دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


14/09/2011 02:15:00 ص جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1350

ته‌رتيبى نزول حه‌ره‌كه‌ى ئيمانيیه‌ ‌بۆ چاره‌‌كردنى کێشه‌کان



قورئان له‌‌ (23) ساڵ دابه‌زييه‌، روئيه‌ى قورئانى ئه‌نواع روئيه‌ هه‌يه‌، روئيه‌ى تاريخى و  روئيه‌ى حه‌ده‌ثى هه‌يه‌، روئيه‌ى مه‌كانى هه‌يه‌، ئه‌وه‌ هه‌مووى له‌بۆ قورئانه‌، مه‌سه‌له‌ن روئيه‌ى زه‌مانيى ئه‌وه‌يه‌: كه‌ قورئان به‌شه‌و يان به‌ رۆژ هاتيته‌ خوارێ، له‌ رمضان هاتته‌ خوارێ، له‌
ذى الحجة هاتته‌ خوارێ، ته‌وزيعى زه‌مه‌ن له‌ ناو قورئان ساڵه‌، مانگه‌، رۆژه‌، ده‌قايقه‌، ئه‌وه‌ پێيده‌گوترێ ته‌نزيلى زه‌مه‌نى. ئه‌وجه‌ زه‌مه‌نى قورئان ئه‌وها ته‌عريفيان كردييه:‌ به‌ ‌(13) ساڵ له‌ مه‌ككه‌ دابه‌زييه‌، (10) ساڵيش له‌ مه‌دينه‌ دابه‌زييه‌، هه‌ردوك جه‌مع بكه‌ن ده‌بته‌ بيست و سێ(23) ساڵ، ئه‌وانه‌ ته‌عريفى ته‌رتيبى نزوليان كردييه‌ به‌ زه‌مه‌ن. ئێمه‌ ته‌رتيبى نزولمان هه‌يه‌ به‌ مكان، مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه‌ له‌ مه‌کكه‌ى هاتته‌ خوارێ، له‌ جه‌به‌ل نور، ئه‌وه‌ له‌ جوحفه‌ى هاتته‌ خوارێ، ئه‌وه‌ له‌ صه‌فاو مروه‌ هاتته‌ خوارێ، ئه‌وه‌ له‌ناو به‌يت هاتته‌ خوارێ، ئه‌وه‌ له‌ مدينه‌ هاتته‌ خوارێ، ئه‌وه‌ له‌ به‌ينى خروجى پێغه‌مبه‌ر له‌ مه‌كکه‌ له‌بۆ مه‌دينه‌ ئه‌و وه‌ختى هاتته‌ خوارێ، ئه‌وه‌ پێيده‌گوترێ ته‌قسيمى ته‌رتيبى مه‌كانيى له‌بۆ دابه‌زينى قورئان.

ته‌رتيبه‌كی دیكه‌ هه‌يه‌ ئه‌ويش ته‌ريبى حه‌ده‌ثى پێده‌گوترێ، أو ته‌رتيبى ئيمانى،  ئه‌ويش ئه‌و سێيه‌ هه‌مووى ڕه‌بط بكرێ به‌چ؟ زۆرجار باسمان كردييه‌ مه‌سه‌له‌ن بارى ته‌عالا به‌حسى ئافره‌ته‌ك ده‌كا ئيشكالى هه‌يه‌ له‌ گه‌ڵ مێردى خۆى، بارى ته‌عالا ئه‌و ئيشكالييه‌ته‌ى ته‌سجيل ده‌كات و له‌بۆ پێغه‌مبه‌رمان نه‌قل ده‌كا، ئيذه‌ن بارى ته‌عالا حه‌ده‌ثى ئه‌و ئافره‌ته‌ى نه‌قل ده‌كا له‌بۆ پێغه‌به‌ر وه‌كو حاله‌ته‌ك ئيمانيى، نه‌ك وه‌كو حه‌ده‌ثه‌ك زه‌مانيى، ژن و مێرده‌ك موشكيله‌يان هه‌بووه‌و پێغه‌مبه‌ر لۆى عيلاج كردينه؟‌ نه‌خێر، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ ئيمانى نه‌گه‌يشتبا ئه‌و مسته‌وايه‌ى شه‌كواى نه‌ده‌كرد (تشتكى الى الله‌) (قد سمع الله‌ قول التي تجادلك في زوجها و تشتكي الى الله‌ والله‌ يسمع تحاوركما)، ئه‌گه‌ر ئيمانى ئافره‌ته‌كه‌ى نه‌گاته‌ ئه‌و مسته‌وايه‌ى شه‌كوا له‌كن خوداى ناكا، ده‌ى چاكه‌ شه‌كواكردنى ئافره‌ته‌كه‌ى له‌كن خواى، شه‌كوا نه‌كردنى له‌ كن مێردى له‌كن پێغه‌مبه‌رى ئه‌وه‌ ئاسته‌كى ئيمانيى موعه‌ييه‌نه‌‌، كه‌ ئيمانى به‌ خواى هه‌يه‌، ئه‌و ئاسته‌ ئيمانه‌ مه‌ڕته‌به‌كه‌ له‌ مه‌ڕاتبى ئيمان، فه‌ بارى ته‌عالا حه‌ده‌ثه‌كه‌ى نه‌قل ده‌كا له‌بۆ پێغه‌مبه‌ر، مه‌شهه‌ده‌ ته‌صويرييه‌كه‌ى نه‌قل ده‌كا له‌بۆ پێغه‌مبه‌ر، مه‌قسه‌دى ئه‌وه‌يه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئيمان گه‌يشته‌ ئه‌و ئاسته‌ى وه‌كو ئى ئه‌و ئافره‌ته‌ى بارى ته‌عالا يه‌كسه‌ر گوێى لێ ده‌بى، مه‌وضوعه‌كه‌ى له‌بۆ حه‌ل ده‌كا.

عوله‌ماكانمان(خوا عه‌فويان كا) هه‌ستاينه‌ ده‌رێن ئافره‌ته‌ك موشكيله‌كى هه‌بووه‌، كه‌ هاتته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى موشكيله‌كه‌ى لۆ حه‌ل كرايه‌، به‌حسى ئه‌وه‌ى ناكا مسته‌واى ئيمانيى ئه‌و ئافره‌ته‌ى، ئه‌و ئافره‌ته‌ بارى ته‌عالا موباشير ته‌ده‌خول ده‌كا له‌بۆ عيلاجكردنى موشكيله‌که‌‌ى، ئه‌وجا حه‌ده‌ثه‌كه‌ى نقل ده‌كا له‌بۆ پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام).

ئيذه‌ن ته‌رتيبى نزولى قورئان به‌ زه‌مانيى و به‌ مه‌كانيى نييه‌، حه‌ده‌ثييه‌، حه‌ده‌ثه‌كه‌ موڕته‌بيته‌ به‌ حه‌ره‌كه‌و ئه‌نشيطه‌ى مه‌جموعه‌ك مؤمنين له‌ زه‌مان و مه‌كانه‌كى موعه‌ييه‌ن.

ئيذه‌ن ته‌عريفى ئێمه ‌له‌ بۆ ته‌رتيبى نزول، حه‌ڕه‌كه‌ى ئيمانيى جه‌معه‌ك له‌ مؤمنين به‌ قياده‌ى پێغه‌مبه‌رى له‌بۆ موعاله‌جه‌كردنى هه‌موو وه‌قائيعى ده‌وروبه‌ريان به‌ واسيطه‌ى ئيمان، ئيمان ئه‌وها ته‌عريف ده‌كرێت كه‌ ته‌رتيبى نزول به‌ ته‌حويلى فيطڕه‌ به‌ مه‌جموعه‌ حه‌ڕه‌كاته‌كى داخيليى قه‌لبيى له‌بۆ واقيع كه‌ ده‌بته‌ ئيمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و فيطره‌ى كه‌ ده‌ستى پێده‌كاتن تغيركردن له‌به‌ره‌و پێشچوون، له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كا سه‌بر سه‌بر زياد ده‌بى ئه‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ ئاسته‌ك ئه‌و ئيمانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ده‌بته‌ موحسين، بارى ته‌عالا ريعايه‌تى ئه‌و زيادبوونه‌ى كردييه‌ له‌ سفره‌وه‌ سه‌بر سه‌بر ‌به‌سه‌ر كه‌تييه‌ لۆ؟ سوننه‌تى خواى له‌ هه‌موو خه‌لقى ئه‌وه‌يه ‌شت له‌ گچكه‌وه‌ له‌بۆ گه‌وره‌، له‌ به‌سيطه‌وه‌ له‌بۆ موعه‌قه‌د، له‌ سفره‌وه‌ له‌بۆ مه‌راحيلى پاش خۆى، فه‌ لۆیه‌ بارى ته‌عالا بيست و سێ(23) ساڵ ريعايه‌تى ئه‌وه‌ى كردييه‌ كه‌ فيعله‌ن ئه‌و جه‌معه‌ موباره‌كه مؤمنه‌‌، له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێبكا له‌بۆ به‌رز، له‌ گچكه‌ له‌بۆ موعه‌قه‌د، فه‌ لۆیه‌ زۆرجار گوتيتمان هه‌ركه‌سه‌ك بيه‌وێ ببته‌ مؤمن ده‌بى به‌و ته‌رتيبه‌ى دابچى، ئيذه‌ن ته‌رتيبى نزول له‌لای ئێمه‌‌ ئێكسپايه‌ر نه‌بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (23) ساڵ قورئان ئه‌وها دابه‌زييه‌.

ئه‌مه‌ كه‌ ده‌رێين بيست و سێ ساڵ قورئان دابه‌زييه‌ ته‌ده‌خولى ره‌ببانيى موباشير بووه‌ له‌بۆ ئه‌و مه‌وضوعه‌ى، به‌ چ؟ به‌ ريعايه‌تى حه‌ڕه‌كه‌ و ئه‌نشيطه‌ى ئه‌و مه‌جموعه‌ مؤمنه‌ وه‌كو منداڵه‌ك ته‌شبيهـ نه‌بى هه‌ر له‌ سه‌عاتى يه‌كه‌م كه‌ ده‌كه‌وته‌ ناو ڕه‌حمى داكى به‌ گه‌شه‌كردن دا ده‌ڕوا هه‌تا له‌دایک ده‌بى، كه‌ له‌دایک  بووه‌ له‌ سفر ده‌ستى پێ نه‌كردييه‌، نه‌ء له‌ ره‌حمى داكى مه‌وجود بووه‌، ده‌ى چاكه‌ پاشى‌ ويلاده‌ ده‌ست ده‌كا به‌ رۆيشتن، به‌ گه‌وره‌بوون سه‌بر سه‌بر، هيچ وه‌خته‌ك گه‌شه‌ى ئه‌و منداڵه‌ى رانه‌وه‌ستايه‌، له‌و وه‌خته‌ى كه‌تيته‌ ناو ره‌حمى داكى هه‌تا وه‌فات ده‌كات.

ته‌رتيبى نزولى قورئان ريعايه‌تى ئه‌وهه‌موو مه‌راحيله‌ نه‌وعييانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و منداڵه‌ ده‌گاته‌ مه‌نزلى ئه‌خيرى.

ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌رتيبى نزول نه‌ پێغه‌مبه‌رمان عليه‌ السلام و البركات ده‌ستى تێدا نه‌بووبى، ئه‌وه‌ ئه‌مينى سه‌ر عارد بووه‌، نه‌ ره‌سولى عاسمان كه‌ جبريله‌ عليه‌ السلام ده‌ستى تێدا نه‌بووبى، ئيذه‌ن ئه‌وه‌ى ته‌حه‌كوم به‌وه‌ى ده‌كا خودايه‌ (جل جلاله‌)، خوداش ريعايه‌ى سوننه‌ى ته‌كوينى ئيمانى ئه‌و جه‌معه‌ى ده‌كا.

چاكه‌ ئه‌گه‌ر قه‌ضيه‌ك ئى خوداى بووبى، عيلاقه‌ى به‌ ئه‌مينى سه‌ر عارد و ئه‌مينى ئاسمان نه‌بووبى، ئيذه‌ن ئه‌وه‌ وه‌حييه‌، ئه‌و ته‌رتيبى نزوله‌ وه‌حييه‌، هه‌ر وه‌خته‌كيش به‌ قه‌ناعه‌تى ئێمه ‌بووه‌ وه‌حى ئيكسپايه‌ر نابى، ئيذه‌ن هه‌ر زه‌مانه‌ك له‌ هه‌ر زه‌مانه‌ك له‌ هه‌ر مه‌كانه‌ك هه‌ر جه‌معه‌ك ويستيان ببنه‌ مؤمن ده‌بى به‌ نه‌فسى ته‌رتیب دابڕۆن، به‌ نه‌فسى ته‌سه‌لسول و سككه‌  دابڕۆن، ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر پێيدا ڕۆيشتييه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وها نه‌ڕۆن ته‌جزيئه‌ى لێ دروست ده‌بى، به‌ڵێ فيطڕه‌ حه‌ره‌كه‌ى ده‌كا، به‌س كه‌ فيطره‌ حه‌ڕه‌كه‌ ده‌كا گه‌شه‌و نمووى ئه‌و فيطڕه‌يه‌ كه‌ ته‌حويل ده‌بوو له‌بۆ ئيمان گه‌شه‌و نمووه‌كى سه‌ليم نييه‌، گه‌شه‌و نموو ده‌كا به‌س ته‌ندروست نييه‌، مه‌سه‌له‌ن: ئه‌مه‌ شير بده‌ينه‌ منداڵى، طاقه‌و ڤيتاميناتى ئه‌و شيره‌ى بچته‌ يه‌ك جێى ئه‌و منداڵه‌ى، ئه‌گه‌ر به‌س بچته‌ ناو ده‌ستى، منداڵه‌كه‌ سه‌بر سه‌بر ده‌ستى گه‌وره‌ ده‌بى، مه‌سه‌له‌ن گه‌وره‌ ده‌بى عومرى ده‌گاته‌ په‌نجا شێست ساڵ، ده‌سته‌كى ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ كه‌ پێی هه‌رنه‌گيرێ، عيلمه‌ن جسمه‌كى زۆر گچكه‌ به‌ قه‌د نيو مه‌تر، ياخود ئه‌و طاقه‌يه‌ هه‌موو بچته‌ مێشكى ئه‌و ئينسانه‌ى، سه‌ركى ئه‌و ئينسانه‌ى، ده‌ماغه‌كى گه‌وره‌و سه‌ركه‌كى گه‌له‌ك گه‌وره‌، جسمه‌كى زۆر گچكه‌‌، كه‌ نيو مه‌تره‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌رتيبى نزول ريعايه‌ت نه‌كرا ئه‌وهابوو، ‌فه‌ لۆیه‌ ئوممه‌ى ئيسلامى پاشى پێغه‌مبه‌رمان عليه‌ السلام و البركات كه‌ دروست بووينه‌ وه‌ك ئه‌هلى ئيمان به‌ موشه‌وه‌هى دروست بووينه‌، چونکه‌ نه‌يانتانييه‌ كه‌ ئه‌و خيلافه‌ته‌ى مه‌طلوبه‌ و خودا طه‌له‌بى كردييه‌ له‌ به‌شه‌ر بتوانن قائيم بن به‌و خيلافه‌ته‌ى له‌سه‌ر عارد، ليێ مه‌سه‌له‌ن تأريخى ئوممه‌تى موسڵمانان بخينى مودده‌ته‌كى زۆر به‌ قيتال مه‌شغول بووينه‌، عيلمه‌ن له‌ولاى ئيمانيان ضه‌عيف بووه‌، مودده‌ته‌كى زۆر به‌ ته‌صه‌وف مه‌شغول بووينه‌، له‌ولاى ئيمانيان ضه‌عيف بووه‌، له‌ مه‌وضوعى قيتال نه‌يانتانييه‌ قيتال بكه‌ن موته‌صه‌وف بووينه‌، مه‌سه‌له‌ن مودده‌ته‌ك به‌ فه‌لسه‌فه‌ مه‌شغول بووينه‌، ئيمانيان هه‌ر له‌بير چووه‌، مودده‌ك به‌ مه‌نطيق مه‌شغول بووينه‌، من به‌حسى مودێلاتى عه‌صرى ئيسلام ده‌كه‌م.

مه‌سه‌له‌ن پێش نۆهه‌ته‌كان ئه‌گه‌ر له‌ بيرتان بى مه‌وضوعى عاله‌مى ئيسلامى به‌ جيهاد مه‌شغول بوو، هه‌موو جێيه‌ك ئيعلاناتى جيهادو لافيته‌ى جيهادو ديعايه‌ى جيهادو ده‌ى پاشى زه‌مانى ئه‌فغانستان و پاكستان ئه‌وانه‌، ئه‌فغانستان كه‌و‌ت مۆدێلى جيهاد نه‌ما! ئێستا ئه‌صڵه‌ن كه‌ليمه‌ى جيهاد به‌حس ناكرێ، كه‌ليمه‌ى جيهاد به‌حس ناكرێ كه‌ليمه‌ى قيتال هه‌ر به‌حس ناكرێ. ئه‌وه‌ى قه‌ديمه‌ن ده‌يگۆ قيتال و فلان و فلان، مؤسسينى جيهادو قيتال وه‌كو عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان و وه‌كو مه‌جموعه‌ى ميسڕى جه‌ماعه‌ى ئيسلاميى، وه‌كو عبود الزمر و ئه‌وانه‌ كه‌ ئێستا له‌ سجن به‌ردراينه‌، ده‌ڵێن ئه‌مه‌ غه‌ڵه‌ت بووينه‌، عيله‌مه‌ن ئه‌وان مؤسسى مه‌دره‌سه‌ى ته‌كفير و هيجره‌و كوشتن و بڕينو ئه‌وانه‌يان دانايه‌.

چاكه‌ هه‌ر زه‌مانه‌ك ئيذه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌شه‌ى ئيمانيى طه‌بعى نه‌بوو وفقى ته‌رتيبى نزولى قورئانيى ئه‌و حاله‌تانه‌ دروست ده‌كا كه‌ ئێستا مه‌وجوده‌ له‌ ساحه‌ى ئيسلام، تاريخى موسلمين له‌ پاشى پێغه‌مبه‌رى به‌و نه‌وعه‌ى هاتييه‌.

لۆ ئه‌مه‌ سێ خه‌ليفه‌مان به‌ كوشتن كوژراينه‌؟ يه‌ك خه‌ليفه‌مان وه‌فاتى كردييه‌، عيلمه‌ن ئه‌ويش ده‌رێن ژه‌هر خوارد کرايه‌، ئيذه‌ن ته‌رتيبى نزول ئه‌و مه‌طلوبه‌ له‌لای ئێمه‌‌.

 

 

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved