دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟


19/08/2011 04:49:00 م جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1726

له‌ رێی مه‌خلوقاته‌وه‌ ناو كرداره‌ پيرۆزه‌كانی خوداى ڕه‌حمان بناسه‌


 يه‌ك له‌و کێشانه‌‌ى كه‌ ئوممه‌ى ئيسلامى پێيدا تێپه‌ڕینه‌و به‌رده‌وامه‌ بابه‌تی (أسماء و أفعال)ه‌، له‌ چۆنييه‌تى ته‌عريفى خودا، پاشان ته‌صه‌ورى خوداى ڕه‌حمان.

 ده‌ڵێن: نابى ئه‌و كه‌ليماتانه‌ دابه‌زى، گوایه‌ ئه‌وه‌ى ده‌ری ببڕی كافر ده‌بى! یان تصورى خوداى ڕه‌حمان بكه‌ی كافر ده‌بی، كه‌چى تصور له‌ صوره‌ دروست بووه‌، صوره‌ش ده‌بى ته‌شبيهى هه‌بى، لۆیه‌ مه‌وقعى خوداى ڕه‌حمان له‌ ناو ئوممه‌ى ئيسلامى به‌ ناديارى ماوه‌ته‌وه‌‌، نه‌يانتوانييه‌ ئه‌وان ته‌عريفى خوداى ڕه‌حمان بكه‌ن به‌و نه‌وعه‌ى كه‌ خودا خۆى هه‌يه‌.

لۆيه‌ موسڵمانان به‌رده‌وام له‌ حاڵه‌تێكى ئيزدواجى و ڕاڕادا ده‌ژين، چونكه‌ پاڵنه‌رێكى ١٠٠% نييه‌ تاسه‌ر هانى به‌رده‌واميمان بدات تا گوناه نه‌كه‌ين، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ى خوداى ڕه‌حمان له‌ ئيمه‌ى ويستييه‌ به‌ ته‌واوى له‌ خۆمانى به‌رجه‌سته‌ى بكه‌ين، ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌ نێوان ململانێى ژيانێكى ناديارو ته‌ماويى به‌رده‌وامدا ده‌ژين، ئارام نين له‌وه‌ى په‌يڕه‌وى ده‌كه‌ين،وه‌ك و به‌رنامه‌ گوناه ده‌كه‌ين و  پاشان په‌شيمان ده‌بينه‌وه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌ دووباره‌ ده‌بيته‌وه‌.. وايلێدێت مه‌رج له‌ سه‌ر په‌روه‌ردگار دابنێين" خودايه‌ ئه‌تو ئه‌وه‌م لۆ بكه‌ من ئه‌وها ده‌كه‌م!

ئايا ده‌بێ نێوان به‌نده‌و  خوداى ڕه‌حمان ئه‌وه‌نده‌ لێك دوور بێت نه‌توانێ ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ دروست بكات؟ ئه‌و تێڕوانينه‌ى له‌ بۆ په‌روه‌دگار هه‌مانه‌ ده‌بێ چه‌نده‌ ڕاست بێت؟ خوداى ڕه‌حمان ده‌يه‌وێ چۆن بناسرێت؟ ئايا خوداى ڕه‌حمان لۆ دروستكردنى په‌يوه‌ندى پلان و به‌رنامه‌ى لۆ به‌نده‌كانى دانه‌ناوه‌؟ ده‌بێ ويست و ئيمان پێهێنانى خۆى چۆن بوێ؟ ئه‌ى چۆن عيباده‌ت بكرێت؟ وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و پرسيارانه‌ له‌ نێو وانه‌كانى (ناوو كرداره‌كانى  خوداى ڕه‌حمان) به‌ ده‌ست بێنه‌.. 

ده‌توانن به‌ ده‌نگ و نووسین وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه‌ وه‌ربگرن. بۆ درێژه‌ کلیک لێره‌ بکه‌... گوایه‌ ناوی سلبی و ئیجابی هه‌یه‌
..تێبينى: ئه‌م محاضرانه‌ له‌ مزگه‌وتی قيبله‌ راست  له‌ ساڵی ١٩٩٣ ده‌رباره‌ی ناو و كرداره‌كانی خوداى ڕه‌حمان گوتراينه‌وه

1. خالق
2. رب
3. رزاق
4. مصور
5. بارئ
6. وهاب
 بۆ خوێندوە يان دابەزاندنى ئەو بابەتانە، پێويستت بە بەرنامەى خوێنەرى PDF  هەيە

ز وانه‌كان نووسين كوێ لێگرتن دابه‌زاندن
1 وانه‌ى يه‌كه‌م


2 وانه‌ى دووه‌م


3 وانه‌ى سێيه‌م


4 وانه‌ى چواره‌م


5 وانه‌ى پێنچه‌م


6 وانه‌ى شه‌شه‌م


7 وانه‌ى حه‌فته‌م


8 وانه‌ى هه‌شته‌م


9 وانه‌ى نۆيه‌م


10 وانه‌ى ده‌‌يه‌م


11 وانه‌ى يازده‌م


12 وانه‌ى دوازده‌م


13 وانه‌ى سيزده‌م


14 وانه‌ى چوارده‌م


15 وانه‌ى پازده‌م


16 وانه‌ى شازده‌م


17 وانه‌ى حه‌فتده‌م


18 وانه‌ى هه‌شتده‌م


19 وانه‌ى نوزده‌م


20 وانه‌ى بيسته‌م


21 وانه‌ى بيست و يه‌كه‌م


22 وانه‌ى بيست و دووه‌م


23 وانه‌ى بيست و سێيه‌م


24 وانه‌ى بيست و چواره‌م





*بۆ دابه‌زاندن كليكى لاى راست بكه‌ له‌سه‌ر ئايكونى "MP3" پاشان "Save as" هه‌لبژێره‌

ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved