ئه‌و قورئانه‌ى ئێستا له خزمهتينه، ئه‌و وشانه‌ى پێغه‌مبه‌رمان (عليه السلام والبركات) ده‌رى ده‌بڕى به‌ناوى په‌يام يان قورئان ئه‌وه هه‌مووى گوازراوه‌ى كۆمه‌ڵه بابه‌تێكه له‌ئاسمانه‌وه جبريل وه‌ك خۆى هێناويهتييه خواره‌وه، پاشان پێغه‌مبه‌رمان (عليه السلام) گواستۆته‌وه لۆ پيت و ده‌نگ، به‌نمونه" سوڕه‌تى (الفيل) كه پيت و وشه‌يه بيته ڕسته، (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ) له كۆتايى (فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ) ڕسته‌ى يه‌كه‌م له‌گه‌ڵ رسته‌ى دووه‌م ئه‌وه هه‌مووى وشه‌و پيته له‌زارى موباره‌کی پێغه‌مبه‌رمان (عليه السلام) ده‌رچووه، لۆ زانيارى كه أية له ئاسمان دێته خوارێ هه‌مووى بهرجهستهيه (موجهسهماته)، هه‌موو راستييه، جبريل به‌و جۆره‌ى هێناويهتييه خواره‌وه نه‌ك پيت و وشه، پێغه‌مبه‌ر (عليه السلام) هێزى ئه‌وه‌ى هه‌يه ئه‌و به‌رجه‌ستانه، ئه‌و ڕووداوانه هه‌مووى بگوازێته‌وه‌و به‌وشه‌كان ديارى بكات، ئه‌وه پێناسه‌يه‌كى قورئانه.
قورئان جۆره‌ها پێناسه‌ى هه‌يه" قورئانمان هه‌يه په‌ڕاوه(قرطاس) كه پيته‌كان له زارى پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (عليه السلام) ده‌رچووه و نوسراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌بێته (قرطاس).
هه‌ر بابه‌ته‌ك له قورئان كه داده‌به‌زى، له بيدايهتهكانى شتێك چاره‌سه‌ر ده‌كات پێی ده‌گوترێت كيتاب.
هه‌ر بابه‌ته‌ك له كيتاب گوازراوه له بۆ ئه‌رزى واقيع پێى ده‌گوترێت قورئان .
هه‌ر ئينسانهك تێگه‌يشتنى لۆ قورئان لهئاستهكى دیاریکراو بوو پێیده‌گوترێ (ذكر).
قورئان ئاستى خۆى هه‌يه، له‌ئاستى نور تێى بگه‌ى پێى ده‌گوترێت نور، له‌ئاستى دياريكراو تێگهيشتى پێى ده‌گوترێت فورقان، ئه‌وانه هه‌مووى تايبه‌تمه‌ندێتى كه‌سه‌كانه له ناوقورئان دا، صوحوف به‌چ ده‌گوترێ؟ ئه‌وه لايه‌نه مێژووييهكهيه له نووسراو، واته" بڵێين كۆمه‌ڵه بڕيارێكه بارى ته‌عالا له بۆ گه‌لانى پێشوو داينايه، وه‌كو منداڵه‌كانى ئاده‌م كه چۆن به‌شه‌رع مامه‌ڵه بكه‌ن؟ ئه‌وه كۆمه‌ڵه بڕيارهكى كۆنه هه‌بووه، نمونه" له بۆ مو‌سا (عليه السلام) ته‌وڕات هاتييه بڕيارى دیكه هاتييه جگه له‌وى وهرگيرايه، له بۆ مو‌سا نوێكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى ئاده‌م (عليه السلام) له بۆ نوح مايه له بۆ فلانى مايه، له بۆ مو‌سا نوێكرايتهوه، ئه‌و وه‌ختى پێى ده‌ڵێن صوحوف، واته" ئه‌وانه هه‌مووى جياوازييان هه‌يه.
بۆ درێژه‌ی ئه‌و باسه کلیک لێره بکه... تێگه‌یشتن بۆ قورئان...
تهرتيبى نزول
قورئان له (23) ساڵ دابه‌زييه، كه جۆره‌ها تێڕوانين (روئيه) له باره‌يه‌وه هه‌يه، تێڕوانينى مێژوويى و حهدهثى و شوێنى (مه‌كان)ى هه‌يه، ئه‌وه هه‌مووى لۆ قورئانه، نمونه" تێڕوانينى زهمانيى ئه‌وه‌يه: كه قورئان به‌شه‌و يان به رۆژ هاتيته خوارێ، له ره‌مه‌زان يان له ذى الحجة دابه‌زييه، دابه‌شى زه‌مه‌ن له ناو قورئان به ساڵ و مانگ و رۆژ و خوله‌كه، ئه‌وه پێيده‌گوترێ تهنزيلى زه‌مه‌نى.
ئينجا زه‌مه‌نى قورئان ئه‌وها پێناسهيان كردييه: كه به (13) ساڵ له مه‌ككه دابه‌زييه، (10) ساڵه‌كه‌ى ديكه له مه‌دينه دابه‌زييه، هه‌ردوو كۆ بكه‌ينه‌وه ده‌بێته بيست و سێ(23) ساڵ، ئه‌وانه تهعريفى تهرتيبى نزوليان كردييه به زه‌مه‌ن.
ئێمه تهرتيبى نزولمان هه‌يه به شوێن، به نمونه" ئه‌وه سوره‌ته له مهکكهى هاتۆته خوار له جه‌به‌ل نور، ئه‌وه له جوحفهى هاتته خوارێ، ئه‌وه له صه‌فاو مه‌روه هاتته خوارێ.