دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


14/09/2011 02:08:00 ص جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1793

گوایه‌ ناوی سلبی و ئیجابی هه‌یه‌
هه‌ندێ ناویان بۆ خودا داناوه‌ مرۆڤ پێی ڕازی نییه‌ ئه‌و ناوه‌ی لێبنرێ!


يه‌ك له‌و موشكيلانه‌‌ى كه‌ ئوممه‌ى ئيسلامى پێيدا تێپه‌ڕێنه‌ (مه‌وضوعى أسماء و أفعال به‌حس ده‌كه‌م ئێستا) ئه‌وه‌يه‌ چۆنييه‌تى ته‌عريفى خوداى (جل جلاله‌)، پاشان ته‌صه‌ورى خوداى (جل جلاله‌)، نابى ئه‌و كه‌ليماتانه‌ دابه‌زى ده‌ڵێن گوایه‌ چونكى ئه‌وه‌ى ته‌له‌فوظى پێبكا كافر ده‌بى، ئه‌من ته‌صه‌ورى خوداى بكه‌م كافر ده‌بم، ته‌صه‌ور له‌ فكرى ئێمه‌‌ له‌ صوره‌ دروست بووه‌، صوڕه‌ش ده‌بى ته‌شبيهى هه‌بى، ئه‌و موشكيله‌يه‌ يه‌عنى مه‌وقعى خوداى له‌ ناو ئوممه‌ى ئيسلامى به‌ غامضى مايه‌، نه‌يانتانييه‌ ئه‌وان ته‌عريفى خواى بكه‌ن (جل جلاله‌) به‌و نه‌وعه‌ى كه‌ خۆى هه‌يه‌.

 به‌ ده‌يه‌ها مه‌داريسمان هه‌يه‌ له‌بۆ مه‌وضوعى ته‌عريفى خوداى له‌ ناو فكرى ئيسلامى، جارێ قه‌ضييه‌ى ئيمانيان كرديته‌ عه‌قائيد، خۆى ده‌بى ئينسان ئيمان به‌ خوداى بينى، ئه‌وان وايان لێكردييه‌ ئينسان ئيعتيقاد به‌ خوداى بكا، لۆیه‌ هيچ كيتابمان نييه‌ به‌حسى چۆنييه‌تى ئيمان بكا! هيچ كیتابمان نييه‌ به‌و كه‌ليمه‌يه‌ى، ئه‌وه‌ى هه‌مانه‌ كه‌ليمه‌ى عه‌قائيده‌، ئه‌وجا عه‌قيده‌ى طه‌حاوى و عه‌قيده‌ى ته‌وحيده‌ عه‌قيده‌ى.. عه‌قيده‌.. عه‌قيده‌.. عه‌قيده‌.. هه‌مووى، كه‌ليمه‌ى عه‌قيده‌ش له‌ عوقده‌وه‌ هاتييه‌، له‌ گرێوه‌ هاتييه‌ گرێبه‌سته‌، به‌ قه‌ناعه‌تى من هه‌ر خۆى كه‌ليمه‌ى عوقده‌ گرێبه‌ستكردنى داخلى ئينسانه‌، ئه‌ثه‌رى ئه‌و كه‌ليمه‌يه‌ له‌سه‌ر نه‌فسييه‌تى ئينسان ئيجابى نييه‌ سلبييه‌. ئه‌من به‌ عوقده‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م! كه‌ ده‌رێ ئه‌و ئينسانه‌ موعه‌قه‌ده‌، گرێ كۆره‌.

 فه‌ ئيذه‌ن چۆنييه‌تى ته‌عامولكردن له‌ گه‌ڵ خوداى، ته‌عريفى ئيمان له‌لای ئێمه‌‌ ژيان له‌گه‌ڵه‌، حه‌يات، ژيان، خودايه‌ك ده‌بى له‌گه‌ڵى بژيى ده‌بى ژيانى له‌گه‌ڵ بباته‌ سه‌ر نه‌شى ناسى نابى بشى ناسى، ناشبى لێيبپێچييه‌وه‌، مه‌سه‌له‌ن ئه‌و نه‌فه‌ره‌ى كه‌ هات گوتى: (الرحمن على العرش إستوى)   به‌ ئيمامى ئه‌حمه‌دى گوت: كيف إستوى؟

ئه‌ويش جوابى داوه‌: الاستواء معلوم و الكيف مجهول و السؤال عنه‌ بدعة إخرجوه‌ عني فإنه‌  زنديق، به‌و چار مه‌رحه‌له‌ى داچوو، لۆ؟ ناتوانى هيچ به‌حس بكا، فه‌ لۆیه‌ خوداى له‌ ناو غورفه‌كى حجز كرد كه‌ شه‌ش ديوارى هه‌يه‌، عارده‌ك و عاسمانه‌ك و چارديوارى ته‌نيشتى، نؤمن بالله‌ بلا تشبيه‌ و لا تمثيل و لا تعطيل و لا تصوير ولا.. ولا.. شه‌ش صيفه‌تيان له‌بۆ طه‌ريقه‌ى فكر كردن له‌ خواى، عيلمه‌ن رب العالمين له‌ ناو قورئان باسى ده‌ستى خۆى باسى وه‌جهى خۆى ده‌كا به‌حسى ئه‌و شتانه‌ ده‌كا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌حسى وانه‌ ده‌كا، به‌حسى وه‌جهـ  ده‌كا، به‌حسى يه‌د ده‌كا، له‌كنه‌وان يه‌د ئيللا ده‌بى ده‌ستى ئينسان و حه‌يوانى بى، عيلمه‌ن مه‌خلوقاتي دیكه‌ش هه‌يه‌ ده‌ستى هه‌يه‌ ئه‌صڵه‌ن به‌ حه‌يوان و  ئينسان ناچى، ئه‌ميبا (ید)ى ده‌ستی نييه‌؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌ صوڕه‌ى خۆيان له‌ مێشكى خۆيان خودا (ید)ى ده‌ستی هه‌يه‌، خودا وه‌جهى هه‌يه‌، وه‌جهى خواش (والعياذ بالله‌) ده‌بى به‌ ئينسانى دابچى، كو له‌وه‌ى قوتار ببن هه‌ستان ئه‌و هه‌موو قه‌واعيدانه‌يان دانا‌، ده‌ى چاكه‌ ئه‌و هه‌موو قه‌واعيدانه‌ دانا كو ته‌عامول له‌ گه‌ڵ خودا بكرێ؟ طه‌ريقه‌ى ته‌عامول له‌ گه‌ڵ خوداى هه‌ستان عيلمه‌كيان دانا (علم الأسماء والصفات)، ئه‌سمائه‌كان، ئه‌سمائه‌كان له‌ چييان وه‌رگرت؟ حه‌ديثه‌ك هه‌يه‌، حه‌ديثه‌كه‌ش‌ ضه‌عيفه‌ ئه‌بو هوره‌يره‌ به‌حس ده‌كات، الرحمن الرحيم الملك القدوس السلام المؤمن... ئه‌وانه‌ هه‌مووى، (الاإن لله‌ تسعا وتسعون إسما من أحصاها دخل الجنة) حه‌ديثه‌كه‌ ئه‌صڵه‌ن ضه‌عيفه‌، له‌ موسليمى مه‌وجوده‌، نۆهه‌ت و نۆ ناوى خوداى به‌حس ده‌كا، هه‌موو ناوه‌كان موفڕه‌دن، ناوى ‌وه‌هاشى تێدايه‌ كه‌ نه‌ئه‌من و نه‌ئه‌تو ڕازى نابين ئه‌و ناوه‌مان لێبنرێ، فه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و قاعيده‌يه‌ى داچوون ئه‌و حه‌ديثه‌ نۆهه‌ت و نۆ ناوى خوداى تێدايه‌، هه‌ستان ئه‌وه‌ى ناوه‌ باشه‌كانه‌ پێيان گوت الأسماء الايجابية، ئه‌وه‌ى ناوه‌ خراپه‌كانه‌ ئينسان خۆى لۆ خۆى قبولى نييه‌ ناويان لێنايه‌ الأسماء السلبية، يه‌عنى خودا ناوى نێگه‌تيڤى هه‌يه‌ و ناوى پۆزه‌تێڤى هه‌يه‌، (والعیاذ بالله‌) ئه‌وجا خودا ئه‌و ناوه‌ پۆزه‌تيفانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژ حه‌ره‌كه‌ى پێ نه‌كا ئه‌و ناوه‌ سلبييانه‌ گوتيتيان ئه‌وانه‌ صيفاتن.

به‌شی دووه‌م

ته‌ريقه‌ى ته‌عامولكردنى عوله‌ماء له‌و خه‌ريته‌يان وه‌رگرتييه‌، ئه‌سمائه‌كانيش هه‌مووى تاکه‌‌، عيلمه‌ن له‌‌ كوللى قورئان ئه‌سمائى تاکمان نييه‌ ئيللا دوو ناو (الله‌ و رحمان)، (قل إدعوا الله‌ أو إدعوا الرحمن ايا ماتدعوا فله‌ الاسماء الحسنى)، ئه‌و دوو ئه‌سمائه‌ به‌ موفڕه‌د هاتييه‌ ئه‌وانی دیکه‌ هه‌موو قورئان كه‌ به‌حسى قورئان ده‌كات به‌  موڕه‌ككه‌ب باس ده‌كات، مه‌سه‌له‌ن (غفورٌ رحيم)،  (عزيزٌ حكيم)، هه‌مووى به‌و نه‌وعه‌ى هاتييه‌، يه‌عنى ناوه‌ك به‌ته‌نێ نه‌هاتييه‌.

صفة: صيفات ئه‌وه‌يه‌ صيفاتى سلبيش هه‌بى صيفاتى ئيجابیش هه‌بى، ئه‌صڵه‌ن بارى ته‌عالا صيفاتى سلبى نييه‌، لۆیه‌‌ ده‌فه‌رموێ: (سبحان ربك رب العزة عما يصفون) هه‌رچ نه‌وعه‌ صيفه‌ته‌ك، مه‌به‌ست لێره‌ ئه‌سمائى خودا كرايته‌ صيفاتى خودا، اسم و صيفه‌، عيلمه‌ن بارى ته‌عالا إسم و فيعلى هه‌يه‌، ئه‌سماءو ئه‌فعالى هه‌يه‌، ئه‌سمائه‌كانيش ناو نيينه‌ جه‌معن موڕه‌ككه‌بن، که‌ مه‌وجوده‌: (و يفعل الله‌ ما يشاء و يختار)، ئه‌وه‌يان به‌حس نه‌كردييه‌ كه‌ بارى ته‌عالا فعلى هه‌يه‌، چونکه‌ له‌سه‌ر ئينسان قياسى فعلى خودايان كردييه‌، عيلمه‌ن مع الفارق، ئينسان صيفاتى هه‌يه‌، بارى ته‌عالا صيفاتى نييه‌.

بۆیه‌ هه‌تا كه‌ليمه‌ى إسم واته‌ (حقيقة)، ( إن هي الا أسماء سميتموها أنتم وآبائكم) مه‌سه‌له‌ن كه‌ليمه‌ى (رحمن) كوللى خوداى ره‌حمانه‌، كه‌ ده‌رێى رحيم كوللى خوداه‌ ره‌حيمه‌، ئه‌وجا ئه‌و مه‌فاهيمانه‌ هيچ وه‌خته‌ك ناتوانى ئيستيعابى بكا هه‌تا ئيمان نه‌ينى به‌ خوداى، ئيمانهينانيش به‌ خوداى به‌و طه‌ريقه‌ى ده‌بى كه‌ پێغه‌مبه‌ر داينايه‌، كه‌ ئه‌مه‌ به‌حسمان كردييه‌، به‌ طه‌ريقه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئه‌و نه‌وعه‌ ئيمانه‌ دروست ده‌بى، كه‌ ئه‌و نه‌وعه‌ ئيمانه‌ دروست بوو، به‌و نه‌وعه‌ى ته‌عامول له‌ گه‌ڵ خوداى ده‌كرێ، به‌و نه‌وعه‌ى خودا ده‌ناسرێ، يه‌عنى به‌و طه‌ريقه‌يه‌ ئيمانه‌ى پێغه‌مبه‌ر هينايتى، به‌و نه‌وعه‌ ته‌عريفه‌ كه‌ كرا ئينسانه‌كه‌ خوداى ده‌ناسى.

پرسيار/ كو؟

وه‌ڵام/ له‌ داخلى ئينسان لايه‌نه‌ك هه‌يه‌ له‌ لايه‌نه‌كان عيلاقه‌ى به‌ ئه‌سمائى خوداى هه‌يه‌، عيلاقه‌ى به‌ ئه‌فعالى خوداى هه‌يه،‌ ئه‌و لايه‌نه‌ ده‌ست به‌ ئيشكردن هه‌يه‌، ئه‌و لايه‌نه‌ هه‌سته‌ك دروست ده‌كا له‌بۆ ئينسانه‌كه‌ى خوداى بناسى به‌و نه‌وعه‌ى خودا ده‌يه‌وێ، كه‌ به‌و نه‌وعه‌ى خواى ناسى كه‌ خودا ده‌يه‌وێ، به‌و نه‌وعه‌ى ته‌عامول له‌ گه‌ڵ خوداى ده‌كا كه‌ خودا ده‌يه‌وێ، ئه‌وه‌ مه‌فهومى ئيمانه‌كه‌يه‌.

لۆیه‌ گۆتيتمان به‌ قيڕائه‌كردن ئه‌سمائى خوداى تێدا كه‌شف ده‌كه‌ين، ئه‌سمائو ئه‌فعالى خوداى له‌ ئه‌سناى حه‌ڕه‌كه‌و نه‌شاط كه‌شف ده‌كه‌ين، نه‌ك ئه‌سماءو صيفاتی‌ خوداى مه‌جموعه‌ شته‌ك بن له‌ناو مه‌تحه‌فه‌ك دندرابن، به‌و نه‌وعه‌ى ته‌عامولى له‌ گه‌ڵ بكرێت نه‌ء، بارى ته‌عالا ئه‌سماء و ئه‌فعالى له‌ ناو مه‌خلوقاتى مه‌وجوده‌، له‌گه‌ڵ‌ حه‌ره‌كه ‌كردنى ئه‌سماء و ئه‌فعالى خوداى ده‌ناسين، كه‌خودامان ناسى به‌ صه‌حيحى، به‌ صه‌حيحى ته‌عامولى له‌ گه‌ڵ ده‌كه‌ين، له‌ئه‌نجامدا به‌ صه‌حيحى له‌ گه‌ڵى ده‌ژين، ئه‌وه‌ هه‌مووى پێيده‌گوترێت مه‌راحيلى ئيمان و ثانه‌ويياتى ئيمان.

بابه‌ته‌كان هه‌مووى له‌گه‌ڵ يه‌ك تێكهه‌ڵكێشه‌، يه‌ك يه‌كه‌كى ته‌واو ده‌كا، ئه‌وانه‌ش ته‌فاصيلى زۆرى هه‌يه‌ له‌ ئه‌سماء و ئه‌فعال به‌حسمان كردييه‌، ده‌كرێ له‌وێ موراجه‌عه‌ى بكه‌ن.

ئه‌وه‌ى باسمانكرد موحته‌مه‌له‌ به‌درێژایی مێژوو کاریگه‌ریی زۆرى له‌سه‌ر كرابى، وه‌كو تاثيرى مه‌نطيق و تأثيرى فه‌لسه‌فه‌و ئينجيليين و ته‌لموديين، ئه‌وانه‌ هه‌موويان هه‌ريه‌كه‌ به‌ نه‌وعه‌ك تأثيرى هه‌بوو، فه‌لۆیه‌ ئه‌و هه‌مووى مه‌ذاهيبه‌ فيكرييه‌ له‌ناو دينى ئيسلامى مه‌وجوده‌.

به‌ ته‌صه‌ورى من رۆژى ئه‌وه‌ى هاتييه‌ دين سه‌ر له‌ نوێ ئيستيخلاص بكرێ له‌و نه‌وعه‌ شتانه‌، دين قوتار بكرێ له‌و نه‌وعه‌ ئه‌ثه‌رانه‌، به‌ چ قوتار ده‌كرێ؟ وه‌كو خۆى پێغه‌مبه‌رمان عليه‌ الصلاة و البركات: (لايصلح آخر هذه‌ الأمة‌ إلا بما صلح بها‌ أولها)، صالح بوونى ئاخيرى ئه‌و ئوممه‌ته‌ى ناكرێ به‌ هيچ نه‌وعه‌كى ئيللا به‌ و طه‌ريقه‌يه‌ى كه‌ مه‌جموعه‌ى يه‌كه‌مى پێ صالح بووينه‌، فه‌ باشترين طه‌ريقه‌ له‌بۆ صالحبوونى ئێمه‌ وه‌كو صالحبوونى صه‌حابه‌ى كيڕامه‌، صه‌حابه‌ى كيڕام به‌ چ صالح بوون؟ به‌ قورئان، فه‌ لۆیه‌ ديسان ده‌گه‌ڕێينه‌وه‌ قورئان. به‌ قورئان ته‌عامول ده‌كه‌ين، و به‌ رؤيه‌ى پێغه‌مبه‌ر له‌بۆ قورئان، كو پێغه‌مبه‌ر حه‌ره‌كه‌ى به‌و قورئانه‌ى كردييه‌، هه‌تا به‌مه‌ نه‌گوترێ قورئانيين، ئه‌مه‌ قورئاني نينه‌.

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved