دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


14/09/2011 02:10:00 ص جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1553

فه‌رمانى كردووه‌ فه‌رمووده‌ نه‌نووسرێته‌وه‌... له‌ عومرى مه‌كکه‌یدا پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام) حه‌ديثی نييه‌


 له‌ ته‌عريفى حه‌ديث به‌وشێوه‌يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (عليه‌ السلام والبركات)، فعل و قه‌ول و ته‌قريريتى:
فعل واته‌" كرده‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام والبركات).
قه‌ول واته‌" كه‌ليماتى پێغه‌مبه‌رمان(عليه‌ السلام والبركات)، .
ته‌قرير واته‌"  رازيبوونى (إقرارى) پێغه‌مبه‌رمان كرابى(عليه‌ السلام والبركات).
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (عليه‌ السلام والبركات) له‌ به‌رامبه‌ر شتێك ده‌نگى نه‌كردبى ئه‌ويش به‌ حه‌ديث ئيعتيبار كرايه‌.
ئه‌وانه‌ هه‌موو چالاكى ده‌ره‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رن(عليه‌ السلام والبركات)، ئه‌دى چالاكى ناوه‌وه‌ى؟ بارى ته‌عالا وه‌كو مامۆستايه‌ك باسى ده‌موچاوى پێغه‌مبه‌رى ده‌كا، ده‌موچاوى پێغه‌مبه‌رمان فرمانه‌ (فعله‌)، نه‌ قه‌وله‌ نه‌ ته‌قريره‌، بارى ته‌عالا له‌ قورئان وێنه‌ى گرتووه‌و باسى ده‌كا، (ولعلك باخع نفسك) ئه‌وه‌ هيچيه‌ك له‌ ته‌عريفى حه‌ديث مه‌وجود نييه‌، ئيذه‌ن حه‌ره‌كاتى داخلى پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام والبركات) كه‌ قورئان ئه‌وه‌نده‌ رۆشنايى خستۆته‌ سه‌ر با‌س نه‌كرايه‌.
ئايا فيعله‌ن هه‌ر حه‌ره‌كه‌كى ئينسانى له‌ ده‌ره‌وه‌ گوزارشتى 100%ی ناخى ئينسانه‌كه‌يه‌؟ له‌ جه‌وابدا نه‌خێر، كه‌واته‌" ئه‌و ته‌عريفه‌ى كه‌له‌بۆ سوننه‌ كرايه‌و كه‌ ده‌ڵێن‌: فعلى پێغه‌مبه‌ره‌، قه‌ولى پێغه‌مبه‌ره‌، ته‌قرير يان ئيقرارى پێغه‌مبه‌ره‌ (عليه‌ السلام والبركات)، ئه‌و سێيه‌يه‌، حه‌ديث هاتييه‌ ئه‌وانه‌ هه‌موو لۆ ئێمه‌ى نه‌قل ده‌كا به‌ ته‌عريفى وان، كه‌واته‌" حه‌ديث بريتييه‌: له‌ نه‌قلى صيفاتى پێغه‌مبه‌رى فيعليى و قه‌وليى و ته‌قريريى، عيلمه‌ن ئه‌وه‌ سوننه‌يه‌.
ته‌عريفى حه‌ديثيان له‌ سوننه‌ چۆن وه‌رگرتييه‌؟
حه‌ديثه‌ك هه‌يه‌ پێغه‌مبه‌ر (عليه‌ السلام والبركات) له‌ بوخارى و مسلم موكه‌ڕه‌ڕه‌(تركت فيكم ما إن تمسكتم به‌ لن تضلوا من بعدي أبدا، كتاب الله‌ وسنتي) ( كتاب الله‌ وسنتي) كتاب الله‌ ئه‌وه‌ گوتمان قورئانه‌كه‌يه‌، سوننه‌تى؟ ئه‌وه‌ى تازه‌ باسمانكرد ئه‌و هه‌موو سوننه‌يه‌ له‌ حه‌ديث مه‌وجوده‌ ئه‌وان وا ده‌ڵێن، ئيذه‌ن حه‌ديث گوازه‌ره‌وه‌ى قه‌ول و فيعل و ته‌قريرى پێغه‌مبه‌رييه‌، ئه‌گه‌ر قه‌ول و فيعل و ته‌قريره‌كه‌ هه‌موو دينه‌كه‌ بى ئێمه‌ (13) سێزده‌ ساڵى يه‌كه‌م هيچ حه‌ديثمان نييه‌، ته‌نها يه‌ك يان دوو حه‌ديث نه‌بى!
ئيذه‌ن ئايين سێزده‌ ساڵى مه‌ككه‌ هيچ حه‌ديثى تێدا نه‌بوو، عيلمه‌ن ئه‌صلى بينائى ئه‌و دينه‌ى له‌و سێزده‌ ساڵه‌ى بووه‌، عومرى مه‌ككى عه‌هدى مه‌ككى‌ هيچ حه‌ديثمان نييه‌! عه‌هدى مه‌ده‌نيى حه‌ديثمان هه‌يه‌، ده‌ى(تركت فيكم ما إن تمسكتم لن تضلوا من بعدى أبدا كتاب الله‌ و سنتي)، كه‌ينێ سوننه‌ته‌كه‌يه‌ يا رسول الله‌؟ في مكة، سێزده‌ ساڵان هیچ  فه‌رمووده‌ نییه،‌ (مه‌به‌ستی حه‌دیث له‌ عهدی مکكه‌ نییه‌) ئه‌وه‌ ئيجماعى له‌سه‌ر هه‌يه‌، عه‌هدى مه‌ككيى حه‌ديثمان نييه‌، عه‌هدى مه‌ده‌نى حه‌ديثمان هه‌يه‌، لۆ؟ ئه‌صله‌ن فه‌رمویتی مه‌نووسن، كه‌ ئه‌من قسان ده‌كه‌م مه‌نووسن، چونكه‌ صه‌حابه‌ى هه‌بوو كيتابه‌ى هه‌بوو وه‌كو عه‌لى بن أبي طالب صه‌حابه‌كانى دیكه‌، هه‌ر له‌ گه‌ڵى بووينه‌، نه‌يهێشتييه‌، گۆتيتى كه‌س ئه‌وه‌ى ئه‌من ده‌رێم ئه‌وه‌ى ئه‌من ده‌يكه‌م نه‌ينووسى، به‌س قورئان بنووسن، له‌ مه‌دينه‌ش ئه‌وه‌ى تيكرار هه‌يه‌، له‌ مه‌دينه‌ش فه‌رموويتى حه‌ديثى من مه‌نووسن.
به‌س يه‌ك ريوايه‌ هه‌يه‌ ئه‌بو هوره‌يره‌ ده‌گێڕته‌وه‌: وه‌ختى ده‌منووسى گۆتم يارسول الله‌ ئه‌من ده‌نووسم له‌بيرم ده‌چى، گۆتى دوعاى لۆ كردم له‌مه‌وپاش له‌بيرت نه‌چى، ئه‌بو هوڕه‌يره‌ به‌حسى له‌بيرچوون ده‌كا نه‌ك به‌حسى نووسين بكا، يه‌عنى نه‌چوويته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى برێ يارسول الله‌ كه‌ فه‌رمووده‌كان ده‌نووسم چونكى له‌بيرم چووه‌ ئه‌من غه‌ڵه‌‌تى ده‌كه‌م، ئه‌وهاى پێنه‌گوتييه‌، ئه‌ويش پێى بڵێ كاكه‌ مه‌نووسه‌، نه‌خێر گوتيتى شتم له‌ فكر ده‌چى، دوعاى لۆ كردييه‌ شتى له‌ ياد نه‌چێ، عيلمه‌ن ئه‌و ده‌ڵێ: كه‌ پێغه‌مبه‌ر(عليه‌ السلام والبركات) فه‌رمووده‌ى ده‌گوت، ئه‌من پێڕانه‌ده‌گه‌يشتم بينووسم، لۆیه‌ عه‌رزم كرد ئه‌وجا دوعاى لۆ كردم، چيدیكه‌ له‌ فكرم نه‌چوو.
عيلم الحديث له‌ لاى ئێمه‌ كۆمه‌ڵه‌ زانسته‌كه‌، عيلمه‌ مه‌تنمان هه‌يه‌، سه‌نه‌دمان هه‌يه‌، پاشى زانستى مه‌تن و سه‌نه‌ده‌كه‌ عيلم الحديث زۆر ئيعتيمادى له‌سه‌ر ده‌كا، مه‌جموعه‌ زانسته‌كى دیكه‌ هه‌يه‌ له‌لای ئێمه‌‌‌ موهيممه‌، نمونه‌" عيلمى رجال، ريجاله‌كان هه‌موويان له‌ ئاستى ئيمان بووينه‌ له‌و ئاسته‌ى بووينه‌؟ ئه‌مه‌ خۆمان له‌ سوڕه‌تى ته‌وبه‌ قورئان به‌حسى ئه‌وه‌ى ده‌كات‌ (9) نۆ پۆل ئه‌هلى ئيمان هه‌بووينه‌، ئه‌هلى ئيمان هه‌بووينه‌ له‌لاى غه‌ير ئه‌هلى ئيمان بووينه‌ قورئان ده‌رێ ئه‌وانه‌ مونافيقن، ئايه‌ ده‌بى ئه‌وانه‌ حه‌ديثيان نه‌قل نه‌كردبى؟ كێ ده‌رێ نه‌قليان نه‌كردييه‌، كێ ده‌ڵێ نه‌قص نييه‌؟ كێ ده‌ڵێ هه‌موو صيحاحه‌كان به‌ته‌واوى نه‌قل كرايه‌؟
نمونه‌" صه‌حابى هه‌بووه‌ له‌ حه‌ديث به‌حس كرايه‌، پاشى چه‌ند كه‌ليماتى حه‌ديثه‌كه‌ى ئه‌وجا گه‌يشتيته‌ مه‌وضوعه‌كه‌ى، ئه‌وجا له‌مه‌وضوعه‌كه‌ى گه‌يشتييه‌، ئه‌و كه‌ليماتانه‌ى كه‌ لێيچووه‌ ئه‌صلى حه‌ديثه‌كه‌ش بووه‌، مه‌سه‌له‌ن:
(لعن الله‌ اليهود يقولون: ثلاث ينقضون الصلاة المرأة والكلب والحمار) سێ شت نوێژ به‌تاڵ ده‌كه‌ن، كێ؟ ئافره‌ت و سه‌گ و كه‌ر! يه‌عنى ئه‌و سێ شته‌ به‌پێشت دابچى له‌ نوێژێ نوێژت به‌تاڵ ده‌بى! ده‌ى قه‌ولى پێغه‌مبه‌رى ئه‌وها نييه‌، فه‌رموويتى: (لعن الله‌ اليهود) يه‌هود ئه‌وها ده‌رێن، نوێژيان به‌و سێ شته‌ى به‌تاڵ ده‌بى، ئه‌و پارچه‌ى ده‌ڵێ:(لعن الله‌ اليهود) عبدالله‌ بن عمر كه‌ دێ ئه‌وه‌ى گوێ لێ نه‌بووه‌ ئايا چی گوێ لێ بوو؟ (ثلاث ينقضن الصلاة أو يقطعن الصلاة المرأة والكلب والحمار) ئه‌و سێيه‌ى با‌حس كردييه‌، باشه‌ ئه‌گه‌ر (لعن الله اليهود)ى لێبپچڕى؟ لۆيه‌ ئوممه‌ى ئيسلامى (1400) ساڵه‌ به‌حسى ئه‌وه‌ى ده‌كا‌ ئافره‌ت به‌ پێشت دابێ نوێژت به‌تاڵ ده‌بى، كه‌ر به‌ پێشت دابێ نوێژت به‌تاڵ ده‌بى، فلان به‌ پێشت دابێ نوێژت به‌تاڵ ده‌بى، ئێ لۆ؟ له‌به‌ر ئه‌و حه‌ديثه‌ى كه‌ به‌ غه‌ڵه‌ت تێیگه‌يشتينه‌.
ميثاله‌كى ديكه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: (المرأة ناقصات عقل ودين وحظ) نه‌فسى كێشه‌يه‌ لعن الله‌ اليهود يقولون)ه‌ى لێ لادرايه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ ئامانج لێيان لابردبى.
ئينجا كێ ده‌ڵێ هه‌موو صه‌حابه‌ گێيان ته‌واو بووه‌؟ تێيدا هه‌بووه‌ گێى گران بووه‌، ئه‌وجا هه‌موو صه‌حابه‌ به‌ نه‌فسى له‌هجه‌ قسه‌يان كردييه‌، مه‌سه‌له‌ن (أكثرو من ذكر هادم اللذات) به‌ دال، (أكثروا من ذكر هاذم اللذات) به‌ ذال، ئێمه‌ قيرائات سبع يان عشرمان هه‌يه‌، که‌ حڕوفه‌كان گۆڕان مه‌عانى ده‌گۆڕێ، له‌ قورئان قيڕائاتيان لۆ دانايه‌، له‌ ئه‌حاديث نه‌فسى موشكيله‌مان هه‌يه‌.
واته‌ ئه‌و مه‌شاكيلانه‌ به‌ ته‌صه‌ورى من به‌و نه‌وعه‌ى عيلاج ده‌كرێ كه‌ فيعله‌ن هه‌رچى قه‌ولى پێغه‌مبه‌رمان (عليه‌ السلام و البركات)، هه‌رچى فعلى پێغه‌مبه‌رمان له‌ ئه‌حاديث مه‌وجود بووه‌، هاتييه‌،‌ له‌ گه‌ڵ قورئان هه‌ڵيسه‌نگێنين، ئيذه‌ن ئه‌مه‌ ده‌بى دامه‌زراوه‌يه‌كمان هه‌بى قورئانيى، بێ فه‌رمووده‌كان له‌ گه‌ڵ قورئان هه‌ڵبسه‌نگێنى، فه‌رمووده‌ له‌ گه‌ڵ قورئان هه‌ڵسه‌نگێندرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قورئان صه‌حيحه‌ ١٠٠% حه‌ديثه‌كه‌شمان ده‌بوو، عيلمه‌ن زانايانى فه‌رمووده‌ پێناسه‌يان له‌بۆ فه‌رمووده‌ (حه‌ديث) ئه‌وه‌يه‌: (قطعية الثبوت لكن ظنية الدلالة)، يه‌عنى ثابته‌ ئه‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر ذكر كرايه‌، به‌س ئايا پێغه‌مبه‌ر ئه‌و له‌فظه‌ى له‌ ده‌م هاتيته‌ ده‌رێ؟ ده‌رێن نه‌خێر مه‌رج نييه‌.
إبن الصلاح الشهرزوري كورده‌، يه‌ك له‌ عوله‌ماى فه‌طاحلى عيلمى حه‌ديثه‌، ده‌ڵێ: كابرايه‌ك ته‌ڵاقى بخوا، بڵێ: به‌ ته‌ڵاقم ئه‌و كه‌ليمه‌يه‌ له‌ ده‌وى پێغه‌مبه‌رى نه‌هاتيته‌ ده‌رێ، ده‌ڵێ ته‌ڵاقى نه‌كه‌و‌تييه‌، لۆ؟ ضمنية الدلالية يه‌ ناتوانين بڵێين ئه‌و له‌‌فظه‌‏ له‌ ده‌مى پێغه‌مبه‌رى هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ 100%، لۆ؟ چونكى ئه‌نواع ئه‌حاديثمان هه‌يه‌ له‌ نه‌فسى مه‌وضوع، ئه‌وانه‌ هه‌مووى مه‌شاكيله‌و پرسيارو جوابه‌ له‌ ناو مه‌وضوعی عيلمى حه‌ديث دا مه‌وجوده‌.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ خۆتان ته‌عريف كه‌ن (قطعية الثبوت ظنية الدلالة) چۆن له‌سه‌رم فه‌رض ده‌كه‌ى ئه‌و دلالة ظه‌نييه‌؟ ئه‌گه‌ر فيعله‌ن مه‌رجه‌عيه‌ته‌ك نه‌بى له‌بۆى، لۆیه‌ له‌لای ئێمه‌‌ له‌بۆ عيلمى حه‌ديث قورئانه،‌ به‌ قورئان ئه‌مه‌ موراجه‌عه‌ى حه‌ديث ده‌كه‌ين، هه‌ر ئايه‌ته‌ك ته‌حه‌قوقى حه‌ديثى پێكرا به‌و ئايه‌ته‌ى پێوه‌ر له‌بۆ حه‌ديث دانرا حه‌ديثه‌كه‌ صه‌حيحه‌، به‌وه‌ى نه‌كرا حه‌ديثه‌كه‌ى وازلێده‌ينين، ناڵێين هه‌ڵه‌يه‌ يان‌ ته‌واوه، ئه‌وه‌‌ نه‌خێر، له‌جێى خۆى به‌ جێيدێلين، ئه‌مه‌ ئيشى پێناكه‌ين، خۆشى پێغه‌مبه‌ر ئه‌وهاى فه‌رمووه‌‌: (تركت فيكم ما إن تمسكتم به‌ لن تضلوا أبدا، كتاب الله‌ وسنتي)، جارى يه‌كه‌م كيتابى باحس كردييه‌، ‌لۆيه‌ سوننه‌تى له‌ گه‌ڵ‌ كيتابى قياس ده‌كه‌ى، نه‌ك كيتابى له‌گه‌ڵ سوننه‌تى قياس بكه‌ين، ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌يه‌، مادام قورئان هه‌يه‌ ده‌بى حه‌ديثى پێغه‌مبه‌رى هاويه‌كبوونى قورئان بێت، كه‌ هاويه‌ك بوو ئه‌وه‌ فه‌رمووده‌يه‌و وه‌ريده‌گرين، كه‌ هاويه‌ك نه‌بوو قورئانه‌كه‌ى وه‌رده‌گرين فه‌رمووده‌كه‌ى وازلێده‌ينين، چونكه‌ هيچ كاته‌ك نابى پێغه‌مبه‌ره‌ك پێچه‌وانه‌ى قورئان قسه‌ى كردبى، به‌و‌ شێوه‌ى مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ فه‌رمووده‌ ده‌كه‌ين.
لۆیه‌ تێڕوانينمان له‌بۆ حه‌ديث ڕوانينه‌ك قورئانييه‌، ئه‌صله‌ن له‌ قورئان هه‌ر باسى سوننه‌ت ناكا‌: (هو الذي بعث في الاميين رسولا منهم) له‌ جێگه‌يه‌كى ديكه‌ ده‌فه‌رموێ: (من أنفسهم يزكيهم ويعلمهم الكتاب والحكمة) حيكمه‌ چييه‌؟ ته‌نزيلى كيتاب وفقى ئيڕاده‌ى خواى 100% له‌بۆ واقيع پێيده‌گوترێ حيكمه‌، عيلاقه‌ى به‌ سوننه‌و حه‌ديث نييه‌، قورئان ئه‌وها ده‌فه‌رموێ و ئه‌وهايان لێكردييه‌.
لێره‌ مشكيله‌مان نييه‌، وفقى تێڕوانينى خۆيان ناڵێن كتاب الله‌ وسنتي، دێين كيتاب الله‌ ده‌كه‌ينه‌ قاعيده‌ سوننه‌تى پێدا تێده‌په‌ڕێنين، ده‌رچوو له‌سه‌ر سه‌رى داده‌نێين، ده‌رنه‌چوو لێيده‌گه‌ڕێين موشكيله‌ى دروست ناكه‌ين.
هه‌روه‌ها دوباراكردنه‌وه‌ى ته‌قوا پێيده‌گوترێ ئيمان، ئينتاجى ئيمان پێيده‌گوترێ عه‌مه‌لى صالح، ئه‌وه‌ هه‌مووى ته‌سه‌لسوله‌، يه‌عنى معاده‌له‌كه‌ يه‌ك له‌دوو يه‌ك داده‌چى.

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved