دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


19/10/2012 06:31:00 ص جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1200

هێلین بناسن!


كچهكی ئهمریكی، ساڵی 1880 له ویلایهتی ئهلاباما لهدایك دهبی، پاشی 18 مانگی عومری به نهخۆشی(التهاب السحایا) چاو و گێ و زمانی لهدهست دهدا، واته كهڕ و كۆر و لاڵ دهبی، وەختی كە فام دەكا بە هیچ جۆرەك پەیوەندی نییه لەگەڵ دەوروبەری، چونكە نه چاوی ههیه، نه گێ، نه زمان، ئەوجا هەست دەكا دونیا چەند تەسك و تاریك و بی ئارامە، پاشان خێزانهكهی مامۆستایهكی لۆ دابین دهكەن، لە رێی وی كە شتی لەناو لەپی دەنووسی پەیوەندی دروست دەكا لەگەڵ دەرێی خۆی و دواییش لەگەڵ گشت دونیا.

لۆی دەردەكەوی كە دونیا زور لەوەی گەورەترە مروڤ بتوانی تەنها بە دیتنی چاوەكانی سەریی (احاطە)ی پێ بكا بەڵكو دەبی چەندەها ئامرازی دیكەی هەبی هەتا هەست بەو هەموو شتانە بكا و لەگەڵی بژی، دوای چەندەها تاقیكردنەوە لۆی دەردەكەوی سەرچاوەی گشت ئەو ئامرازانە دەروونیتی، ئەوجا ئەگەر ئەو دەروونە بەجوانی رایگرتبی ئەوە هەموو شتەكانی كە ئەو هەستی پی دەكا جوان دەیبینی، ئەگەر بەخراپیش ئیشی لەسەر كردبی ئەوە هەرچی هەیە بە خراپ دەبینی، لەبەر هەندێ دەست دەكا بە گەشەدانی لایەنە باشەكەی دەروونی و هێزو تاقەتەكی زۆر لە خۆی بە دی دەكا، هەتا وەیلێدێ له تهمهنی 23 ساڵیدا بە ههشت زمان قسان بكا و دەیەها كتێب بنووسی زۆران دەوڵەت سەردان بكا و سەدان كۆڕو محاضرە سازبدا تەنها لۆ چاككردنی گوزەرانی كۆرو كەم ئەندامان (لەهەولێریش خەستەخانەی هێلینا بە ناوی وییە).

یهك لهقسه جوانهكانی ئهو كچه دهڵێ: ئهوكاتهی كه رۆژ ههڵدێ تیشكهكهی لهسهر مێزی ژووری من دهدا، جوانترین ههستی پێ دهكهم، وهكو ئهو پیاوه نیمه كه تهماشای ئاسمان دهكا رۆژیشی لهناو دهبینی بهس به چاوی زانیاری و كهش و ههوا تهماشای ئاسمان دهكا و هیچ جوانيی لێ بە دی ناكا، هێلین كیلهر راست دهكا كه ناوی ئهو كچهی بووە.

 بهڵێ دهبێت له دهروونی مرۆڤ ئامێر و ئامرازی دیكه ههبی نهك جوانی ببینی بهڵكو ههستی پێ بكا، نهك گێی له دهنگ ببی بهڵكو ههستی پێ بكا، كاتێك مرۆڤهكان ئهو ئامرازانهی دهروونی خۆیان به ئیش هێخست، وهكو خۆی ئهو ئامرازه ئیشی كرد ئایا دهبی ئهوانهی كه گێیان لێی دهبی، یان ئهوانهی كه دهیبینن دیدیان (رؤیە) یان لهبۆی نهگۆڕێ؟ ئهوجا ئایا دهبی فێڵ له چاوهكان و گێیهكان و ههستهكانی دهرهكیيان نهكرابی؟ ئهوجا دهبی بهو چاوه فێڵ لێكراوه و بهو گێیه فێڵ لێكراوه سهیری خۆیان و سهیری غهیرەیان پێ نەكردبی؟ ئهوجا ئەگەر ئهمه ئهوها فێڵمان لێ كرابی ئايا دهبی ئامرازهكانی دهرونیشمان لەو حاڵە رانەهاتبی؟ ئهویش بهو چاو و بهو گێیه فێڵ لێكراوه ههست بكا؟ ئهو وهختی ئهمه چ نهوعه مرۆڤهكمان لێ دهردهچی؟ ئایا ئهو وهختی هەستەكانمان هی خودی خومانە یا هی كەسانی ترە؟

ئهگهر پێمانكرا دهروونمان و ههستهكانمان قوتار بكهین و دهرباز بكهین لهو كاریگهرییه دهرهكییانهی كه كاریان تێ كردینه، ئايا دهبی ئهو كاته دیدمان لهبۆ شتهكان نهگۆڕێ؟

جارەكی عیسا پێغهمبهر خۆی و برادهرهكانی بهلای گوفهكەكی دادهچن، كهلاشی مهڕهكی دهبینن، پێغهمبهر عیسا به هاوهڵهكانی دهڵێ:

چۆن ئهو كهلاشه دهبینن بهو جۆر بۆمی باسكهن.

یهكێكیان دهڵێ: روخساری چهند ناشیرینه، ئهویدیكهیان دهرێ بۆنی چهند ناخۆشه، ئهوانی دیش ههر یهكهیان ئهو لایهنهی كه خۆیان دهیبینن باس دهكەن، بهس به داخهوه ههموویان رواڵهته ناشیرن و قێزهونهكهی باس دهكهن، له ئهخیریان كه ئهوان بێدهنگ دهبن دهرێ ئهدی لۆ باسی ددانهكانیتان نهكرد كه چهند سپی و جوانه‌‌!

دیاره ههر وهختهكی كه مرۆڤ تانی دهروونی دهرباز بكا له هۆكاره خراپهكانی دهرهكی واته كاریگهرییهكانی سهر چاو و گێ و ههستهكانی تر ئهوكاتی دید و (رؤیە)ی بهرامبهر زۆربهی شتهكان دهگۆڕێ ئهگهر لو ههموویان نهگۆڕێ.

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved