ئايا ئافره‌ت له كاتى حهيضدا ده‌توانى به رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟
نوسه‌ر: لارين نصرالدين
السلام عليكم ورحمةالله وبركاته
خۆشه‌ويستان" دواى كۆمه‌ڵێك موعانات، كه زۆرينه‌ى خوشكانم پێوه‌ى ده‌ناڵێنن، هانيدام كێشه‌يه‌كى ئاوا گرنگ بورژێنم، چونكه چه‌ندى سهرنجمداو بيرم لێكرده‌وه ئه‌وانه‌ى باس له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن، ته‌نها ڕووه فيقهيهكهيان وه‌رگرتووه، ئه‌ويش به كۆمه‌ڵێك شه‌رم و ترسى پياوانه‌يان له ڕوانين لۆ كێشه‌ى ئێمه‌ى ئافره‌تان، به‌ده‌ر له حسابكردن لۆ ده‌روونى ئێمه‌ى ئافره‌ت كه ئازاره دهروونيهكهمان چه‌ند قات زياتره له ئازارى جه‌سته‌يى! بۆيه ئه‌وه‌ى بڕيارم دا مشروعێک بەناونيشانى: (پرسيارم لێكرا) بگرمه ئەستۆ، ئه‌ويش به دراسه‌كردنى له گه‌ڵ ئێوه‌ى خۆشه‌ويست و چەند دكتۆرێک لە تایبەتمەندی و پسپۆری بوارەکانی خوێندنى باڵا له شه‌ريعه و بايۆلۆجى و پزيشكى و مامۆستاى ئايينى و شاره‌زا له قورئان و فهرموودەو چه‌ند له خوشكانى هاوموعاناتم.
ئازیزان" پاش توێژينه‌وه‌يه‌كى زۆر له گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى باسمكرد، پاشان ده‌قى ئه‌و پرسياره‌م ئاراسته‌ى به‌ڕێز (محمدرافع) كرد كه وه‌ك بيرمه‌ندێكى ميانڕه‌و له بابه‌ته ئاينيهكان ناسيومه، به ناوى (( پرسيارم لێكرا: خوداى گه‌وره پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه نه‌داوه به دورخستنه‌وه له خۆى به مهنعكردنى له نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ دهبى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات بهمەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون))
له گه‌ڵ دڵسۆزان تا ئێستا سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى قورئانى و فه‌رمووده‌ى صحيح و به‌ڵگه‌ى زانستى فيزۆلۆژياى ئافرهتبووين بۆ گه‌يشتنه ئه‌نجامى ئه‌و كێشه‌يه له كاتى سوری مانگانەدا، له‌گه‌ڵ بيروڕاى چه‌ند له زانايانى پێشوو.
ئه‌و كۆمه‌ڵه بهرێزهى كه له گه‌ڵم ديراسهكهيان كردووه، له كاتی توێژينه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين پرسياريان لۆ دروستبووه، له‌وانه ئه‌گه‌ر ئيجبار نه‌كرابن حه‌زيان لێنه‌بووه ئه‌و ئايهتهيان: ((وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ(170سورة البقرة)) له‌سه‌ر تطبيق بکرێت، كه ئه‌وه جێى له‌سه‌ر وه‌ستان و تێڕامانه!
بۆيه بريارمانداو داوامان له ئهدمينانى په‌يجى مامۆستا (محمدرافع) كرد له په‌يجى مامۆستا ئه‌و پرسيارانه داببه‌زێنێت، تاكو بگه‌ينه ئه‌نجامێك، چونكه لێره‌و له‌وێ فتواى ناهاوسه‌نگ به كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت، هه‌روه‌ها پرسياره‌كه وه‌كو نامهيهكه لۆ زۆربه‌ى مامۆستايانى ئایينى له كوردستان، تا به پشتیوانى خوداى گەوره بە ئامانج و ئه‌نجامى كۆتايى بگه‌ين.
لهكَهڵ ئه‌وه‌دا ئێمه كه ئه‌و پرسيارهمان كردووه له بروايهكى به‌رزو ههستكردنمانه به زه‌حمه‌تى دابرانمان له خوداى گه‌وره، هه‌روه‌ها كه دهپرسين و سه‌رنج ده‌ده‌ين ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر به هيچ هۆكارێك ته‌حه‌مولى ئه‌و دابڕانه ناكات، بۆيه ده‌مانه‌وێ ئه‌وانيش هاوكارمان بن و جێگۆڕكێى حاله‌ته‌كه له گه‌ڵ ئێمه بكه‌ن بزانن چه‌نده به‌ئازاره.
ئه‌وه‌ش پرسيار و بۆچوونه‌كانه
1. دواى توێژينه‌وه‌كه به‌رێزان ته‌نانه‌ت يه‌ك ئايهتيشمان نه‌كه‌وتۆته به‌رچاو به صهريحى باسى وازهێنانى نوێژ و رۆژو بكات و بڵێت له كاتى سوورى مانگانه‌دا ده‌بێـت ئافره‌ت واز له نوێژ و رۆژو بێنيت يان ئه‌گه‌ر گرتى له‌و حاڵه‌ته‌دا گوناهباره ، ئه‌وه‌ى ده‌مێنيته‌وه فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ره (د.خ)، ئه‌و ئايه‌ته‌ى كه باسيش ده‌كات به صهريحى باسى (اعتزال)ى پياوه له ئافره‌ت نه‌ك (اعتزال)ى ئافره‌ته له خوداى گه‌وره (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ، نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ مُلَاقُوهُ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ) (البقرة222-223) .
له فه‌رمووده صەحيحهكانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌گێرنه‌وه هۆى دابه‌زاندنى ئه‌و ئايه‌ته" عن أنس (رضي الله عنه) أن اليهود كانت إذا حاضت المرأة عندهم لم يؤاكلوها ولم يشاربوها ولم يساكنوها في البيوت وأخرجوها من البيت، فسأل أصحاب رسول الله (صلى الله عليه وآله وسلم) النبي (صلى الله عليه وآله وسلم) فأنزل الله - عز وجل -: (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ) إلـى آخر الآية، فقال رسول الله (صلى الله عليه وآله وسلم): اصنعوا كل شي‌ء إلا النكاح. فبلغ ذلك اليهود فقالوا: ما يريد هذا الرجل أن يدع من أمرنا شيئاً إلا خالفنا فيه! فجا‌ء أسيد بن حضير وعباد بن بشر فقالا: يا رسول الله، إنَّ اليهود قالت كذا وكذا أفلا نجامعهن؟ فتغير وجه رسول الله (صلى الله عليه وآله وسلم) حتى ظننا أنه قد وجد عليهما فخرجا فاستقبلهما هدية من لبن إلى رسول الله (صلى الله عليه وآله وسلم) فأرسل في أثارهما فسقاهما فعرفا أنه لم يجد عليهما" (مسلم).
2. پاش كۆكردنه‌وەی ته‌واوى فه‌رمووده‌كان، ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته زۆربه‌ى فه‌رمووده‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر (عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ و أبو سعيد الخدري و عائشة)، ئه‌وه‌ى سه‌يره ئه‌وه‌يه له حديث هيچ بوارێكى لايه‌نى دهروونيى (البعد النفسي) ئافره‌تى تێدا نييه، به‌ڵكو دواى ڕوودانى ئه‌و حاڵه‌ته باسى ئه‌وه ده‌كرێت، كه ئايا ده‌بێ ئافره‌ت چى بكات، دووباره‌ى بكاته‌وه يان دووباره‌ى نه‌كاته‌وه؟
3. به پێى قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نوێژ فه‌وتانى نييه، ئه‌وه‌تا له (صلاة الخوف) كه مؤمنين به‌ده‌م (قتال في سبيل الله)وه‌ن خودا تعليماتيان لۆ دادهبهزينێت و ده‌فه‌رموێت به وه‌جبه نوێژ بكه‌ن: [وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلاَة فَلْتَقُمْ طَآئِفَة مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْێأْخُذُواْ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُواْ فَلْێكُونُواْ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَة أُخْرَى لَمْ يُصَلُّواْ فَلْيُصَلُّواْ مَعَكَ وَلْێأْخُذُواْ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ] (النساء: 102)، شه‌رع دووپاتى كردۆته‌وه باوه‌ڕدار هه‌ر ئه‌بێ نوێژ بكات، هه‌تا ئه‌گه‌ر نه‌يتوانى به پێوه نوێژ بكات، با دابنيشێت، ئهكَهر نا، به رِاكشاوى، هه‌ر نه‌يتوانى ته‌نها به چاو ئيشاره‌ت بكات و نابێ نوێژه‌كه‌ى بفه‌وتێت. بريندارى جهنكَـ، عهمهليات كرا‌و، يان نهزيفى خوێن، ده‌بێ بهتهيهموم نوێژه‌كه‌ى هه‌ر بكات، به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت نوێژ نابێ بفه‌وتێ، باشه (حيض) چ جياوازى هه‌يه له گه‌ڵ ئه‌و حاله‌تانه‌ى تردا؟
4. ده‌زانين خوداى گه‌وره شه‌رم له‌كه‌س ناكات، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك يه‌كێكى كوشت (به‌هۆى رووداوى سه‌ياره يان هه‌ر روداوێكى (قهتلى خطأ) قورئان پێمان ده‌ڵێ: ده‌بێ (دوو مانگ له‌سه‌ر يه‌كتر) به‌ڕۆژوو بێت، له‌م حاڵه‌ته چۆن به‌ڕۆژوو ده‌بێت و ئايا ئه‌م ئايه‌ته نايه‌ته دى؟! چونكه وه‌ك ده‌زانن دوومانگه‌كه ته‌واو ناكات و تووشى (حيض) ده‌بێته‌وه. {وَمَن قَتَلَ مُؤْمِناً خَطَئاً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُّسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلاَّ أَن يَصَّدَّقُواْ} تا ده‌گاته: {فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِّنَ اللَّهِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيماً حَكِيماً} (سورة النساء: آية 92)
5. پاش و پێشيهك (تقديم) له‌و بابه‌ته دروستكراوه ((﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (1) الحجرات))، چونكه اصل وايه ( الكتاب پاشان السنة ) پاشان (السنة و الكتاب) بێت. حديثى معاذ رضي الله عنه هه‌يه، که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دهينيرێ بۆ وڵاتى يه‌مه‌ن به والى لێى ده‌پرسێ: چۆن حوكم له بهينى خه‌ڵكى ده‌كه‌ى؟ ده‌فه‌رمووێ: بكتاب الله.. بسنة رسول الله... ((3592 أن رسول الله صلى الله عليه وسلم لما أراد أن يبعث معاذا إلى اليمن قال كيف تقضي إذا عرض لك قضاء قال أقضي بكتاب الله قال فإن لم تجد في كتاب الله قال فبسنة رسول الله صلى الله عليه وسلم قال فإن لم تجد في سنة رسول الله صلى الله عليه وسلم ولا في كتاب الله قال أجتهد رأيي ولا آلو فضرب رسول الله صلى الله عليه وسلم صدره وقال الحمد لله الذي وفق رسول رسول الله لما يرضي رسول الله ))
6. توێژينه‌وه بايۆلۆجيهكان سه‌لماندوويانه، كه هه‌ندێك له ئافره‌تان به‌تايبه‌تى كچانى خوار ته‌مه‌نى 19 ساڵ له ناو سوورى مانگانه‌دا ژانێكى زۆريان ده‌بێت (dysmenorrhea ) كه له خوار ئه‌و ته‌مه‌نه 90%يان ئه‌و ژانهيان ده‌بێـت، ئه‌وه‌ش به پێى توێژينه‌وه‌كان حاڵه‌تێكى فيزۆلۆجى سروشتييهو به به‌ڵگه‌ى طبى ئه‌وه به نه‌خۆشى دانانرێت و 2.5 رۆژ ده‌خايه‌نێت، نه‌ك هه‌ر هه‌موو رۆژه‌كانى له ناو سووڕدا بێت، پاش 19 ساڵى رێژه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ نزيكه‌ى 25% و تا ئافره‌تانى سه‌رووى 19 ساڵى ژانيان بمێنێت (Latthe P، Latthe M، Say L، Gulmezoglu M، Khan KS. WHO systematic review of prevalence of chronic pelvic pain: a neglected reproductive health morbidity. BMC Public Health. 2006;6:177) ده‌مێنێته‌وه رێژه‌ى 75%يان كه ئاسايين و ده‌توانن كاروبارى ماڵه‌وه‌يان و هه‌روه‌ها ده‌توانن نوێژيش بكه‌ن.
7. هه‌روه‌ها دهپرسين فه‌رمانبه‌رى ئافره‌ت يان ئافره‌تى ماڵ ئه‌گه‌ر چوونه ناو حاڵه‌تى حيضهوه، ئايا به نه‌خۆشى داده‌نرێت؟ ئايا ئه‌ركيان له‌سه‌ر لادهجێت و مامه‌له‌ى نه‌خۆشيان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر وابێ بۆ چى پياوان مۆڵه‌تى كاروبارى ماڵيان پێ ناده‌ن، يان له‌به‌رچى له دام‌و ده‌زگاكانى حكومه‌ت مۆڵهتيان پێ‌نادرێت؟
8. به گوێره ى قورئان و ئه‌ثه‌ر (أذى) به (مرض) دانراوه، قورئانى پيرۆز ده‌فه‌رموێ: [فمن كان منكم مريضا أو به أذى من رأسه ففدية] واته: چ مريض بێت و چ ئهذاى هه‌بێ، حوكمه‌كه‌ى يه‌كه و فيديه ده‌دات، ئهكَهر وابيت دهچيته ژێر بارى (رخصة)ـه‌وه وه‌ك خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فمن كان منكم مريضا أو على سفر فعدة من أيام أخر) ئه‌توانێ به‌رۆژو ببێ و ئه‌توانێ نه‌بێ، وه ببێ باشتره (وأن تصوموا خير لكم).
9. چ جياوازى هه‌يه بۆ بهمهرجكردنى طهارهت له ميانى (إمساك له خواردن)ى (صوم)ى ئێمه و (إمساك له قسه‌كردن) صومى شه‌ريعه‌تى بيش ئێمه، (مريم) عليها السلام، كه به ده‌قى قورئانى پيرۆز پاش منداڵبوونى به فه‌رمانى و‌حي (نبي عيسى) به‌رۆژوو بوو: [فكلي واشربي وقري عينا، فإما ترين من البشر أحدا فقولي إني نذرتُ للرحمن صوماً فلن أكلم اليوم إنسياً]
سوپاس بۆ هاوكارى هه‌موو لايه‌ك و به هيواى هه‌ماهه‌نگى توێژينه‌وه‌ى زياتر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ئه‌و بابه‌ته.
خوشكى دڵسۆزتان لارين
www.facebook.com/profile.php?id=100012761520862&fref=ts