09/07/2012 07:43:00 ص
جار خوێندراوه‌ته‌وه
1084
كێشه‌و خاوه‌نه‌كه‌ى! يان كێشه‌و چاره‌سازى
له روانگه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى مرۆڤ بۆ كێشه ته‌نها دوو ديد هه‌يه: يه‌كێكيان به ئه‌رێنى (ايجابي) سهيركردنێتى، که له گه‌ڵ پێكهاتنى كێشه بير له چاره‌سازى بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ى ديكه‌يان به نه‌رێنى (سلبى) سه‌يرى بكرێت و ويستى چاره‌سازى تێيدا بمرێندرێت، و له كۆتادا ئه‌و زاڵ ببێ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى.
لۆ ئه‌وه‌ى زانستيانه سه‌يرى هه‌ر كێشهيهك بكرێ چه‌ند خاڵهك هه‌يه ده‌ستنيشانى ده‌كه‌ين:
1- هه‌ستكردن به كێشه به چ ديد و تێڕوانينهك ته‌ماشاى كێشه ده‌كرێت؟
2- ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه له‌سه‌ر گيروگرفتهكان به شێوه‌يه‌كى زانستييانه.
3- له‌دواى توێژينه‌وه، چه‌نده‌ها چاره(حل)ی له بۆ دابنرێ.
4- توێژينه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و چارانه ده‌كرێت، كه كێهانيان گونجاو (انسب) ترن له‌بۆ چاره‌ى ئه‌و كێشه‌يه يان ئه‌و گرفتهيهى.
5- ئه‌و چاره‌يه داده‌به‌زێنرێ (تنزيل) ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌يه‌ى كه هه‌يه.
6- به‌دواداچوونى لۆ ئه‌نجامه‌كانى ده‌كرێت.
بوونى كێشه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه نييه كه ئه‌و ئينسانه به هه‌ڵه داچووه، ئیننه‌ما كێشه يه‌كێك له‌و پاڵنه‌ره به قووهتانهيه وه‌له ئينسان ده‌كا كه له‌بۆ به‌هه‌شتى بچى، هه‌ست به‌وه‌ى بكا ئه‌وه‌ى كرديتى، يان ئه‌وه‌ى كرايه پێداچوونه‌وه ده‌وێ.
به تێڕوانين(رؤية)ى ئينسانهكهى لۆ كێشه‌كه.. كێشه‌كه ده‌گۆڕێ، ئه‌و ئينسانه له خود(ذات)ى خۆى له ناخى خۆى به زانين(معرفة) و رۆشنبيرىزانست و درككردن و تێگهيشتنو ئه‌زموونه‌كانى ژيان ئه‌وانه هه‌مووى ده‌بنه زه‌مينه له‌بۆ تێڕوانين(رؤية)ى ئينسانهكهى، ئايا (رؤية)ى ئينسانهكه له‌بۆ كێشه نه‌رێنى يان ئهرێنيى-ه، تێڕوانينيان له‌بۆ كێشه واده‌كا كو مامه‌ڵه له‌گه‌ر كێشه‌که ده‌كه‌ن)؟
له رۆژگارى ئه‌وڕۆماندا كێشه ئه‌وه‌نده زۆر بووه بوويته به‌شێك له ژيانماندا، لۆيهش خه‌ڵكى چه‌نده‌ها بيرۆكه‌ى جياوازيان هه‌يه لۆ چۆنيه‌تى ره‌فتار له‌گه‌ڵ خۆيان و يه‌كترى بكه‌ن له كاتى دروست بوونى كێشه و چۆنيه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى:
1- هه‌يانه ده‌ڵێ: : بوونى كێشه هه‌لێكه (فرصة)، واته كاته‌ك كێشه‌ى به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه له هه‌مان كاتدا واى ده‌بينى كه هه‌لێكى تێدايه، جا زيره‌كى ئه‌و وا ده‌كات كه چه‌ند سوود له‌و كێشه‌يه وه‌ربگرێ و به قازانجى خۆى كۆتايى پێ دێنى.
2- هه‌شيانه ده‌ڵێ: : به جۆر و ئاستى كێشه، خۆم ده‌ناسم!
3- هه‌شه ده‌ڵێ: : ئه‌وكات من هه‌ست به كه‌سايه‌تى خۆم ده‌كه‌م كه له كێشه‌ى خه‌ڵكانى تر(غهيره) بژيم، كامهرانيشم له‌وه دايه كه بتوانم بۆى چاره بكه‌م.
به‌ڵام له هه‌مووى گرنگتر ئه‌و كه‌سه‌يه كه ژيانى خۆى ته‌رخانكردبێت لۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گيروگرفتهكانى خه‌ڵكى، هه‌رده‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى له پێناو شتێكه و ئاسووده‌يى ئه‌ويش له ئاسووده‌كردنى گشت خه‌ڵكى سه‌ر زه‌مينه.