دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


16/06/2016 05:47:00 م جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 864

تێڕوانينێكى قورئانى له‌باره‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان




تێڕوانينێكى قورئانى له‌باره‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان

خوداى ڕه‌حمان (الصدقة) و (الزكاة)ى جياكردۆته‌وه‌

 

 رەمەزانی پیرۆز، یەک لەو مانگانەیە کە ساڵانە موسڵمانان چاوەڕوانی خێر و بەرەکەتی دەکەن، بەڵام ئەوەی جێی هەڵوەستە لەسەرکردنە، ئەوەیە کە رۆژووانێکی زۆر هۆکاری هاتنی ئەو مانگەو دەستنیشانکردنی کاری موسڵمانان لەو مانگەدا نازانن، یان وەکو پێویست بە ئەرکی خۆیان هەڵناستن، ئەو وتارەش کە لەلایەن  مامۆستا محمدرافع گوتراوەتەوە، خۆشبەختانە دۆستانی خستیانە بەردەستی خوێنەران.
 

بِسِمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

 

الحمدلله وَالصَّلاَةُ وَالسّلامُ عَلى رَسُولِ اللهِ وَعَلَى آلِهِ ‌ وَصَحبِه ‌ و مَنْ وَالَاهُ.

 ‌ السّلامُ علیکم وَرَحْمَة اللەِ وبرکاتُە.

 

پيرۆزبايتان لێ ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان، وانه‌كه‌مان ده‌ربارى تێڕوانينى قورئانيى بۆ مانگى ڕه‌مه‌زانه‌.

 

سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ى (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ) ده‌دوێين، پاشان مانگ هه‌ڵاتنه‌كانى (مطالع القمر)، ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ هۆى وردييه‌كه‌ى پێويستى به‌ سه‌رنجێكى ورديشه‌. وه‌ك له‌م ئايه‌ته‌دا‌ هاتووه‌: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ)(التوبة36).

 

          ئه‌م ئايه‌ته‌ له‌ باسى ژماره‌ى مانگه‌كانه‌ له‌و ڕۆژه‌ى كه‌ زه‌وى و ئاسمانى خه‌لقكردووه‌، خوداى ڕه‌حمان دوانزه‌ مانگى داناوه‌، كه‌ له‌ نێو په‌رتووك (كتاب)يش به‌م شێوه‌ى داناوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ (كتاب)، كه‌واته‌ به‌ هيچ جۆرێك گۆڕانكارى له‌ خه‌لق ناكرێ، واته‌ گۆڕان له‌ خه‌لق نييه‌، كه‌واته‌ ئايين به‌ڵام چ جۆره‌ ئايينێك؟ پرسياره‌كه‌ لێره‌يه‌. ئايينێك ڕاست و ڕه‌وان (قيم) بێت، ئه‌ويش به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ زه‌مانێك (زمن)، له‌م ڕۆژه‌ى كه‌ (رب العالمين) زه‌وى و ئاسمانى خه‌لق كردووه‌، ئه‌ويش كاتڕێژييه‌كه‌ى(تزمين) چييه‌، كاتڕێژكردنى ئايينه‌كه‌ به‌ خه‌لق، واته‌ ئێمه‌ كات(الزمن)مان هه‌يه‌، لێره‌دا باسى حروم  (حُرُمٌ) ده‌كات ئه‌ويش بريتييه‌ له‌ چوار، كه‌واته‌ ئايينێكك هه‌يه‌ به‌ڵام (الْقَيِّمُ)، له‌م ڕۆژه‌ى خوداى ڕحمان زه‌وى و ئاسمانى خه‌لقكردووه‌، په‌يوه‌ستى كردووه‌ به‌م بڕه‌ كاته‌‌وه‌، له‌م دوانزه‌ مانگه‌ش چوار دانه‌يان(حُرُمٌ)ه‌، واتا په‌رستشى تايبه‌تى تێدا ده‌كرێت، كه‌واته‌ له‌به‌رئه‌‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ خه‌لقه‌، ئه‌و زه‌مه‌نه‌ له‌ (ماهية)ى خه‌لقه‌، هه‌ر گوڕانكارييه‌ك له‌م خه‌لقه‌ دروستبێت، ئه‌وكاته‌ گۆڕان له‌مكاته‌ى ڕووده‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وكاته‌ش په‌يوه‌ندى به‌ جووڵه‌يه‌كى جۆريى هه‌يه‌ له‌ نێو ئاسمانه‌كان و زه‌ويشدا، كه‌واته‌ هه‌ر گۆڕانێك له‌وان ڕووبدات ده‌بێ كاته‌كه‌ش بگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى زه‌وى و ئاسمان هه‌ردووكيان به‌ سوونه‌تێكى نه‌وعى خه‌لقكراون و به‌ هيچ جۆرێك گۆڕانى له‌ ناكاوى به‌سه‌ردا نايه‌ت، مه‌به‌ستم هه‌موو سيسته‌مى خۆره‌، باسى ئاسمانه‌كان ده‌كات نه‌ك ئاسمان، پاشان باسى زه‌وى ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌يرى مانگ بكه‌ين له‌ مانگى يه‌ك شه‌وى(هلال)دا و له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى هێلێكى باريكه،‌ تاكو له‌ چوارده‌ شه‌وى (بدر)دا هێدى هێدى به‌ره‌و پڕبوون ده‌چێت، پاشان هێدى هێدى به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، له‌ عه‌ره‌بى به‌ره‌و (محاق) ده‌چێت، له‌م ڕۆژه‌ى بارى تعالى ئه‌و زه‌وى و ئاسمانه‌ى خه‌لقكردووه‌ ئه‌وا له‌ دايكبوونى ئه‌و مانگه‌ و له‌گه‌ڵ كۆتايهاتنى مانگ هه‌مووى وه‌كو يه‌كه‌ و به‌ سوننه‌تێكى خه‌لقيدا ده‌ڕوات، له‌م ڕۆژه‌ى خوداى ڕه‌حمان دونيا و ئاسمانه‌كان و زه‌وى خه‌لقكردووه‌، له‌ دايكبوون و نه‌مانى مانگ به‌ هه‌مان سوننه‌تدا ده‌ڕوات، په‌يوه‌ندى به‌ جوله‌كه‌وه‌ نييه‌، هه‌روه‌ك په‌يوه‌ندى به‌ بوذييه‌ت و مه‌سيحييه‌ته‌وه‌ نييه‌، به‌ڵكو په‌يوه‌ستى كردووه‌ به‌ ئايينى ڕاست و ڕه‌وان(دين القيم)، ئه‌م ئايينه‌ (القيم) واته‌ ئايينى هه‌موو ئاسمانه‌كان، ئايينى هه‌موو گه‌ردوون، ئايينى هه‌موو مرۆڤايه‌تى، هه‌روه‌ك له‌ باسى فيطڕه‌شدا باسى ئايينى ڕاست و ڕه‌وان(دين القيم) ده‌كات، (فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ)(الروم30)، (لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ) هه‌روه‌ك چۆن لێره‌:(إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ)(التوبة36)، له‌ فيطڕه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ (الدِّينُ الْقَيِّمُ) هه‌يه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى (الدِّينُ الْقَيِّمُ)ه‌، كه‌واته‌ سوننه‌تى خوداى ڕه‌حمان به‌م شێوه‌يه‌ كه‌ ئه‌و سيسته‌مه‌ى كه‌ دايناوه‌ بۆ سيسته‌مى خۆر كه‌ خۆر و زه‌وى و مانگى ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه‌يه‌، ئه‌وا به‌ هيچ جۆرێك گۆڕانى تێدا دروست نابێت، واته‌ مانگ، كه‌ به‌ درێژايى مێژوو بۆى دانرابێت تاكو ڕۆژى دوايى كه‌ ئاخۆ له‌ چ ساتێك له‌ دايك ببێت، له‌ چ خوله‌كێك و شوێنێك، ئه‌وا ده‌بێ هه‌ر ئه‌وها بێت، نابێت گۆڕانى به‌سه‌ر دابێت، كه‌واته‌ ئه‌و ژماره‌يه‌ (عدد) له‌ باسى مانگه‌كان (شهور) له‌م ئايه‌ته‌دا: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ)(التوبة36) له‌لاى خوداى ڕه‌حمان دوانزه‌يه‌، به‌ هيچ جۆرێك نه‌ پێش و نه‌ دوا ده‌خرێت، ته‌نانه‌ت يه‌ك خوله‌ك له‌ دايكبوونى مانگ دوا ناخرێت، يه‌ك خوله‌كيش پێش ناكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌، (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ) كه‌واته‌ ده‌بێ كاتێك هه‌بێ به‌ ژماره‌ په‌يوه‌ست بێت به‌م بابه‌ته‌وه‌، واته‌ له د‌ايكبوونى هه‌موو مانگه‌كان به‌ ژماره‌يه‌، جوڵه‌ى هه‌موو مانگه‌كان به‌ ژماره‌يه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ حيسابه‌ و به‌ ژماره‌يه‌، (1+1=2)، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م ژماره‌يه‌، له‌دايكبوونى ‌ئه‌م مانگه‌ش په‌يوه‌سته‌ به‌م ژماره‌يه‌ى، كه‌واته‌ هيچ دواخستن و پێشخستنێك نابێ له‌م ژماره‌يه‌ى بكرێت، وه‌ك له‌م وێنه‌يه‌ى خواره‌وه‌دا دياره‌ له‌و ساته‌ى كه‌ مانگ له‌ دايك ده‌بێت نابێ يه‌ك خوله‌ك دوا بكه‌وێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ نابێ يه‌ك خوله‌ك به‌ پێشيش بكه‌وێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ژمێريارييه‌ و ‌ئه‌مه‌ به‌ ته‌رازووه‌.

 

چونكه‌ هه‌ر پێشخستن و دواخستنێك هه‌موو سيسته‌مى گه‌ردوونى ده‌گۆڕێت، له‌به‌رئه‌مه‌يه‌ ئه‌م مانگه‌ كاتێك له‌دايك ده‌بێت به‌ هه‌وه‌سى خۆى نييه‌، به‌ گوێره‌ى سيسته‌مێكى گشتييه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌يڤ به‌ هه‌وه‌سى خۆى بێت و يه‌ك خوله‌ك به‌ پێش بكه‌وێت ئه‌وكاته‌ ده‌بێت له‌ ڕۆژه‌كه‌ى يه‌ك خوله‌ك به‌ پێش بكه‌وێت، واته‌ بانگى نوێژ هه‌مووى ده‌بێ خوله‌كێك به‌ پێش بكه‌وێت، ئه‌وكات سيسته‌مى په‌رستشكاريشمان ده‌گۆڕێت، لۆيه‌ خوداى ڕه‌حمان له‌ باسى (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ) باسى ژماره‌ ده‌كات و باسى ژماردن ده‌كات، ئه‌مه‌ هه‌مووى به‌ حيساب ده‌رده‌چێت، هه‌مووى به‌ كاتدانان ده‌رده‌چێت، هه‌موو به‌ خوله‌ك و به‌ چركه‌ ده‌رده‌چێت، لۆيه‌ زانايان ده‌زانن كه‌وا له‌ چ چركه‌ و خوله‌كێكدا، يان له‌ سه‌ر چ هێلێك مانگ له‌دايك ده‌بێت، چونكه‌ شوێنى هه‌ڵاتنى مانگ هه‌موو هێله‌، زانست ده‌زانێت پێش پێنج سه‌د ساڵ له‌ چ چركه‌يه‌ك مانگ له‌ دايكبووه‌، هه‌ر به‌ گوێره‌ى ئه‌و ژمێريارييانه‌ى كه‌ خوداى ڕه‌حمان باسى كردووه‌، (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ)(التوبة36) كاتێك كه‌ باسى (عِدَّةَ) ده‌كا، باسى مانگ (شهر) ده‌كات، هه‌ر به‌م جۆره‌يه‌ له‌ خه‌لق، له‌ سه‌‌ره‌تاى خه‌لق هه‌تاكو كۆتا كه‌س له‌ نێو خه‌لق به‌م جۆره‌ى ده‌ڕوات، له‌به‌رچى؟ چونكه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ ئاييندارييبوون، په‌يوه‌سته‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ په‌رستشێك، لۆ نموونه‌ فه‌رزبوونى حه‌ج له‌ مانگى (ذي الحجة)يه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێ ئه‌ويش له‌ دايكبوونى هه‌بێت، وه‌ك پێش كه‌مێك كه‌ (مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ) باسى چوار مانگى حه‌رامى كرد، له‌ دايكبوونى مانگه‌كان هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌ى كه‌ خوداى ڕه‌حمان دايناوه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ى كه‌ خه‌لقى كردوون‌، پێش و پاش ناكرێت، هه‌ر پێشخستن و پاشكه‌وتنێك له‌ ده‌ركه‌وتنى مانگ يان كۆتايهاتنى مانگ ئه‌وا گه‌وره‌ترين كاره‌سات نه‌ك ته‌نيا له‌سه‌ر زه‌وى به‌ڵكو له‌ نێو گه‌ردووندا دێنێته‌ ئاراوه‌، مانگى تريش بێت هه‌ر به‌م جۆره‌يه‌، ئينجا مانگى (ذي الحجة)مان هه‌يه‌، (ذي القعدة)مان هه‌يه‌، (محرم)مان هه‌يه‌، (شوال)مان هه‌يه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌بێ په‌يوه‌ست بێت به‌م هێله‌و ئه‌م سيسته‌مه‌ى كه‌ خوداى ڕه‌حمان دايناوه‌، ئه‌و مانگانه‌ كه‌ جووڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ نێو بازنه‌ى ساڵ، كه‌ بازنه‌كه‌ش دوانزه‌ مانگى تێدايه‌‌، خوداى ڕه‌حمان گه‌ردوونى به‌م جۆره‌ داناوه‌، لۆ نموونه‌ بڵێين مانگى ڕه‌مه‌زان، مانگى شه‌وال، مانگى (ذي الحجة)، مانگى (ذي القعدة)، مانگى (محرم)، هه‌ريه‌كێك له‌م مانگانه‌ ناوێكى لێبنێين كاتێك جووڵه‌ ده‌كات له‌ ده‌ورى زه‌وى كاتێك ده‌گاته‌ هێلێكى موگناتيسى دياريكراو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدِّينُ الْقَيِّمُ) بوو، ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدِّينُ الْقَيِّمُ)يش له‌ نێو فيطڕه‌ى مرۆڤدا بوونى هه‌يه‌، كه‌واته‌ به‌ گه‌يشتنى زه‌وى لۆ كه‌شێكى موگناتيسى له‌ كات و ساتێكى دياريكراوه‌وه‌، فيطڕه‌يه‌كى دياريكراو، به‌شێك له‌ فيطڕه‌ له‌وێ جووڵه‌ ده‌كات.

 

كاتێك مانگ جووڵه‌ ده‌كات له‌ شوێنێك بۆ شوێنێك، ئه‌مانه‌ هه‌موو هێلى خۆى هه‌يه‌، واته‌ هێله‌كانى موگناتيسى په‌يوه‌سته‌ به‌ زه‌وى، لۆ نموونه‌ بڵێين مانگى (ذي الحجة) ئه‌و مانگه‌يه‌ كه‌ خه‌ڵكى تيايدا بۆ حه‌ج ده‌چن، ئينجا مانگى ڕه‌مه‌زانيش هه‌يه‌، هه‌روه‌ها مانگى موحه‌ڕه‌ميش هه‌يه‌، كاتێك مانگ له‌م كاته‌ى بۆى دياريكراوه‌ ده‌گاته‌ شوێنێكى دياريكراو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌م زه‌وييه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێز له‌ نێوان ئه‌م دووه‌دا هه‌يه‌، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وييه‌ش مرۆڤ هه‌يه‌ و له‌سه‌رى ده‌ژيێت، ئه‌و مرۆڤه‌ش فيطڕه‌ى ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدين القيم)ى تێدايه‌، لێره‌:(فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ)(الروم30)، لێره‌دا:(إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ)(التوبة36)، ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدين القيم)ى ئه‌م مانگه‌ و ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدين القيم)ى ئه‌م مرۆڤه‌ وه‌كو هاوكێشه‌يه‌كى بيركارى دابنێين، ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدين القيم) له‌گه‌ڵ ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدين القيم)ى ئه‌م دووه‌يان‌ هاوشان بڕوات، ده‌بێ ئه‌م حاڵه‌ته‌ جووڵه‌ى ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ فيطڕه‌ى ئه‌م مرۆڤه‌ گرێ بدرێت و په‌يوه‌ست ببن، كه‌واته‌ كاتێك مانگ ده‌بێته‌ (ذي الحجة) هه‌موو مرۆڤه‌كانى سه‌ر زه‌وى ئاماده‌باشى حه‌ج كردنيان بۆ په‌يدا ده‌بێت، لۆيه‌ ده‌فه‌رموێت:(وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ)(آل عمران97)، نافه‌رموێت: (على المؤمنين) هه‌موو خه‌ڵك(ناس)ه‌كانى سه‌ر زه‌وى فيطڕه‌يان ئاماده‌باشيى ده‌بێت به‌ فعلى ئاماده‌بن لۆ چه‌مكى حه‌ج، لێره‌دا باسى ئيماندار ناكات، ئه‌م جاره‌ بێينه‌ خزمه‌ت باسكردنى مانگى ڕه‌مه‌زان، له‌به‌رئه‌وه‌ى (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ) په‌يوه‌سته‌ به‌ ئايينى ڕاست و ڕه‌وان، لێره‌دا‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ن فيطڕه‌يان جووڵه‌ پێكردووه‌، فيطڕه‌يان بووه‌ته‌ ئيمان، كاتێك مانگ جووڵه‌ى كرد و هاته‌ شوێنێكى دياريكراو، به‌ جووڵه‌يه‌كى موگناتيسى، له‌م شوێنه‌ ئايينه‌كه‌يان ئايينى ڕاست و ڕه‌وان جووڵه‌ ده‌كات به‌ شێوه‌يه‌كى موگناتيسى، كه‌واته‌ زه‌مينه‌ دروست ده‌بێت بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان له‌ نێو فيطڕه‌ى ئه‌و خه‌ڵه‌كه‌ى كه‌ له‌سه‌ر زه‌وى هه‌ن، لۆيه‌ خوداى ڕه‌حمان له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ ڕۆژووبوونى داناوه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)(البقرة183) (أَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ...)(البقرة184) ئينجا دواتر ده‌فه‌رموێت:(فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ)(البقرة185) وشه‌ى(شَهِدَ)ى به‌كارهێناوه‌، ناڵێت: (من رأى)، (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ)(البقرة185)، ئه‌وه‌تا باسه‌كه‌ ده‌رباره‌ى (شهور)ه‌ ئايه‌ته‌كه‌ چۆنه‌؟ (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ) لێره‌ش ده‌فه‌رموێت:(فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ)(البقرة185)، ناڵێت:(فمن رأى منكم القمر)، لۆ؟ چه‌مكى (شهور) نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ (رؤية) به‌ڵكو به‌ (شهادة) به‌ستراوه‌ته‌وه‌، لۆيه‌ كاتێك مانگ ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌ى بۆى دياريكراوه‌ له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان، له‌م كاته‌دا فيطڕه‌ى گرۆى ئيمانداران له‌وێ ئاماده‌ ده‌بن لۆ قبوڵى چوونه‌ نێو خولى مانگى ڕه‌مه‌زان، به‌ فيطڕه‌يان‌ مرۆڤه‌كانى سه‌ر زه‌وى ئامادييان ده‌بێت لۆ چوونه‌ نێو خولى مانگى ڕه‌مه‌زان، لۆيه‌ به‌ (أَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ)ه‌، ئينجا (َمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ).

فيطڕه‌ى مرۆڤ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ جووڵه‌ى مانگ. مانگى موحه‌ڕه‌م كاتێك ده‌گاته‌ شوێنى دياريكراوى خۆى و ئه‌م مانگه‌ له‌ دايك ده‌بێت، ئه‌م (29)ڕۆژه‌ يان (30) ڕۆژه‌ جووڵه‌يه‌كى دياريكراو‌ ده‌كات له‌سه‌ر فيطڕه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ پێوه‌ر، ئه‌م دوانزه‌ مانگه‌ى هه‌يه‌، كاتێك كه‌ جووڵه‌ ده‌كه‌ن هه‌ر مانگێك و له‌ جێگه‌ى خۆى كاريگه‌رى خۆى هه‌يه‌ له‌سه‌ر زه‌وى، كێ له‌سه‌ر زه‌وى بوونيان هه‌يه‌؟ له‌ قورئان به‌ (ناس) ناوبراون، ئيمانداران و ته‌قواكاران، كه‌واته‌ كاريگه‌رى ڕاسته‌وخۆى ئه‌و مانگه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ى هه‌يه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌يه‌:(شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ)(البقرة185) ده‌پرسين فه‌رموويه‌تى ئيمانداران ياخود (ناس)؟ بێگومان فه‌رموويه‌تى:( لِّلنَّاسِ)، گرنگييه‌كه‌ى لێره‌يه‌، بيهێنينه‌ به‌رچاومان مانگى ڕه‌مه‌زان له‌ لايه‌ك، له‌سه‌ر زه‌وى (ناس)ه‌كه‌ ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدين القيم)ى له‌ لايه‌، كردارييانه‌ ئاماده‌يى ده‌بێت كه‌وا قورئانى له‌سه‌ر دا‌به‌زێت، شوێنى جوگرافييانه‌ى زه‌وى و موگناتيسييه‌تى نێوان مانگ و زه‌وى له‌م مانگه‌ ئاماده‌ييانه‌ى هه‌يه‌ لۆ وه‌رگرتنى قورئان، لۆيه‌ (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى..)(البقرة185) لۆ كێ؟ ئايا ئامانداران(للمؤمنين)؟ ياخود ئايا ته‌قواكاران(للمتقين)؟ نه‌خێر هيچ له‌م دووه‌يان نييه‌ به‌ڵكو(لِّلنَّاسِ) وه‌ك له‌ ئايه‌ته‌كه‌ هاتووه‌:(شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ)(البقرة185)، (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ)(البقرة185)، كه‌واته‌ (ناس) له‌سه‌ر زه‌وى له‌به‌رئه‌وه‌ى فيطڕه‌يان (دين القيم)ه‌ ئاماده‌ييان ده‌بێت قه‌بوڵى مانگى ڕه‌مه‌زان بكات، ئينجا ئايه‌ته‌كه‌ ته‌واو ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:(فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ)(البقرة185) ئايا تێبينيتان كردووه‌؟ (هُدًى لِّلنَّاسِ)، وه‌ك دياره‌ ده‌فه‌رموێت:(فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ)(البقرة185)، جا لۆيه‌ ئه‌گر سه‌ير بكه‌ن پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات)هه‌رچى فه‌رمووده‌ى هه‌يه‌، كاتێك باسى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كات، ده‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ده‌ ڕۆژه‌يه‌، (صوموا لرؤيته‌، و أفطروا لرؤيته‌، فإن غم عليكم) له‌ يه‌ك شوێندا ده‌فه‌رموێت:(فإن غبي عليكم، فأقدروا له‌) ده‌پرسين كامه‌يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام و البركات) فه‌رموويه‌تى ئه‌گه‌ر به‌ چاو ديترا ئه‌وه‌ ديترا ئه‌و‌ه‌ نه‌ديترا؟ ته‌واوكراوه‌كه‌ى بريتييه‌ له‌ (فأقدروا له‌)، هيچ فه‌رمووده‌يه‌كى نييه‌ كه‌ (فأقدروا له‌)ى تێدا نه‌بێت، لۆ؟ چونكه‌ باسى ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ حسابيه‌ ده‌كات: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ) ئه‌م ژماره‌يه‌، كه‌واته‌ له‌ دايكبوونى مانگ ژماره‌يه‌، چۆن ئه‌ويان ژماره‌يه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌ويتريان ژماره‌يه‌، مانگ له‌ خوله‌كێكى دياريكراودا و به‌ حيساب له‌ دايك ده‌بێت، كاتێكيش له‌ دايكبوو له‌به‌رئه‌وه‌ى زه‌وى يه‌ك مانگى هه‌يه‌، وه‌كو زوحه‌ل و مه‌ريخ و هه‌ساره‌ى دى نييه‌، زه‌وى يه‌ك مانگى هه‌يه‌، هه‌ساره‌ى دى هه‌يه‌ سێ مانگى هه‌يه‌، هه‌ساره‌ هه‌يه‌ چوار مانگى هه‌يه‌، كه‌ يه‌ك مانگى هه‌يه‌ و كاتێكيش له‌ دايكبوو له‌ يه‌ك خوله‌كدا، له‌ چركه‌يه‌ك له‌ دايك ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌ به‌شێكى كه‌مى چركه‌يه‌كيش له‌ دايكبوونه‌كه‌ دێته‌ ئاراوه‌، ئێستا ده‌ستنيشانكراوه‌ كه‌وا له‌ چاره‌گێكى چركه‌يه‌ك له‌ دايكبوونى مانگ ڕووده‌دات، كاتێكيش له‌ دايكبوو هاته‌ شوێنێكى دياريكراو ئه‌وكاته‌ ده‌بينرێت، له‌به‌رئه‌مه‌يه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌رمان (عليه‌ السلام و البركاة) فه‌رموويه‌تى ((صوموا لرؤيته‌، و أفطروا لرؤيته‌، فإن غم (أو غبي) عليكم)) ئه‌وا باسى حيسابه‌كه‌ى ده‌كات، لۆيه‌ وشه‌ى (شَهِدَ) له‌ قورئان دا يانزه‌ ماناى هه‌يه، ته‌نيا يه‌ك ماناى له‌م يانزه‌ مانايه‌ى به‌ ماناى (رؤية) دێت، ئه‌گه‌ر هات و هه‌موو ماناكان له‌گةڵ يه‌كتر كۆ بكه‌يته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ به‌ ماناى (شَهِدَ) دێت، لۆ نموونه‌ شايه‌تى (شهادة) دان له‌ دادگاكان و سوێند(القسم) يان بينين (رؤية)، ئاماده‌يى (الحضور)، ئه‌مه‌ به‌شێك له‌ ماناكه‌ى (شَهِدَ)، (رؤية) يه‌كێكيانه‌ له‌م يانزه‌ مانايه‌ى، كه‌واته‌ ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌م هه‌موو مانايانه‌مان له‌ لا بێت، ئه‌وكاته‌ ده‌توانين حوكم بكه‌ين له‌سه‌ر مانگى ڕه‌مه‌زان، كه‌ ئايا له‌ دايكبووه‌ ياخود نا؟ هه‌ر كاتێك هه‌موو ئه‌مانه‌مان كرد ئه‌وكاته‌ فه‌رض ده‌بێت له‌سه‌رمان كه‌وا به‌ ڕۆژوو بين، ئه‌گه‌رنا ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر گريمانه‌كان! له‌به‌رئه‌وه‌ى خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى لۆ گريمانه‌ جێناهێلێت، خوداى ڕه‌حمان هه‌ڵبه‌ته‌ زانيويه‌تى كه‌ مرۆڤانێك دێن و له‌وانه‌يه‌ بينينى چاويان لاواز بێت، چاويان ته‌واو نه‌بێت، يان هه‌ور و ته‌م بێت، هه‌ر به‌ربه‌ستێكى دى هه‌بێت، زۆرجار وايه‌ كه‌ڵه‌گايه‌ك (طاغوت) په‌يدا ده‌بێت، كه‌ له‌ شوێنێك فه‌رمانڕه‌وايى ده‌كات ئه‌م تاغوته‌، ده‌ڵێت با مانگى ڕه‌مه‌زان دوا بخرێت لۆ چه‌ند مانگێكى دى، يان بڵێت كه‌ى من خۆم بينيم ئه‌وكاته‌ ده‌يكه‌ين به‌ ڕه‌مه‌زان يا ده‌يكه‌ن به‌ جه‌ژن، وه‌ك هندى ڕێباز (مذهب)ى هزرى ئيسلامى به‌مه‌ هه‌ڵده‌ستن، له‌به‌رئه‌مه‌يه‌ كه‌ (رب العالمين) په‌رستشه‌كانى ئێمه‌ى له‌ ده‌ستى ئێمه‌ ده‌رهێناوه‌، تاكو كه‌س نه‌يه‌ت و باڵاده‌ستى بكات به‌ ئايينمانه‌وه‌، هه‌ر مرۆڤێك ويستى به‌ له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان په‌رستش يان حه‌ج بكات، بزانێت مانگه‌كانى دى چه‌نده‌، بابه‌ته‌كه‌ به‌خۆى گرێدرابێت و به‌س، په‌يوه‌ندى به‌ كه‌ڵه‌گاكان و تاوانكاران و له‌ فه‌رمان ده‌رچووان و كافرانه‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌وان نه‌توانن باڵاده‌ستى به‌ ئايينى مرۆڤه‌كان بكه‌ن، لۆيه‌ كاتێك ئايه‌ته‌كه‌ ئاخافتن ده‌كات به‌ شێوازى تاك ده‌دوێت (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ)(البقرة185) واته‌ هه‌ر يه‌كێك له‌ ئێوه‌، ده‌فه‌رموێت: (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ)(البقرة185) به‌ تاك(المفرد) ناوى هاتووه‌، واته‌ هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر گۆى زه‌وى به‌ كرداريى‌ ئه‌و كاره‌ بكات، كه‌واته‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌يوه‌ندى به‌وه‌ نييه‌ بلاجكتۆره‌كان و ته‌ليسكۆبه‌كان دابنێين، ته‌ماشاى مانگ و ته‌ماشاى ئاسۆ بكه‌ين، كه‌ ئاخۆ مانگ ده‌رده‌چێت يان ده‌رناچێت؟ يان ئايا مانگ له‌ دايكبووه‌ يان له‌ دايكنه‌بووه‌؟

 

به‌ داخه‌‌وه‌ ده‌ڵێم ئوممه‌ى ئيسلامى چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ ديده‌ قورئانى نييه‌، ئه‌مڕۆ چه‌نده‌ها مليۆن كه‌س له‌سه‌ر زه‌وى به‌ ڕۆژوو بوونه‌، چه‌نده‌ها مليۆنيش لۆ به‌يانى به‌ ڕۆژوو ده‌بن، چه‌نده‌ها مليۆنيش دوو به‌يانى به‌ ڕۆژوو ده‌بن، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رچى يه‌ك مانگيش هه‌يه‌، هه‌وه‌ها به‌ حيسابيشه‌! ئه‌گه‌رچى له‌ بنه‌ڕه‌تدا (رؤية) يه‌ك به‌شه‌ له‌ (شَهِدَ)، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو شته‌كانمان خستۆته‌ لاوه‌، بابه‌ته‌كه‌مان به‌ بينين (رؤية) گرێداوه‌، رؤيه‌ش، ڕێباز (مذهب) هه‌يه‌ له‌ (250) مليۆن كه‌س پێكهاتووه‌ به‌ڵام بينينه‌كه‌ى به‌ستۆته‌وه‌ به‌ يه‌ك كه‌س، واته‌ يه‌ك نه‌فه‌ر بڕيار ده‌دات، ته‌ني چاوى ئه‌و كه‌سه‌ ئيش ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ چاو بينى، ئه‌وا ده‌بێته‌ ڕه‌مه‌زان، ئه‌و نه‌يبينى به‌ چاو نه‌يبينێ ئه‌وا نابێته‌ ڕه‌مه‌زان، له‌ كاتێدا (250) مليۆن كه‌س له‌سه‌ر زه‌وى به‌وه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، ئومه‌تى ئيسلامى له‌م دۆخه‌دا ده‌ژيێت، ئه‌مڕۆ نزيكه‌ى (90) مليۆن به‌ڕۆژوونه‌، نزيكه‌ى (400) مليۆن به‌يانى به‌ڕۆژوو ده‌بن، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ دووبه‌يانى به‌ ڕۆژوو ده‌بن! وه‌ك گوتمان به‌ هه‌موومان يه‌ك مانگ، و يه‌ك گۆى زه‌ويمان هه‌يه‌! هه‌ر لۆ زانين له‌ دايكبوونى ئه‌م مانگه‌ به‌ چركه‌ دوا ناكه‌وێت! كاتێك له‌ دايك ده‌بێت ده‌بێ هه‌موو بزانن كه‌وا له‌ دايكبووه‌، كاتێك نه‌ما چووه‌ حاڵه‌تى (محاق) هه‌موو ده‌بێ كۆتايى پێبهێنن، ئه‌مه‌يه‌ كێشه‌ى ئومه‌تى ئيسلاميى، (1,300,000,000) كه‌س له‌سه‌ر له‌ دايكبوونى مانگ ڕێكه‌وتنيان نييه‌، هۆكاره‌كه‌ چييه‌؟ هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا ئه‌م ئايه‌ته‌: (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ)(التوبة36) جێبه‌جێ ناكرێت، گرێيداوه‌ به‌ ئايينى ڕاست و ڕه‌وان (الدين القيم)، له‌ولاوه‌ش ئايينى ڕاست و ڕه‌وانى له‌ نێو فيطڕه‌ى داناوه‌ لۆ مرۆڤ، كێشه‌ى زانايانى ئێمه‌ بريتييه‌ له‌ لادان له‌ ديدى قورئانيى، هه‌روه‌ها لادان له‌ ديدى پێغه‌مبه‌رييانه‌(النبوي)، كێشه‌ى ئوممه‌تى ئيسلاميش ئه‌وه‌يه‌ ديد و زانيارى ئه‌وڕۆمان ده‌كه‌ينه‌ ڕێسا لۆ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى(عليه‌ السلام و البركات)! بڕوا بكه‌ن جار وايه‌ كه‌ ده‌چمه‌ خزمه‌ت قورئان و له‌گه‌ڵ ته‌فسيره‌كان لێكى ده‌ده‌مه‌وه‌ ئاسمان و ڕێسمان جياوازييان هه‌يه‌. دوێنى شه‌و له‌ خزمه‌ت وشه‌ى (نصر) سه‌رخستن بووم، هه‌رچى فه‌رهه‌نگ (معجم) بوو به‌ ئينته‌رنێت ده‌رمهێنا، وشه‌ى (نصر) له‌ قورئاندا له‌ چه‌ند جێگه‌يه‌ك هاتووه‌، له‌ هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌كان و ته‌فسيره‌كان به‌ كورتى باسى هاوكارى سته‌ملێكراو (مظلوم) ده‌كات، (النصر: هو إعانة المظلوم) واته‌ سه‌رخستنى سته‌ملێكراو، هه‌رهه‌مووى به‌م شێوه‌‌يه‌ ده‌ڵێت، به‌ڵام كاتێك ده‌چيته‌ خزمه‌ت ‌ئه‌و ئايه‌ته‌ى چى لێده‌كه‌يت؟ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ)(محمد7)؟ ئێمه‌ چۆن چۆنى خودا سه‌ربخه‌ين؟ چۆن (عون)ى خوداى بكه‌ين؟ هه‌موو ته‌فسيره‌كان ده‌ڵێن ماناى وشه‌ى (نصر) بريتييه‌ له‌ (عون)، هه‌روه‌ها به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى نووسيوويانه‌ وشه‌ى (نصر) واته‌ (عون)، ده‌پرسين لۆ؟ چونكه‌ به‌ ڕه‌هه‌ندێكى مرۆيى (بشري) وه‌ريان گرتووه‌، وشه‌ى (نصر) له‌ تێگه‌يشتنى ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كابرايه‌ك ژێركه‌وت جا له‌ هه‌ر چه‌مكێك مانايه‌ك ئينجا ئابوورى يان كۆمه‌ڵايه‌تى يان سه‌ربازيى يان ده‌روونيى بێت، كه‌سه‌كه‌ سته‌م لێكراوه‌ و لايه‌نه‌كه‌ى دى دێت له‌م دۆخه‌ى كه‌ تێيكه‌وتووه‌ ڕزگارى ده‌كات، ئه‌مه‌ تێگه‌يشتنێكه‌ زه‌وييانه‌يه‌، ئى سه‌ر زه‌وييه‌، له‌بيريان چووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: (إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ)(محمد7)؟ ئه‌ى لێره‌دا خوداى ڕه‌حمان چۆن (عون) ده‌كرێت؟ لۆيه‌ به‌ داواى لێبوردنه‌وه‌ ئوممه‌تى ئيسلامى له‌م كێشه‌يه‌ دايه‌، چه‌مك و تێگه‌يشتنه‌ سه‌رده‌ميى و شوێنگه‌يى (المفاهيم الزمانية و المكانيية)ى خۆى ده‌كاته‌ ڕێسا و به‌ گوێره‌ى ئه‌ويش پێوانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، ئايينيش به‌ هه‌مان پێێوه‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت! ئايينيش هه‌ر به‌م شێوه‌يه‌ تێده‌گات، زۆر جار ئێمه‌ زمان (اللغة)مان لێ تێكده‌چێت، لۆ زانين له‌ نێوان (اللغة و اللسان) زمان و زمانحاڵ جياوازييه‌كى زۆر هه‌يه‌، لۆ نموونه‌ ئێستا له‌ ڕاديۆكان پێى ده‌گوترێت زمانى ڕاديۆيى، ڕاگه‌ياندن زمانى ڕاگه‌ياندن (صحافة)، لۆ نموونه‌ زمانى ئه‌ده‌ب جياوازى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ زمانى ڕاگه‌ياندن، ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بكات شاره‌زايى هه‌يه‌، يان زمانى ئابوورى جياوازى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ زمانى سياسه‌ت، به‌ڵام عه‌ره‌بى (لغة) نييه‌ به‌ڵكو (لسان)ه‌، قورئان و فه‌رمووده‌ (لسان)ه‌ (لغة) نييه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌فسيركارانمان و به‌ تايبه‌تى ڕاڤه‌كارانى ئه‌مڕۆ، به‌ زمانه‌كان (لغات) جووڵه‌ ده‌كه‌ن، به‌ (لغة)ى تێده‌گه‌ن و به‌ (لغة)ش ده‌خه‌نه‌ ڕوو، ئه‌م كێشه‌يان هه‌يه‌، جا له‌به‌رئه‌وه‌يه‌ ئايين ئاواى لێدێت، ته‌فسيره‌كانى ئايين به‌م جۆره‌ى ده‌كرێت.

 

 (هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاء وَالْقَمَرَ نُوراً وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُواْ عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ مَا خَلَقَ اللّهُ ذَلِكَ إِلاَّ بِالْحَقِّ يُفَصِّلُ الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ)(يونس5) ئه‌وه‌ى پێشتر باسمكرد (مَنَازِل) بوون، له‌ دوانه‌ مه‌نيل مانگ جووڵه‌ ده‌كات، باسى حيسابيش ده‌كات، (لِتَعْلَمُواْ عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ) واته‌ (عَدَدَ السِّنِينَ) به‌ حيسابه‌، هه‌ر (السِّنِينَ) (شهور)ى تێدايه‌، هه‌ر مانگێك هه‌فته‌ى تێدايه‌، هه‌ر هه‌فته‌يه‌كيش ڕۆژى تێدايه‌، هه‌ر ڕۆژێكيش كاتژمێرى تێدايه‌، هه‌ر كاتژمێرێك خوله‌كى تێدايه‌، هه‌ر خوله‌كێك چركه‌ى تێدايه‌، ئه‌مانه‌ش هه‌مووى به‌ حيسابه‌.

 

ئه‌م بازنه‌يه‌ى كه‌وا مه‌نازيله‌كانى مانگى تێدا دروست ده‌بێت دووباره‌يه‌، واته‌ شتێكى نوێمان نييه‌ له‌سه‌ر گۆى زه‌وى، ته‌نانه‌ت يه‌ك دڵۆپه‌ ئاويش ناچێته‌ ئاسمانى ده‌ره‌وه‌، خه‌لق هه‌مووى له‌ژێر ده‌ستى (رب العالمين)ه‌ و ئه‌و جووڵه‌ى پێ ده‌كات، خه‌لق نه‌ك وشه‌ى جه‌عل (جعل)، لۆيه‌ ئه‌و بازنه‌يه‌ هه‌رده‌م دێته‌وه‌ هه‌مان جێگه‌ى خۆى، له‌به‌رئه‌وه‌يه‌ پێشخستن و دواخستنى تێدا نييه‌، كێشه‌كه‌ له‌وه‌يه‌ كه‌وا ئێمه‌ ئه‌و حيسابه‌ به‌لاوه‌ ده‌نێين ته‌نيا كار به‌ (رؤية)كه‌ ده‌كه‌ين، لۆ زانين ئه‌و (رؤية)يه‌ سياسه‌ت زاڵه‌ به‌سه‌ريدا، زۆر جار سياسه‌ت باڵاده‌سته‌، ڕووداوێكى خۆش و سه‌ير هه‌يه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌مى ڕژێمى سه‌دام ڕوويداوه‌، كه‌سێك گێڕايه‌وه‌ كه‌وا من له‌ ماڵى قاضى يه‌كه‌مى عێڕاق بووم، كه‌ قاضى يه‌كه‌مى عێڕاق هه‌ولێرى بوو و ناوى (محمد صادق) بوو، ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌ى كه‌ باسى ده‌كه‌ين له‌ نيوه‌ى دووه‌مى ساڵه‌كانى هه‌شتاكان ڕوويداوه‌، كه‌سه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌وا له‌ ماڵى قاضى يه‌كه‌مى عێڕاق بوون و له‌م ساته‌ ڕاديۆى به‌غدا، دا به‌ياننامه‌يه‌كى به‌ ناوى قاضى يه‌كه‌مى عێراق خوێنده‌وه‌ و دايبه‌زاند كه‌ به‌م بۆنه‌يه‌ پيرۆزبايى له‌ سه‌دام ده‌كات، كه‌ گوايه‌ به‌يانى ڕه‌مه‌زانه‌، كه‌سه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و گووتى كه‌ قاضى عێڕاق ده‌ستى خسته‌ سه‌ر قورئان و گوتى: من ئاگادارى هيچ نيم! ته‌نانه‌ت لێره‌ له‌ كوردستان پێش چه‌ند ساڵێك كه‌ له‌لاى هه‌موومان ئاشكرايه‌ له‌ جێگه‌يه‌ك ڕه‌مه‌زان بوو و له‌ جێگه‌كه‌ى دى ڕه‌مه‌زان نه‌بوو! له‌ شارێك جه‌ژن بوو و له‌ شاره‌كه‌ى دى جه‌ژن نه‌بوو، تا ئێستاش هه‌ر وايه‌ و سه‌ده‌ها ساڵيشه‌ هه‌ر به‌م جۆره‌ بووه‌، به‌ڵام ده‌پرسين لۆ؟ چونكه‌ (فَمَن شَهِدَ) ئيشى پێناكرێت تا به‌م جۆره‌ش بڕوات ئه‌و كێشه‌يه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێ و ئه‌و ئوممه‌ته‌ له‌م بازنه‌يه‌ش ناتوانێت ده‌ربچێت.

 

و‌-    زۆر چاكه‌، ئێستا بپرسين له‌ ره‌مه‌زان چه‌ند ساڵ پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات) به‌ ڕۆژوو بووه‌؟

له‌ ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى كه‌وا به‌ ڕۆژوو بوو ئايا پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات) ده‌يزانى كه‌وا (ليلة القدر) هه‌يه‌ يان نا؟ چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ زۆر گه‌وره‌يه‌، باسى نزولى قورئان ده‌كات، باسى نزولى فريشته‌كان ده‌كات، ئايا ده‌بوا پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام و البركات) بيزانيايا يان نا؟ بێگومان زانيويه‌تى كاتێكيش زانى ئايا ده‌شێت ئه‌و زانسته‌ى پێشكه‌شى هاوه‌ڵان نه‌كات؟ ئايا له‌ نێو ئه‌م ئايينه‌ نهێنى هه‌يه‌؟ ئايا ده‌بێ ئايينێك به‌ هه‌زاره‌ها ساڵ سزا بدرێت به‌ هۆى كێشمه‌ كێشمى دوو له‌ هاوه‌ڵان، ئايينێك له‌ دواى پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام و البركات) كه‌ به‌ هه‌زاران ساڵ كارى خۆى بكات ئايا ده‌كرێت ئه‌م ملياره‌ها مرۆڤانه‌ى په‌يڕه‌وانى سزا بدرێن و كاره‌كه‌ به‌ نه‌زانراوى بمێنێته‌وه‌؟ شه‌وى (ليلة القدر) له‌به‌رئه‌وه‌ى دوو هاوه‌ڵ شه‌ڕييان كردووه‌ له‌ نێو مزگه‌وت، ئايا عه‌قڵ ئه‌وه‌ى قه‌بوڵ ده‌كات؟ يان ده‌بێ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ به‌م جۆره‌ بێت كه‌ هه‌ڵسێت به‌ سزادانى ملياره‌ها مرۆڤ لۆ دوو نه‌فه‌رى؟ كه‌واته‌ كرده‌ييانه‌ (ليلة القدر) به‌ چه‌مكى (شهيد) بزانرێ، و بزانرێت كه‌ كامه‌ شه‌وه‌؟

 

پ- باسى وشه‌ى (شَهِدَ)ه‌ت كرد كه‌ چه‌ند مانايكى هه‌يه‌، ئایا زاناكان بۆ مانگى ڕەمەزان نەیانتوانیوە پێوه‌رێك دابنێن لۆ مانگى ڕه‌مه‌زان كه‌ ئه‌و ساڵ فلان ڕۆژه‌؟

و‌-    پێشتر خستمه‌ڕوو له‌ نێو قسه‌كاندا زانايانمان خودا بيانبه‌خشێت هه‌ڵساون به‌ كورتكردنه‌وه‌(أختزال)ى ماناكان له‌ قورئاندا، به‌ واتايه‌كى دى ئاسانيان كردووه‌، يان ماناكانيان كه‌مكردۆته‌وه‌، لۆ نموونه‌ وشه‌ى (شهد) بووه‌ته‌: (رؤية)، ده‌يه‌ها وشه‌ به‌م جۆره‌، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ده‌هاو هه‌زاره‌ها نه‌بێت، به‌م جۆره‌ ماناكانى كورتكراوه‌ته‌وه‌(إختزال)، ئينجا ئيش به‌و وشه‌يه‌ كراوه‌ چى لێى ده‌رچووه‌ له‌ دواى كورتكرانه‌وه‌كه‌! ئه‌ويش چه‌سپاوه‌، وشه‌ بنه‌ڕه‌تييه‌كه‌ وازى لێهێنراوه‌، لۆ نموونه‌ وشه‌ى (الصلاة) له‌ ڕووى زمانه‌وه‌ (لغةً) واته‌ پاڕانه‌وه‌ (الدعاء)، به‌ڵام له‌ ڕووى زاره‌وه‌ييه‌وه‌ بريتييه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك جووڵه‌ى ماسولكه‌يى‌ كه‌ له‌ ته‌كبيره‌ى ئيحرام تكبيرة الإحرام)ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، ئينجا كرنوشبردن و سوژده‌بردن و سڵاوه‌كان (التحيات)ى تێدايه‌، به‌ سڵاودانه‌وه‌ (التسليمة) كۆتايى پێدێت، لێره‌دا ده‌پرسين دوعا له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵ جووڵانه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كابرايه‌ك ئه‌وه‌نده‌ى كرد ئايا (صلاة)ى كردووه‌ يان نه‌خێر؟ له‌ وه‌ڵامدا ده‌گوترێت به‌ گوێره‌ى ئه‌م لێكدانه‌وه‌يه‌ كردوويه‌تى، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ ده‌پرسين ئه‌ى دووڕوو (المنافق) هه‌مان ئه‌م كاره‌ ناكات؟

پ- مامۆستا فه‌رمووت خودا ده‌فه‌رمووێت:(فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضاً)(البقرة185) نه‌يفه‌رمووه‌ (من كان أعمى).

و‌-    ڕه‌حمه‌تى خودات لێبێت ڕێك به‌م جۆره‌يه‌ و تێمگه‌يشتى، خوداى ڕه‌حمان ده‌فه‌رمووێت:(قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ{1} الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ)(المؤمنون1-2) كه‌واته‌ ڕزگاربوون (الفلاح)ى گرێداوه‌ به‌ دڵدامه‌زراويى (الخشوع)، به‌ڵام كاتێك كه‌ ده‌چيته‌ خزمه‌ت په‌رتووكه‌كانى (فقه)‌ باسى خشوعى تێدا نييه‌، به‌ڵكو خشوعى هێناوه‌ته‌ سه‌ر جۆره‌ تێگه‌يشتنێك وه‌ك (تزكية)، ده‌ڵێن گوايا (متصوفة) په‌يوه‌ندييان به‌م بابه‌تانه‌وه‌ هه‌يه‌، با مته‌صوفه‌كان قسه‌ ده‌رباره‌ى بكه‌ن، له‌ (زهديات و رقائق) ئه‌م باسانه‌ ده‌كرێت، كه‌واته‌ له‌ نێوان (الصلاة لغةً و الصلاة إصطلاحاً) (خشوع)ه‌كه‌ نه‌ما، ده‌پرسم ئه‌وه‌ ڕويداوه‌ يان ڕوينه‌داوه‌؟ كه‌چى هه‌ر لۆ زانين ده‌يه‌ها فه‌رمووده‌مان هه‌يه‌ كه‌ باسى دڵدامه‌زراويى(الخشوع) ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن باسى جووڵه‌ى ماسولكه‌كان ده‌كات، كه‌ كڕنوش(ركوع) ده‌بێ به‌م جۆره‌ بێت، تاكو هه‌ست ده‌كات كه‌ له‌ كڕنوشه‌ و هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كات هاوه‌ڵێك هه‌بوو كه‌ يارى به‌ ڕيشى خۆى ده‌كرد، پێغه‌مبه‌ريش(عليه‌ السلام و البركات) پێى فه‌رموو:( لَوْ خَشَعَتْ قَلْبُهُ ‌ لَخَشَعَتْ جوارحُهُ).

 

كه‌واته‌ دڵدامه‌زراوه‌يى (الخشوع) ئه‌گه‌ر بنچينه‌ى ژماره‌ يه‌ك نه‌بێت ئه‌وا بنچينه‌يه‌كه‌ له‌ بنچينه‌كانى قبوڵى نوێژ. نموونه‌ى ديكه‌ ئه‌و پاره‌يه‌ى كه‌وا خه‌ڵكى هه‌ولێر ده‌يده‌ن به‌ ناوى زه‌كاته‌وه‌ناوى چييه‌؟ ناوى زه‌كاته‌، ئايا له‌ قورئان ناوى زه‌كاته‌؟ نه‌خێر ئه‌م ناوه‌ى نييه‌، ئه‌ى ناوى چييه‌؟ ناوه‌كه‌ى بريتييه‌ له‌ (الصدقة)، ئه‌ى له‌ فه‌رمووده‌ ناوى چييه‌؟ له‌ فه‌رمووده‌ش ناوى (صدقة)يه‌، له‌ فه‌رمووده‌ ته‌نيا يه‌ك فه‌رمووده‌ هه‌يه‌ ناوى زه‌كاته‌، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ بوخارى و موسلم هه‌مووى به‌ (صدقة) ناوبراوه‌، ته‌نيا پێشه‌وا بوخارى له‌ جياتى ئه‌وه‌ى بنوسێت (باب الصدقة) نووسيويه‌تى (باب الزكاة)، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رچى هه‌موو فه‌رمووده‌كانى هێناويه‌تييه‌وه‌ (صدقة)ى تێدا به‌كار هاتووه‌، ده‌پرسين له‌به‌رچى واى كردووه‌؟ ئه‌مه‌ ديار نييه‌! په‌رتووكه‌كه‌ى بوخارى هه‌يه‌، گه‌ر بچنه‌ خزمه‌تى ئه‌مه‌ به‌ ڕوونى دياره‌، هۆكارى ئه‌م كاره‌ى من نازانم، به‌ڵام (زكاة) له‌گه‌ڵ (صدقة) جياوازى هه‌يه‌، ده‌فه‌رمووێت:(خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلاَتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ)(التوبة103)، ياخود له‌ ئايه‌تێكى دى ده‌فه‌رمووێت:(إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ)(التوبة60)، باسه‌كه‌ له‌م ئايه‌تانه‌ باسى (صدقة)يه‌، هيچيان باسى (زكاة) نييه‌، كه‌واته‌ وشه‌ هه‌ن له‌ قورئان زاناكانمان خودا بيانبه‌خشێت، به‌ هه‌مان وشه‌ مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بابه‌ت نه‌كردووه‌، كاتێكيش وشه‌كه‌ كه‌ هه‌مان وشه‌ ئيشى پێنه‌كراوه‌ كورتكراوه‌ته‌وه‌(إختزال) لۆ وشه‌يه‌كى دى، له‌ دواى ئه‌م هه‌نگاوه‌ش گرنگييه‌كه‌ دراوه‌ته‌ وشه‌ى دووه‌م، وشه‌ى دووه‌مه‌كه‌ هه‌ژماركردن و ئيشپێكردنى بۆته‌ ئايين، ئينجا ئه‌وه‌ى يه‌كه‌ميش له‌ بيركراوه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ دۆخه‌ دروستكراوه‌يه‌ هه‌رچى وشه‌ى (الزكاة)ه‌ له‌ ئێمه‌ وايه‌ كه‌وا ماناى به‌خشين(الزكاة)ه‌، واته‌ پاره‌دان، كه‌چى وا نييه‌، وشه‌ى پاره‌دان له‌ قورئاندا ساڵێ جارێكه‌و ده‌بێ ساڵ (الحول)ى به‌سه‌ر دابچێت و هه‌ر ساڵێكيش ڕێژه‌كه‌‌ى بڕێكى دياريكراوه‌، كه‌ پێيده‌گوترێت (الصدقة)، له‌ فه‌رمووده‌ پێى ده‌گوترێت (صدقة)، به‌ڵام لۆ بوو به‌ (زكاة)؟ نازانم، به‌ ڕادده‌يه‌ك وايان له‌ ئێمه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌رچى وشه‌ى (زكاة) ده‌بينين له‌ نێو قورئان به‌ ماناى پاره‌ دانه‌كه‌يه‌!

 

من نامه‌وێت كێشه‌تان لۆ دروست بكه‌م، بمبوورن، به‌ڵام سه‌يركردنى قورئان دووباره‌ له‌ زۆر شوێن چاو پێداخشاندنه‌وه‌ى ده‌وێت، سه‌يركردنى فه‌رمووده‌ش دووباره‌ چاو پێداخشاندنه‌وه‌ى ده‌وێ، سه‌رله‌نوێ وردبين له‌گه‌ڵ وشه‌كان، وشه‌ى (زكاة) ته‌نانه‌ت شێوازى نووسينى كه‌ به‌م جۆره‌يه‌ كاتێك ده‌كرێته‌ كۆ، لۆ زانين ئه‌م وشه‌يه‌ په‌يوه‌ندى به‌ وشه‌ى (صدقة) نييه‌، ئه‌و وشه‌ى (صدقة) له‌ قورئان به‌ ماناى پاره‌دانه‌، ساڵێ جارێك (صدقة) ده‌كرێت نه‌ك (زكاة) ده‌درێ، (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ)(التوبة103))، (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ)(التوبة60)، جا كورتييه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ (صدقة) (صدقة)يه‌، و (زكاة) (زكاة)ه‌، پێغه‌مبه‌ريش واى فه‌رمووه‌، من ناگه‌مه‌ خۆڵى ژێر پێى پێشه‌وا بوخارى، به‌ڵام له‌ فه‌رمووده‌كاندا وشه‌ى (إنفاق) هاتووه‌، ئه‌م وشه‌ش جيايه‌، چونكه‌ وشه‌ى (إنفاق)مان هه‌يه‌، هه‌روه‌ها (إيتاء)مان هه‌يه‌، (إعطاء)مان هه‌يه‌، له‌ لايه‌كى دى (جهاد بالمال)مان هه‌يه‌، (صدقة)مان هه‌يه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووى له‌ شوينى خۆى كارى پێده‌كرێ.

 

پ- ببوره‌ مامۆستا له‌ سه‌ره‌تاى ئايه‌ته‌كه‌ى ڕۆژووگرتن يه‌كه‌م جار خوداى ڕحمان ڕووى قسه‌ى ئاڕاسته‌ى ئيمانداران ده‌كات وه‌ك ده‌فه‌رموووێ:(كتب عليكم الصيام)، به‌ڵام دواتر كه‌ باسى (شهر رمضان) ده‌كات ده‌فه‌رموووێت:(هدىً للناس) له‌به‌رچى؟ په‌يوه‌ندى (ناس) له‌گه‌ڵ (صيام) چييه‌؟

و‌-    قورئانه‌كه‌ لۆ ئيمانداران نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو لۆ (ناس) هاتووه‌، واته‌ (هيداية)ه‌ لۆ ناس، ئه‌گه‌ر ئه‌و (ناس)ه‌ به‌و قورئانه‌ (هداية) درا، ئه‌وكاته‌ ده‌بێته‌ ئيماندار ‌و‌ مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ ڕۆژوو ده‌بێت.

 

پ- ببوره‌ مامۆستا كابراى ئيماندار به‌ ڕۆژوو ده‌بێت، ئه‌ى كابراى (ناس) جارێ نه‌بۆته‌ ئيماندار ئايا به‌ ڕۆژوو نابێت؟

و‌-    ئايه‌ته‌كه‌ى بخوێنيته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموووێت:(شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ)(البقرة185) لۆ كێيه‌؟ لۆ ئه‌و (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ) ده‌گه‌ڕيته‌وه‌، لێره‌ ئه‌و به‌شه‌ى په‌يوه‌ندى به‌ قورئان هه‌يه‌، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ) چونكه‌ له‌وێ باسى (الشهر)ه‌، كه‌واته‌ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ) ئه‌گه‌ر ديتيان (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ) واته‌ ڕووى قسه‌ لۆ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ)ه‌كه‌يه‌، به‌ڵام خودى قورئان لۆ كێيه‌؟ (هداية) لۆ ناسه‌، وه‌كو حه‌جه‌كه‌ى، باسمان كرد خه‌ڵك (ناس) به‌ فيطڕه‌يه‌وه‌ ئاماده‌يى ده‌بێ لۆ وه‌رگرتنى قورئان.

 

پ- كێشه‌مان له‌مه‌ نييه‌ به‌ڵام لۆ (صيام)ه‌كه‌ى (ناس)ه‌كه‌ چ بكات؟

و‌-    (ناس)ه‌كه‌ وه‌كو خه‌ڵكه‌كى ناس به‌ ڕۆژوو ده‌بێت، شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ له‌ هه‌ولێر نزيكه‌ له‌ وانه‌يه‌ گوێبيست بووبن له‌ كۆن كاتێك خه‌ڵكى عه‌نكاوه‌ ده‌هاتنه‌ هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر منداڵيشيان بهێنابايه‌ له‌گه‌ڵ خۆيان نه‌يانده‌هێشت خوداردن بخوات، وه‌ك ڕێزلێنانێك لۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ى هه‌ولێر كه‌ به‌ڕۆژووه‌ ده‌بوون، قه‌ده‌غه‌ بوو منداڵيان خوداردن بخوات، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ش هاتووه‌ ئه‌گه‌ر كابرا خۆى له‌ بير چووبوويه‌وه‌ كه‌ به‌ڕۆژووه‌ و خواردنى خوارد، ئه‌وا لۆى هه‌يه‌ له‌ ڕۆژووه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت، يان بڵێين كابرايه‌ك گه‌شتى كرد بۆ شارێكى وه‌كو به‌غدا كه‌ له‌وێِش ڕه‌مه‌زان بوو، به‌ڵام له‌ گه‌شت دابوو، به‌ ڕۆژوو نه‌بوو، ئايا ده‌شێت له‌ پێش چاوى خه‌ڵكى خواردن بخوات؟ نه‌خێر.

وشه‌ى (ناس) له‌ قورئان لۆ مادده‌ خام هاتووه‌، واته‌ په‌يوه‌ندى به‌ كوفر و ئيمانه‌وه‌ نييه‌، (وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً)(البقرة165) ده‌رچوو ئه‌وه، (وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاء مَرْضَاتِ اللّهِ)(البقرة207)‌ ئه‌وه‌ش ده‌رچوو، ئه‌وه‌ش (مِنَ)ه‌، ئه‌وه‌ش (مِنَ)ه‌،‌ كه‌واته‌ وشه‌ى (ناس) وه‌كو ئارده‌كه‌يه‌ ده‌تانى پاقلاوه‌ى لێد‌روستكه‌ى، ده‌توانى فلان فلان فلان، جۆره‌ها شتى لێدروست بكه‌ى، ئازادى، (الناس)ه‌كه‌ ئارده‌كه‌يه.

 

پ- و ‌أقيموا الصلاة وأتوا زكاة؟

و- به‌ڵێ.

پ- وشه‌ى (زكاة) له‌ قورئان هه‌رده‌م له‌ دواى (إقامة الصلاة)ه‌وه‌ هاتووه‌؟ جا ئايا ئه‌و (زكاة)ه‌ حاڵه‌تێكه‌ ده‌بێ (صلاة) به‌رهه‌مى بێنێت؟

و- به‌ڵێ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌ تين هه‌يه‌ له‌ نێوان (إقامة الصلاة) ئاگادارى وشه‌كه‌ بن مه‌به‌ست ئاگادارى وشه‌ى (إقامة) بن، وشه‌ى (إقامة) له‌ قورئاندا به‌ مه‌به‌ستێكى تايبه‌ت هاتووه‌، جا (إقامة الصلاة) نه‌ك (يقومون الى الصلاة، چونكه‌ (إقامة) له‌گه‌ڵ (القيام) جياوازى هه‌يه‌، (أقامَ يقيمُ إقامةً)، جا (يقومون)‌ جياوازى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ (إقامة) جا لۆيه‌ ئێستا له‌ ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ورووبه‌رى نالێن تۆ نوێژت كرد؟ به‌ڵكو ده‌ڵێن تۆ نوێژت دروستكرد؟ كه‌ ئه‌ويش له‌ (إقامة)ه‌وه‌ وه‌ريانگرتووه‌، له‌ پاوه‌ و نه‌وسود و ئه‌و ناوچانه‌ هه‌مان وشه‌ به‌كاردێنن، لۆيه‌ په‌يوه‌ستێكى به‌ تين هه‌يه‌ له‌ نێوان (إقامة) له‌گه‌ڵ (إيتاء الزكاة).

 

پ- مانگ هه‌مووى سى رۆژه‌؟

و‌-    نه‌خێر.

 

پ- ئه‌ى چۆن لێكى جيابكه‌ينه‌وه‌ و بڵێين به ‌حيسابات حيسابى كه‌ين ئه‌وه‌ بيست و نۆ ڕۆژه‌‌ ئه‌وه‌ سى ڕۆژه‌؟

و‌-    به‌ڵێ ئه‌مه‌ له‌ حيساباتى گه‌ردوونى هه‌مووى ده‌ستنيشانكراوه‌، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه‌ به‌ر له‌ (500) ساڵ ده‌زانيت كه‌ مانگى ڕه‌مه‌زان له‌ چ خوله‌كێك له‌ دايكبووه‌، ياخود بچينه‌ دواى (500) ساڵ دواتر به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌زانين مانگ له‌ چ خوله‌كێك له‌ دايك ده‌بێت.

 

پ- ئايا مانگێك (29) ڕۆژه‌و ناگۆڕێت ونابێته‌ (30) ڕۆژ؟

و‌-    ببوره‌، ئه‌وه‌ له‌ خوولانه‌وه‌يه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى خوداى ڕه‌حمان ئيشه‌كانى به‌ جۆرێك جوان و ڕێكه‌ ‌ژماردنى ساڵه‌كانى وا لێكردووه‌ كه‌ ژمێرياريى مرۆڤه‌كانى هه‌مووى په‌يوه‌ست كردووه‌ به‌ (عِدَّةَ الشُّهُورِ)ه‌ى، (لِتَعْلَمُواْ عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ)(يونس5)‌، ئێستا له‌ سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆمان له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و ته‌ليسكۆبه‌ زه‌به‌لاحانه‌وه‌ و ڕووانگه‌كانه‌وه‌ ده‌توانرێت دواى (500) ساڵ بزانرێ كه‌وا چ خوله‌كێك مانگى ڕه‌مه‌زانه‌، ئه‌مه‌ش زانسته، زانسته‌ و فه‌زا نييه‌، ئه‌مه‌ش نكوڵى لێناكرێت، خوداى ڕه‌حمان به‌م جۆره‌ مانگى دروستكردووه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش زه‌وى دروستكردووه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ئوممه‌ى ئيسلامى هه‌روه‌كو ئه‌مرۆمان له‌م زانسته‌ى شاره‌زا نه‌بوون، يان بڕوايان به‌م زانسته‌ى نه‌هات، ئه‌و كاته‌ ئوممه‌ى ئيسلامى كه‌ ئه‌و فه‌وزايه‌ى كه‌ تووشى هاتووه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، لۆيه‌ سه‌يره‌ كاتێك په‌يڕه‌وانى ئايينه‌كانى دى وه‌كو ديان و جووله‌كه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن يه‌ك مانگى ڕه‌مه‌زانتان هه‌يه‌ لۆ هه‌موو موسڵمانان كه‌چى هاوڕا نين له‌سه‌رى!  يه‌ك جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانتان هه‌يه‌ كه‌چى هاوڕا نين له‌سه‌رى! سه‌ير له‌مه‌دابوو كه‌ به‌ر له‌ چه‌نده‌ها ساڵ عه‌ره‌فه‌ش له‌ كاتى به‌جێگه‌ياندنى فه‌ريزه‌ى حه‌ج ئه‌م كێشه‌يه‌ى هه‌بوو، پێ چه‌ند ساڵێك مه‌زهه‌بێك له‌م مه‌زهه‌بانه‌ ڕۆژێك چوونه‌ عه‌ره‌فه‌ى دواخست، ته‌نانه‌ت كێشه‌ى سه‌ربازيشى لێكه‌وته‌وه‌.

 

پ- (زكاة) ماناى چييه‌؟

و- (زكاة) له‌ (التزكية)ه‌وه‌ هاتووه‌، په‌يوه‌ستێك هه‌يه‌ له‌ نێوان (صدقة) و له‌ نێوان (التزكية)، (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلاَتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ)(التوبة103) په‌يوه‌يندييه‌ك هه‌يه‌ له‌ نێوان (صدقة) ده‌رهێنان، كه‌ دۆخێكى ده‌روونى لۆ مرۆڤ دروست ده‌بێت، كه‌ پێى ده‌گوترێت پاكبوونه‌وه‌ ونه‌شونماكردن(التطهير و التزكية)، سيفه‌تى ناوه‌وه‌ى مرۆڤه‌كه‌ى بۆته‌ سيفه‌تێك لۆ ده‌رهێنانى پاره‌كه‌ى (قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا (9) وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا)(الشمس9-10)، وشه‌ى (التزكية)هێزه‌كه‌ى لێره‌ وه‌رده‌گرێت.

 

پ- ئه‌گه‌ر ده‌قى فه‌رمووده‌كه‌ى به‌و جۆره‌ بووايا:(صوموا لشهادته‌ و أفطروا شهادته‌) ئه‌و كاتى ئه‌و كێشمه‌كێشمه‌ش نه‌ده‌بوو، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رچى ده‌قى ئايه‌ته‌كه‌ى (فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ)(البقرة185)ه‌.

و- به‌ڵام من له‌گه‌ڵ به‌ڕيزتان هاوڕا نيم، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات) (أعلم و أتقى)يه، كه‌ فه‌رموويه‌تى (صوموا..)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ڕێزتان سه‌يرى به‌شى كۆتايى فه‌رمووده‌كه‌ى بكه‌ين ئه‌وا تێده‌گه‌ن كه‌وا چۆن پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام و البركات) ئايه‌ته‌كه‌ى ڕاڤه‌كردووه‌، وه‌ك گووتمان هه‌موو فه‌رمووده‌كان به‌م جۆره‌ هاتوون‌: (فَإِنْ غُمَّ عَلَيكُمْ فَأَكْمِلُوا الْعِدَّةَ أَوْ إقدروا لَهُ)، وشه‌ى (تقدير) ئه‌و حيسابه‌يه‌ كه‌ ئێمه‌ باسمانكردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه‌ ئه‌م (تقدير) كردنه‌مان نه‌بووه‌، چيمان گوێلێبووه‌؟ چيمان بيستووه‌؟ پێيان گووتينه‌: (صوموا لرؤيته‌ و أفطروا لرويته)، به‌شه‌كه‌ى تريان له‌ ئێمه‌ شاردۆته‌وه‌، به‌ڵام لۆ له‌ ئێمه‌يان شاردۆته‌وه‌؟ تا به‌ كرداريى كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى پێويسته‌ كه‌ له‌ ئايين شاره‌زا بين ئه‌م شاره‌زاييه‌ دروست نه‌بێت، له‌ سه‌رده‌مى تابعييه‌كان كه‌ به‌ وردى له‌ بيرم نييه‌ كامه‌ تابعى بوو، قوللـه‌يه‌كى دروست كردبوو، كه‌ ده‌يزانى ئه‌گه‌ر مانگ له‌ دايك بوو له‌ كوێى ئه‌م قوللـه‌يه‌ ديار ده‌بێت، جا ئه‌مه‌ گشتێنرا له‌ زۆربه‌ى سه‌ر زه‌وى (سعودى)، ئێستاش ئه‌و قوللـه‌يه‌ له‌ هه‌ندێ له‌ شوێنه‌كان ماوه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌چن له‌م كونه‌وه‌ سه‌يرى ئه‌و ناوچه‌يه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئايا مانگى لێدياره،‌ نا نه‌خێر؟ لۆ؟ لۆ ئه‌وه‌ى به‌ كرده‌يى‌ بابه‌تى (تقدير) دابنرێت، زانايان له‌ كۆن ئه‌وانه‌ى له‌ گه‌ردوونناسى شاره‌زان نه‌ك (ته‌نجيم) دايانناوه‌، (آيةالله مه‌ردۆخ)ييه‌ك هه‌يه‌ له‌ ئێران، كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ دانانى ڕۆژمێرێك بۆ ماوه‌ى (1500) ساڵى ديكه‌ كه‌ ئاخۆ چ ڕۆژێك ده‌بێ و چۆن و كه‌ى له‌ دايكده‌بێت؟ جا ئه‌مه‌ ژمێريارييه‌: (فَإِنْ غُمَّ عَلَيكُمْ فَأَكْمِلُوا الْعِدَّةَ أَوْ فَأَقدروا لَهُ) (فَأَنْ أُغْمِيَ عَلَيكُمْ) (فَإِنَّ غُبًّ عَلَيكُمْ)، فه‌رمووده‌يه‌ك هه‌يه‌ له‌ (موسلم) باسى ده‌كات، واته‌ هه‌موو فه‌رمووده‌كان ئه‌وه‌يان له‌گه‌ڵه‌، ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌يان پێگوتينه‌ رسول الله‌(عليه‌ السلام و البركات) فه‌رموويه‌تى: (إِذَا رَأَيْتُم الْهَلاَلَ فَصَوَّمُوا وَإِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَأَفْطِرُوا) ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌يان له‌ ئێمه‌ شاردۆته‌وه‌: (فَإِنْ غُمَّ عَلَيكُمْ فَأَقدروا لَهُ).

 

پ- ئه‌و فه‌رمووده‌ى كه‌ ده‌فه‌رموووێت:(صَوَّمُوا لِرُؤْيَتِهِ ‌ و أَفْطِرُوا لِرَوَيْتِهِ) فه‌رمووده‌كه‌ ده‌قه‌كه‌ى وايه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێت (شهر رمضان). لێره‌دا وه‌ك ئه‌وه‌يه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام و البركات) به‌ ماناى (شهد) (رؤية)كه‌ى فه‌رمووه‌، چونكه‌ (شهر رمضان) به‌ (رؤية) نابينرێت، به‌ڵكو به‌ (شهد) ده‌بينرێت. ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و ده‌قه‌ى هه‌موو به‌ تێكڕايى وه‌ربگريت ماناى (رؤية)ه‌ى نييه‌.

خوداى ڕه‌حمان له‌ هه‌موو لايه‌كتان قه‌بوڵ بكات و مانگى ڕه‌مه‌زانتان لێ پيرۆز بێت.

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved