له ژياندا، مرۆڤ چه‌نده زياتر بيربكاتهوه.. قول بێته‌وه.. ڕابمێنێ و.. هه‌ڵسوكه‌وت و تێكهڵييهكانى هه‌مه‌لايه‌ن بێت، ئه‌وه‌نده زياتر وانه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وكات به ئاسانى وانه ده‌داته‌وه‌و ڕه‌نجى ساڵانێكى درێژ له‌ماندووبوون به چه‌ند ساتێك ده‌به‌خشێته ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌گه‌ر بيه‌وێت.
به‌و ئومێده‌م ئه‌و وتانه خزمه‌تێك به ژيانتان بكات..
تێبينى: ئه‌و وتانه له لايه‌ن چه‌ند دڵسۆزێك له كاتى وانه‌كانى مامۆستا محمدرافع له زارى به‌ڕێزيان وه‌رگيراون..
* ئه‌گه‌ر تێڕوانینت دروست نه‌بێ، هه‌رچى هه‌يه له به‌رامبه‌رت به نادروست دهيبينى..
* ئه‌گه‌ر خۆت خۆشويست بهرامبهريشت خۆش ده‌وێ..
* به‌رله قسه‌كردن ئاكارو ره‌فتار سهفيره..
* گله‌یی له خه‌ڵكی مه‌كه، خۆت داهێنان بكه..
* ئه‌وه‌ى له هه‌مووان صالح تره، له‌هه‌مووان بهتهقواتره..
* ده‌بێ بزانيين لۆ ده‌ژيين، تا بزانيين چۆن بژين..
* هيچ دروستكراوێكى خودا بێ نه‌خشه‌و ئامانج نييه، مرۆڤيش راقى ترين مه‌خلوق و جێنشينى ئه‌وه، ده‌بێ هه‌رده‌م نه‌خشه‌ى باش و راقى هه‌بێ..
* ئه‌گه‌ر نه‌توانين به‌هه‌شتى سه‌ر دونيا به‌ده‌ست بێنين، ناتوانين به‌هه‌شتى دواڕۆژ دابين بكه‌ين..
* رقى نێو ناخ له قومبه‌له‌ى ناوه‌كى خراپتره لۆ ناخى مرۆڤ..
* كه سه‌یرى هه‌ر شتێكت كرد، ورده‌كار به، لێی قووڵبه‌وه، بیكه خولیات، له‌گه‌ڵيدا بژی، به‌یه‌كیان بگه‌یه‌نه، به‌كورتی: بیخوێنه‌وه..
* كرده‌وه‌و ئاكاره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخ و ده‌روونه..
* مرۆڤ تا خۆى نه‌ناسێت ناتوانێ هه‌نگاوى سه‌ركه‌وتوو بنێت..
* ئه‌وه‌ى خۆى له به‌هه‌شت نهژيێت، ناتوانێت خه‌ڵكى بانگهێشتى به‌هه‌شت بكات..
* ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خۆى راستگۆ نه‌بێ، له چاره‌نووسى خۆى ده‌ترسێت..
* گه‌ر تێڕوانینت دروست نه‌بێت، خۆشت به دروست نا‌بینیت..
* مه‌زنترين توانا (طاقه) ئه‌وه‌يه كه‌وا دوژمنى خۆت خۆش بوێت..
* ئايين واته" خووڕه‌وشت و هه‌ڵوێست..
* ئه‌وه‌ى مشتى هاويشت لێت بدات ماچى بكه، چونكه ئه‌و ماچه ده‌بێته قه‌لغان و چيتر مشتت لۆ نه‌هاوێژێ..
* گرنگه مرۆڤ ده‌روونى خۆى بناسێت..
* كورسى به مرۆڤ پايهى ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رنا هيچ پايهيهكى نييه..
* لاواز ئه‌و كه‌سه‌یه كه رووداوه‌كان وه‌كو ئاراسته‌ى (با) دهيجولێنێ..
* هه‌ركه‌سێك خزمه‌تى ميللهت بكا ميللهت خۆشى ده‌وێ..
* هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خود‌و ناسينى خود سه‌رت ده‌خات..
* چۆن پێويستيت به ههوايه، به‌هه‌مان شێوه پێويستيت به ئازادييه..
* دزيكردن له نێوان ئاژه‌ڵاندا نييه، به‌ڵام مرۆڤه‌كه بيرۆكه‌ى خۆى بۆ ئه‌وان گواستۆته‌وه..
* ئه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ خۆى راستگۆ نه‌بوو له چاره‌نووسى خۆى ده‌ترسێت..
* ئێمه نابێ بڕيار بده‌ين به‌ڵكو ده‌بێ خه‌ڵك ئازاد بكه‌ين تا بڕيار بدات..
* هه‌ڵگرى هه‌ر بيرۆكه‌يه‌ك راستگۆ نه‌بێ له‌گه‌ڵ بيرۆكه‌كه‌ى، ئه‌وا ده‌كه‌وێت..
* پێويسته هه‌ريه‌ك له ئێمه هاندهرو داينه‌مۆى هه‌بێت تا به‌رده‌وام خۆى نوێ بكاته‌وه..
* ئه‌و خه‌ڵكه‌ى باس له ڕابردوو ده‌كات له ڕابردوودا ده‌ژيت، ئه‌وه‌ى باس له داهاتوو ده‌كات ئه‌وا له داهاتوودا ده‌ژيت..
* پێويسته زمانى دڵه‌كان بزانين تا بتوانين په‌يام بگه‌يه‌نين..
* سهرسهختترين دوژمن، كۆنه گوناهاكانتن كه بوونه‌ته هاوڕێت..
* هه‌موو دروستكراوێك خاوه‌نى پهيامێكه، تۆ خاوه‌نى چيت؟
* چاكترين پێناسه‌ى هه‌ر مرۆڤێك خووڕهوشتيتى..
* ههڵكۆڵينى چيايه‌ك به نينۆك ئاسانتره له بيناكردنهوهى (ئيمان)، ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كه ئيراده‌ى نه‌بوو..
* لۆ ئه‌وه‌ى بزانيت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت چه‌ند تۆى خۆش ده‌وێت، بزانه تۆ چه‌ند ئه‌وت خۆش ده‌وێت..
* ئه‌گه‌ر له‌لاى خه‌لكى (مانه‌وه) بۆ به‌هێزترين بێت! له‌لاى خودا (مانه‌وه) بۆ چاكتريينه..
* دان بهههڵهكانت دابنێ، لۆ چاكتركردنى هه‌نگاوه‌كانت..
* ئه‌گه‌ر مرۆڤ به چاككرنى ناخى خۆى خه‌ريك نه‌بوو، به شه‌ڕى ده‌ره‌وه خه‌ريك ده‌بێت..
* ئه‌و مرۆڤانه‌ى له گه‌ڵ خه‌ڵكى ناكۆكن، نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه له ناخه‌وه له گه‌ڵ خۆيان ناكۆكن..
* هه‌ر مرۆڤێك بير‌ى نه‌كرده‌وه، له هه‌ڵوێست و ئاكاره‌كانى داده‌ماڵدرێ و له ئه‌نجامدا كه‌سايه‌تييه‌كى لێده‌رده‌چێ كه ته‌نيا خۆى نييه.