26/06/2016 11:54:00 ص
جار خوێندراوه‌ته‌وه
2933
شه‌وى قه‌در
شه‌وى قه‌در
جياوازى چييه له نێوان (إنزال و تنزيل) له قورئاندا؟
ئايا قورئان له شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟
ئايا ئه‌و (أمر)ه داناييه چييه پياده ده‌كرێت؟
بزانه ياساى (خلق) چۆن پياده ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، كه‌واته فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له ئاسمان ده‌مێنێته‌وه، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره ببێته‌وه؟
موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه؟
يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه لۆچييه؟
ئه‌و ئاهه‌نگه ئاسمانييهى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟
ئه‌م بابه‌ته له به‌روارى19/6/2015 له هه‌ولێر وه‌ك محاضره له لايه‌ن (م.محمدرافع) گووتراوه، پاشان له‌لايه‌ن قوتابيه‌كانى چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا سه‌يرێكى ئايه‌ته‌كان بكه‌ين دوو شتى تێدايه، ئه‌وانيش:
- كات.
- دابه‌زاندن (تنزيل).
ئايهتهكانيش وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ)(الدخان3) (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ)(القدر1)، ئايه‌تێكى تريش هه‌يه ده‌رباره‌ى هه‌مان بابه‌ت، تێبينى ئه‌وه بكه‌ن كه‌وا (إِنَّا أَنـزلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ) هه‌مان ئايهت له‌م ئايه‌ته‌ش دووباره ده‌بێته‌وه: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ) وشه‌ى (تنزيل) له‌گه‌ڵ وشه‌ى (أنزلناه) ئه‌گه‌ر وشه‌كه جێگۆڕكێ پێبكه‌ين ئه‌وا (لَيْلَةِ الْقَدْرِ) يه‌كسانه به (لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ) به مانايهكى ديكه (لَيْلَةِ الْقَدْرِ) ده‌بێته (لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ). هه‌روه‌ها سه‌رنجى سه‌يرى هه‌ردوو ئايهت بده‌ين هه‌ردووكيان باسى (أمر) ده‌كات، ئه‌وه‌تا له سوڕه‌تى القدر ده‌فه‌رمووێت: (تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ)(القدر4) لێرەش هه‌مان شت: (فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ)(الدخان4) كه‌واته وشه‌ى (أمر) له هه‌ردوو سوڕه‌ت دووباره بۆته‌وه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌يه كه (لَيْلَةِ الْقَدْرِ) په‌يوه‌ندى به (أمر) هه‌يه، جا (أمر)ى ئه‌و ئايه‌ته كه ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ) (الدخان4) له‌گه‌ڵ (أمر)ى ئايهتهكهى (سوڕه‌تى القدر) هه‌مان شته كه ده‌فه‌رمووێت: (تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ)(القدر4).
خاڵێكى ديكه ئه‌وه‌يه پرسيارێك ده‌كه‌ين له‌به‌رچى بابه‌ته‌كه به شه‌و(ليل) ده‌ست پێده‌كات؟ له‌به‌رچى به ڕۆژ(نهار) نييه، يان له‌به‌رچى خوداى ڕه‌حمان شه‌وى هه‌ڵبژارد؟ لۆ نهيفهرموو ڕۆژ(النهار)؟ چونكه ئه‌گه‌ر له قورئان سه‌يرى وشه‌ى (ليل) بكه‌ين ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هه‌رچى دۆخه ئهرێنييهكانن به شه‌و(ليل) ده‌ست پێ ده‌كات، واته شه‌و ئه‌و جێشوێنه جوگرافييهيه و پانتاييه كاتييه جوگرافييهيه كه‌وا به كرده‌يى جووڵه‌ى تێدا زۆره، به زۆريش جووڵه‌ى ئه‌رێنى پهروهردگارييانه به (ليل) ده‌ستى پێكردووه، دهپرسين لۆ (ليل)ى هه‌ڵبژاردووه ؟ چونكه فيطڕهى مرۆڤ زياتر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى و كێشكردن(التجاوب)ى به‌لاى شهوهوهيه نه‌ك به‌لاى ڕۆژ، ڕۆژ جووڵه‌ى (مێشك) فؤادى مرۆڤ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌نگ و ژاوه‌ژاو و كۆمه‌ڵێك شت ناگرێته خۆى و تێيناگات (إستيعاب) ناكات، ڕۆژ قه‌ره‌باڵغى زۆر و جه‌نجاڵى تێدايه، هه‌رده‌م سهرقاڵييه، به‌ڵام هه‌رچى شه‌وه ئاراميه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بيستن و بينين و ده‌ماغ(سمع و بصر و فؤاد)ى به‌كارخست، به تايبه‌تى (سمع و بصر) له ڕۆژه‌كه‌دا، چونكه رۆژه‌كه‌ى زۆر فراوانه، پانتاييه‌كى زۆرى هه‌يه و ڕووداو و جووڵه‌كان ڕه‌نگه‌كان زۆره، ناتوانێت كۆيان بكاته‌وه، ناتوانێت (فؤاد)ى كۆ بكاته‌وه، هه‌رچى له شه‌وه ئه‌م ده‌نگانه بوونيان نييه، ڕهنگهكانيش به‌و پلهيهى كه له ڕۆژدا هه‌يه، لهشهوهكه نييه، جووڵه و چالاكى مرۆڤ به هه‌ر جۆرێك بێت له‌شه‌ودا داده‌به‌زێت، كه‌واته هه‌موو وزه‌كه ده‌چێته (فؤاد) تا بتوانێت ئه‌و فايلانهى كه به ڕۆژ كۆى كردۆته‌وه له‌م شه‌وه‌دا ئيشى له‌سه‌ر بكات، لۆيه (قيڕائه)مان به شه‌و دانا چونكه شه‌ومان پێباشتر بوو، كردارييانه مرۆڤ ده‌توانێت به‌سه‌ر فؤادى زاڵ بێت، لۆيه (تنزيل)هكه (انزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ) (فِي لَيْلَةِ ) لۆ له شه‌وه؟ هۆكاره‌كه ئه‌مه بوو كه له پێشه‌وه باسمانكرد.
دێين باسى وشه‌ى (انزَلْنَاهُ) ده‌كه‌ين، دوو حاڵه‌ت كه (إنزال و تنزیل) هەیە لە قورئاندا، (إنزال) واته به بڕێك دێته خواره‌وه، كه تاڕاده‌يه‌ك زۆره، به‌ڵام (تنزیل) به به‌ش به‌ش دێته خواره‌وه، لۆ نموونه ئه‌گه‌ر باسى ئاو يان هه‌ر شتێك بكات له ئاسماندا، ئه‌گه‌ر به وشه‌ى (أنزلناه) بێت واته بڕێك يه‌كجار زۆر دێته خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسى وشه‌ى (تنزيل)ى كرد ئه‌و كاته واته به تاك تاك و پارچه پارچه دێته خواره‌وه، لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه جياوازى له نێوان وشه‌ى (إنزال) و (تنزیل) هه‌يه، وه‌ك له‌م ئايه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ) كه‌واته قورئان هه‌مووى له يه‌ك شه‌ودا دابه‌زيوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى قورئانيش (كلمات الله)يه و پايهكى زۆر به‌رزى له‌لاى په‌روه‌ردگارى جيهانييان هه‌يه، جا جووڵه‌ى دابه‌زينى قورئان لۆ ئاسمانى دونيا جوولهيهكى مه‌زنه، چونكه وشه‌كان به فه‌ڕ (مبارك)ن، جووڵه‌ى ئه‌و وشانه له نێو ئه‌و شه‌وه كه ڕووده‌دات، حاڵه‌تێك دروست ده‌بێت، كه‌واته كات و ساته‌كه پڕ له فه‌ڕ(بڕكة)هو كاتێكى به فه‌ڕ ده‌بێ، لۆيه فه‌رموويه‌تى: (فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ) واته باسى كاته، باشه له‌به‌رچى كاته‌كه به فه‌ڕه؟ لۆ كاتژمێر به فه‌ڕه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێين لۆيه به فه‌ڕه، چونكه ئه‌و ڕووداوه‌ى تێيدا ڕووده‌دات به فه‌ڕ (مبارك)ه، گه‌وره‌يى و به فه‌ڕ (مبارك)يى ڕووداوه‌كه‌ى وا ده‌كات كه شه‌وه‌كه هه‌مووى مباره‌ك بێت، ئه‌ى ڕووداوه‌كه چييه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى پێنج سه‌د و قسور ساڵه دلۆڤانيى (رحمات) و به‌خششه‌كان (فضائل)ى پهروهدگارييانه (رباني) له‌سه‌ر زه‌وى پچڕاوه، گۆى زه‌وى له دواى پێغه‌مبه‌ر عيسا(عليه السلام) له‌گه‌ڵ هه‌رچى ويستى پهروهردگارييانه بوو پچڕا، گۆى زه‌وى پڕ بوو له هاوه‌ڵ بڕياردان (شرك) و كوفر و فيسق و فجور و جووڵه‌ى نه‌رێنى مرۆڤه‌كان و دانهسهكنانى مرۆڤ و پابه‌ند نه‌بوونى مرۆڤ به ويستى پهروهردگارييانه، هه‌موو ئه‌مانه وايكرد گۆى زه‌وى هه‌موو له ئاهو واوهيلاو به ناڵه ناڵ بێت، خودى مرۆڤه‌كه خۆى له‌گه‌ڵ خۆى ئينجا له‌گه‌ڵ هه‌موو دهورووبهرهكهى، تا پڕى ده‌دايه دار ديوار، لۆيه سنور دانانى ده‌ويست، بير و هزرى ئه‌و مرۆڤه پاشان دڵى مرۆڤهكهش پێداچوونه‌وه‌ى ده‌ويست، كاتێك ئه‌م قورئانه (كلمات الله) كه داده‌به‌زێته سه‌ر ئاسمان له‌شه‌و گهوهرترين ڕووداوى ئه‌رێنى ده‌ست پێده‌كات، خوداى ڕه‌حمان ته‌نانه‌ت ئه‌و مانگه‌ى كه ئه‌و شه‌وه‌ى تێدايه، ئهويشى مه‌زن كردووه، كه‌واته گۆى زه‌وى وه‌ك باسمكرد، له‌م مانگه لۆ ئه‌و ڕووداوه‌ى خۆى ئاماده ده‌كات، (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ)(البقرة185)، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئامانجى قورئان ڕينوێنيكردن(هداية)ه، لۆيه وشه‌ى (هداية) له هه‌مان ئايهت دووجار دووباره ده‌بێته‌وه.
كه‌واته ئه‌و مانگه‌ى كه ڕووداوه‌كه‌ى تێدايه و ئه‌و ڕووداوه مه‌زنه‌ى مهزنايهتييهكهى و گهورايهتى ئه‌و ڕووداوه‌ى له‌و ئاستهيه كه خوداى ڕه‌حمان به دياريكراوى باسى شهوهكهشى تێدا كردووه، باسى جووڵه‌ى ئه‌و شه‌وه‌ى بكا كه به كرده‌يى له‌م مانگه و له‌م شه‌وه‌ى ئه‌و كاروباره دروستبووه، كه ئه‌ويش دابهزيى قورئانه‌ن، هه‌موو گۆى زه‌وى له ناڵه و (شرك)ه وه‌ك له وانه‌كانى سيره باسمانكردووه، كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك تووشى ئازارى خوداى بووبێت له فه‌رمانى خوداى ڕه‌حمانه لايداوه، كه‌واته گوناهى مرۆڤ و كرده‌وه‌كانى مرۆڤ كاريگه‌رى له‌سه‌ر دار و ديوار هه‌يه، مرۆڤه‌كان چ جۆره گوناهێك بكه‌ن به هه‌مان جۆرى نه‌رێنيى كاريگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ريان ده‌كه‌ن، كاتێك كاريگه‌ريى نه‌رێنييان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وروبه‌ره به كرده‌يى وه‌ڵامى ده‌بێ كه وه‌كو ئاوێنه‌يه‌ك، يان وه‌كو تۆپێك كاتێك به چ هێزێك دهيكێشيت به ديوارێكهوه به هه‌مان هێز تۆپه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، مرۆڤه‌كان هه‌روه‌ك چۆن مامه‌ڵه‌ى نه‌رێنى له‌گه‌ڵ خۆيان ده‌كه‌ن به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى خۆيانيش ده‌كه‌ن، هه‌مان شت له‌گه‌ڵ ژينگهش ده‌كه‌ن، دهرهنجامهكهشى ئه‌وه‌يه كه كردهييانه ئه‌و مامه‌ڵه نه‌رێنييه كاريگه‌ريى نه‌رێنى له‌سه‌ر دار و زه‌وى وئاو و ئاژه‌ڵ و ئاسمان ده‌بێت، ئه‌مه به ورد و درشتييهوه، لۆيه ئه‌و سزايانه‌ى كه له وانه‌كانى سيڕه باسمانكردووه، جا له سه‌رده‌مى هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك بێت ئه‌وا سزاكه يان ئازاره‌كه له هه‌مان جۆرى گوناهه‌كه‌ى بووه كه مرۆڤه‌كان ئه‌نجاميان داوه، له‌به‌رئه‌وه‌يه لۆ نموونه نه‌ته‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر نوح(عليه السلام) توشى فهيزان ده‌بن له ناو ته‌ندور ئاو ده‌رده‌چێت: (فَفَتَحْنَا أَبْوَابَ السَّمَاء بِمَاء مُّنْهَمِرٍ * وَفَجَّرْنَا الْأَرْضَ عُيُوناً فَالْتَقَى الْمَاء عَلَى أَمْرٍ قَدْ قُدِرَ)(القمر11-12)، ئه‌و كارانه‌ى كه نه‌ته‌وه‌كان كردوويانه به هه‌مان شێوازى كاره نهرێنييهكانيان سزا دراون، نموونهيهكى دى نه‌ته‌وه‌ى لوط: (فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ)(هود82)، واته هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك گوناهه‌كه‌ى چۆن بووبێت به هه‌مان جۆر ئازار دراون، به‌ر له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(عليه السلا م و البركات) هه‌موو ئه‌م شتانه هه‌بوون، كه‌واته مرۆڤايه‌تى ده‌بووا هه‌موو به كردهييانه سزا بدرێن، جا ئه‌گه‌ر بێت و (به‌بێ وێكچوواندن) سزاكه‌ى نه‌ته‌وه‌ى نوح(عليه السلام) به قومبهلهيهكى ناوكى بچووێنين، سزاكه‌ى نه‌ته‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له هود و صالح و شعيب و مو‌سا و عيسا(عليهم السلام) به قومبهلهيهكى ناوكى بچوێنين، ئه‌و كاته ده‌بێ مرۆڤ پێش سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر پێشبينى چه‌ند موشه‌كى ناوكى بكات، لۆيه گۆى زه‌وى به گشتى‌و هه‌مووى له ناڵه و ئازار و مهينهتى دابوو، كاتێك خوداى ڕه‌حمان له‌م دۆخ و كه‌شه‌دا قورئان داده‌به‌زێنێت، گۆى زه‌وى هه‌مووى ده‌چێته ژێر دلۆڤانى پهروهردگارييانهى (الرحمات الربانية)، نه‌ك ته‌نيا مرۆڤ، لۆيه باسى (شهر) و گۆى زه‌وى ده‌كات: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ)(التوبة36)، كه‌واته له‌م مانگه‌و له‌م شه‌وه‌دا كه قورئان داده‌به‌زێت هه‌رچى گه‌رده‌كان هه‌ن له‌سه‌ر ته‌ختى بوون و له‌سه‌ر گۆى زه‌وى هه‌مووى ئاههنگييهتى، كه ئه‌و كاريگه‌رييه نهرێنييهى كه به‌رهه‌مى كرده‌وه‌كانى مرۆڤه كه كاريگه‌رى له‌سه‌ر دار و به‌رد و مرۆڤ و هه‌وا و ژينگه و هه‌موو شتێكى كردووه، گۆى زه‌وى دێت له‌مه ڕزگارى ده‌بێت، له‌م مه‌ينه‌ت و ئازاره ڕزگارى ده‌بێت. لۆيه فيستڤاڵێكى جۆريى و ئاهه‌نگێكى پهروهدگارييانه له ئاسمان لۆ گۆى زه‌وى ساز ده‌كرێت!
له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌كه به ڕادده‌يه‌ك گه‌وره و مه‌زنه و گۆى زهويش به ڕادده‌يه‌ك پێويستى به‌م پيرۆزيى هه‌يه، له‌به‌رئه‌مه پۆلێك له فريشته‌كان ئه‌م ئاهه‌نگه ده‌گێڕن، و ئه‌ويش له ژێر چاودێرى پايهدارترين فريشته ئه‌ويش ناوى (روح)ه(تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم)(القدر4)، كه‌واته دابه‌زينى قورئان و وشه‌كانى(كلمات الله) له‌سه‌ر زه‌وى گه‌وره‌ترين ديارى پهروهردگارييانهيه لۆ گشت مه‌خلوقات، به‌شێك له‌م مه‌خلوقاتانه مرۆڤه‌كانن.
مه‌خلوقات هه‌مووى و به تايبه‌تى گۆى زه‌وى چاوه‌ڕێى دابه‌زينى ئه‌و دلۆڤانێتييهى (رحمات)هى ده‌كات، لۆيه كه قورئان داده‌به‌زێت هه‌رچى زه‌وى و به‌رد و چيا و ده‌شت و بيابان و هه‌موو گه‌رديله‌كانى له ترسدان پێش ئه‌وه‌ى قورئان دابه‌زێت، چاوه‌رێى ئازاردانى خودايى ده‌كه‌ن، هه‌مووى خۆى گرتووه، به‌ڵام كاتێك قورئان داده‌به‌زێت هه‌مووى ئيسراحه‌ت ده‌كات، هه‌مووى پشوو ده‌دات و وچانێك ده‌داته‌وه. ئه‌م هه‌موو گه‌ردانه له دار و به‌رد و زه‌وى و ئاسمان و هه‌واو ئاو له‌به‌ر ده‌ستى مرۆڤ له ئازار دان، ڕێگه‌ى نا دروست و نا ڕاستى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و مهخلوقاتانهيه، لۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ديدێكى پهروهدگارييانهى له‌لا نه‌بوو، لۆيه هاوه‌ڵ بڕياردان ته‌نيا ئه‌وه نييه كه مرۆڤ سوژده ببات لۆ به‌رد و دار ، به‌ڵكو ده‌رچوونى جۆره وزهيهكه له ناوه‌وه‌ى مرۆڤه‌كه‌ى، وزه‌يه‌كى نێگه‌تيڤ و زۆر به‌هێز و زۆر نه‌رێنى لۆ گشت مه‌خلوقات و به تايبه‌تى ئه‌وه‌ى كه كردهييانه سوژده‌ى لۆ ده‌بات، واته ئه‌گه‌ر پێى بكرايا ئه‌و به‌رده، له ساتى سوژدهبردنى مرۆڤه‌كه‌ى لۆ به‌رده‌كه‌ى، ئه‌وا به‌رده‌كه هه‌رچى هێزه كه هه‌يه‌تى مرۆڤه‌كه‌ى كه‌پس ده‌كرد، به‌ڵام خوداى ڕه‌حمان ئه‌و توانايه‌ى نه‌داوه‌تێ، قێزه‌ونترين مرۆڤ له‌لاى ئه‌و به‌رد و داره‌ى كه ده‌په‌رسترێن ئه‌و مرۆڤه‌يه، كه سوژده‌ى لۆ ده‌بات، وزه‌يه‌كى زۆر زه‌به‌لاح له ناوه‌وه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ى ده‌رده‌چێت لۆ ئه‌و مهخلوقاتانهى كه كردهييانه به ئاوهدانكارى ڕه‌چاوى كردوون، لۆيه به گلهييترين توێژ و كۆمه‌ڵ كه چۆن له مرۆڤه‌كه‌ى بكه‌ن ئه‌وانه‌يه كه ده‌په‌رسترێن، ئايه به‌رده يان خورمايه، ئايا داره ئايه ڕه‌هه‌ندى هه‌ر شتێك له‌وانه‌ى كه ئێمه باسى ده‌كه‌ين.
كاتێك هه‌موو مه‌خلوقات چاوه‌ڕوانكردنى ئه‌و هه‌موو خراپييه و ئه‌و هه‌موو ئهزيهته بكات، كردهييانه ئه‌گه‌ر هاتوو قورئان هاته خواره‌وه و دلۆڤانێتى (رحمات)ى له‌گه‌ڵ هاته خواره‌وه، گشتى گۆى زه‌وى و گشت مه‌خلوقات له ئيسراحه‌ت دا ده‌بن يان نه‌خێر؟ يان ئايا ترسهكهيان لا ده‌چێت يان نه‌خێر؟ ئه‌ى چاره چييه؟ ئه‌و كاته‌ى ئه‌و هه‌موو خراپييانه لا ده‌چێت، له‌سه‌ر كۆى مه‌خلوقات كه ده‌بێته پۆزه‌تيڤ، ئايا كاته‌كه مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه كه پێيبگوترێت به فه‌ڕ(مبارك) يان نه‌خێر؟ (فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ) (لیلة مبارکة) لێرە زانیمان (لیلة القدر)ه كه‌واته (لیلة القدر) بريتييه له (لیلة مبارەکە)يه لۆ لیلة مبارەکەکەیە؟ چونکه به كردهييه ئه‌و هه‌موو پاڵهپهستۆيه نێگهتيڤييه له‌سه‌ر مه‌خلوقات لاچوو. كاتێك قورئان دابه‌زى له‌به‌رئه‌وه‌ى مهلائيكهتى ڕهحهمات قورئان داده‌به‌زێنن و له‌وانه‌يه پۆلێكى زه‌به‌لاح كه ملياره‌ها فريشته هه‌موويان ئه‌م وشانه‌يان له باوه‌ش گرتبێ! تاكو بيهێننه سه‌ر ئاسمانى دونيا، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى كێ؟ به سه‌رپه‌رشتى فريشتهيهك پێى ده‌گوترێت (روح)، له جێگه‌ى دى خوداى ڕه‌حمان ناوى ناوه به (جبريل)، جووڵه و چالاكى جبريل(عليه السلام) له‌م بابه‌ته‌ى ده‌بێ به سيفه‌تێكى ده‌ستنيشانكراو بێت، لهبهرئهمهيه پێى گوتراوه (روح)، لۆ؟ چونكه ئه‌و جووڵه جۆرييهى كه لێره جبريل ئه‌نجامى ده‌دات له ڕه‌هه‌ندى (روح) ده‌يكات، به سيفه‌تى (روح) ده‌يكات، به‌بێ وێكچوواندن بڵێين سه‌رۆك وهزيرانێك يه‌ك كۆمه‌ڵ پله و پايهى هه‌يه، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ى گشتى هێزه چهكدارهكانيشه، جاروبار وه‌زيرى به‌رگرى نييه ده‌بێته وه‌زيرى بهرگريش، جاروبار وه‌زيرى ده‌ره‌وه نييه، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كان بچووك ده‌كاته‌وه ده‌بێته وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ش، واته كۆمه‌ڵه سيفاتێك كۆمه‌ڵه پله‌و پايهێك له‌خۆى كۆ ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته له ژێر دهستيهتى ده‌توانێت جووڵه بكات و فه‌رمان ده‌ربكات، جبريل لێره به سيفاتى روح مامه‌ڵه ده‌كات، ده‌فه‌رمووێت: (تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا)(القدر4)، ئه‌و پۆل پۆله فريشتانهى كه به ملياره‌ها فريشته هاتوونه، به ژماره‌ى گه‌رديله‌كانى زه‌وى، ئه‌و فريشتانه قورئانهكهيان هه‌ڵگرتووه، بێگومان قورئان له‌لاى ئێمه، بريتى نييه له‌م لاپه‌ڕانه، به‌ڵكو قورئان بريتييه له هه‌موو پهرتووكهكانه و كۆ كراوه‌ته‌وه له قورئان، هه‌ر له (صحف آدم) چ فهرمايشتێك دابه‌زى بێت، ئه‌مانه هه‌مووى بوونه‌ته قورئان.
ئه‌گه‌ر بێينه خزمه‌ت وشه‌ى (قدر)، لۆ وشه‌ى (قدر) له‌گه‌ڵى دابه‌زيوه، پێشتر گووتمان (لیلة القدر) بريتييه له (لیلة مبارەکە)، ئه‌م (ليل)ه چى تێدايه؟ ده‌فه‌رمووێت: (فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ)(الدخان4)، كه‌واته بابه‌تى فه‌رمان(أمر)هكه په‌يوه‌ندى هه‌يه به (قدر) جياكردنه‌وه فهرمايشت (تفريق الأمر) له‌م ئايه‌ته‌ى سوڕه‌تى (الدخان) و وشه‌ى (أمر)ى سوڕه‌تى (القدر): (تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ)(القدر4) كه‌واته تهقديراتى گه‌ردوونى (التقديرات الكونية) ئه‌وه‌ى كه‌وا رب العالمين به رهحهماتى خۆى (تقديرات)ى لۆ داناوه له هه‌رچى ڕووداو هه‌يه، يان له هه‌رچى فايلێك، يان له هه‌رچى بابهتهكان، كه بارى تعالى به فه‌رمان(أمر) مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ مه‌خلوقات، ئه‌وا هه‌مووى له‌م شهوهيدا ده‌ستنيشان ده‌كرێت، تێڕوانين و سه‌رنجه‌كانى لۆ داده‌نرێت، ئێمه له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن ده‌بينين خوداى ڕه‌حمان فه‌رموويه‌تى: (أَلاَ لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ)(الأعراف54)، ئێمه ئێستا له باسى (الأَمْرُ) داين، چونكه بابه‌ته‌كه (الأَمْر)ه، ئه‌م هه‌موو ژماره زۆره فريشته‌يه دايدهبهزێنن، ئه‌و فهرمايشته هه‌رچى مه‌خلوقات هه‌يه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، (الأَمْر) هه‌ڵده‌ستێ به به‌ڕێوه‌بردنى (الخلق)، ده‌فه‌رمووێت: (لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ)(الأعراف54)، خوداى ڕه‌حمان به‌م (الأمر)هى زاڵه به‌سه‌ر ئه‌و (خلق)هى، جا (خلق) ياساى خۆى هه‌يه (الأمر)يش ياساى خۆى هه‌يه، چ كاتێك ياساى (خلق) جێبه‌جێكرا له‌لايه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه(عليهم السلام) ئينجا ياساى (أمر) دێته گۆڕێ، ئه‌گه‌ر هاتوو ياساى (خلق) جێبه‌جێنه‌كرا، ياساى (أمر) دانابه‌زێ، ئه‌مه ياسايهو پێچه‌وانه ناكرێته‌وه، واته زۆرجار موسڵمانان بڕوا(القناعة)ى به‌م جۆره‌يه ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رستش(عبادة)ى كرد تهسبيحاتى كرد (به گوێره‌ى تێگه‌يشتنى خۆى) يان (ذكر)ى كرد (ئه‌ويش به گوێره‌ى تێگه‌يشتنى خۆى لۆ (ذكر)) ئه‌و كاته فريشته‌كان دێنه خواره‌وه و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، فريشته‌كان ده‌بينێت، ئه‌گه‌ر به ڕۆژ نهيبێنێت هه‌وڵ ده‌دات به شه‌و بيبينێت، ئه‌وانه هه‌مووى ئهفسانهيه، ڕاسته‌قينه نييه، چونكه ياساى (خلق) جێبه‌جێنه‌كراوه، دابه‌زينى فريشته‌كان په‌يوه‌ندى به (أمر) هه‌يه، كه ياساى (خلق) جێبه‌جێنه‌كراوه ئه‌وا هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ياساى (أمر) نايه‌ته خواره‌وه، لۆيه ده‌بێ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران(الأنبياء)يش ده‌بێ سونهنى خلق(سنن الخلق) هه‌مووى ئاگادار بن، ئيشى له‌سه‌ر بكه‌ن، تاكو ده‌گاته حاڵه‌تێك (حَتَّى إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُواْ)(يوسف110) واته واى لێدێت كه ياساى (خلق) ده‌گاته ئاستى سفر، پێغه‌مبه‌ره‌كه هيچ هێزێكى نامێنێ، (حَتَّى إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُواْ) ئينجا (رب العالمين) ده‌ست ده‌خاته بابه‌ته‌كه، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (حَتَّى إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُواْ جَاءهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّيَ مَن نَّشَاء وَلاَ يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ)(يوسف110)، هه‌رچى كايهكان هه‌يه، پێغه‌مبه‌ران پێوه پابه‌ند ده‌بن، جا لۆيه سه‌يربكه‌ن مامه‌ڵه‌كردنى پێغه‌مبه‌ران(الأنبياء)(عليهم السلام) له‌گه‌ڵ مه‌خلوقات به گوێره‌ى ياساى (خلق)ه، مه‌به‌ست له‌مه‌ى باسكرا چييه؟ شه‌و (24) كاتژمێره، لۆ هيچ پێغه‌مبه‌رێك نابێته (50) كاتژمێڕ، ئه‌مه ئه‌سته‌مه، كه‌واته ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له‌م شه‌وه‌ى ئيشى خۆى هه‌موو ته‌واو بكات، مو‌سا(عليه السلام) فه‌رمانى پێكراوه ده‌رهێنان(أجلاء) به نه‌وه‌ى ئيسرائيل بكات له ميسر لۆ سيناء ده‌بێ له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى دستنيشانكراو جووڵه‌يان پێبكات، ده‌ى كه‌مترين دواكه‌وتن! ناكرێت خۆرهه‌ڵاتن ڕابوه‌ستێنرێت، ئه‌گه‌ر خۆرههڵبێت ئه‌وان هه‌مووى ئاشكرا ده‌بن، ده‌ى پێغهمبهريشه! به‌رپرسه لێيان، لۆيه ده‌بێ كۆمهڵيك ياساى ڕێككاريى سه‌ربازى به‌كاربێنێت لۆئهوهى بتوانێت پارێزگارى له نه‌وه‌ى ئيسڕائيلى بكات و خێرا جووڵهشيان پێبكات، لۆيه (بني أسرائيل) ده‌ڵێن: (فَلَمَّا تَرَاءى الْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَى إِنَّا لَمُدْرَكُونَ)(الشعرا‌ء61) له وه‌ڵامدا: (قَالَ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ)(الشعرا‌ء62)، لۆ واى فه‌رموو؟ چونكه ياسايهكهى جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام كاتێك قاچيان له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه له ئاوى نيل، كه دوا مرۆڤ قاچى بڵند كرد، ئه‌و ئاوه‌ى نيل كه ببووه دوو پارچه وه‌ك له وهسفيدا ده‌فه‌رموێت:(فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنِ اضْرِب بِّعَصَاكَ الْبَحْرَ فَانفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ)(الشعرا‌ء63) هه‌ركه دوا كه‌س قاچى لابرد له نيل و داينايه سه‌ر زه‌وى ئه‌و به‌ر، يهكسهر ئاوى نيل لۆ يه‌ك هاته‌وه! لۆ؟ چونكه ئه‌مه بريتييه له (أمر)، كه‌واته ده‌بێ پێغه‌مبه‌ره‌كه پابه‌ند بێت به خه‌لق، ته‌نيا يه‌ك كه‌س قاچى له ناو ئاوه‌كه‌ى مابێته‌وه ئه‌گه‌ر لۆ گاڵته‌ش بێت ئه‌و كاته (أمر)هكه ئيش ناكات، لۆيه ياساى (خلق) له غه‌زاى به‌در، ده‌بێ پێغه‌مبه‌ر جێبه‌جێى بكات، ئينجا ياساى (أمر) دێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌بێت و جێبه‌جێ ده‌بێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّي مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ الْمَلآئِكَةِ مُرْدِفِينَ)(الأنفال9) كه‌ى ئه‌مه دێته دى؟ ئه‌و كاته دێته دى كه هه‌رچى مه‌رجه‌كانى (خلق) هه‌يه دابينيكرد، ئينجا ده‌ستى به پاڕانه‌وه كرد، به‌ڵام هه‌رچى له غه‌زاى ئوحد بوو ئه‌وا پێچه‌وانه بوو، ياساى خهلقى دابين نه‌بوو، ده‌ستى به (أمر) كرد هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوويه‌وه، لۆ زانين ده‌بووا له غه‌زوه‌ى ئوحد سه‌ركه‌وتن بهديبێنێت، يان له غه‌زاى (حنين)، يان (خه‌نده‌ق)، جا لۆيه ئه‌گه‌ر بێتوو پێغه‌مبه‌رمان پابه‌ند نه‌بێت به خه‌لق، خۆى ئه‌زيه‌ت ده‌خوات، لۆيه ده‌فه‌رمووێت: (فَأَثَابَكُمْ غُمَّاً بِغَمٍّ لِّكَيْلاَ تَحْزَنُواْ عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلاَ مَا أَصَابَكُمْ وَاللّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ)(آل عمران153) پێغه‌مبه‌ر تووشى ئه‌زيه‌ت ده‌بێ، به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى هاوه‌ڵان به ياساى (خلق)، لۆ ئه‌مه ڕوويدا؟ چونكه گوتيان مادام له غه‌زوه‌ى به‌در فريشته‌كان دابه‌زى بن هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ له غه‌زاى ئوحوديش ده‌بێ فريشته‌كان داببه‌زن، لۆ زانين فريشته‌كان ته‌نيا پاريزگارييان له پێغه‌مبه‌ر كرد! نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده پارێزگارى پێغه‌مبه‌ر و به‌س، به‌ڵكو جبريل(عليه السلام) دهيتوانى كاتێك ئه‌و قۆرتهى كه ئاماده‌كرابوو لۆ پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) بيگرێ تاكو پێغه‌مبه‌ر نه‌كه‌وێته نێويه‌وه، يان ئه‌و خودهيهى كه‌وا له‌سه‌رى موباره‌كى بوو، له‌م كاته‌ش جبريل له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر بوو، جبريل دهيتوانى سوچهكهى بگرێت و نه‌چێته ناو ڕوومه‌تى موباره‌كى و ئه‌زيه‌ت نه‌خوات، ددانى موباره‌كى نه‌شكێ، ده‌بينين كه‌وا فريشته‌كان له‌گه‌ڵى بوون به‌ڵام وا ناكه‌ن، ڕه‌چاوى ياساى (خلق)ه‌كه‌ى نه‌كراوه، جا زۆر گرنگه ئێمه ئاگادارى ياساى (أمر) بين، كه‌واته وشه‌ى (أمر) له‌م دوو ئايه‌ته: (فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ)(الدخان4)، (تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ)(القدر4) كه ئێمه پابه‌ند بين به سوننه‌تى خه‌لق، هه‌رچى ياساى خه‌لق هه‌يه ده‌بێ ئێمه ئاگادارى بين، كردهييانه ئێمه به گوێره‌ى ياساى خه‌لق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌خلوقات بكه‌ين، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان جێبه‌جێكرد ئينجا ئه‌و كاته ياساى (أمر) دێته ناو هاوكێشه‌كه، كه‌واته خوداى ڕه‌حمان چه‌مكى هاوكێشه‌ى (أمر)ى له (لَيْلَةِ الْقَدْرِ) كه يه‌كسانه به (لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ)ى دابه‌زاندووه، هه‌مووشى داڕێژراو ڕێكوپێكه‌و و هيچ گۆڕانكاريشى تێدا نييه، ئه‌مه سوننه‌ته‌و هه‌ر به‌م جۆره‌ش ده‌ڕوات.
لۆيه هه‌ر كۆمه‌ڵێك بيه‌وێت خوداى ڕه‌حمان بێنێته نێو هاوكێشه‌كان، خوداى ڕه‌حمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بێت و هاوكارى بێت، سه‌رخه‌رى بێت، لێى قه‌بوڵ بكات، ئه‌وا ده‌بێت سه‌دا سه‌د پابه‌ند بێت به ياساى خه‌لق، لۆيه هه‌ركه‌سێك كه بڕواى وايه كه‌وا به كۆمه‌ڵێك سوژده‌بردن، يان به كۆمه‌ڵه تهسبيحاتێك، ئه‌وا خودا ده‌رگه‌ى خێرى لێده‌كاته‌وه، ئه‌مه ئه‌سته‌مه، با ئه‌و پهمۆيهى له گوێچكه‌كانى ده‌ربێنێ، سونهنى خه‌لق ده‌بێ له ڕێڕه‌وى خۆى به‌رده‌وام بێت، ده‌بێ سه‌دا سهديش بڕوات، سه‌دا سه‌د مرۆڤ و به تايبه‌تيش ئيمان‌دار ده‌بێ پێوه‌ى پابه‌ند بێت، لۆ ئه‌وه‌ى به كردهييانه خوداى ڕه‌حمان ده‌رفه‌تى خۆى وه‌ربگرێت و ئيشى خۆى بكات.