دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


23/06/2016 08:48:00 م جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 790

ئامانج له‌ به‌ڕۆژووبوون له‌ ڕوانگه‌ى قورئان


ئامانج له‌ به‌ڕۆژووبوون له‌ ڕوانگه‌ى قورئان

هه‌نگاوه‌كانى هێنانه‌دى ئه‌م ئامانجه‌ بزانه‌

 

بسم الله‌ الرحمن الرحيم

 

و الصلاة و السلام على رسوله‌ و آله‌ و من والاه‌، السلام عليكم و رحمة الله‌ و بركاته‌. له‌سه‌ر داواكارى ئاماده‌بووان ئه‌مڕۆ باسى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ين.

 

        بابه‌ته‌كه‌ زۆر دورودرێژه‌، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ين له‌ چه‌ند خاڵێك كۆى بكه‌ينه‌وه‌، گۆى زه‌وى بێنين و به‌ هه‌مان شێوه‌ مانگيش وه‌ربگرين ئه‌گه‌ر سه‌يريان بكه‌ين زه‌وى گه‌وره‌تره‌، وه‌ك ده‌زانين زه‌وى و هه‌ساره‌كانى دى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر هه‌ر يه‌كه‌يان مانگى خۆيان هه‌يه‌، خوداى ڕه‌حمان واى خه‌ڵقكردوه‌ زه‌وى خۆمان يه‌ك مانگى هه‌بێت، لۆ نموونه‌ هه‌ساره‌ى ترمان هه‌يه‌ نۆ مانگى هه‌يه‌ له‌ چوار ده‌وريان ده‌سوڕێنه‌وه‌، خوداى ڕه‌حمان ئه‌و مانگه‌ى لۆ ئه‌وه‌ خه‌لقكرووه‌، جووڵه‌ى ئه‌و مانگه‌ كات(توقيت)ێك ده‌داته‌ سه‌ر زه‌وى، مانگ له‌و چركه‌يه‌ى كه‌ له‌دايك ده‌بێت تا ئه‌و ساته‌ى كۆتايى به‌ كاته‌كه‌ى دێت هه‌ر له‌ له‌دايكبوون و قۆناغه‌كانى دى پڕبوونى مانگ و تا ديارنه‌مانى مانگ، ئه‌مه‌ هه‌موو پێى ده‌گوترێت مانگ(شهر)، ماوه‌ى ئه‌و كاته‌ى كه‌وا تيايدا له‌ دايك ده‌بێت و تا كۆتا هاتنى، ئه‌مانه‌ هه‌مووى كاته‌كه‌ى له‌ زمانى عه‌ره‌بى پێى ده‌گوترێت (الشهر)، خوداى ڕه‌حمان ئه‌و مانگه‌ى خه‌لقكردووه‌، به‌ هۆى ئه‌و مانگه‌ى مرۆڤايه‌تى كاته‌كه‌ى ئينجا هه‌ر له‌ ساتێك و چركه‌يه‌ك و خوله‌كێك و كاتژمێرێك و ڕۆژێك و هه‌فته‌يه‌ك و مانگێك و ساڵێك و سه‌ده‌يه‌ك، هه‌موو ئه‌مانه‌ى به‌ جووڵه‌ى ئه‌و مانگه‌ى ده‌ژمێردرێن، (الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ)(الرحمن5)، (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ)(التوبة36) (يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ) له‌و ڕۆژه‌وه‌ى زه‌وى و ئاسمانه‌كانى خه‌لقكردووه‌، خوداى ڕه‌حمان مانگى لۆ كات كردۆته‌ جێگه‌ى حيساب، كه‌واته‌ وشه‌ى (شهر) ئه‌و كاته‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ مانگ له‌ دايكبوو، تاكو سه‌رله‌نوێ له‌ دايكبوونێكى نوێى مانگ، وشه‌ى (شهر) واته‌ كات، واته‌ مانگ به‌ جووڵه‌ى له‌ ده‌ورى خۆى و له‌ ده‌ورى زه‌وى ئه‌و مانگه‌ى دروست ده‌كات، به‌و ماوه‌يه‌ى كه‌ ده‌يخايه‌نێت به‌ سوڕانه‌وه‌ى له‌ ده‌وره‌ى زه‌وى، به‌ يه‌ك مانگ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زمانى كوردى (لغة)يه‌ و (لسان) نييه‌، وشه‌ى هاو واتا (مرادفات)ى زۆر كه‌مه‌، خه‌پڵه‌ى مانگ كه‌ له‌ ئاسمانه‌ هه‌ر پێى ده‌گوترێت مانگ، ئه‌و كاته‌ى كه‌ مانگه‌كه‌ ده‌يخايه‌نێت له‌ له‌دايكبوونييه‌وه‌ تاكو كۆتاهاتنى مانگ ئه‌ويش هه‌ر پێى ده‌گوترێت مانگ، وه‌ك مانگى (صفر، ذي القعدة و رمضان)، لۆ زانين ئه‌و خه‌پڵه‌يه‌ى كه‌ له‌ ئاسمانه‌ پێى ده‌گوترێت (قمر)، ئينجا هه‌ر ساتێك له‌و (قمر)ه‌ ناوى خۆى هه‌يه‌، لۆ نموونه‌:(هلال) هه‌يه‌، (تربيع)ى يه‌كه‌م هه‌يه‌، (نصف) هه‌يه‌، ئينجا (تربيع)ى دووه‌م هه‌يه‌، پاشان (محاق) و (إنتهاء) ئه‌مانه‌ ساته‌كانى مانگن و ناوى تايبه‌تى خۆى هه‌يه‌ له‌ زمانى عه‌ره‌بى، به‌ڵام له‌ زمانى كوردى هه‌موو ئه‌مانه‌ى ناومان برد پێيان ده‌گوترێت مانگ، خه‌پڵه‌كه‌ى نێو ئاسمان و كاته‌كه‌ش هه‌ردووكيان پێان ده‌گوترێت مانگ، ئينجا مه‌به‌ستمان لێر كاته‌كه‌يه‌، (شهر) واته‌ كات، واته‌ به‌ ماوه‌ى يه‌ك مانگ ئه‌و تۆپه‌ و خه‌پله‌يه‌ له‌ ده‌ورى زه‌وى ده‌سوڕێته‌وه‌، كاتى تێچووى سووڕانه‌وه‌كه‌ى يه‌ك مانگه‌، كاته‌كه‌ش بريتييه‌ له‌ كاتى ئه‌و مانگه‌ خۆى، چونكه‌ خۆريش حيساباتى خۆى بۆ كات هه‌يه‌، به‌ڵام ورد(دقيق) نييه‌، لۆيه‌ مانگى داناوه‌ به‌ حيساب لۆ خه‌پڵه‌كه‌ى، وردترين حيساب له‌سه‌ر گه‌ردوون لۆ كات به‌ هۆى ئه‌و مانگه‌يه‌.

 

        خوداى ڕه‌حمان له‌ قورئان ده‌فه‌رمووێت: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ) لۆ؟ ئه‌و قورئانه‌ ئيشى چييه‌ كه‌ له‌م مانگه‌ى دابه‌زيوه‌؟ (فِيهِ)، (هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ)(البقرة185) وشه‌ى (ناس). ئايه‌تى حه‌ج چۆنه‌؟ ده‌فه‌رمووێت: (وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ) يان ده‌فه‌رموێت: (وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْت)(آل عمران97) ديسان ئه‌وه‌ش (الناس)ه‌، له‌م دوو شوێنه‌ هه‌ردووكيان وشه‌ى (الناس) به‌كارهاتووه‌، كه‌واته‌ په‌رستشه‌كان لۆ (الناس) هاتووه‌، باسى ئيماندارانى تێدا نييه‌، لۆ؟ ئايا تێبينى ئه‌وه‌تان كردووه‌؟ (وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ)(آل عمران97)، لێره‌شدا ده‌فه‌رمووێت:(شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ)(البقرة185)، له‌م ئايه‌ته‌ى پێشه‌‌وه‌ به‌ (هُدًى لِّلنَّاسِ)هاتووه‌، كه‌واته‌ ئامانج (الناس)ه‌كه‌يه‌، گۆى زه‌وى كاتێك ده‌بێته‌ مانگى حه‌ج (ذي الحجة) ئه‌وا گۆى زه‌وى هه‌مووى ده‌چێته‌ ناو مانگى حه‌ج، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى كاتى له‌ دايكبوونى مانگ تا كۆتايى، هه‌مووى ئه‌مه‌ مانگى حه‌جه‌، ڕه‌مه‌زانيش هه‌مان شت، هه‌ر له‌م ساته‌ى گۆى زه‌وى ده‌چێته‌ نێو ڕه‌مه‌زان، له‌م كاته‌وه‌ گۆى زه‌وى هه‌مووى له‌ناو مانگى ڕمه‌زانه‌، كه‌واته‌ گۆى زه‌وى له‌ ساته‌كانى  مانگى حه‌ج هه‌موو گۆى زه‌وى له‌ نێو حه‌ج دايه‌، واته‌ گۆى زه‌وى به‌ دار و به‌رد و به‌ ئاسمانى و به‌ ئاوى به‌ مرۆڤه‌كان، هه‌مان شت مانگى ڕه‌مه‌زان، كاتێك ده‌چێته‌ ناوى، گۆى زه‌وى هه‌مووى ده‌چێته‌ ناو مانگى ڕه‌مه‌زان، كه‌واته‌ زه‌وى هه‌مووى له‌ مانگى ڕه‌مه‌زانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵكى سه‌ر زه‌وى مه‌رج نييه‌ هه‌مووى ئيماندار بن، ئايا هه‌موويان ئيماندارن؟ مه‌رج نييه‌، ئايا هه‌مووى كافرن؟ مه‌رج نييه‌، ئه‌ى چين؟ هه‌موويان مادده‌ى خاميان (ناس)ه‌‌، مادده‌ى خامى هه‌موو به‌شه‌رێك له‌ ژووره‌وه‌ به‌ فيطره‌ييانه‌ بريتييه‌ له‌ (ناس)، لۆيه‌ خوداى ڕه‌حمان له‌م ئايه‌ته‌دا باسى ڕه‌مه‌زان ده‌كات لۆ ناس وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ)(البقرة185)، له‌م ئايه‌ته‌ش كه‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْت)(آل عمران97) لۆ؟ چونكه‌ هه‌موو گۆى زه‌وى چۆته‌ نێو ئه‌وه‌ى كه‌ زانايان ناويان ناوه‌ به‌ (فريضة)، كه‌واته‌ هه‌رچى به‌ره‌كات و ڕه‌حه‌ماتى خوداى ڕه‌حمان هه‌يه‌ له‌ ئاسمان دێته‌ خواره‌وه‌، هه‌موو گۆى زه‌وى ده‌گرێته‌وه‌(يشمل)، يه‌كێك له‌م شتانه‌ى كه‌ له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا دروست ده‌بێت لۆ ناس بريتييه‌ له‌ ئاماده‌يى لۆ وه‌رگرتنى قورئان، لۆيه‌ فه‌رموويه‌تى: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ)(البقرة185)، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان به‌شه‌رييه‌ت هه‌مووى، (ناس)ه‌كان هه‌مووى ئاماده‌يى وه‌رگرتنى (تلقي) قورئانيان لۆ دروست ده‌بێت، (ناس) هه‌مووى (ناس)ه‌ باسى گرۆى ئيمانداران نييه‌، له‌و ڕۆژه‌ش به‌ تايبه‌تيش چ كاتژمێره‌ك؟ (كاتژمێر (10)يه‌ شه‌وى (ليلة القدر)، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان، كاته‌كه‌ ڕۆژ نييه‌، به‌رزترين ئاست له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا شه‌وێكه‌، ئه‌ويش (ليلة القدر)ه‌، له‌م شه‌وه‌ش كاتژمێر (10)يه، كه‌واته‌ پوختى بكه‌ره‌وه‌ دێته‌ سه‌ر كاتژمێر (10)ى شه‌و،‌ ئه‌گه‌ر هاتوو (ناس) له‌م كاته‌ى كرده‌ييانه‌، فيطڕه‌ى خۆى كردبێته‌وه‌ (تفطير) لۆ ڕه‌حه‌ماتى خوداى، ئه‌وا به‌ كرده‌ييانه‌ له‌م ساتانه‌ ئه‌و ڕه‌حه‌ماتانه‌ به‌ده‌ست دێنێت، چونكه‌ خوداى ڕه‌حمان خاوه‌نى ڕه‌حمه‌تى ڕه‌هايه‌، نه‌يويستووه‌ هيچ كه‌سێك له‌م ڕه‌حمه‌ته‌ى بێبه‌ش ببێت، بێگومان ئه‌وه‌ى ده‌يه‌وێت ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ فه‌راهه‌م بكات، نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى نايه‌وێت، له‌ بانگى مه‌غريبه‌وه‌ تاكو ده‌ركه‌وتنى به‌ره‌به‌يان(طلوع الفجر) خوداى ڕه‌حمان ڕه‌حه‌ماتى به‌ هۆى فريشته‌كانه‌وه‌ داده‌به‌زێنێت، كه‌واته‌ (ناس) له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا هه‌مووى ده‌كه‌وێته‌ ناو هه‌رچى به‌خشش و ڕه‌حه‌مات هه‌يه‌، حه‌جيش به‌م شێوه‌يه‌يه‌، هه‌رچى فه‌ريزه‌ (فرائض)ه‌كان هه‌يه‌ به‌م جۆره‌ هاتووه‌.

 

باشه‌ ده‌پرسين له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا چى هه‌يه‌؟

 

ئێستا دێينه‌ سه‌ر باسى تايبه‌تييه‌كان، (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * أَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ)(البقرة183-184)، ئينجا لێره‌ش ده‌فه‌رمووێت: (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ)(البقرة185)، له‌ ئايه‌تى يه‌كه‌م ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ) ڕووى قسه‌ ئاڕاسته‌ى كێيه‌؟ بێگومان ئه‌وانه‌ى ئيمانيان هێناوه‌ (آمَنُواْ)، گۆى زه‌وى هه‌مووى ئاماده‌يى وه‌رگرتنى ئيمانى هه‌يه‌، به‌ڵام (آمَنُواْ) له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان زياتر ئاماده‌ييان هه‌يه‌، ده‌زانن كه‌وا مانگى ڕه‌مه‌زان هه‌موو ساڵێك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، ده‌زانن خوداى ڕه‌حمان له‌مه‌ش ئامانجى هه‌يه‌، به‌ڵام لۆ؟ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * أَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ)(البقرة183-184) به‌ڕێزان له‌م ئايه‌ته‌دا‌ وشه‌ى (تَتَّقُونَ) سه‌ير بكه‌ن، ئاڕاسته‌ى قسه‌كه‌ لۆ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ)ه‌، ئايا (آمَنُواْ) پێويستييان به‌ (تقوى) هه‌يه‌؟ ئه‌وان ئيمانيان هێناوه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا به‌ڵێ، ئيمان به‌ تێگه‌يشتنى ئێمه‌ چه‌سپاوه‌، كه‌م نابێته‌وه‌، ته‌نيا زياد ده‌بێت، ئيمان نايه‌ته‌ خواره‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى شيرێك بوو به‌ ماست هيچ هێزێك نييه‌ بيكاته‌وه‌ به‌ شير، يان هه‌ر يه‌كێك له‌ ئێمه‌ له‌ كاتێكى ته‌مه‌نمان منداڵ بووين ئايا هيچ هێزێك هه‌يه‌ بمانگه‌ڕێنێته‌وه‌ منداڵى؟ نه‌خێر نييه‌، ئيمانيش به‌هه‌مان شێوه‌يه‌، ئيمان كه‌ دروست بوو زياد ده‌بێت، به‌ڵام له‌ جێگه‌يه‌ك ڕاده‌وه‌ستێت، هه‌ركاتێك (تقوى) نه‌كات ئه‌وا له‌م شوێنه‌ى خۆى ڕاده‌وه‌ستێت، چه‌ندى بينا كردبوو له‌م ئاسته‌ى ڕاده‌وه‌ستێت، تێگه‌يشتنى ئێمه‌ به‌م جۆره‌يه‌: ئيمان زياد ده‌كات و كه‌م نابێته‌وه‌ (ألإيمان يزيد و لا ينقص). هه‌موو ساڵێكيش ڕه‌مه‌زان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، ئايه‌ته‌كه‌ش لۆ گرۆى ئيماندارانه‌ ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ)(البقرة183) نافه‌رموێت (يا أيها الناس)، يان ناڵێت: (يا أيها المتقون) باسه‌كه‌ به‌م جۆره‌ نييه‌، به‌ڵكو (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ)، لۆ؟ ئامانجه‌كه‌ بريتييه‌ له‌: (لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)، باشه‌ ده‌پرسين لۆ خوداى ڕه‌حمان هه‌موو ساڵێك ئه‌م خوله‌ى لۆ گرۆى ئيمانداران دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌؟ چونكه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ئيمانداران ته‌قوايان نامێنێت! كاتێكيش ته‌قوايان نه‌ما داينه‌مۆى ئيمان به‌رز نابێته‌وه‌، ئيمان به‌رز نابێته‌وه‌، چونكه‌ داينه‌مۆيه‌كه‌ى ڕاوه‌ستاوه‌، كاتێكيش ئيمان ڕاوه‌ستا  ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ زيانى كه‌سه‌كه‌يه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى خوداى ڕه‌حمان خاوه‌نى ڕه‌حمه‌ته‌ پێى، هه‌موو ساڵێك هه‌ڵساوه‌ به‌ زۆريى خولێكى لۆ كردۆته‌وه‌، ئه‌م خوله‌ش به‌ ناچاريى به‌شدارى پێ ده‌كات‌، به‌ هه‌ر جۆرێك بێت ده‌يه‌وێت لێى خۆش بێت، به‌ هه‌ر جۆرێك بێت ده‌يه‌وێت ڕه‌حمى پێبكات، به‌ زۆرى پاڵى پێوه‌ ده‌نێت لۆ ناو ئه‌و خوله‌ى، خوله‌كه‌ش يه‌ك مانگه‌، له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌ست پێده‌كات، تاكو كۆتايى، كاتێك هاته‌ ناو ئه‌م خوله‌ى ناچاره‌  (تقوى) بكات، ‌ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ)، كۆتاييه‌كه‌ى به‌: (لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) دێت، پرسياره‌ گرنگه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ ئايا (تقوى)يه‌كه‌ چييه‌؟

 

سه‌ره‌تا بابزانين له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان (صوم) چييه‌؟ وشه‌ى به‌ ڕۆژووبوون (صوم) دابڕانه‌ له‌ گشت ئه‌و شتانه‌ى كه‌ كرده‌ييانه‌ ژيان پێوه‌ى به‌رده‌وامى ده‌بێت، ته‌نيا هه‌ناسه‌ نه‌بێت، واته‌ هه‌ر له‌ بانگى نوێژى به‌يانييه‌وه‌ (الفجر) تاكو ڕۆژ ئاوابوون (مغرب) ئه‌و كابرايه‌ هه‌موو شتێكى لێ حه‌رامه‌، نه‌ك به‌س خواردن و خواردنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت قسه‌كردنيش، چى ده‌فه‌رمووێت:(من به‌ ڕۆژووم) (إني صائم)، ئايا وه‌ڵامى دايه‌وه‌؟ هه‌روه‌ك چۆن له‌ مانگى (ذي الحجة) له‌ حه‌جدا ده‌فه‌رمووێت: (الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلاَ رَفَثَ وَلاَ فُسُوقَ وَلاَ جِدَالَ فِي الْحَجِّ)(البقرة197) هه‌مان‌ شته‌، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ هاتووه‌ له‌ ئه‌بى هوڕه‌يڕه‌وه‌(ڕه‌زاى خوداى لێبێت): (وإن امرؤ قاتله أو شاتمه، فليقل إني صائم - مرتين -) كه‌واته‌ ده‌ميشى به‌ ڕۆژووه‌، به‌ كرده‌ييانه‌ هيچ ناڵيت ته‌نيا چاكه‌ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت بێ لايه‌نيش نييه‌، لۆ؟ چونكه‌ ئه‌و كابرايه‌ ئۆتۆماتيكى ده‌چێته‌ نێو خولێك، ئه‌و خوله‌ش رب العالمين خۆى سه‌رپه‌رشتيكاره‌، لۆ؟ چونكه‌ له‌ ته‌واوكاريى فه‌رمووده‌كه‌ى پێشوو هاتووه‌: (الصوم لي وأنا أجزي به)، كێ خاوه‌ن خوله‌كه‌يه‌؟ خوداى ڕه‌حمان ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام و البركات)يش نييه‌، كه‌ خوله‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ و خۆشى خاوه‌نيه‌تى، له‌ كۆتايى خۆشى به‌رهه‌م ده‌دات، لۆ زانين كه‌ باسى په‌رستشه‌كانى دى جگه‌ له‌ به‌ڕۆژووبوون ده‌كات باس له‌ پاداشتيان ده‌كات و ده‌ستنيشانيان ده‌كات، لێره‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا دياريى نه‌كراوه‌، لۆ؟ چونكه‌ خاوه‌نى خوله‌كه‌ى خوداى ڕه‌حمانه‌، ئه‌مه واتاى چييه‌‌؟ واته‌ هه‌موو كاتێك مرۆڤه‌كه‌ ده‌بێ هه‌ست بكات هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ (خوداى ڕه‌حمانه‌)ه‌.

 

گوتمان له‌ نوێژى به‌يانى تاكو نوێژى مه‌غريب ئاو بخواته‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌؟ خواردن حه‌ڵاڵه‌؟ نه‌خێر حه‌ڕامه‌، واته‌ (به‌بێ وێكچوواندن) به‌رداخێك ئاومان هه‌بێت، له‌ولاوه‌ش به‌رداخێك مه‌ى هه‌بێت، له‌ ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان هه‌ردووكيان ده‌بنه‌ حه‌رام، ته‌نانه‌ت ئاوه‌كه‌ وه‌ك مه‌يه‌كه‌ى لێدێت، گۆشتى مه‌ڕ و گۆشتى به‌راز جياوازى هه‌يه‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان هه‌ردووكيان وه‌ك يه‌ك قه‌ده‌غه‌ ده‌بن، لۆ ئاو حه‌رام ده‌بێت؟ خواردن لۆ حه‌رامه‌؟ له‌چى دابڕاند خوداى ڕه‌حمان؟ له‌وه‌ى كه‌وا ژيان پێى به‌رده‌وامى ده‌بێت، پێداويستييه‌تى، لێى بڕى، هۆكار چييه‌؟ جارێ بابزانين ئێمه‌ پێناسه‌مان لۆ (تقوى)ى چييه‌؟ پێناسه‌مان لۆ (تقوى) به‌ كورتى ئه‌وه‌يه‌: خوداى ڕه‌حمان فه‌رمانى هه‌يه‌ له‌سه‌ر ئاو، ئاوه‌كه‌ هى خوداى ڕه‌حمانه‌، خودا(جل جلاله‌)ش فه‌رمانى لۆى هه‌يه‌، دابه‌زاندنى فه‌رمانى خوداى له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌ى خودا به‌ گوێره‌ى ويستى خوداى پێيده‌گوترێت (تقوى)، لۆ ئاگاداريتان ته‌قواكردن ماناى (تسبيحات)كردن نييه‌! هه‌روه‌ها (ذكر)كردنيش نييه‌، شه‌ونوێژيش نييه‌، گريانيش نييه‌، ده‌پرسين كاتێك خوداى ڕه‌حمان ئاومان لێ حه‌رام ده‌كات ئايا ده‌بێ ئامانجى نه‌بێت؟ يان كاتێك خواردنمان لێى حه‌رام ده‌كات ده‌بێ ئامانجى نه‌بێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاو و خواردن پێداويستى مرۆڤه‌ و هه‌ر به‌ويش مرۆڤ ده‌ژيێت، به‌ زۆر خوداى ڕه‌حمان واى لێده‌كات كه‌ (قيڕائه‌) بكات، به‌ زۆر واى لێده‌كات كابرا ببينێت كه‌ ئاو چه‌نده‌ گرنگه‌ له‌ ژيانى، هه‌روه‌ها خواردن چه‌نده‌ گرنگه‌ له‌ ژيانيدا، ئه‌ى باشه‌ ده‌بێت خودا چه‌نده‌ گرنگ بێت له‌ ژيانيدا؟ ئينجا ئايا ته‌نيا خواردن و خواردنه‌وه‌يه‌؟ نه‌خێر زۆر كاروبار هه‌يه‌ له‌ ژيانيدا ئه‌گه‌ر كرده‌ييانه‌ ئه‌وانه‌ى لێ حه‌رام ده‌كات، ئه‌وانيشى لێ حه‌رام كردووه‌، ئه‌وانه‌ هه‌‌موو هۆكارى به‌رده‌وامى بوونى ژيانن، ئه‌ى ده‌بێ خوداى ڕه‌حمان چه‌نده‌ گرنگ بێت له‌ ژيانيدا؟ لۆ نموونه‌ به‌ هۆى ئه‌و ئاوه‌ى كه‌ ئێستا لێى حه‌رام بووه‌، ئه‌گه‌رچى له‌به‌ر چاويه‌تى و له‌سه‌ر مێز لۆى دانراوه‌، به‌ڵام لێى حه‌ڕامه‌، حه‌ڕامه‌ ئاوه‌كه‌ بخواته‌وه،‌ هه‌روه‌ك ئاره‌ق، به‌ڵام خوداى ڕه‌حمان له‌ جێگه‌ى دى پێى گووتوه‌:(قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْراً فَمَن يَأْتِيكُم بِمَاء مَّعِينٍ)(الملك30)، ئه‌م هه‌موو ئۆقيانووسانه‌ به‌زه‌ويدا ڕۆچوون (غور)، هه‌مووى چوونه‌وه‌ ناو زه‌وى! له‌م حاڵه‌دا كێ دڵۆپێك ئاوتان لۆ دێنێت گه‌ر خوداى ڕه‌حمان نه‌بێت؟ ئاو هه‌مووى له‌سه‌ر گۆى زه‌وى هه‌يه‌، به‌ڵام تامه‌كه‌ تاڵ بوو، وه‌ك زه‌قنه‌بووتى لێهات، نه‌توانى هيچى لێ بخۆيته‌وه‌! له‌ كوێ به‌رداخێك ئاوى سازگار دێنيت؟ وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَمَا يَسْتَوِي الْبَحْرَانِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ سَائِغٌ شَرَابُهُ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ)(فاطر12)، ده‌ى ئاوه‌كه‌ هه‌بێت به‌ڵام نه‌توانين بيخۆينه‌وه‌! يان وه‌كو سه‌رده‌مى موسى(عليه‌ السلام) (وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى تِسْعَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ)(الإسراء101) يه‌كێك له‌مانه‌ خوێن، كه‌ ئاو له‌به‌رده‌ميان ده‌بوو به‌ خوێن، هۆزى فرعه‌ون كاتێك ده‌ستيان لۆ ئاو ده‌برد ئۆتۆماتيكى ئاوه‌كه‌ ده‌بوو به‌ خوێن! ئايا كه‌س ده‌توانێت بيخواته‌وه‌؟ ده‌ى كه‌واته‌ خودا ڕه‌حمان ده‌توانێت وا بكات و تواناى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌مان هه‌يه‌، و كه‌چى ئێستا به‌م زوڵالى و شيرينييه‌ى دايناوه‌، پێداويستيم به‌م ئاوه‌ى ده‌ڕه‌وێته‌وه‌، ئه‌ى ده‌بێ پێويستيم به‌ خوداى(جل جلاله‌) چه‌ند بێت؟ مه‌به‌سته‌كه‌ وروژاندنى به‌رده‌وامى ئه‌م پرسيارانه‌يه‌. ئينجا خواردن، لۆ نموونه‌ چێشتى دۆڵمه‌، له‌ چه‌ند پارچه‌يه‌ك پێك دێت؟ يان له‌ چه‌ند جۆر مادده‌ پێك دێت؟ ئه‌وه‌ (برنجه‌كه‌يه‌، ئه‌وه‌ كوله‌كه‌يه‌، ئه‌وه‌ باينجانه‌، ئه‌وه‌ گۆشته‌،  ئه‌وه‌ ڕۆنه‌، ئه‌وه‌ فڵانه‌... ئه‌وه‌ فڵانه... تد)، ئه‌مانه‌ هه‌مووى پێداويستين، به‌مانه‌ هه‌مووى ئينجا چێشتى دۆڵمه‌ ده‌پێچرێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووى پێيان ده‌گووترێ خواردن (طعام)، ئه‌ى ئه‌گه‌ر خودا ڕه‌حمان ئه‌مانه‌ى هه‌موو كرده‌ پلاستيك! باينجانى سه‌ر گۆى زه‌وى هه‌موو كرده‌ پلاستيك! به‌ هه‌مان شێوه‌ كوله‌كه‌ى كرده‌ پلاستيك! هه‌روه‌ها برنجيشى كرده‌ پلاستيك! بێنه‌ به‌رچاوت ئايا ئه‌مه‌ت بۆ ده‌خورێت؟ ئه‌گه‌رچى هه‌مووى پێداويستيشن، ئه‌ى كه‌واته‌ ده‌بێ پێويستيمان به‌ خوداى چه‌ند بێت؟ له‌ ئه‌نجامدا خوداى ڕه‌حمان خولێكى لۆ كردووينه‌ته‌وه‌ تاكو به‌ زۆريى ئێمه‌ ته‌قواى بكه‌ين، واته‌ ده‌ستى ڕه‌حه‌ماتى خوداى ڕه‌حمان له‌ناو مه‌خلوقاتى ببينين، ئه‌مه‌يه‌  ئامانج لێى، ئه‌و ئاوه‌ى چۆن دابه‌زاندووه‌، له‌ ئاسمان دايبه‌زاندووه‌، پاشان ئه‌و هه‌موو خوله‌ى پێ ده‌كات، ده‌يهێنێته‌ به‌ر ده‌ستى ئێمه‌، ئێمه‌ش به‌ ئارامى ده‌يخۆينه‌وه‌، خواردنيش به‌ هه‌مان شێوه‌، كه‌واته‌ (لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) خولێكى به‌ زۆرييه‌، گرۆى ئيمانداران دێنه‌ ناويه‌وه‌، لۆ ئه‌وه‌ى ئيمانيان پێى زياد بێت.

 

مانگى ڕه‌مه‌زان چه‌ند ڕۆژه‌؟ ئه‌گه‌ر دابه‌شى سه‌ر سێى بكه‌ين چه‌ندى لێ ده‌رده‌چێت؟ ئه‌گه‌ر (30) ڕۆژ بێت، ده‌ ڕۆژ به‌ ده‌ به‌ ده‌ى لێده‌رده‌چێت، پێغه‌مبه‌رمان (عليه‌ السلام و البركات) چۆن دابه‌شى كردووه‌؟ ده‌فه‌رمووێت: سه‌ره‌تاكه‌ى ڕه‌حمه‌ته‌، ناوه‌ڕاسته‌كه‌ى لێخۆشبوون و كۆتاكه‌ى ئازادبوونه‌ له‌ ئاگره‌كان (شهر رمضان أوله‌ الرحمة، و أوسطه‌ مغفرة، و آخره‌ عتق من النيران) لۆ به‌م جۆره‌ى دابه‌شكردووه‌؟ چونكه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵى مرۆڤه‌كان سێ به‌ش هه‌يه‌، به‌شێك ئيماندارانى ته‌قواكارن (المؤمنون المتقون)، كۆمه‌ڵێكى دى (الناس) ده‌يه‌وێت ببێته‌ ئيماندار، كۆمه‌ڵێكى دى له‌ فه‌رمان ده‌رچووان(عصاة)، يان گوناهباره‌كان، ئينجا ئه‌مه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكى ده‌گرێته‌وه‌، خوداى ڕه‌حمان به‌ هۆى ئه‌م ته‌قوايه‌ى له‌م مانگه‌ى به‌ هۆى مه‌خلوقاتى خوداى ڕه‌حمان خودايان ناسى، جا ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌ تێگه‌يشتن و هزر و بير و بڕوايان هه‌رچۆنێك بوو بێت، ئه‌گه‌ر له‌م مانگه‌ى بێنه‌ نێو ئه‌و خوله‌ى، چونكه‌ لۆ (ناس) بوو، (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ)(البقرة185)، كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و توێژه‌، يان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌، كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵى به‌شه‌ره‌ هه‌مووى چۆته‌ ناويه‌وه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ش به‌شێكن تێيدا، ئه‌وانه‌ هه‌ڵسن بير له‌ پێداويستييه‌كانى خۆيان بكه‌ن، پاشان ئه‌و پێداويستييانه‌ به‌ خوداى ببه‌ستنه‌وه‌، يه‌كسه‌ر لۆيان ده‌بێته‌ هۆكارى ئيمان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و ئيمانه‌يان نه‌بوو ده‌چنه‌ نێو جه‌هه‌نه‌م، له‌به‌رئه‌مه‌شه‌ كه‌ خوداى ڕه‌حمان لۆ ئه‌و تۆێژ و كۆمه‌ڵه‌ مانگى ڕه‌مه‌زانى كردۆته‌ ئازادبوون له‌ ئاگره‌كان (عتق من النيران). له‌ نێوان ئه‌وان و ئيمانداران توێژێكى دى هه‌يه‌، كه‌موكوڕى (قصور)ى هه‌يه‌، گوناه (ذنب)ى هه‌يه‌، له‌بۆ ئه‌و توێژه‌ش مانگى ڕه‌مه‌زان بريتييه‌ له‌ لێخۆشبوون (مغفرة). ئه‌ى لۆ گرۆى ئيماندارانى ته‌قواكار ئه‌م مانگه‌ چييه‌؟ لۆ ئه‌وان مانگى ڕه‌مه‌زان ڕه‌حمه‌ته‌. بليتێكه‌ ده‌يدرێتێ، له‌ كۆتايى مانگى ڕه‌مه‌زان وه‌ريده‌گرێت به‌ سه‌ركه‌وتنى سه‌دا سه‌د.

 

پرسيارێكى گرنگ هه‌يه‌ ئه‌ويش:

ئايا مانگى ڕه‌مه‌زان چى تێدا بكرێت؟ ئايا وا باشه‌ قورئان بخوێنين؟ قورئان خه‌تم بكه‌ين، له‌ سوڕه‌تى (البقرة)‌وه‌ تاكو سوڕه‌تى (الناس)؟ نه‌خێر وه‌ڵامه‌كه‌ له‌ نێو قورئان ئه‌وه‌يه‌:(لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)، ئێمه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ ناو ئه‌و خوله‌ داين له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان، واته‌ هه‌م دانى ڕۆژه‌كه‌ى و هه‌م دانى شه‌وه‌كه‌ى، ‌ شه‌وه‌كه‌ى ناچينه‌ يارى سێنى سێنييانێ! ئايا به‌ كرده‌ييانه‌ مانگى ڕه‌مه‌زان لۆ ئه‌وه‌يه‌؟ يان ئه‌م ميوان و ميواندارييه‌ى ده‌كرێت! جا خه‌ريكى قسه‌كردن و چه‌ره‌زات خواردن و مۆدێلات و ئه‌م شتانه‌، ئايا ده‌زانن گرۆى ئيمانداران (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ) ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ به‌شى يه‌كه‌من، هه‌موو وزه‌كانيان بارگاوى(شحن) ده‌بێته‌وه‌.

 

ده‌پرسين ئيمانداران ئه‌و هه‌موو وزه‌يه‌ى كه‌ به‌ ده‌ستى دێنن چى لێده‌كه‌ن؟ لۆ وه‌ڵامه‌كه‌ى وا باشه‌ بچينه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات)، ئه‌و خۆشه‌ويسته‌ له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان چيكردووه‌؟ به‌ ڕۆژه‌كه‌ى چيكردووه‌؟ ئايا ده‌زانن گه‌وره‌ترين ده‌سكه‌وته‌كانى پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام و البركات) و هاوه‌ڵانى به‌ڕێز ته‌نيا له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان بووه‌، هه‌ره‌باشترين به‌رهه‌مه‌كانيان له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان بووه‌، لۆ نموونه‌ لوتكه‌ى غه‌زا‌كان‌ كه‌ غه‌زوه‌ى به‌دره‌، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان بووه‌، ئێمه‌ وا تێگه‌يه‌نراوين كه‌وا به‌ ڕۆژ ده‌خه‌ون له‌ به‌يانييه‌وه‌ تا نزيك عه‌سر، جار وايه‌ نوێژى نێوه‌ڕۆ و عه‌سر له‌ نزيك مه‌غريب ده‌كه‌ه‌ن، ئينجا هه‌ڵده‌ستن، هه‌ركاتێك تۆپى ڕۆژوو شكاندن ته‌قێنرا يه‌كسه‌ر جه‌نگى خواردن ده‌ست پێده‌كات، سكى به‌ شێوه‌يه‌ك هه‌ڵده‌ستێت، دواتر ده‌چێته‌ ته‌ڕاويح وه‌رزشێك ده‌كات، تاكو هه‌رس ببێت، كاتێكيش دێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ زنجيره‌كان هه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر زنجيره‌كان داده‌نيشێت تاكو نزيك پارشێو! ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ بێت و نه‌چێت خه‌ڵكى دى سه‌رقاڵ نه‌كات و كێشه‌يان لۆ دروست نه‌كات، ده‌پرسين ئايا پێغه‌مبه‌رمان به‌م جۆره‌ بووه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێين نه‌خێر، ئايا ده‌زانن كه‌وا شه‌و تا به‌يانى نه‌خه‌ووتووه‌، هه‌موو شه‌وه‌كان، ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ فه‌رموويه‌تى ده‌ شه‌وى كۆتاكان، ئه‌وه‌ى لۆ ته‌مبه‌ڵه‌كان بووه‌، له‌وانيش ته‌مبه‌ڵ تر پێيانى گووتووه‌ له‌ تاك (وتر)ه‌كان، لۆ؟ چونكه‌ خاوه‌ن هيممه‌ته‌كان و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان شه‌و داده‌نيشن، لۆ؟ چونكه‌ شه‌وى ڕه‌مه‌زان قورئان دابه‌زيوه‌؟ كه‌واته‌ فيطڕه‌ له‌ لوتكه‌ى به‌خشينيه‌تى، له‌ لوتكه‌ى ئه‌و دۆخه‌يه‌تى كه‌ بتوانێت له‌ قورئان تێبگات، كرده‌ييانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى بيه‌وێت كه‌وا له‌ ڕوونكردنه‌وه‌(بيان) له‌ قورئان تێبگات، ئه‌وا مانگى ڕه‌مه‌زان باشترين ده‌رفه‌ت و بارودۆخه‌ بۆ تێگه‌يشتن، باشترين كاته‌، ئه‌مه‌ به‌شه‌و، ئه‌ى به‌ڕۆژ؟ ئه‌و وزه‌يه‌ى كه‌ له‌ شه‌وه‌كه‌ وه‌ريگرتووه‌ ده‌بێته‌ وزه‌ى ماسولكه‌ييش(طاقة عضلية) لۆ كه‌سه‌كه‌، نه‌ك ته‌نيا وزه‌يه‌كى ده‌روونى و به‌س، يان ته‌نيا وزه‌يه‌كى هزريى، نه‌خێر، به‌ڵكو ده‌بێته‌ وزه‌ى ماسولكه‌ييش، واته‌ پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات)، نه‌ك له‌ خه‌و به‌ئاگا دێت (يستيقظ من النوم)، به‌ڵكو (كان يقوم) ده‌فه‌رمووێت: (كان يقوم من الليل) نه‌ك (يستيقظ من النوم) وريا بن جياوازى هه‌يه‌، ئه‌مه‌ شه‌وه‌كه‌ى به‌م جۆره‌ بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش له‌ ڕۆژدا شمشێرى وه‌شاندووه‌، ده‌ى كابرا نه‌خه‌وتبێت و به‌ ڕۆژيش به‌م جۆره‌ بكات، لۆ؟ چونكه‌ ئه‌و وزه‌ په‌روه‌دگارييانه‌(ربانية)ى كه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو ماسوله‌كه‌كانيش، ئه‌وه‌تا له‌م ئايه‌تانه‌ى باسى سيفاته‌كانى گرۆى ئيمانداران ده‌كات، (تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ)(الزمر23) ئه‌وه‌ كاريگه‌رى و جێشوێنه‌ له‌سه‌ر ماسولكه‌ و جه‌سته‌ى يان شتێكى دييه‌؟ كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ئيمان كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێست به‌م جۆره‌ بێت چۆن كاريگه‌رى له‌سه‌ر دڵ نابێت؟ يان چۆن كاريگه‌رى له‌سه‌ر ماسولكه‌كان نابێت، لۆيه‌ ئه‌وكات بووه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ يَغْلِبُواْ أَلْفاً مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَفْقَهُونَ)(الأنفال65) ئايا فه‌رموويه‌تى: (عشرون مقاتلون)؟ نه‌خێر فه‌رموويه‌تى:(عِشْرُونَ صَابِرُونَ)، خولى شه‌و ئارامگرتن(صبر) به‌رهه‌م دێنێت، ئينجا به‌ڕۆژيش جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ر لۆيێ فه‌رموويه‌تى:(وَإِنِ امْرُؤٌ قَاتَلَهُ أَوْ شَاتَمَهُ فَلْيَقُلْ إِنِّى صَائِمٌ) به‌ چى ئاوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌؟ چونكه‌ خولى شه‌وى بينيوه‌، ئارامگرتن(صبر)ى وه‌رگرتووه‌، ئارامى لۆ زياد بووه‌، به‌ ڕۆژ وزه‌ى هه‌يه‌، به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ده‌يه‌وێت بۆكسى لۆ ڕا‌وه‌شێنێت، كه‌چى ئه‌و يه‌كسه‌ر به‌ ئارامگرتن وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌، ده‌يگرێته‌ خۆى(إستيعاب)ى ده‌كات، له‌ وه‌ڵامدا پێى ده‌ڵێت: (إِنِّى صَائِمٌ)، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێسايه‌ى كه‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَاماً)(الفرقان63) و (وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّداً وَقِيَاماً)(الفرقان64) ئه‌و سيفه‌ته‌ى دروست ده‌كات، كرده‌ييانه‌ ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ پێشوازى له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان بكه‌ين هه‌ر له‌ ساته‌كانى يه‌كه‌م تا كۆتايى هاتنى و خوا حافيزيكردنى ئه‌و مانگه‌ لێمان، ئه‌و ته‌قوايه‌مان لۆ دروست ده‌بێت.

 

ئينجا لێره‌دا ده‌بێت هه‌ر يه‌كێك له‌ ئێمه‌ش پلانى خۆى هه‌بێت، پلانى لۆ خودى خۆى، نێوانى خۆى و خوداى، پلانێك له‌گه‌ڵ خێزانى خۆى، پلانێك له‌گه‌ڵ براو خوشكه‌كانى، ئێمه‌ گووتمان كه‌وا چڵه‌پۆپه‌ى به‌رهه‌م  له‌ مانگى ڕه‌مه‌زانه‌، وه‌رگرتن و به‌خشين له‌ مانگى ڕه‌مه‌زانه‌، وا باشه‌ هه‌ريه‌ك له‌ ئێمه‌ ئارامى و دڵ (صبر و قلب)ى له‌م مانگه‌ى بارگاوى بكا، ئا به‌م ته‌قوايه‌ى كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ باسمانكرد، به‌ كرده‌ييانه‌ له‌ مه‌خلوقاتى خوداى نزيك ببێت، تاكو له‌ خالق نزيك بێت، چه‌ند له‌ مه‌خلوق نزيكبوو و تا چه‌ند مه‌خلوقييه‌تى له‌ مه‌خلوقه‌كان سه‌لماند و چه‌سپاند، ئه‌وه‌نده‌ش خالق به‌رز ده‌بێت له‌ پێش چاوه‌كانى، ئه‌وه‌نده‌ش مه‌زنايه‌تى ناو و كرداره‌كان خوداى له‌ پێش چاوه‌كانى مه‌زن ده‌بێت، كه‌واته‌ نزيكبوون له‌ خه‌لق واته‌ نزيكبوونه‌وه‌ له‌ خالق، كاتێك ئه‌مه‌ى كرد ئه‌وه‌ ته‌قواى كردووه‌، ئه‌وه‌ و‌زه‌كانى وه‌رگرت، ئينجا ده‌توانێت بيداته‌وه‌  ده‌وروبه‌رى خۆى.

 

له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا ئێمه‌ شمشێرمان ئه‌و ئامرازانه‌يه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ جووڵه‌ى پێده‌كه‌ين، كه‌واته‌ ده‌بێ ئه‌و وزه‌يه‌ى كه‌ به‌ شه‌و وه‌ريده‌گرين به‌ ڕۆژه‌كه‌ى له‌م ئامرازانه‌ى سه‌رفى بكه‌ين، كه‌واته‌ ده‌بێت ئێمه‌ به‌رنامه‌مان هه‌بێت خۆمان لۆ خودى خۆمان، به‌رنامه‌ى شه‌و به‌ جيا و به‌رنامه‌ى ڕۆژ به‌ جيا.

 

پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات) شتێكى هه‌بووه‌، ئه‌ويش له‌ ده‌ شه‌وى كۆتايى ڕه‌مه‌زان، له‌ كۆى ژيان داده‌بڕا، ناويان لێنابوو به‌ (أعتكاف)، هه‌ر له‌ناو مزگه‌وت ڕه‌شماڵێكى لۆ هه‌ڵده‌درا، ده‌چوويه‌ نێو ئه‌و ڕه‌شماڵه‌ و ته‌نيا له‌ كاتى نوێژ ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ى و ده‌ستنوێژى ده‌شوشت و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌، شه‌و و ڕۆژ له‌وێ بوو، ته‌نانه‌ت ده‌بێ له‌ خێزانى خۆشى داببڕێت، جا پرچى موباره‌كى چه‌ور بووه‌، سێ چوار ڕۆژ جارێك سه‌رى موباره‌كى ده‌رهێناوه‌و عائيشه‌ لۆى شوشتووه‌ و وشكى كردۆته‌وه‌ و سه‌رى بردۆته‌وه‌ ناو ڕه‌شماڵه‌كه‌، ته‌نيا ده‌رفه‌تى داوه‌ته‌ خێزانه‌ نه‌خۆشه‌كانى بێن و چاكوچۆنى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، يان لۆ پێداويستى هه‌ره‌پێويستى خێزانى ده‌رچووه‌، ئه‌و كاروبارانه‌ى كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ لێى دابڕاوه‌، لۆ؟ پێغه‌مبه‌رمان باڵيۆزى ئاسمانه‌ له‌سه‌ر زه‌وى، نوێنه‌رى خوداى ڕه‌حمانه‌ له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌و بارگاويكه‌ره‌وه‌يه‌ى(شاحنة)يه‌ى كه‌ ئه‌و هه‌يه‌تى لۆ گشت به‌شه‌رييه‌ته‌، كه‌واته‌ ده‌بێ داببڕێت له‌ هه‌موو مه‌خلوقاتێك، به‌ڵام ئێمه‌ بچينه‌ ناو ڕه‌شماڵه‌كه‌ش ئه‌وا هزر و بيرمان هه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌يه‌.

 

-       كێ پرسيارى هه‌يه‌؟

-       كاتێك باسى ڕه‌مه‌زان ده‌كرێت، باسى غه‌زاكان ده‌كرێت، كه‌وا وزه‌يان به‌قه‌د (20) كه‌س ده‌بێت‌، لۆ ئه‌وه‌ باس ناكرێت ئه‌و ئيشانه‌ى دى كه‌ كردوويانه‌ چى بووه‌؟ نه‌خشه‌ى پێغه‌مبه‌(عليه‌ السلام و البركات) چى بووه‌، يان نه‌خشه‌ى هاوه‌ڵان چى بووه‌؟

-       ئێمه‌ له‌وێ ده‌رده‌چين، ئێمه‌ ئيشێكمان به‌وه‌وه‌ نييه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات) هه‌رچييان له‌م سه‌ره‌ده‌مه‌ى خۆيان كردبێت، ئێمه‌ ده‌ڵێين لوتكه‌ى به‌رهه‌م  ئه‌و جووڵه‌ ماسولكه‌ييه‌يه‌ كه‌ شمشێريان پێ جووڵاندووه‌، لۆ نموونه‌ كه‌سێكى وه‌ك (أبو ذر الغفاري) ئه‌و شمشێره‌ى ده‌ستى يه‌ك كيلۆگرام بووه‌، چۆن توانيويه‌تى ئه‌م يه‌ك كيلۆيه‌ له‌ به‌يانى تاكو ئێواره‌ ڕاوه‌شێنێت و جووڵه‌ى پێبكا، هه‌ر جووڵه‌يه‌كى كرد ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ئه‌گه‌ر نه‌يكوژێت ده‌ستى بپه‌ڕێنێت، من جارێ باسى هێزى ماسولكه‌يى ده‌كه‌م، باشه‌ى ئه‌ى هێزه‌كانى ديكه‌، ئه‌وانيش هه‌مووى له‌ لوتكه‌يه‌، ئێمه‌ له‌ چه‌رخى هاوه‌ڵان دێينه‌ ئه‌م چه‌رخه‌مان، ئێمه‌ ده‌بێ چى بكه‌ين، من ئه‌مه‌م ده‌وێت له‌ ئێوه‌، ئامانج له‌م وانه‌يه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌وان چۆن سوودمه‌ندبوون له‌م تواناو وزانه‌يان؟ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئێمه‌ش چۆن سوودمه‌ند بين له‌م وزه‌يه‌؟ هه‌ر يه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ش به‌قه‌د (20) كه‌سمان له‌ لايه‌، له‌مه‌ دڵنيابن.

 

ئينجا ئه‌م مانگى ڕمه‌زانه‌ چى دروست ده‌كات، حاله‌تێك ناوه‌خۆيى دروست ده‌كات، به‌رهه‌مى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى پێيده‌گوترێت ئارامگرتن(الصبر)، لۆيه‌ جێگه‌ هه‌يه‌ خوداى ڕه‌حمان ده‌فه‌رمووێت: (وَاللّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ)(آل عمران146) يان:(إِنَّ اللّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ)(البقرة153)، ئارامگرتن هيچ په‌رستشێك نييه‌، واته‌ نه‌ (سبحان الله‌)يه‌ك و نه‌ (الحمد لله‌)يه‌كى ده‌ڵێيت، نه‌ صلواتك لێ ده‌ده‌يت، نه‌‌ ئايه‌تێكى قورئان ده‌خوێنيت! به‌ڵكو بابه‌تێكى ده‌روونييه‌، به‌ڵكو ژووره‌وه‌ گۆڕاوه‌، لۆ خوداى ڕه‌حمان گۆڕاوه‌، هيچ شتێكى تێدا نييه‌، ئارامگرتن هيچى له‌مانه‌ تێدا نييه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ)(البقرة153)، له‌گه‌ڵيبوون(المعية)ى خوداى له‌گه‌ڵ ئارامگرانه‌، ئارامگرتن به‌رگه‌ گرتن (التحمل) جيايه‌ ئارامگرتن ئه‌وه‌يه‌ گه‌ له‌ تواناى دايه‌ شتێك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام نه‌يكات، يان پێى بگوترێت بيكه‌ ئه‌و نه‌يكات، هه‌ردوو حاڵه‌ت ئارامگرتن (صبر)ه‌.

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved