ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) لە دیدی قورئان - 2014
ئه‌م بابه‌تانه له به‌روارى 07/05/2014 له لايه‌ن م.محمدرافع له شارى هه‌ولێر ده‌ستكراوه به پێشكشكردنى به ناونيشانى (پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) وه‌ك خۆى بناسه) و له‌لايه‌ن دۆستان و قوتابييهكانى نووسراوه‌ته‌وه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هه‌شت بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، كه تيايدا ژياننامه‌ى بۆنخۆشى پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) به تێڕوانينى پهروهدگارييانه(رباني) و له نێو ئايهتهكانى قورئان خراوه‌ته ڕوو، كه جيايه له‌گه‌ڵ تێڕوانينه بهشهرييهكهى، پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) پێ ده‌ناسێنێت و پله‌و پايه و مه‌قامى له‌لاى خوداى ڕه‌حمان و له نێوان پێغه‌مبه‌ران(عليهم السلام) چۆنه؟ هه‌روه‌ها بنه‌ماكانى چۆنييه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويست ده‌خاته ڕوو و ئينجا چه‌ند وشهيهكى نێو ئايهتهكانى قورئان ده‌خاته ڕوو كه خوداى ڕه‌حمان جگه له خۆى(جل جلاله) ته‌نيا بۆ پێغه‌مبه‌رى(عليه السلام و البركات) به‌كارهێناوه، بێگومان ناسينى حه‌ق مامه‌ڵه‌ى دروست دێنێته ئاراوه و هه‌ڵوێستى پێويست دروست ده‌كات، لۆ ئه‌م ناسينهش قورئان باش‌ترين تێڕوانين گه‌ڵاڵه ده‌كات، وه‌ڵامى چه‌ند پرسيارێك لێره به‌دى ده‌كرێت ئه‌وانيش:
پێغه‌مبه‌رايه‌تى(نبوة)ى پێغه‌مبه‌رمان كه‌ى ده‌ستپێده‌كات؟ پله‌و پايهى پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) به به‌راوورد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رانى ديكه چۆنه ؟ لێهاتوويى پێغه‌مبه‌رمان و ئايا (تفضيل)كردنى پێغه‌مبه‌ران له چييه و پێغه‌مبه‌رمان بهباشترزانين(تفضيل)ى له چييه؟ ناوبردنى پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) له نێو قورئان، (حرص)ى له‌سه‌ر ئيمانداران له حهريسى خۆيان لۆخۆيان زياتره يان كه‌متره؟ ئايا پێغه‌مبه‌ران خۆيان به‌رگريان له خۆيان كردووه يان خوداى ڕه‌حمان و ئه‌ى پێغه‌مبه‌رمان كێ؟ ده‌رباره‌ى سزادانى نه‌ته‌وه‌كان پێغه‌مبه‌ران چييان له خوداى ڕه‌حمان داواكردووه و پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) چى داواكردووه؟ ئه‌و چه‌مكانه‌ى ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌ران هاتووه له گوێڕايه‌ڵى(إطاعة) لۆ پێغه‌مبه‌رمان چۆنه؟ ئايا ژيانه‌وه پهيوهستكراوه به (إستجابة)ى پێغه‌مبه‌رمان؟ ئايا پێغه‌مبه‌رمان تايبه‌تمه‌ندى تايبه‌تى پێدراوه؟ (بيان و تبليغ)ى چۆن بووه؟ جاڕدانى جه‌نگ مافى كێيه؟ (هجرة) له دواى خوداى ڕه‌حمان بۆ لاى (رسول الله) ده‌كرێت؟ ئايا ته‌نها پێغه‌مبه‌ر وشه‌ى خۆشه‌ويستى (الحب) لۆ به‌كارهێنرا بێت كێيه؟ ئايا پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) ته‌نها چاوى سه‌رى هه‌بووه يان زياتر و به‌چ به‌ڵگه‌يه‌ك؟ ئازاردانى پێغه‌مبه‌ر(عليه السلام و البركات) ماناى چى ده‌گه‌يه‌نێت؟ قه‌بوڵكردن و قهبوڵنهكردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر چى ده‌گه‌يه‌نێت؟ فه‌زڵى پێغه‌مبه‌رمان به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تى له چييهوهيه؟ ئه‌و كۆنگره ئاسمانييهى بۆ پێغه‌مبه‌ران گيرا باسى چى كرا‌و به‌ڵێنى چييان لێ وه‌رگيرا؟ خستنه‌ڕووى مادده‌ى ئايينى پێغه‌مبه‌رمان چۆن و به‌چ شێوازێك بووه؟ ئايا پێغه‌مبه‌رمان(عليه السلام و البركات) مه‌به‌ستى له داواكردنى مه‌قامى (الوسيلة)ى بۆ خودى خۆى بووه؟ داواكردنى (إستغفار)ى پێغه‌مبه‌رمان لۆ كێ كردووه؟ ئايا پێغه‌مبه‌ر ته‌نيا له هه‌وڵى ئه‌وه‌بووه ئيمانداران نه‌چنه جه‌هه‌نه‌م يان تا دوا ئاست هه‌وڵى داوه دووڕووان و هاوهڵبڕياردهر(مشرك)انيش نه‌چن؟ هه‌ڵوێست و دوعاى بۆ ئيمانداران چۆن بوو؟ بوونى له دونيادا ڕێگرى ئازاره؟ ئيمان به پێغه‌مبه‌ر واته ژيان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر.. ئه‌مانه و چه‌ندين بابه‌تى دى لێره خراوه‌ته ڕوو.
ز |
وانه‌كان |
نووسين |
كوێ لێگرتن |
دابه‌زاندن |
1 |
وانه‌ى يه‌كه‌م |

|
|
|
2 |
وانه‌ى دووه‌م |

|
|
|
3 |
وانه‌ى سێيه‌م |

|
|
|
4 |
وانه‌ى چواره‌م |

|
|
|
5 |
وانه‌ى پێنچه‌م |

|
|
|
6 |
وانه‌ى شه‌شه‌م |

|
|
|
7 |
وانه‌ى حه‌فته‌م |

|
|
|
8 |
وانه‌ى هه‌شته‌م
|

|
|
|
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) - 1992
خۆشه‌ويستان" ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌ستتانه هه‌مان ئه‌و وانانهيه كه له‌ساڵی ١٩٩٢ له مزگه‌وتی قيبله ڕاست به‌رامبه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر گوتراونهتهوهو ٣٧ وانهيهو به‌نووسين ئاماده‌كراوه..
له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌رمان (عليه السلام والبركات) له‌ناو ئه‌و ژينگه ئاست جياوازانه له چينايهتى و ده‌سه‌ڵاتدارێتى به‌شێك و چه‌وساندنه‌وه‌ى زۆرينه له كرێكار‌و هه‌ژارو ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى زۆرداران و خراپى بارى رامياريى و بوونى نه‌فامى و چهوساندنهوهكى زۆربووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.. جگه له‌وه بوونى هۆزى ديكه‌ى وه‌ك يه‌هودى كه بهژمارهيهكى كه‌م و زيرهكييان خاوه‌ن كارگه‌ى ته‌قه‌مه‌نى و مادده‌و پلان دهڕێژهرو كارپێكه‌رى هۆزه عه‌ره‌به‌كان بوون.. ڕاستى و به‌ڵگه قورئانى و مێژوويى و ده‌ره‌نجامه مرۆييه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پێغه‌مبه‌رمان (عليه السلام والبركات) له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ئارامى هێناوه‌ته سه‌ر زه‌وى، تاكو پهيڕهوانى ڕاستهقينهشى مابوون سه‌ر زه‌وى به‌هه‌شت ئاسا بووه، به‌ڵام به‌هۆى به‌لاڕێبردن و لادان له ياسا گهردوونييهكان مرۆڤايه‌تى تووشى كاره‌سات بووه‌و به‌شێك له زه‌وى ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه.. دهسهلمێنين كه پێغه‌مبه‌رمان (عليه السلام والبركات) ته‌نها به‌جه‌سته له دونيا ده‌رچووه‌و په‌يوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى له گه‌ڵ ئيمانداران نه‌پچڕاندووه..
1. إعداداتى ربانى لؤ رسولى
2. رسول پێش بعثه
3. فتره‌ی و‌حي
4. نزول قرأن
5. بناءی صحابه له مكه و كفری قريش
6. هجرة و جهاد
7. مدينه و ده‌وله‌تی ئيمانی
8. عقباتی ده‌وله‌تی ئيمانی
9. يهود و نصاری
10. فتوحات
11. انتقال رسول