ئه‌مڕۆ له جيهانى ئيسلاميدا، (ئجتيهاد)ى به‌رده‌وامى زانايان سه‌رجه‌م بوار‌و لايه‌نه‌كانى ئايينى پيرۆزى ئيسلامى گرتۆته‌وه، ئه‌وه وايكردووه ماناى ڕاسته‌قينه‌ى وشه‌كانى قورئان بگۆڕدرێ و وشه‌ى جێگرهوهيان له جيات دابنرێن، كه ئه‌وه پيلانى خوا نهويستان بووه. بێگومان له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵه‌شدا بهلاڕێبردنى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) و موسڵمانانى گۆى زه‌وى لێكه‌وتۆته‌وه.
دياره، ئه‌و بيرو بۆچوونه زۆر‌و لێك جياوازانهش له به‌رژه‌وه‌ندى چين و توێژى دياريكراو، لۆ ماف به خۆدان له سه‌پاندنى حوكم و بۆچوون كێشه‌ى به‌رده‌وامى ناوه‌ته‌وه، چونكه زانراوه ئه‌م ئيمانه چێژى تايبه‌تى خۆى هه‌يه، به‌ڵام نه‌گه‌يشتنى پهيڕهوان و تێنوێتييان به‌و چێژه‌ى له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێ له دڵى ئيماندارى ڕاسته‌قينه‌دا هه‌بێت و له ئێستادا ئه‌م چێژه هه‌ستى پێناكرێ، ئه‌وه‌ش گومانى له دڵى موسڵمانان دروست كردووه، كه هۆكاره‌كه‌ى ته‌نيا پابه‌ند نه‌بوونه به نه‌خشه‌ى دروستكردنى ئيمانى ڕاسته‌قينه كه خوداى ڕه‌حمان لۆ ڕهسولهكهى دايناوه. لۆيه به وردى دهپڕژێينه سه‌ر ناوه‌ڕۆكى (زيندووكردنهوهى ئيمان)،
خۆشه‌ويستان: ئه‌م وانانه‌ى له دووتوێى ئه‌و په‌رتووكه‌دا له خزمهتتانه، هه‌وڵ و ماندووبوونى چه‌ندين ساڵه‌ى "مامۆستا" (كاك حاجى)و شهونخونيى و كاركردنى كۆمه‌ڵێ به‌ڕێزه، كه چه‌ندين قۆناغى جۆراو جۆرى سونهنيى بڕيوه.
لێره‌دا به پێويستى ده‌زانين به‌نێو هه‌ندێ له‌و باسانه‌دا وردبينهوهو ڕۆبچين، كه پاشتر له ناوه‌ڕۆكدا به درێژى شيكراونهتهوه.
وه‌ك ده‌زانن "كاك حاجى" خاوه‌نى بير و هزرێكى فراوانى قورئانييه. پێشى وايه ژيانى سه‌ر دونيا بهههشتێكى ڕاستهقينهيهو پێش به‌هه‌شتى ئه‌وديو مرۆڤ ده‌بێ به به‌هه‌شتى سه‌ر زه‌ويدا گوزه‌ر بكات. چونكه ئه‌و مرۆڤى زۆرخۆش ده‌وێت و ده‌ڵێ: خوداى ڕه‌حمان ڕێزى له مرۆڤ ناوه‌و له خۆشه‌ويستى بترازێ هيچ زيانێكى لۆ به‌نده‌كانى ناوێ، له به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و ذاته به مافى خۆى ده‌زانێ پێداگيريى له به‌نده‌كانى بكات، تا هه‌ميشه بێ كێشه له خۆشيدا بژين. جه‌ختيش ده‌كاته‌وه، خوداى ڕه‌حمان لۆ حوكومدان له سه‌ر چوونه جه‌هه‌نه‌م هيچ وه‌كيلێكى نييهو ئه‌و حوكمه ته‌نها مافى خوداى ڕه‌حمان خۆيه‌تى، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه وه‌كيلى ئه‌و ذاته له سه‌ر زه‌وى ته‌نها لۆ مژدانه‌ى به‌هه‌شته.
هه‌ر له‌و وانانه‌دا "كاك حاجى" وه‌سفى ناخۆشترين حاڵه‌ته‌كانى ئه‌و ڕه‌حمانه وا گوزارشت ده‌كات: كه خوداى ڕه‌حمان به ئازاره‌كانى مرۆڤ دڵته‌نگ ده‌بێت. دڵنياييش ده‌دا" مرۆڤ لۆ كوشتن و ئازاردان دروست نه‌كراوه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى هيچ پاڵنه‌رو هۆكارێك نييه، جگه له فه‌رمووده‌ى هه‌ڵبه‌ستراو، تاكو ئاياتهكانى: (لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ) و (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ)، ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بكرێ، هه‌ڵه‌ى مێژوويى له لايه‌ن موسڵمانانه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌ندێك له موفتى و زانايانى پێشوو تووشى ئه‌و هه‌ڵانه بوون و ئێستاش موسڵمانان باجى ئه‌و هه‌ڵه زهقانهيان ده‌ده‌ن و پهيڕهوانيشيان به‌رده‌وامن له سه‌ر هه‌ڵه‌كان، كه زه‌ره‌رمه‌ندى ڕاسته‌قينه خودى موسڵمانان خۆيانن. چونكه هه‌رگيز پێشبينى ناكرێ خوداى ڕه‌حمان له‌و بهرزييهدا خراپه‌ى لێبوه‌شێته‌وه يان حه‌ز به ئازارى به‌نده‌كانى بكات، به‌ڵام خوداى ڕه‌حمان ڕێز له هه‌ڵبژاردنى به‌نده‌كانى ده‌گرێت كه‌وا چى ده‌كه‌ن و كوێ (الجنة) يان (الجهنم) هه‌ڵده‌بژێرن، چونكه له سونهنى ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌دا ته‌نها به‌رنامه‌ى پێشكه‌ش كردووه‌و ئه‌نجامى بهرپرسياريهتيهكهى لۆ خودى ئينسانهكه جێهێشتووه.
هه‌ر له‌و وانانه‌دا پۆلينى ئه‌رك و قۆناغ و ئاسته‌كانى مرۆڤ به وردى له سه‌ر زه‌وى شيكراونهتهوه، له‌وێشدا پشت به كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه له قورئان به‌ستراوه، كه چۆن هه‌ر قۆناغه‌و مرۆڤ به پێى ئاسته‌كه‌ى له ژێر ڕێنمايى يان چ فه‌رمانێكى (إفعل) و (لا تفعل)ى خوداى ڕه‌حمان دايه، لۆيه "كاك حاجى" ده‌يه‌وێ به‌و شێوه‌يه مرۆڤ بنيات بنێته‌وه، كه پێچه‌وانه‌ى به‌رنامه‌ى پێشه‌وامان(عليه سلام و البركات) نه‌بێت.
له‌وێشدا دهيسهلمێنێ په‌يڕه‌وكردنى ته‌نيا يه‌ك وشه، كه (إقرأ)ه ده‌توانێ ژيانى مرۆڤ له هه‌ردوو دنيا لۆ چاكه‌و خۆشگوزه‌رانى بگۆڕێت، چونكه ئه‌م زهوييهى كه پێشتر به‌هه‌شت بووه‌و له‌گه‌ڵ گوناهى مرۆڤه‌كان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه، هه‌ر ئه‌وانن ده‌توانن سهوزێتى و بۆنى به‌هه‌شتى پێ ببه‌خشنه‌وه.
له سه‌رچاوه‌كانى ئه‌و توێژه‌ره به‌ڕێزه‌دا، ته‌نيا قورئان ده‌توانێ به گوێره‌ى (ترتيب نزول) ئيمان بنيات بنێته‌وه‌و هيچ پێشبينى و زيادييهكيش جگه له‌وه‌ى خوداى ڕه‌حمان دايناوه نامانگهيهنێته ئه‌و ئامانجه دياريكراوهى كه خوداى ڕه‌حمان مهبهستيهتى.
ئاماژه‌ش ده‌كات: زۆربه‌ى تهفسيرهكانى قورئانى پيرۆز و فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراو و نادروسته‌كان ڕاسته‌وخۆ خوداى ڕه‌حمان و رهسولهكهيان(عليه السلام و البركات) بردۆته لايه‌نى خراپه، به‌و هۆيه‌شه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتى نهشياويان لاى موسڵمانان دروست كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڕقى ئه‌و خهڵكانهيان به‌رامبه‌ر ئايين په‌ره‌پێداوه كه شاره‌زاى سه‌رچاوه ڕاسته‌قينه‌كه‌ى ئايين كه (قورئانه)ه نين و له هه‌مان كات پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) وه‌ك خۆى ناناسن، له به‌ر ئه‌وه‌يه ده‌ڵێ: پێويسته جيهانى ئيسلامى له جياتى خۆپيشاندان له دژى هه‌ڵسوكه‌وتى خه‌ڵكانێك كه گوايه سوكايه‌تى به ئايينمان ده‌كه‌ن داواى لێبوردن له خه‌ڵكه‌كه‌و پاشان له‌و نازداره(عليه سلام و البركات) بكه‌ن، چونكه نه‌يانتوانيوه وێنه ڕاسته‌قينه‌كه‌ى ئه‌و وه‌ك خۆى لۆ دونيا بگوازنه‌وه.
به‌ڕێزان: ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م، ئه‌م (١٩) وانه‌ى له ژێر ناونيشانى" (زيندووكردنهوهى ئيمان) كۆكراونه‌ته‌وه، به‌رهه‌مى ئه‌و مامۆستا بهڕێزهيه كه له ساڵى (١٩٩٤) به شێوه‌زارى ههولێريى" پێشكه‌شى كردوون، كه له‌وێ جياواز له وتارى تهقليديى، واقيعيانه ( وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ)ى موبارهكترين زاتى سه‌ر زه‌وى گواستۆته‌وه، تياشيدا كارى له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌روونى موسڵمانان لۆ سه‌ر فيطرهى خۆيان كردووه.
ئه‌مڕۆ دواى زياتر له (٢٠) ساڵ، كه پێشتر له مزگه‌وتى قيبله ڕاست، ئێواره‌ى پێنج شه‌ممان وانه‌ى هه‌فتانه‌ى ده‌گوته‌وه، به‌ڵام دواتر به هۆى دروستبوونى بيروڕاى جياواز له باره‌ى وانه‌كانه‌وه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ناوه‌ڕۆكى باسهكانيان به پچڕ پچڕى لۆ ده‌گوازراوه، هه‌ندێ له (كه‌سايه‌تى ئايينى (مه‌لا)و ئيسلامى سياسى)، نووسهريان (ته‌كفير) كرد‌و هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنيان لێ‌كرد، كه تا ئێستاش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به شێوازى ديكه له‌سه‌رى به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌وه‌نده نه‌وه‌ستان تا وانه‌كانيان پێڕاگرت. كه‌چى (كاك حاجى) كۆڵى نه‌داو به‌رده‌واميى به گه‌ياندنى پهيامهكانى دا.
به‌ڕێزان" چه‌نده له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى وانه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ى به‌و هۆيه‌وه تووشى بوون بنووسين ته‌واو نابن، به‌ڵام وه‌كو وهفايهك لۆ ماندووێتيى به‌ڕێزيان، ئه‌ركێكى ئايينى، گونجانى ئه‌و بيرو باوه‌ڕه له گه‌ڵ ناخمان، به پێويستمانزانى له دوو توێى (٥٦٠) لاپه‌ڕه‌دا، خوێنه‌ران له‌و گه‌وهه‌ره به نرخه بێبه‌ش نه‌كه‌ين، ئه‌ويش دواى تێفكرينێكى زۆر، به ماندووبوونى هه‌موو لايه‌ك، بڕيارمان دا ئه‌و په‌رتووكه، به زمانى شيرينى كوردى به چاپ بگه‌يه‌نين.
يه‌كه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى به قۆناغه‌كانى بنياتنانى ئيمان له دڵ دا ده‌كرێت
دووه‌م: هۆكاره‌كانى به‌كارخستنى فيطڕه..
ئايا هه‌موو زيندووهكان فيطڕهيان هه‌يه؟
سێهه‌م: هاويهكبوون له نێوان فيطڕهو ويستى (الله)دا
چواره‌م: قيڕائه زهمينهيه لۆ دروستكردنى ئيمان
شێوازى گۆڕينى (سمع و بصر)و كاركردنى (فيطڕه)و سه‌ره‌تاكانى دروستبوونى (فؤاد)
پێنجه‌م: شێواز‌و چۆنييه‌تى ئيشكردنى فيطڕه له ناخى مرۆڤدا
شه‌شه‌م: لۆ وه‌رگرتنى ئيمان پێويسته ئوسووه له پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) وهربگيرێ
حه‌فته‌م: تيلاوهى ئايات ته‌نيا قورئان نه‌بووه
پێغه‌مبه‌ر (أسوة)ه نه‌ك قائيدو زه‌عيم
هه‌شته‌م: ئيمانى واقيعى چۆن تهنزيل ده‌كرێت؟
به بێ دهستكاريى له وشهكانيدا ماناى ڕاسته‌قينه‌ى چه‌مكه‌كانى قورئان گۆڕدراون!
نۆيه‌م: ڕبوبيهتی خوداى ڕه‌حمان و ڕاستكردنه‌وه‌ى فوئاد به فيطره
ده‌يه‌م: پێغه‌مبه‌ر(علیه السلام و البركات) ئيمانی هه‌بووه نه‌ك عه‌قيده
قيڕائه قۆناغه‌كانى ته‌رتيل و تهنشيئهو ته‌سبيح و تهبهتول دروست ده‌كات
يانزه: قيڕائه هۆكارهكهيه
له ڕێى سوڕه‌تى (العلق) پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) خوداى ڕه‌حمانى ناسى
دوانزه: ڕوكنى دووه‌مى ئيمانه
شێوازى ئيمان هێنان به ڕۆژى دوايى (اليوم الآخر)
سێزده: (قيام الليل) شه‌ونوێژ نييه
كات كاريگه‌ره لۆ بنياتنانه‌وه‌ى ئيمان
چوارده: ڕوكنى سێهه‌مى
شێوازى ئيمان هێنان به مهلائيكهت
پانزه: ڕوكنى چواره‌مى ئيمانه
چۆنيه‌تى ئيمان هێنان به كتب
شانزه: ڕوكنى پێنجه‌م و كۆتايى ئيمانه
چۆنيه‌تى دروستبوونى ئيمان به پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات)
حه‌ڤده: پێگه‌ى له ناو (انبياء) و (روسل) چييه؟
چۆنيه‌تى دروستبوونى ئيمان به پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات)
هه‌ژده: ژيانى عه‌ره‌ب له پێش هاتنى پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات)
به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان لۆ ته‌واوكردنى ئيمان به پێغه‌مبه‌ر(علیه سلام و البركات)
نۆزده: چۆنيه‌تى ئيمان هێنان به خودى رسول الله(عليه السلام و البركات)
* * *