دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


28/10/2014 08:58:00 م جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 3914

ئه‌و كوشتارانه‌ى به‌ ناوى خودا ده‌كرێن هيچ په‌يوه‌ندييه‌كیان به‌ قورئانه‌وه‌ نيه‌ ته‌نها دوبارەکردنەوەی مێژووى عه‌ره‌بى ئيسلامیيه‌


 

مزگه‌وتى شێخ عه‌بدولقادرى گه‌يلانى-يان كردبووه‌ ته‌ويله‌ى ئاژه‌ڵان

ئه‌و كوشتارانه‌ى  به‌ ناوى خودا ده‌كرێن هيچ په‌يوه‌ندييه‌كیان به‌ قورئانه‌وه‌ نيه‌ ته‌نها دوبارەکردنەوەی مێژووى عه‌ره‌بى ئيسلامیيه‌ 

 

محمدرافع عبدالقادر:

    بيرۆكه‌يه‌ك‌ په‌يڕه‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر بناغه‌ى ميژووى ئيسلاميى سه‌رده‌مى مه‌غۆل و ته‌ته‌ر بنياتنرابێت‌، بێگومان له‌ ئه‌نجامى شكستى فيكرو هزريى بێ ته‌قوايى بووه‌.

كه‌ ئه‌و شكسته‌ فكرييه‌ به‌ ئا‌سانى له‌ حاڵى هه‌ندێ له‌ موسڵمانانى تێنه‌گه‌يشتوو ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ كۆتاييه‌كانى ده‌وڵه‌تى عه‌بباسى به‌ديار كه‌وت كه‌ سوڵتانه‌كانى به‌ناوى خه‌ليفه‌ى موسڵمانان له‌ناو ده‌رياى فسق و گه‌نده‌ڵى و داوێنپيسى ژيانيان ده‌گوزه‌راند، ده‌يه‌ها كه‌نيزه‌ له‌ كۆشك و ته‌لاره‌كانيان به‌ ناوى ئافره‌ت (حريم) هه‌بووه‌ كه‌ هه‌ر خۆى نوێنه‌رايه‌تى حوكمى ئيسلامى ده‌كرد، ئه‌وكات ئه‌وه‌نده‌ جێگه‌ى ڕابواردن و باڕو قومارو شوێنى خراپ له‌ به‌غدا هه‌بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ مزگه‌وتى تێدا نه‌بووه‌، ميلله‌تيش به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌وتبووه‌ نێو ئه‌و بارودۆخه‌ خراپه‌.

 
 

 

