دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


19/10/2012 06:33:00 ص جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1605

سونەن


ئەوە وەڵامی بوو لۆ كوڕەكەی، وەختی لیێ پرسیی بابە خودا كو پێی كرایە ئەو هەموو دڕكەی قل قل تیژ كا!

 كە لۆی شیكردەوە و تێیگەیاند كە ئەوە جۆرەكە لەو نەزم و قانونەی كە خودای خاوەن قودرەت لەگەڵ دروستكراوەكانی پەیڕەوی دەكا.

هەر ئەو وەختیش پێیگۆ خودا نەزم و قانونی (سننە)ی دیكەشی هەیەو كاتی پێویست ئیشیان پێ دەكا.

لۆیە وەختی باس لە دروستكردنی عارد و ئاسمان و مانگ و زەوی دەكا، باسی كاتیشی تێدا دەكاو دەلێ بە شەش رۆژ خەلقی كردینە. ئیدی ئەگەر لە دروستكردنی ئەو هەموو شتە گەورەو زەبهلاحانە باسی كاتی تێدا كردبی و بە بەشەكی گرنگی دانا بی، دیارە بەپلە كردنی(تدرج) ئیشەكەشی بە گرنگ زانیە، لۆیە باسی ئەویشی لەگەڵ كردیە.

واتە بە پلە ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی كار شتەكی زۆر گرنگ بووە لۆ مانەوە و بەردەوام بوونی هەموو دروستكراوەكانی.

خالەكی گرنگی دی ئەو سونهنانە ئەویش بە زانست مهعمەلەكردنە لەگەلی، واتە دەبی زانیاری تەواوی هەبی لە هەموو بەشەكانی ئەو دروستكراوە هەتا بتانی لۆ ویستەكانی خۆی بیگونجێنی، هەر لۆیەش خودای خاوەن قودرەت كو بەو سوننانە لەگهڵ دروستكراوەكانی ئیش دەكا، دەبی ئادەمییەكانیش هەستیان بە گرنكی ئەو سوننانە كردبی و ئەوانیش بە هەمان شێوە پەیڕەوی سوننەكانی بكەن.

لە هەمووش گرنگتر ئەوەیە ئەو سوننانە تەماشای گوزەرانی و ناسنامە و رەگەزی هیچ كەس ناكەن و فەرق و جیاوازی لۆ كەس ناكەن، بەڵكو لۆ هەمووان وەكی یەك خۆیان بە دەست دەدەن واتە لۆ جولەكە و دیان و ئیسلامیش نەفسی شتن.

ئەگەر چاو بگێڕین بەو هەموو داهینانەی كە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەم كە بە چەرخی شەمەندەفەرو كارەبا و تا چوونە ناو مانگ كە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە هەمووی لەو كات و ساتە دەستی پێكردووە كە ئادەمییەكان دیدی خۆیان لۆ زانیاری و زانست گۆڕی بەو جۆرەی كە باسمان كرد، ئەوجا توانیان ئەو ئیسراحەت و خۆش گوزەرانییە بیننە ئارا.

ئەوجا ئافەرین لۆ ئەو كەسە یا ئەو كومەڵگەیە یا ئەو میللەتەی كە پێشتر ئاشنایی هەبووبی لەگەڵ ئەو سونەنانەو بە باشترین جۆر لۆ خۆی (توظیف) كردبی و سودی لێ دیتبی بەخێرا خۆی خەڵكیشی ئاسوودە كردبی.

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved