌ى سێيه‌م
|

|
|
|
4 |
وانه‌ى چواره‌م
|

|
|
|
5 |
وانه‌ى ىپێنجهم
|

|
|
|
6 |
وانه‌ى شه‌شه‌م
|

|
|
|
7 |
وانه‌ى حه‌وته‌م
|

|
|
|
8 |
وانه‌ى هه‌شته‌م
|

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|