مێژووه‌كى ڕه‌ش

    له سه‌رده‌مى ئه‌و سوڵتانانه‌دا شاعير به‌ قه‌د وه‌زاره‌تى رۆشنبيريى ڕۆڵى له‌ ناو خه‌ڵكدا هه‌بووه‌، ئينجا شيعريان له‌سه‌ر مه‌ستى و ڕابواردن و له‌سه‌ر (مه‌ى)، بۆته‌ بوارێك له‌ بواره‌ گرنگه‌كانى ئه‌ده‌ب و شيعرى ئه‌و سه‌رده‌مه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا به‌غدا نوێنه‌رايه‌تى پيرۆزترين شوێنى له‌ خه‌لافه‌تى عه‌باسى ده‌كرد كه‌ پايته‌ختى جيهانى ئيسلامى بوو، كه‌ ده‌سه‌ڵاتى له‌ ڕۆژئاوادا ده‌گه‌يشته‌ وڵاتى مه‌غريب، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتيش ده‌گه‌يشته‌ ئه‌ستانه‌، ئه‌و پايته‌خته‌ موقه‌ده‌سه‌ى كه‌ ناوى ده‌وڵه‌تى ئيسلام بوو حوكمڕانى ئيسلامى تێدا ده‌كرا، شه‌رع و فيقهى ئيسلامى تێدا په‌يڕه‌و ده‌كرا، فسق و فجور گه‌يشته‌ ئاستێك كه‌ تێر بوون له‌ سێكس له‌گه‌ڵ ئافره‌ت له‌ كه‌نيزه‌و ئه‌وانى تر له‌ ڕه‌گه‌زى مێيه‌ گه‌يشتنه‌ ئاستێك كه‌ بيزاريى بيانگرێت و ڕوو بكه‌نه‌ ڕه‌گه‌زى نێر، بۆيه‌ شاعيرێكى گه‌وره‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا شيعرێكى سه‌ده‌ها دێريى هه‌يه‌ له‌سه‌ر مێرد منداڵ و كوڕ، ئێستاش له‌شارى به‌غدا يه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترين شه‌قامه‌كان به‌ناوى ئه‌و شاعيره‌ ناونراوه‌، كه‌ناوى ئه‌بو نواسه‌و په‌يكه‌ره‌كه‌شى له‌و شوێنه‌ دانراوه‌، مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلاميى كه‌ نوێنه‌رايه‌تى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ده‌كرد به‌ناو خه‌لافه‌تى عه‌بباسى، له‌ قۆناغه‌كانى هه‌ڵمژينى دواهه‌ناسه‌كانى بوو، كۆمه‌ڵگه‌ش واى لێهاتبوو جگه‌ له‌ فسق و فه‌سادو فجور كاته‌كانى به‌ هيچى تر نه‌باته‌ سه‌ر، هه‌رچى موڵك و سامانيان هه‌بوو له‌م دۆخه‌يان خه‌رج ده‌كرد، بازاڕى تايبه‌تى هه‌بوو له‌بۆ كڕين و فرۆشتنى كوڕ ئه‌مه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ى تێر بوون له‌ سێكس له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زى مێيينه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا بوو هۆلاكۆ هێرشى كرده‌ سه‌ر به‌غداو له‌ ( تأريخ البغداد والبداية و النهاية أبن كثير) هه‌روه‌ها له‌ په‌رتووكه‌كانى ترى مێژوو باس له‌ به‌غدا ده‌كات نووسراوه‌ كه‌ ژماره‌ى دانيشتوانى به‌غدا (30000) سيى هه‌زار هه‌زار كه‌س بووه‌، كه‌ هه‌ر هه‌زارێك به‌ سێ سفر دابنێين ئه‌وا كۆى گشتى ده‌كاته‌ (30,000,000) سى مليۆن كه‌س ئه‌مه‌ دانيشتوانى به‌غدا له‌م بارودۆخه‌دا ژياون.

   له‌ مێژووى زانراودا ميلله‌تى هه‌ر نه‌ته‌وه‌و شارستانييه‌ك ڕووى له‌ به‌ره‌ڵايى و خواردنه‌وه‌و ئافره‌ت و سێكس كرد ئه‌وا پياوه‌تى و جوامێريى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌و پله‌يه‌ى كه‌ نه‌مێنێت، ئه‌وكاتيش هه‌ر لايه‌نێكى لاوازيش هێرشى بكاته‌ سه‌ر له‌ شێوه‌ى سه‌ربازيى ئه‌وه‌ به‌ دڵنياييه‌وه‌ ئه‌و ميلله‌ته‌ى به‌ فسق و فه‌ساده‌وه‌ خه‌ريك بێت ئه‌وا له‌ناو ده‌چێت.

 

فتواى زانايان

   جه‌نگيزخان كه‌ سه‌ركرده‌يه‌كى سه‌ربازيى بوو ئه‌و دۆخه‌ى به‌غداى ئه‌وكاته‌ى كه‌ پايته‌ختى ئيسلام بوو به‌ ناوى (دار السلام) به‌هه‌لزانى، بۆيه‌ له‌ماوه‌يه‌كى كورت و به‌ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى كه‌م كه‌ له‌ ژماره‌ى عه‌بباسييه‌كان كه‌متربووه‌ چييان نه‌كرد؟ له‌ په‌رتووكه‌ مێژووييه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕووبارى ديجله‌ بۆ ماوه‌ى (40) شه‌وو رۆژ شين هه‌ڵگه‌ڕا، له‌ئه‌نجامى ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ى په‌رتووكه‌كانى به‌ ده‌ستى سوپاى هۆلاكۆ خرانه‌ نێو ڕووباره‌كه‌، له‌ پاش ئه‌ويش بۆ ماوه‌ى (40) شه‌وى تر ره‌نگه‌كه‌ سوور هه‌ڵگه‌ڕا له‌به‌ر خوێنى ئه‌و خه‌ڵكه‌ زۆره‌ى كه‌ به‌ شيرو خه‌نجه‌رى سوپاى هۆلاكۆ سه‌ربڕان و ‌كوژران.

    ئه‌مه‌ مێژووه‌و كه‌سيش ناتوانێت نكوڵى لێ بكات، ئه‌وكاته‌ (إبن تيمية) و له‌ دواى ئه‌ويش (عز عبدالسلام) و ژماره‌يه‌كى تر له‌ زانايان، فه‌تواى ئه‌وه‌يان دا كه‌ له‌دواى نوێژ فه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئومه‌تى ئيسلامى كه‌ چه‌ك هه‌ڵبگرن و هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه‌ هۆلاكۆ دايمه‌زراند له‌ به‌غداو ئه‌وه‌ى دارو ده‌سته‌ى ئه‌و حكومه‌ته‌ش كوشتن و خوێنڕشتنيان حه‌ڵال بێت و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو (إبن ته‌يميه‌) واى به‌ ڕاست زانيوه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو دوژمن بێت و منداڵ و ژن و نه‌خۆش و پيرو ژن و پيره‌مێرد بكاته‌ به‌ربه‌ست و حه‌شارگه‌و قه‌ڵغان خۆى له‌ په‌ناى ئه‌وانه‌وه‌ حه‌شار بدات تا موسڵمانان نه‌توانن هێرشيان بكه‌نه‌‌ سه‌ر، زانايانى ئه‌وكات فه‌توايان دايه‌ سوپاى موسڵمانان كه‌ پارێزگارى له‌ ناموس و شه‌ره‌فى موسڵمانان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رگرى له‌ غيره‌تى موسڵمانان ده‌كات، كه‌ ئه‌م وشانه‌ ئه‌وكاته‌ به‌كار هاتووه‌، يان به‌رگرى له‌ ئايينى ئيسلام ده‌كات، ئه‌وكاته‌ مافى ئه‌وه‌ى ده‌درێتێ بۆ لێدانى ئه‌و دوژمنه‌ ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كه‌ منداڵ و پيره‌ژن و پيره‌مێردو نه‌خۆشه‌كانى كردبووه‌ په‌ناگه‌و خۆى له‌ په‌نايانه‌وه‌ حه‌شار بدات يان ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا پيره‌ژن و منداڵ و پيره‌مێرده‌كانيش به‌ركه‌وتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نيه‌تيان به‌م جۆره‌ بووه‌و به‌ زۆره‌ ملێ ئه‌وانيان هێناوه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌يه‌ به‌ گوێره‌ى نيه‌تيان حيسابيان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ (مستضعف) بووينه‌ به‌گوێره‌ى نييه‌تى ئه‌وكاته‌يان مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شت، ئه‌وه‌ فه‌تواى زانايانى ئه‌و سه‌رده‌مى بووه‌، ته‌نانه‌ت (ابن ته‌يميه‌) فه‌تواى ئه‌وه‌ى داوه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ربازه‌كانى هۆلاكۆ سه‌رخۆش ببوون به‌ خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و مادده‌ى سه‌رخۆشكه‌ر موسڵمانه‌كان پێويسته‌ لێيان بگه‌ڕين و كۆڕى ئاره‌ق خواردنه‌وه‌يان لێ تێك نه‌ده‌ن، تا به‌م سه‌رخۆشييه‌يان بمێننه‌وه‌، نه‌وه‌ك كاتێك بێنه‌وه‌ هۆشى خۆيان و ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژى موسڵمانان.

 

به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌ياندنى سه‌رچاوه‌كان تاوانى پێ ئه‌نجام ده‌درێت!

    ته‌نانه‌ت ابن ته‌يميه‌ له‌ (الفتاوي الكبرى) له‌ (مجموع الفتاوي) له‌ به‌رگى (18) ئه‌م فه‌توايانه‌ باس ده‌كات، جا هه‌ڵگرى ئه‌و بيرۆكانه‌ن له‌سه‌ر هه‌مان شێوازن هاتن ئه‌وانه‌يان كرده‌ سه‌رچاوه‌ى زانستى و سه‌رچاوه‌ى بنياتنانى هزريى خۆيان، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌ته‌كان ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى ده‌ست و پێ سپى و بێ چه‌ك و خه‌ڵكى ئاشتيخواز، ئه‌وانه‌ى له‌ ماڵه‌كانيان دانيشتوون، ئينجا حكومه‌ته‌كانيان به‌ كافر هه‌ژماركرد و فه‌تواى كوفرى حكومه‌ته‌كانيان ده‌ركرد، له‌سه‌ر ئه‌م بيروباوه‌ڕو ئه‌م ڕێڕه‌وه‌، ئه‌وه‌ ڕووداوێكى مێژووييه‌.

بۆ نموونه"‌ ئه‌وكاتى مزگه‌وتى شيخ عبدالقادر گه‌يلانى كه‌ له‌ شارى به‌غدا گه‌وره‌ترين مزگه‌وتى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌ به‌ هه‌زاره‌ها كه‌س نوێژى هه‌ينى و نوێژى به‌كۆمه‌ڵيان تيادا كردووه‌، ئه‌وكاته‌ هۆلاكۆ ئه‌مانه‌ى نه‌هێشت و كردى به‌ ته‌ويله‌ى ئاژه‌ڵان، خۆشبه‌ختانه‌ تاكو ئێستا مزگه‌وتێك له‌ كوردستان واى لێنه‌كراوه‌.

 

ئاشته‌وايى و پێكه‌وه‌ ژيان له‌ هه‌ولێر

   له‌ هيچ ئايين و ڕێبازو‌ سه‌رده‌مێكدا ئيسلام و موسڵمانان پاڵه‌په‌ستۆيان له‌وانه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ئايينيان جياواز بێت له‌گه‌ڵيان، به‌ڵكو وه‌ك برا له‌م شارو جێگه‌يه‌دا ژياون، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر به‌نمونه‌ بێنينه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ى ئيسلام بوونى هه‌بێت عينكاوه‌ هه‌بووه‌، ئه‌و شارۆچكه‌ى ته‌نها كيلۆمه‌ترێك له‌ شارى هه‌ولێر‌ دوو‌ره‌، به‌ڵام هاوڵاتييه‌ مه‌سيحيه‌كان‌ به‌رده‌وام له‌ ژيانى ئاشته‌واييدا ژياون، كه‌س ناوى به‌ خراپه‌ نه‌‌هێناون‌، ئه‌گه‌ر بهاتبايا مه‌سيحييه‌كانى عينكاوه‌ ئه‌وكاته‌ به‌ زۆره‌ ملێ موسڵمان كرابان ئێستا موسڵمان بووبوون، جگه‌ له‌مه‌ش له‌ شارۆچكه‌ى شه‌قڵاوه‌ مه‌سيحى زۆرى لێيه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ى كۆيه‌و ديانا، تاكو ئێستاش خه‌‌ڵكى مه‌سيحى تێدا‌يه‌ كه‌ ئايين و ئاييندارى خۆى تێدا پاراستووه‌و په‌رستگه‌ى و كلێسه‌ى خۆى هه‌يه‌.

 

(13) ساڵ خودا قوربانيانى وه‌ك ئه‌مڕۆى موصلى به‌ (أهلي الكتاب) داناوه‌

   هه‌رچه‌نده‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ به‌كوشت و بڕ نه‌دراوه‌، به‌ڵام مه‌به‌ستمان لێره‌ ئه‌م بنه‌ما مێژووييه‌ى كه‌ پشتى پێ ده‌به‌سترێ، بنه‌مايه‌كى مێژووييه‌ نه‌ك ئايينى، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر كردارێكى له‌و جۆره‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ فه‌تواكانى ئيبن ته‌يميه‌و عز بن عبدالسلام فه‌تواكانى زانايانى ترى مێژووى ئيسلام ماف بدات بۆ كۆمه‌ڵكوژيى، تا جه‌نگ و كوشتار دروست بكرێت له‌ ناو خه‌ڵكى ئه‌وا هيچ ئايه‌تێك نييه‌ له‌ناو قورئان كه‌وا بارى‌ ته‌عالا فه‌رمان بكات (أقتلوا المشركين كافة) ئه‌وا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌ كافر هه‌ژمار بكرێن! هه‌ر بۆ زانين ماوه‌ى (13) ساڵ قورئان له‌ مه‌ككه‌ قوربانيانى وه‌ك ئه‌مڕۆى موصل و شوێنانى ترى به‌ (أهل الكتاب) داناوه‌و به‌ دوژمنى ئايينى دانه‌ناون‌، به‌ڵكو ئه‌هلى كتابن خاوه‌ن پايه‌و جێگه‌ى خۆيانن، جێگه‌ى ئه‌وه‌نه‌ كه‌ به‌ڕاستى پارێزگارييان لێ بكرێت، جێگه‌ى ئه‌وه‌نه‌ كه‌ گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئايينى ئيسلام له‌سه‌ر حه‌قه‌ ئه‌وا ده‌بێ ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌يان بدرێتێ گوێبستى ئايينى حه‌ق ببن و ده‌رفه‌تيان بدرێتێ تاكو بيربكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ هيچ جێگه‌يه‌كى قورئان دا (أقتلو المشركين كافه‌) نييه‌.

 

(حرب ومعركة وقتال)!

    ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك بۆ ئه‌م ئايه‌ته‌ى (قاتلوا) به‌ (اُقتلوا) دانراوه‌، ياخود ئه‌م فه‌رمووده‌يان كردۆته‌ بنه‌ما (أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله‌ الا الله‌...تد) ديسان پێغه‌مبه‌ر (عليه‌ السلام) نه‌يفه‌رمووه‌: امرت ان أقتل الناس حتى يشهد! ئه‌مانه‌ جياكارى و لێككردنه‌وه‌ نه‌كراوه‌ له‌ نێوان قاتلوا وإقتلوا، وشه‌ى قاتلوا به‌ ماناى جه‌نگ هاتووه‌، جه‌نگيش چه‌ندين جۆرى هه‌يه‌ واته‌" يارى شه‌تره‌نج و پلێسته‌يشنيش جه‌نگن، به‌ڵام جه‌نگێكه‌ هزرى و فكرييه‌، جه‌نگێكه‌ به‌ عه‌قل ده‌كرێت و كۆتايشى به‌مه‌ دێت كه‌ لايه‌نێك له‌سه‌ر لايه‌نێك زاڵ ده‌بێت، ئه‌مه‌ هه‌مووى پێى ده‌گوترێت جه‌نگان (قتال)، هه‌روه‌ها يه‌ك كۆمه‌ڵ ياريمان هه‌يه‌ بۆ نموونه‌" كاراتێ و كۆنگفۆ، ئه‌مانه‌ هه‌مووى جه‌نگن‌، قتاليان پێ ده‌گوترێت، واته"‌ يارى جه‌نگاوه‌رانه‌، ته‌نانه‌ت له‌ نێو بوارى وه‌رزشه‌وانى به‌ يارييه‌ جه‌نگاوه‌رييه‌كان ناسراوه‌، كه‌واته"‌ مه‌رج نييه‌ (قتال) كوشتن (قتل)ى تێدا هه‌بێت،‌ ياريشه‌ به‌ڵام قتالى تێدا هه‌يه‌، ئه‌گه‌ر به‌ كرده‌يى يارى نه‌بوايا چۆن ئۆلۆمپيادى جيهانى دانى پێدا ده‌نا؟ ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتووان به‌ مه‌دالياى زێڕين يان زيوين و بڕۆنزى خه‌ڵات بكرێن، وشه‌ى أقتلوا له‌ قورئاندا نه‌هاتووه‌، وشه‌ى قتاليش به‌شێكه‌ له‌ وشه‌ى جه‌نگ (حرب و معركه‌)، (حرب ومعركة وقتال) ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌به‌شه‌كانى مامه‌ڵه‌كردنى به‌ره‌يى ‌(جبهوي) جه‌نگ له‌ واقيعى خستنه‌ڕووى موسڵمانانه‌و ئه‌وانه‌ى نا موسڵمانن.

 

بۆچوونى توندترين مه‌زهه‌بى ئيسلاميى له‌گه‌ڵ كوشتندا نييه‌

    ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى يه‌زيدى بن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ ئايينيش هه‌ڵگه‌ڕابنه‌وه‌ ياخود مه‌سيحى ئه‌گه‌ر كافر بن و موشرك بن چ كاتێك پيغه‌مبه‌رمان سه‌لام و به‌ره‌كاتى لێبێت هێرشى كردۆته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌و كۆمه‌ڵكوژيى كردوون؟ يان كه‌ى په‌رستگه‌كانيان تێكدراوه‌؟ ئه‌گه‌ر په‌يڕه‌ويش كرابێت كه‌م تێگه‌يشتووان‌ له‌ ئايين نه‌بووبن كه‌سى تر ئه‌و ئيشانه‌يان نه‌كردووه‌، له‌ هيچ شوێنێك پێغه‌مبه‌رمان فه‌رمانى نه‌كردووه‌ په‌رستگه‌يه‌كى نا موسڵمانان تێكبدرێت ته‌نانه‌ت ئاماژه‌شى بۆ نه‌كردووه‌، چجاى كۆشتنيان، ئه‌وه‌تا چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌مان هه‌يه‌ كه‌ باس له‌م كه‌سانه‌ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (من آذى ذميا فقد آذاني) پێغه‌مبه‌ر ده‌يفه‌رموو: ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ جه‌نگدا كه‌وتنه‌ حاڵه‌تێك دوژمن هێرشى كرد به‌رگرى له‌ خۆتان بكه‌ن و كه‌ دوژمن كشايه‌وه‌ جێى خۆى پێويسته‌ كه‌ چوونه‌ نێو شاره‌كانيان ئێوه‌ ئافره‌ت و منداڵ و پيره‌مێرد نه‌كوژن، دار نه‌بڕن، ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌ناو په‌رستگه‌كانى خۆيان دانيشتوون و په‌رسشته‌كانى خۆيان ده‌كه‌ن ئه‌وا نه‌يانكوژن، هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ريان، په‌رستگه‌كانيان تێك مه‌ده‌ن، ده‌ستدرێژى مه‌كه‌نه‌ سه‌ر مافه‌ تاكه‌كه‌سييه‌كانيان، ئه‌مانه‌ هه‌مووى فه‌رمووده‌يه‌و بوونى هه‌يه‌، له‌به‌رچى ئه‌م فه‌رموودانه‌ى ئه‌وان تێگه‌يشتوون به‌ ئايينى هه‌ژمار بكرێت و ئه‌وه‌ى له‌ تۆ نه‌بێت ده‌بى به‌ كافرو به‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ى بزانى و له‌ناوى ببه‌ى؟! ئايا به‌ ڕاستى ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رمان له‌م سه‌رده‌مه‌ بوايا ئايا به‌و كوشتارانه‌ ڕازى ده‌بوو؟ نه‌ك پێغه‌مبه‌رمان به‌ڵكو عومه‌رى كوڕى خه‌تاب ئاماده‌بووايا به‌ هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارى كوشتارييانه‌ ڕازى ده‌بوو؟ به‌داخه‌وه‌ ئێستا خه‌ڵكى ئيسلام ته‌نها به‌ نوێژو ڕۆژوو گرتن و به‌ قورئان خوێندن ده‌زانێت، ياخود ئايينه‌كه‌ زۆر نه‌ناسراو كراوه‌، باشه‌ ئه‌م جۆره‌ خه‌ڵكه‌ كه‌ نه‌زانێت نوێژى نيوه‌ڕۆ چوار ڕه‌كه‌عاته‌! يان نه‌زانێت سوڕه‌تى فاتيحه‌ بخوێنێته‌وه‌، ئايا ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێ فێر بكرێت يان بكوژرێت؟ ئه‌وه‌تا فه‌رمانى كۆمه‌ڵكوژيى له‌سه‌ر موسڵمانانيش دانراوه‌، له‌ هه‌موو ڕێباز (مذهب)ه‌كان توند تر ئيمام ئه‌حمه‌ده‌، له‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر هاتوو كابرايه‌ك نوێژنه‌كه‌ر بوو وه‌ دانى نا كه‌ نوێژ نه‌كه‌ره‌ ( بۆ زانين ئيمام ئه‌حمه‌د خۆى محدثه‌ و خۆى خاوه‌نى مه‌زهه‌به‌) ده‌فه‌رموێت: (العهد الذي بيننا و بينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى وازيهێنا له‌ نوێژ كافره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش حوكمى كوشتنى له‌سه‌ر دانه‌ناوه‌، واته‌" ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كابرايه‌ نوێژى نه‌كرد ئه‌وا (إستتابة) ده‌كرێت، واته"‌ سێ ڕۆژ ياخود سێ هه‌فته‌ يان سێ مانگ، له‌ ژوورێك له‌ شوێنێك داده‌نرێت، كۆمه‌ڵێك زاناى له‌بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، ئينجا زانايانى ده‌روونى بێت يان كۆمه‌ڵايه‌تى ته‌نانه‌ت زانايانى مێژوو، ئه‌مانه‌ هه‌مووى دانه‌ دانه‌ ده‌چنه‌ لاى و گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌ زانست و ئه‌قڵ، تا بيهێنه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه‌وا ئه‌م نوێژه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى دونياو دواڕۆژى خۆيه‌تى.

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved