دواین بڵاوکراوەکان

رەمەزان لە دیدی قورئان

خوداى ڕه‌حمان ئايينه‌كه‌ى خۆى به‌چ پاراستووه‌ له‌ ده‌ستى كه‌ڵه‌گايان (طاغيت)؟ جووله‌ى زه‌وى و مانگ له‌ هه‌ر سات و كاتێكى دياريكراو كاريگه‌ريێكى دياريكراو ده‌خاته‌ سه‌ر زه‌وى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئايا په‌رستشه‌كانمان په‌يوه‌ستى (قمر) كراوه‌ يان په‌يوه‌ستى (شهر) كراوه‌؟ و ئايا جياوزازييان چييه‌؟

اقــــــــــــــــــــــرأ

وشه‌ى (اقرأ) له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى چه‌ندين ماناى هه‌يه‌ وه‌ك تێروانين و ڕامان و قوڵبوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و نزيكبوونه‌وه‌ و كردنه‌ ڕێباز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌و پێگه‌ياندنى سڵاو و كۆكردنه‌وه‌ و به‌يه‌كگه‌ياندنه‌وه‌ و زۆرئه‌نجامدان و و به‌رزبوون و هه‌رشتێك كۆى بكه‌يته‌وه‌ ماناى وايه‌ (قَرَأْتَه) و تێگه‌يشتن و كات و ئاوابوون و پاكبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ ماناكانى (اقرأ)

ئايا ئافره‌ت له‌ كاتى حه‌يضدا ده‌توانى به‌ رۆژوو بێت و نوێژ بكات؟

(( پرسيارم لێكرا)): خوداى گه‌وره‌ پياو و ئافره‌تى خه‌لق كردووه‌‌ بۆ هيچ كاتێك پياوى عقوبه‌ نه‌داوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ له‌ خۆى به‌ مه‌نعكردنى له‌ نوێژ و ڕۆژوو؟ ئايا بۆ ده‌بى ئافره‌ت لە كاتی سوری مانگانەدا سزا بدات به‌مەنعكردنی لە نوێژ و رۆژو؟ (مع العلم) خۆى وا دروستى كردوون........ نوسه‌ر: لارين نصرالدين

شه‌وى قه‌در

جياوازى چييه‌  له‌ نێوان (إنزال و تنزيل) له‌ قورئاندا؟ ئايا قورئان له‌ شه‌وێكدا دابه‌زيوه؟‌ ئايا ئه‌و (أمر)ه‌ داناييه‌ چييه‌ پياده‌ ده‌كرێت؟ بزانه‌ ياساى (خلق) چۆن پياده‌ ده‌كرێت؟ تاكو ياساى (أمر) داببه‌زێت، فه‌رمانه‌كانى خوداى ره‌حمان هه‌ر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئايا ده‌كرێ دابه‌زينى فريشته‌كان بۆ دونيا دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ موباره‌كى شه‌وى قه‌در چييه‌؟ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌وه‌ لۆچييه‌‌؟ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ئاسمانييه‌ى له‌م شه‌وه‌دا ده‌گێڕدرێت، كێ پێى هه‌ڵده‌ستێت؟

دیدێکی نوێ بۆ قورئانى پيرۆز.. (قرطاس، فورقان، قورئان، ذكر، نور) تێگه‌یشتن له‌ قورئان به‌ گوێره‌ى ئاستى تێگه‌یشتنی ئینسانه‌کانه‌

ئه‌و قورئانه‌ى ئێستا له‌ خزمه‌تينه‌، ئه‌و وشانه‌ى پێغه‌مبه‌رمان (عليه ‌السلام والبركات) ده‌رى ده‌بڕى به‌ناوى په‌يام يان قورئان ئه‌وه ‌هه‌مووى گوازراوه‌ى كۆمه‌ڵه ‌بابه‌تێكه ‌له‌ئاسمانه‌وه جبريل وه‌ك خۆى هێناويه‌تييه‌ ‌خواره‌وه‌، پاشان پێغه‌مبه‌رمان (عليه ‌السلام) گواستۆته‌وه‌ ‌لۆ..


چۆن خود بنیات ده‌نرێت؟

له بنیاتنانه‌وه‌ی خود، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باسی نێوان مرۆڤ و گۆڕانکارییه‌کانی ناخی مرۆڤ ده‌کات، که‌ مرۆڤ چۆن له‌ڕێگه‌ی (سمع و بصرو فوئاد) ده‌توانی بگاته‌ ئامانجه‌کانی و پێش بکه‌وێت، چۆن ئینسان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروستکراوه‌کان و ده‌به‌ستێت و پاشان ته‌حویلی ...


له‌ رێی مه‌خلوقاته‌وه‌ ناو كرداره‌ پيرۆزه‌كانی خوداى ڕه‌حمان بناسه‌

يه‌ك له‌و کێشانه‌‌ى كه‌ ئوممه‌ى ئيسلامى پێيدا تێپه‌ڕینه‌ بابه‌تی (أسماء و أفعال)ه‌، له‌ چۆنييه‌تى ته‌عريفى خودا (جل جلاله‌)، پاشان ته‌صه‌ورى خوداى (جل جلاله‌)، ده‌ڵێن نابى ئه‌و كه‌ليماتانه‌ دابه‌زى، گوایه‌ ئه‌وه‌ى ده‌ری ببڕی كافر ده‌بى! یان تصورى خوداى بكه‌ی گوایه‌ كافر ده‌بی


نه‌خشه‌ی زيندوكردنه‌وه‌ی ئيمان له‌ ژێر رۆشنايی قورئانی پيرۆزدا

ئه‌مڕۆ له‌ جيهانى ئيسلاميدا، (ئجتيهاد)ى به‌رده‌وامى زانايان سه‌رجه‌م بوارو لايه‌نه‌كانى ئايينى پيرۆزى ئيسلامى گرتۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ وايكردووه‌ ماناى ڕاسته‌قينه‌ى وشه‌كانى قورئان بگۆڕدرێ و وشه‌ى جێگره‌وه‌يان له‌ جيات دابنرێن، كه‌ ئه‌وه‌‌ پيلانى خوا نه‌ويستان بووه‌. بێگومان له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵه‌شدا به‌لاڕێبردنى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) و موسڵمانانى گۆى زه‌وى لێكه‌وتۆته‌وه‌.


ماڵپەری فه‌رمى مامۆستا محمد رافع
Copyright 2011-2017 All Rights Reserved