دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


14/09/2011 02:14:00 ص جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1882

(قرطاسه، فورقان، قورئان، ذكر، نور)
تێگه‌یشتن بۆ قورئان له‌ئاستی تێگه‌یشتنی ئینسانه‌کانه‌ بۆی


ئه‌و قورئانه‌ى ئێستا له‌ خزمه‌تينه‌، ئه‌و وشانه‌ى پێغه‌مبه‌رمان (عليه ‌السلام والبركات) ده‌رى ده‌بڕى به‌ناوى په‌يام يان قورئان ئه‌وه ‌هه‌مووى گوازراوه‌ى كۆمه‌ڵه ‌بابه‌تێكه ‌له‌ئاسمانه‌وه جبريل وه‌ك خۆى هێناويه‌تييه‌ ‌خواره‌وه‌، پاشان پێغه‌مبه‌رمان (عليه ‌السلام) گواستۆته‌وه‌ ‌لۆ پيت و ده‌نگ، به‌نمونه‌" سوڕه‌تى (الفيل) كه‌‌‌ پيت و ‌وشه‌يه‌ بيته ‌ڕسته‌، (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ) له ‌كۆتايى (فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ) ڕسته‌ى يه‌كه‌م له‌گه‌ڵ رسته‌ى دووه‌م ئه‌وه‌ هه‌مووى وشه‌و پيته ‌له‌زارى موباره‌کی پێغه‌مبه‌رمان (عليه ‌السلام) ده‌رچووه‌، لۆ زانيارى كه ‌أية له‌ ئاسمان دێته‌ خوارێ هه‌مووى به‌رجه‌سته‌يه‌ (موجه‌سه‌ماته‌)، هه‌موو راستييه‌، جبريل به‌و جۆره‌ى هێناويه‌تييه‌ خواره‌وه ‌نه‌ك پيت و وشه‌، پێغه‌مبه‌ر (عليه ‌السلام) هێزى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ ئه‌و به‌رجه‌ستانه‌، ئه‌و ڕووداوانه‌ هه‌مووى بگوازێته‌وه‌و به‌وشه‌كان ديارى بكات، ئه‌وه‌ پێناسه‌يه‌كى قورئانه‌.

قورئان جۆره‌ها پێناسه‌ى هه‌يه‌" قورئانمان هه‌يه‌ په‌ڕاوه‌(قرطاس) كه‌ پيته‌كان له‌ زارى پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (عليه ‌السلام) ده‌رچووه‌ و ‌نوسراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێته ‌(قرطاس).

هه‌ر بابه‌ته‌ك له ‌قورئان كه ‌داده‌به‌زى، له ‌بيدايه‌ته‌كانى شتێك چاره‌سه‌ر ده‌كات پێی ده‌گوترێت كيتاب.

هه‌ر بابه‌ته‌ك له ‌كيتاب گوازراوه ‌له‌ بۆ ئه‌رزى واقيع پێى ده‌گوترێت قورئان .

هه‌ر ئينسانه‌ك ‌تێگه‌يشتنى لۆ قورئان له‌ئاسته‌كى دیاریکراو بوو پێیده‌گوترێ (ذكر).

قورئان ئاستى خۆى هه‌يه‌، له‌ئاستى نور تێى بگه‌ى پێى ده‌گوترێت نور، له‌ئاستى دياريكراو تێگه‌يشتى پێى ده‌گوترێت فورقان، ئه‌وانه‌ هه‌مووى تايبه‌تمه‌ندێتى كه‌سه‌كانه‌ له‌ ناوقورئان دا، صوحوف به‌چ ده‌گوترێ؟ ئه‌وه‌ لايه‌نه ‌مێژووييه‌كه‌يه ‌له ‌نووسراو، واته‌" بڵێين كۆمه‌ڵه ‌بڕيارێكه ‌بارى ته‌عالا له‌ بۆ گه‌لانى پێشوو داينايه‌، وه‌كو منداڵه‌كانى ئاده‌م كه‌ چۆن به‌شه‌رع مامه‌ڵه‌ بكه‌ن؟ ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵه ‌بڕياره‌كى‌ كۆنه هه‌بووه، نمونه‌" له‌ بۆ موسا  (عليه ‌السلام) ته‌وڕات هاتييه ‌بڕيارى دیكه ‌هاتييه ‌جگه‌ له‌وى وه‌رگيرايه‌، له‌ بۆ موسا نوێكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ئاده‌م (عليه‌ السلام) له ‌بۆ نوح مايه‌ له ‌بۆ فلانى مايه‌، له ‌بۆ موسا نوێكرايته‌وه‌، ئه‌و وه‌ختى پێى ده‌ڵێن صوحوف، واته‌" ئه‌وانه ‌هه‌مووى جياوازييان هه‌يه‌.

 

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved